Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 26 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After the plague, our Father said to Moses and to Eleazar son of Aaron the priest, لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو:
2 "take a census of the whole Israelite community by ancestral house, everyone twenty and older able to serve in Israel's army." «ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.»
3 Moses and Eleazar the priest spoke with them on the plains of Moab, by the Jordan across from Jericho: ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان:
4 "Count the people twenty years old and up, as our Father commanded Moses." These were Israel's people who came from the land of Egypt: «سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.» نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن:
5 Reuben, Israel's firstborn. Sons of Reuben: Hanoch, clan of the Hanochites; Pallu, clan of the Palluites, نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل: بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان، بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان،
6 of Hezron, the clan of the Hezronites; of Carmi, the clan of the Carmites. بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان، بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان.
7 These are the clans of the Reubenites; they numbered 43,730. ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون.
8 The sons of Pallu: Eliab. ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو،
9 Eliab's sons: Nemuel, Dathan, and Abiram—the same Dathan and Abiram, community representatives who challenged Moses and Aaron in Korah's assembly, when they challenged our Father. نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد.
10 The earth opened its mouth and swallowed them and Korah, when the company died and the fire consumed 250 men—they became a warning. زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند.
11 But the sons of Korah did not die. بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان.
12 Simeon's sons by clan: Nemuel's, the Nemuelite clan; Jamin's, the Jaminite clan; Jachin's, the Jachinite clan, نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە نەموئێل خێڵی نەموئێلییەکان، لە یامین خێڵی یامینییەکان، لە یاکین خێڵی یاکینییەکان،
13 of Zerah, the clan of the Zerahites; of Shaul, the clan of the Shaulites. لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان، لە شائوول خێڵی شائوولییەکان.
14 These are the clans of the Simeonites: 22,200. ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.
15 Gad's sons by clan: Zephon's clan, the Zephonites; Haggi's clan, the Haggites; Shuni's clan, the Shunites, نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان، لە حەگی خێڵی حەگییەکان، لە شونی خێڵی شونییەکان،
16 of Ozni, the clan of the Oznites; of Eri, the clan of the Erites; لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان، لە عێری خێڵی عێرییەکان،
17 of Arod, the clan of the Arodites; of Areli, the clan of the Arelites. لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان، لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان.
18 These are the clans of the sons of Gad as they were numbered: 40,500. ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
19 Judah's sons were Er and Onan; Er and Onan died in the land of Canaan. ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن.
20 Judah's sons by clan: from Shelah, Shelanite clan; from Perez, Perezite clan; from Zerah, Zerahite clan. نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شالەح خێڵی شالەحییەکان، لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان، لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،
21 Perez's sons: Hezron, clan of the Hezronites; Hamul, clan of the Hamulites. نەوەکانی پێرێزیش: لە حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان، لە حامول خێڵی حامولییەکان.
22 These are the clans of Judah as they were numbered: 76,500. ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
23 Issachar's sons by clan: Tola, clan of the Tolaites; Puvah, clan of the Punites, نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان، لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان،
24 of Jashub, the clan of the Jashubites; of Shimron, the clan of the Shimronites. لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان، لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان.
25 These are the clans of Issachar as they were numbered: 64,300. ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون.
26 Zebulun's sons by clan: from Sered, the Seredite clan; from Elon, the Elonite clan; from Jahleel, the Jahleelite clan. نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان، لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان، لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان.
27 These are the clans of the Zebulunites as they were numbered: 60,500. ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
28 The sons of Joseph according to their clans were Manasseh and Ephraim. نەوەی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:
29 Manasseh's sons: Machir's clan, the Machirites; Machir fathered Gilead; Gilead's clan, the Gileadites. نەوەی مەنەشە: لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو، لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان.
30 Sons of Gilead: Iezer, clan of Iezerites; Helek, clan of Helekites, ئەمانە نەوەی گلعادن: لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛ لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛
31 and of Asriel, the clan of the Asrielites; and of Shechem, the clan of the Shechemites; لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛ لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛
32 and of Shemida, the clan of the Shemidaites; and of Hepher, the clan of the Hepherites. لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛ لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان.
33 Zelophehad son of Hepher had no sons, only daughters: Mahlah, Noah, Hoglah, Milcah, and Tirzah. بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو.
