Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 28 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Our Father said to Moses, هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو:
2 "Command the Israelites, say to them: Be sure to present my offering, my food for my food offerings, a pleasing aroma to me, at its set time. «فەرمان بە نەوەی ئیسرائیل بکە و پێیان بڵێ: ”قوربانی من، ئەو بۆنەی پێم خۆشە، ئاگاداربن کە لە کاتی خۆی خۆراکم بە قوربانی بە ئاگر پێشکەش بکەن.“
3 Say to them: This is the food offering you are to present to me: two flawless year-old lambs daily, a regular burnt offering. پێشیان بڵێ: ”ئەمە ئەو قوربانی بە ئاگرەیە کە ڕۆژانە بۆ یەزدان پێشکەشی دەکەن: دوو بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ، قوربانی سووتاندنی بەردەوام.
4 Offer one lamb in the morning, the second lamb at twilight, یەکێک لە بەرخەکان لە بەیانی پێشکەش بکە و بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابوون.
5 with about two quarts of fine flour for a grain offering, mixed with about one quart of pressed oil. لەگەڵ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد بۆ پێشکەشکراوی دانەوێڵە بە چارەکە هەینێک زەیتی زەیتوونی گوشراو شێلرابێت،
6 A regular burnt offering, ordained at Mount Sinai for a pleasing aroma, a food offering to me. قوربانی سووتاندنی بەردەوام، ئەوەی لە شاخی سینا کراوە، بۆنێکی خۆشە و قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان،
7 Its drink offering is a quart for each lamb; pour it out to me in the holy place as strong drink. لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەشی، چارەکە هەینێک مەی بۆ بەرخی یەکەم، لە پیرۆزگا بۆ یەزدان پێشکەشی بکە.
8 Offer the second lamb at twilight, with a grain offering and drink offering like the morning's, a food offering, a pleasing aroma to me. هەروەها بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابووندا پێشکەش بکە، لەگەڵ پێشکەشەکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی، وەک ئەوەی لە بەیانیدا کردووتە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.
9 "On the Sabbath, offer two flawless year-old lambs, about four quarts of fine flour mixed with oil as grain offering, plus its drink offering. «”لە ڕۆژی شەممە دوو بەرخی یەک ساڵەی ساغ پێشکەش بکەن لەگەڵ دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو وەک پێشکەشکراوێکی دانەوێڵە لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی، کە ئەمەش
10 The burnt offering for each Sabbath, besides the regular burnt offering and its drink offering. قوربانی سووتاندنی هەموو ڕۆژێکی شەممەیە، سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام و شەرابە پێشکەشکراوەکەی.
11 "On the first of each of your months, offer me a burnt offering: two young bulls, one ram, seven male lambs a year old, without defect, «”لە دەستپێکی هەموو مانگێکدا قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان بکەن، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ،
12 about six quarts of fine flour mixed with oil as a grain offering for each bull, about four quarts of fine flour mixed with oil as a grain offering for the one ram, لەگەڵ سێ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر جوانەگایەک و دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر بەرانێک.
13 and two quarts of fine flour mixed with oil as a grain offering for each lamb - a burnt offering, a pleasing aroma, a food offering to me. یەک دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیە بۆ هەر بەرخێک، قوربانی سووتاندنە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان.
14 Their drink offerings: two quarts of wine for the bull, just over a quart for the ram, and a quart for the lamb. This is the burnt offering for the new moon, month by month, all year. شەرابە پێشکەشکراوەکەشیان نیو هەین بۆ جوانەگا و سێیەکی هەین بۆ بەران و چارەکە هەینێک بۆ بەرخ. ئەمە قوربانی سووتاندنە لە دەستپێکی هەموو مانگەکانی ساڵ.
15 Offer me one male goat as a sin offering, besides the regular burnt offering and its drink offering. سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی، هەروەها گیسکێکی نێریش بۆ قوربانی گوناه بۆ یەزدان پێشکەش بکرێت.
16 "In the first month, on the fourteenth day of the month, is the Passover to me. «”لە چواردەی مانگی یەک، جەژنی پەسخەیە بۆ یەزدان،
17 On this month's fifteenth day is a feast; bread without yeast is eaten seven days. لە ڕۆژی پازدەی ئەم مانگەدا جەژنە، حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن.
18 On the first day there is to be a holy assembly; you must do no ordinary work. لە ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن.
19 Present me a food offering, a burnt offering: two young bulls, one ram, seven yearling male lambs; see that they are without defect. قوربانی بە ئاگر، قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان پێشکەش بکەن، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ لەلایەن ئێوەوە بێت.
20 Their grain offering: fine flour mixed with oil—about six quarts for the bull, four quarts for the ram, پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ هەر جوانەگایەک، دوو دەیەک بۆ هەر بەرانێک،
21 and with each of the seven lambs, about two quarts; دەیەکێک بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە بکە.
22 and one male goat as a sin offering to make atonement for you. گیسکێکی نێریش قوربانی گوناه بێت بۆ کەفارەتکردن بۆتان،
23 Offer these in addition to the morning burnt offering, which is the regular burnt offering. سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەیانییان کە بۆ قوربانی سووتاندنی بەردەوام دەیکەن.
24 Do this daily for seven days—food, a pleasing aroma to me—besides the regular burnt offering and its drink offering. بە هەمان شێواز بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ هەموو ڕۆژێک ئاوا بکەن، خۆراک پێشکەش بکەن، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەی.
25 On the seventh day you are to hold a holy assembly; you must do no ordinary work. لە ڕۆژی حەوتەمیش کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن.
26 "On the day of firstfruits, when you bring me a new grain offering at your Feast of Weeks, hold a holy assembly; do no ordinary work. «”لە ڕۆژی یەکەمین بەرهەم، کاتێک پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەیی نوێ بۆ یەزدان پێشکەش دەکەن، لە جەژنی هەفتەکانتان کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن.
27 Present a burnt offering, a pleasing aroma to me: two young bulls, one ram, seven year-old male lambs. قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بۆ ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، دوو جوانەگا و بەرانێک و حەوت بەرخی نێری یەک ساڵە،
28 With them comes a grain offering of fine flour mixed with oil: about six quarts for each bull, about four quarts for the one ram, هەروەها پێشکەشکراوی دانەوێڵەشیان لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو، سێ دەیەکی ئێفەیەک بۆ جوانەگا، دوو دەیەک بۆ بەران،
29 and about two quarts for each of the seven lambs; دەیەکێک بۆ هەر بەرخێک لە حەوت بەرخەکە.
30 with one male goat to make atonement for you. گیسکێکی نێریش بۆ کەفارەتکردن بۆتان.
31 Offer these besides the regular burnt offering and its grain offering; see that they're flawless, with their drink offerings." سەرەڕای قوربانی سووتاندنی بەردەوام و پێشکەشکراوی دانەوێڵەکە بیکەن، دڵنیا بن لەوەی ئاژەڵەکان ساغن و لەگەڵ شەرابە پێشکەشکراوەکەیان بیکەن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]