Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 23 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Balaam told Balak, "Build me seven altars here, prepare seven bulls and seven rams for me here." بەلعام بە بالاقی گوت: «لێرە حەوت قوربانگام بۆ دروستبکە و هەر لێرە حەوت گا و حەوت بەرانم بۆ ئامادە بکە.»
2 Balak did as Balaam said; Balak and Balaam offered a bull and a ram on each altar. بالاقیش بەم جۆرەی کرد، وەک بەلعام گوتی. ئیتر بالاق و بەلعام بۆ سەر هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکیان سەرخست.
3 Balaam told Balak, "Stand by your burnt offering while I go; maybe God will meet me, and I'll tell you whatever he shows me." Then he went to a bare height. ئینجا بەلعام بە بالاقی گوت: «تۆ لەلای قوربانی سووتاندنەکەت بوەستە و من دەڕۆم، لەوانەیە یەزدان بۆ بینینم بێت و هەرچی پیشانم بدات پێت دەڵێم.» ئینجا بۆ شوێنێکی بەرز و چۆڵ چوو.
4 Our Father met Balaam, who said to him, "I have set up seven altars and offered a bull and ram on each altar." خودا هاتە لای بەلعام، بەلعامیش پێی گوت: «حەوت قوربانگام ئامادە کرد و گایەک و بەرانێکم خستە سەر هەر قوربانگایەک.»
5 Our Father put a word in Balaam's mouth: "Return to Balak and say this." یەزدان وشەی خستە دەمی بەلعام و فەرمووی: «بۆ لای بالاق بگەڕێوە و ئاوا بڵێ.»
6 He went back to Balak—there Balak stood beside his burnt offering, with all the princes of Moab. ئەویش گەڕایەوە لای و بینی وا لەگەڵ هەموو پیاوە گەورەکانی مۆئاب لەلای قوربانی سووتاندنەکەی وەستاوە.
7 He took up his oracle and said: "From Aram Balak brought me, Moab's king from the eastern mountains: Come, curse Jacob for me; come, denounce Israel. ئیتر بەلعام پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «لە ئارامەوە بالاقی پاشای مۆئاب منی هێنا، لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتەوە، گوتی ”وەرە نەفرەت لە یاقوب بکە بۆم، وەرە جنێو بە ئیسرائیل بدە.“
8 How can I curse those our Father has not cursed? How can I denounce those our Father has not denounced? چۆن نەفرەت بکەم کە خودا نەفرەتی لێیان نەکردبێت، چۆن جنێو بدەم کە یەزدان جنێوی پێیان نەدابێت؟
9 From the top of the rocks I see them, from the hills I look on them: a people dwelling alone, not counting itself among the nations. لەسەر تاوێرەکانەوە دەیبینم، لە گردەکانەوە تەماشای دەکەم، گەلێک وا بە تەنها نیشتەجێ بووە، خۆی بە یەکێک لە نەتەوەکان دانانێت.
10 Who can count the dust of Jacob or number even a fourth of Israel? Let me die as the upright die, and let my end be like theirs!" کێ خۆڵی یاقوبی هەژمار کردووە، کێ چارەکی ئیسرائیلی ژماردووە؟ با وەک مردنی سەرڕاستان بمرم و کۆتاییم وەک ئەوان بێت!»
11 Balak said to Balaam, "What have you done to me? I brought you to curse my enemies, and look—you've only blessed them!" بالاق بە بەلعامی گوت: «چیت پێکردم! بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنانم تۆم هێنا، کەچی وا داوای بەرەکەتیان بۆ دەکەیت!»
12 He answered, "Must I not be careful to say what God puts in my mouth?" ئەویش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئایا ئەوە نەڵێم، ئەوەی کە یەزدان دەیخاتە سەر زارم تاکو بیڵێم؟»
13 Then Balak said, "Please come with me to another place where you can see them. You will see only their outer edge, not all of them, and curse them for me from there." ئینجا بالاق پێی گوت: «لەگەڵم وەرە بۆ شوێنێکی دیکە هەتا بیانبینیت، بەڵام تەنها بەشێکی دەبینیت و هەمووی نابینیت، لەوێوە نەفرەتیان لێ بکە.»
14 He took him to the field of Zophim, to the top of Pisgah, built seven altars, and offered a bull and a ram on each. جا بردیە کێڵگەی چۆفیم بۆ سەری پسگە و حەوت قوربانگای بنیاد نا و هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکی سەرخستە سەری.