34 These are the clans of Manasseh; they numbered 52,700. ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.
35 These are Ephraim's descendants by family: Shuthelah, family of the Shuthelahites; Becher, family of the Becherites; Tahan, family of the Tahanites. ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان، لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان، لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان،
36 And these are the sons of Shuthelah: of Eran, the clan of the Eranites. ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن: لە عیران خێڵی عیرانییەکان.
37 These are the clans of Ephraim's sons, by their count: 32,500. These are Joseph's sons by their clans. ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون. ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان.
38 Benjamin's sons by clan: Bela, clan of the Belaites; Ashbel, clan of the Ashbelites; Ahiram, clan of the Ahiramites, نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان، لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان، لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان.
39 of Shephupham, the clan of the Shuphamites; of Hupham, the clan of the Huphamites. لە شوفام خێڵی شوفامییەکان، لە حوفام خێڵی حوفامییەکان.
40 Bela's sons: Ard and Naaman—from Ard, the Ardite clan; from Naaman, the Naamite clan. نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون: لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان.
41 These are the sons of Benjamin by their clans; they numbered 45,600. ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون.
42 These were Dan's sons by clan: from Shuham, the Shuhamite clan. These were Dan's clans by clan. ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە شوحام خێڵی شوحامییەکان. ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان،
43 All the clans of the Shuhamites numbered 64,400. هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.
44 Asher's sons by clan: Imnah, clan of the Imnites; Ishvi, clan of the Ishvites; Beriah, clan of the Beriites. نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یمنە خێڵی یمنییەکان، لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان، لە بەریعە خێڵی بریعییەکان،
45 Sons of Beriah: Heber, clan of Heberites; Malchiel, clan of Malchielites. لە نەوەی بەریعە: لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان، لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان،
46 Asher had a daughter named Serah. کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو.
47 These are the clans of the sons of Asher as they were numbered: 53,400. ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.
48 Naphtali's sons by clan: Jahzeel, clan of Jahzeelites; Guni, clan of Gunites, نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان: لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان، لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان،
49 of Jezer, the clan of the Jezerites; of Shillem, the clan of the Shillemites. لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان، لە شلێم خێڵی شلێمییەکان.
50 These are the clans of Naphtali; they numbered 45,400. ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.
51 This was the total number of the people of Israel: 601,730. ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی.
52 Then our Father said to Moses, یەزدان بە موسای فەرموو:
53 "Among these the land is to be divided for inheritance according to the number of names. «خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت.
54 Give the larger group more land, the smaller less—each share sized to its census count. بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ،
55 But the land must be divided by lot; they will inherit according to their fathers' tribal names. بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن،
56 Their inheritance is to be apportioned by lot between the larger and the smaller." لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.»
57 These are the numbered Levites by their clans: Gershon's clan, the Gershonites; Kohath's clan, the Kohathites; Merari's clan, the Merarites. ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان: بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان، بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان، بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان.
58 Levi's clans: Libnite clan, Hebronite clan, Mahlite clan, Mushite clan, Korahite clan. Kohath fathered Amram. ئەمە خێڵەکانی لێڤییە: خێڵی لیبنییەکان، خێڵی حەبرۆنییەکان، خێڵی مەحلییەکان، خێڵی موشییەکان، خێڵی قۆرەحییەکان. عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو.
59 Amram's wife was named Jochebed, Levi's daughter, born to Levi in Egypt; she bore Amram Aaron, Moses, and their sister Miriam. ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو.
60 And to Aaron were born Nadab and Abihu, Eleazar and Ithamar. هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو.
61 But Nadab and Abihu died when they offered unauthorized fire before our Father. بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن.
62 The Levites counted numbered 23,000, every male a month old and up. They were not counted among the Israelites, since no inheritance was given them among the Israelites. تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا.
63 Moses and Eleazar the priest counted these on the plains of Moab by the Jordan, across from Jericho. ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد.
64 None of these had been counted by Moses and Aaron the priest in the wilderness of Sinai. ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد.
65 For our Father had said of them, "They would surely die in the wilderness." None remained, except Caleb son of Jephunneh and Joshua son of Nun. لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]