Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Micah 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The word of our Father to Micah of Moresheth in the days of Jotham, Ahaz, and Hezekiah, kings of Judah—what he saw about Samaria and Jerusalem. پەیامی یەزدان کە لە سەردەمی یۆتام و ئاحاز و حەزقیای پاشایانی یەهودا بۆ میخای مۆرەشەتی هات، ئەو بینینەی سەبارەت بە سامیرە و ئۆرشەلیم بوو:
2 Hear, all you peoples; listen, earth, and all that fills it—let the Sovereign Father be a witness against you, the Sovereign Father from his holy temple. ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن، زەوی و هەموو ئەوانەی تێیدان، سەرنج بدەن: پەروەردگار لە پەرستگای پیرۆزیەوە، یەزدانی باڵادەست ببێتە شایەت بەسەرتانەوە.
3 For look—our Father is coming out from his place; he will come down and tread on the high places of the earth. ئەوەتا، یەزدان لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە دێتە دەرەوە، دادەبەزێت و بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات.
4 The mountains will melt beneath him, and the valleys will split apart, like wax before the fire, like waters poured down a steep slope. چیاکان لە ژێری دەتوێنەوە و دۆڵەکان شەق دەبەن، وەک مۆم لەبەردەم ئاگردا، وەک ئاوی ڕۆیشتوو بە لێژاییدا.
5 All this is because Jacob rebelled and the house of Israel sinned. What is Jacob's rebellion? Isn't it Samaria? And what is Judah's high place? Isn't it Jerusalem? هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب، لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل. چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟ ئایا سامیرە نییە؟ ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟ ئایا ئۆرشەلیم نییە؟
6 So I will make Samaria a heap of ruins in the open field, a place for planting vineyards. I will pour her stones down into the valley and lay bare her foundations. «لەبەر ئەوە سامیرە کاول و وێران دەکەم، دەیکەمە کێڵگەی مێو چاندن. بەردەکانی فڕێدەدەمە ناو دۆڵەکەوە و بناغەکانی دەردەخەم.
7 All her carved images will be shattered, all her wages burned in the fire; all her idols I will lay waste. For from a prostitute's wages she gathered them, and to a prostitute's wages they will return. هەموو بتەکانی تێکدەشکێنرێن و هەموو کرێی داوێنپیسییەکەی بە ئاگر دەسووتێنرێت، هەموو بتەکانی وێران دەکەم. لەبەر ئەوەی بە کرێی لەشفرۆشی کۆی کردووەتەوە، دەدرێتەوە لەشفرۆش.»
8 Because of this I will lament and wail; I will go stripped and naked. I will howl like jackals and moan like ostriches. لەبەر ئەوە دەلورێنم و دەلاوێنمەوە، بەپێی پەتی و بە ڕووتی هاتوچۆ دەکەم. وەک چەقەڵ دەلورێنم و وەک کوندەپەپوو شیوەن دەگێڕم،
9 For her wound is incurable; it has come all the way to Judah. It has reached the gate of my people, all the way to Jerusalem. چونکە برینەکەی ساڕێژ نابێت، بەڵکو یەهوداش تووش بوو، گەیشتە دەروازەی گەلەکەم، هەتا ئۆرشەلیم هات.
10 Do not tell it in Gath; do not weep at all. In Beth-le-aphrah roll yourselves in the dust. ئەوە لە گەت ڕامەگەیەنن، بە هیچ شێوەیەک مەگریێن، لە بێت‌عۆفرادا خۆت لە خۆڵ بگەوزێنە.
11 Pass on your way, you who live in Shaphir, in nakedness and shame. Those who live in Zaanan do not come out; the wailing of Beth-ezel leaves you with no place to stand. ئەی دانیشتووانی شافیر بە ڕووتی و شەرمەزاری بپەڕنەوە، دانیشتووانی چەئەنان دەرنەچن. بێت‌ئێچەل دەگریێت بەڵام ناتانپارێزێت.
12 For those who live in Maroth wait anxiously for good, because disaster has come down from our Father to the gate of Jerusalem. دانیشتووانی مارۆت بە ئازارەوە دەتلێنەوە، بە دڵەڕاوکێوە چاوەڕێی چارەسەر دەکەن، چونکە لەلایەن یەزدانەوە بەڵا بۆ دەروازەی ئۆرشەلیم دابەزی.
13 Harness the horses to the chariot, you who live in Lachish. She was the beginning of sin to the daughter of Zion, for in you the rebellions of Israel were found. ئەی دانیشتووانی لاخیش، گالیسکە بە ئەسپەوە ببەستن، ئێوە یەکەمین شار بوون دوای یاخیبوونەکانی ئیسرائیل کەوتن، هەروەها سییۆنی کچتان تووشی گوناه کرد.
14 Therefore you will give parting gifts to Moresheth-gath; the houses of Achzib will be a deception to the kings of Israel. لەبەر ئەوە دیاری ماڵئاوایی دەدەن بە مۆرەشەت گەت. یارمەتی لە شارۆچکەکانی ئەکزیڤەوە جێی متمانە نییە بۆ پاشاکانی ئیسرائیل.
15 Once more I will bring a conqueror against you, you who live in Mareshah; the glory of Israel will come to Adullam. داگیرکەرتان دەهێنمە سەر، ئەی دانیشتووانی مارێشا، ئەوەی شکۆی ئیسرائیلە دێتە عەدولام.
16 Shave your head and cut off your hair for the children you love; make yourself as bald as the eagle, for they will go from you into exile. سەرتان بتاشن بۆ شیوەنگێڕان لەسەر منداڵە نازدارەکانتان، وەک سیسارکە کەچەڵ بن و مووتان بە سەرەوە نەبێ، چونکە منداڵی ئێوە بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکەن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]