15 Balaam said to Balak, "Stand here by your burnt offering while I meet with him over there." بەلعام بە بالاقی گوت: «لێرە لەلای قوربانی سووتاندنەکەت بوەستە و من دەچمە ئەوێ بۆ گەیشتن بە یەزدان.»
16 Our Father met Balaam, put a word in his mouth, and said, "Return to Balak and say this." یەزدان بە بەلعام گەیشت و وشەی خستە دەمی و فەرمووی: «بگەڕێوە لای بالاق و ئاوا بڵێ.»
17 He came to him—there, standing by his burnt offering, with Moab's princes. Balak said to him, "What has God spoken?" ئەویش هاتە لای و بینی وا لەگەڵ پیاوە گەورەکانی مۆئاب لەلای قوربانی سووتاندنەکەی وەستاوە. بالاق لێی پرسی: «یەزدان چی فەرموو؟»
18 He took up his oracle: "Rise, Balak, and hear; listen to me, son of Zippor: ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی: «ئەی بالاق، هەستە و گوێ بگرە، ئەی کوڕی چیپور، گوێم بۆ شل بکە،
19 Our Father is not a man, that he should lie, nor a son of man, that he should change his mind. Has he ever said something and not done it? Has he ever spoken and not fulfilled it? خودا مرۆڤ نییە کە درۆ بکات، کوڕی مرۆڤیش نییە کە بڕیاری بگۆڕێت. ئایا قسە دەکات و ئەنجامی نەدات؟ یان بەڵێن دەدات و نایباتە سەر؟
20 Look, I have received a command to bless. He has blessed, and I cannot revoke it. فەرمانم پێدراوە داوای بەرەکەت بکەم، ئەو بەرەکەتداری کردووە و من ناتوانم بیگۆڕم.
21 He has seen no misfortune in Jacob, nor seen trouble in Israel. Our Father is with him, and the shout of a King is among them. «لە یاقوبدا بەدبەختی بەرچاو نەکەوتووە، لە ئیسرائیلدا مەراقی نەبینیوە، یەزدانی پەروەردگاریان لەگەڵیاندایە، هوتافی پاشا لەنێویاندایە.
22 Our Father, who brought them out of Egypt, is for them like the horns of the wild ox. خودا لە میسر دەریهێنان، ئەوانە هێزی گای کێوییان هەیە.
23 There is no enchantment against Jacob, no divination against Israel. Now it will be said of Jacob and of Israel, 'See what our Father has done!' جادووگەری لە دژی یاقوب بە کەڵک نایەت، فاڵگرتنەوەش لە دژی ئیسرائیل بێ سوودە. ئێستا دەربارەی یاقوب و ئیسرائیل دەگوترێت، ”سەیر بکە خودا چی کردووە!“
24 Look, a people rising up like a lioness, rousing itself like a lion; it will not lie down until it devours the prey and drinks the blood of the slain." گەلێک وەک شێرە مێ هەڵدەستێت، وەک نەڕەشێر بەرز دەبێتەوە، ناخەوێت هەتا نێچیرێک نەخوات و خوێنی کوژراوان نەخواتەوە.»
25 Balak said to Balaam, "Don't curse them at all, and don't bless them at all!" ئینجا بالاق بە بەلعامی گوت: «نە نەفرەتی لێ بکە و نە داوای بەرەکەتی بۆ بکە.»
26 But Balaam answered Balak, "Didn't I tell you I must do all that God says?" بەلعامیش وەڵامی دایەوە: «پێم نەگوتیت ئەوەی یەزدان بیڵێت، ئەوە دەکەم؟»
27 Balak said to Balaam, "Come, let me take you elsewhere. Maybe God will let you curse them for me from there." بالاقیش بە بەلعامی گوت: «وەرە بتبەمە شوێنێکی دیکە، بەڵکو لەبەرچاوی خودا باش بێت و لەوێوە بۆ من نەفرەتیان لێ بکە.»
28 So Balak took Balaam to the top of Peor, which overlooks the wasteland. ئینجا بالاق بەلعامی بردە سەر لووتکەی پەعۆر کە دەڕوانێتە سەر چۆڵەوانی.
29 Balaam told Balak, "Build me seven altars here, and prepare seven bulls and seven rams here." بەلعامیش بە بالاقی گوت: «لێرە حەوت قوربانگام بۆ دروستبکە و هەر لێرە حەوت گا و حەوت بەرانم بۆ ئامادە بکە.»
30 Balak did as Balaam had said, and offered a bull and a ram on each altar. بالاقیش وەک بەلعام چی گوت ئاوای کرد، بۆ سەر هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکی خستە سەری.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]