Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 24 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Balaam saw that it pleased our Father to bless Israel, so he did not seek omens as before, but turned toward the wilderness. کاتێک بەلعام بینی لەبەرچاوی یەزدان پەسەندە کە ئیسرائیل بەرەکەتدار بکات، وەک جاری یەکەم و دووەم بەڕێ نەکەوت بۆ جادووگەری، بەڵکو ڕووی لە چۆڵەوانی کرد.
2 Balaam looked up and saw Israel camped tribe by tribe; then the Spirit of our Father came on him. کاتێک بەلعام چاوی هەڵبڕی نەوەی ئیسرائیلی بینی هۆز لەتەنیشت هۆز چادریان هەڵداوە، ڕۆحی خوداش هاتە سەری،
3 He lifted his oracle and said: "The oracle of Balaam son of Beor, the oracle of the man whose eye is opened, ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامەکەی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامەکەی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە،
4 the oracle of one who hears the words of our Father, who sees the vision of the Almighty, bowing down with eyes wide open: پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاو کراوەیە:
5 How lovely are your tents, Jacob, your dwelling places, Israel! «ئەی یاقوب، چادرەکانت چەند جوانن، ئەی ئیسرائیل، نشینگەکانت چەند خۆشن!
6 Like valleys stretching far, like gardens beside a river, like aloes our Father has planted, like cedars beside the waters. «وەک ئەو دۆڵانەی درێژ بوونەتەوە، وەک باخچەی کەناری ڕووبار، وەک ئەو درەختە ئەلوایانەی کە یەزدان چاندبێتی، وەک ئورزی قەراغی ئاو،
7 Water will flow from his buckets, and his descendants will have abundant water. His king will be higher than Agag, and his kingdom will be exalted. گۆزەکانی ئاویان لێ دەڕژێت و تۆوی ئەوان لەسەر ئاوی زۆر دەبێت. «پاشای لە ئەگاگ باڵاتر دەبێت و شانشینەکەی پایەدار دەبێت.
8 Our Father brings Israel out of Egypt; Israel is like the horns of the wild ox to them. Israel will devour the nations who oppose them, break their bones, and pierce them with arrows. «خودا لە میسر دەریهێنان، وەک شاخی گای کێوییە بۆیان، ئەو نەتەوانەی ناحەزی دەکەن دەیانخۆن و ئێسکیان تێکدەشکێنن و بە تیرەکانیان دەیانبڕن.
9 He crouches, he lies down like a lion, like a lioness—who dares rouse him? Blessed are those who bless you, and cursed are those who curse you." خۆیان وەک شێر ماتداوە و ڕاکشاون، وەک شێرە مێ، کێ هەڵیاندەستێنێت؟ «بەرەکەتدار بن ئەوانەی بەرەکەتدارتان دەکەن، نەفرەت لێکراو بن ئەوانەی نەفرەتتان لێ دەکەن.»
10 Balak's anger flared against Balaam, and he clapped his hands. Balak said to Balaam, "I called you to curse my enemies, but you've blessed them three times now! ئینجا تووڕەیی بالاق بەسەر بەلعامەوە گڕی گرت، چەپڵەی لێدا و بە بەلعامی گوت: «بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنەکانم بانگم کردوویت، کەچی تۆ سێ جار داوای بەرەکەتت بۆ کردن،
11 Now flee home! I said I would richly honor you, but God has kept you from honor." ئێستاش بگەڕێوە شوێنی خۆت، گوتم پاداشتێکی گەورەت دەکەم، بەڵام یەزدان ڕێگری لێ کردیت کە پاداشتەکەت وەربگریت.»
12 Balaam answered Balak, "Did I not tell the messengers you sent me, بەلعامیش بە بالاقی گوت: «ئەی من بە نێردراوەکانتم نەگوت کە بۆ لای منت ناردبوون،
13 'Even if Balak gave me his house full of silver and gold, I couldn't go beyond my God's command to do good or bad on my own; I can only say what my God tells me'? ”ئەگەر بالاق بە پڕی خانووەکەی زێڕ و زیوم پێبدات ناتوانم لە فەرمانی یەزدان دەربچم، بۆ ئەوەی لە خۆمەوە چاکەیەک یان خراپەیەک بکەم، ئەوەی یەزدان بیڵێت ئەوە دەڵێم؟“
14 And now I am going back to my people. Come, let me warn you what this people will do to your people in the days to come." ئێستاش وا من بۆ لای گەلەکەم بەڕێ دەکەوم، بەڵام وەرە با پێت بڵێم کە ئەم گەلە لە دوارۆژدا چی لە گەلەکەت دەکات.»
15 Then he lifted his oracle, saying: "Oracle of Balaam son of Beor, oracle of the man whose eye is opened, ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «پەیامی بەلعامی کوڕی بەعۆر، پەیامی ئەو پیاوەی چاوی کراوەیە،
16 the oracle of one who hears the words of our Father, who knows the knowledge of the Most High, who sees the vision of the Almighty, bowing down with eyes wide open: پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە، کە زانینی هەیە لە هەرەبەرزەوە، ئەوەی خودای هەرە بەتوانا بینینی بۆ ئاشکرا دەکات، ئەوەی بەسەر ڕوودا دەکەوێت، بەڵام چاوی کراوەیە:
17 I see him, but not now; I gaze on him, but not near. A star will come out of Jacob, and a scepter will rise out of Israel; it will crush the brow of Moab and break down all the sons of Sheth. «دەیبینم، بەڵام ئێستا نا، چاوم پێی دەکەوێت، بەڵام بەم نزیکانە نا. ئەستێرەیەک لە یاقوب دەردەکەوێت و داردەستێک لە ئیسرائیل هەڵدەستێت. ناوچەوانی مۆئاب دەشکێنێت، کاسەسەری هەموو نەوەی شیت تێکدەشکێنێت.
18 Edom will be conquered, and Seir, his enemies, will be conquered, while Israel grows strong. ئەدۆم داگیر دەکرێت، سێعیری دوژمنیشی دەبێتە خاوەندار، بەڵام ئیسرائیل قارەمانیێتی دەنوێنێت.
19 One from Jacob will rule, and will destroy the survivors of the city." ئەوەی لە یاقوبەوەیە دەسەڵاتدار دەبێت، بەجێماوەکان لە شار لەناودەبات.»
20 Then Balaam saw Amalek, took up his message, and said: "Amalek was first among the nations, but his end is utter destruction." ئینجا بەلعام عەمالێقی بینی و پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «عەمالێق یەکەمی نەتەوەکان بوو، بەڵام کۆتاییەکەی لەناوچوونە.»
21 He looked at the Kenite, took up his oracle, and said: "Your dwelling place is firm, your nest set in the rock. ئینجا قێنییەکانی بینی و پەیامەکەی پێ ڕاگەیاندن و گوتی: «نشینگەکەتان پتەوە و هێلانەکەتان لەناو تاشەبەردە،
22 Yet Kain will be consumed when Asshur takes you away captive." بەڵام ئەی قێنییەکان، ئێوە وێران دەبن، کاتێک ئەشوورییەکان بە دیلتان دەگرن.»
23 He took up his oracle and said: "Who can live when God does this? ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «ئای کێ دەژیێت کاتێک خودا ئاوا دەکات،
24 Ships will come from the coasts of Kittim; they will afflict Asshur and afflict Eber, but they too will come to utter destruction." لەلای کەنارەکانی کیتیمەوە کەشتییەکان دێن و ئەشوور و عێبەر ژێردەستە دەکات، بەڵام ئەوانیش بۆ لەناوچوونن.»
25 Then Balaam rose and went back to his home, and Balak also went on his way. ئینجا بەلعام هەستا و بەڕێکەوت و گەڕایەوە شوێنی خۆی، بالاقیش بە ڕێگای خۆیدا ڕۆیشت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]