Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 26 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 When Jesus had finished all these sayings, he said to his disciples, کاتێک عیسا ئەم وتانەی هەموو تەواو کرد، بە قوتابییەکانی خۆی فەرموو:
2 "You know Passover comes after two days, and the Son of Man is handed over to be crucified." «دەزانن جەژنی پەسخە دوو ڕۆژی ماوە. کوڕی مرۆڤیش بە گرتن دەدرێت تاکو لە خاچ بدرێت.»
3 Then the chief priests and elders of the people gathered in the courtyard of the high priest Caiaphas, ئینجا کاهینانی باڵا و پیرانی گەل لە کۆشکی سەرۆکی کاهینان کە ناوی قەیافا بوو کۆببوونەوە،
4 and they plotted together to seize Jesus secretly and kill him. پێکەوە تەگبیریان دەکرد بۆ ئەوەی بە فێڵێک عیسا بگرن و بیکوژن.
5 But they said, "Not during the festival, or there will be an uproar among the people." گوتیان: «با لە جەژندا نەبێت، نەوەک ئاژاوە بکەوێتە ناو خەڵک.»
6 Now when Jesus was in Bethany, in the house of Simon the leper, کاتێک عیسا لە گوندی بێت‌عەنیا لە ماڵی شیمۆنە گول بوو،
7 a woman came to him with an alabaster jar of very expensive perfume and poured it on his head as he sat at the table. ژنێک بە بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی گرانبەهاوە بۆ لای هات و بۆنەکەی بەسەریدا ڕژاند کە لەسەر خوان بوو.
8 Seeing this, the disciples were angry, saying, "Why this waste? کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی، تووڕە بوون و گوتیان: «ئەم دەستبڵاوییەی بۆ چییە؟
9 For this could have been sold for a large sum and given to the poor." دەکرا ئەو بۆنە بە نرخێکی گران بفرۆشرایە و پارەکەی بدرایە بە هەژاران.»
10 Jesus knew this and said to them, "Why trouble this woman? She has done a beautiful thing to me. عیسا بەمەی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی ئەم ژنە بێزار دەکەن؟ شتێکی چاکی بۆ من کرد.
11 For you always have the poor with you, but you will not always have me. هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم.
12 For when she poured this perfume on my body, she did it to prepare me for burial. کاتێک ئەو ئەم بۆنەی بەسەر لەشمدا ڕژاند، بۆ ئامادەکردنم بۆ ناشتن ئەمەی کرد.
13 Truly I tell you: wherever this gospel is preached worldwide, what she did will also be told, in memory of her." ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەم مزگێنییە ڕابگەیەنرێت، وەک یادکردنەوەیەک باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ژنە کردوویەتی.»
14 Then one of the Twelve, the one called Judas Iscariot, went to the chief priests, ئینجا یەکێک لە دوازدە قوتابییەکە کە ناوی یەهوزای ئەسخەریوتی بوو، چوو بۆ لای کاهینانی باڵا،
15 and said, "What are you willing to give me, and I will hand him over to you?" And they counted out thirty pieces of silver for him. گوتی: «چیم دەدەنێ تاکو بیدەمە دەستتان؟» ئەوانیش سی دراوی زیویان بۆ ژمارد.
16 And from then on he looked for an opportunity to betray him. ئیتر لەو کاتەوە یەهوزا بۆ هەلێک دەگەڕا تاکو عیسا بە گرتن بدات.
17 On the first day of Unleavened Bread, the disciples asked Jesus, "Where do you want us to prepare for you to eat the Passover?" لە یەکەم ڕۆژی جەژنی فەتیرەدا، قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەکاریت بۆ بکەین تاکو نانی پەسخە بخۆیت؟»
18 He said, "Go into the city to a certain man and tell him, 'The Teacher says: My time is near. I'll keep Passover at your house with my disciples.'" فەرمووی: «بڕۆنە ناو شار، بۆ لای فڵانە کەس، پێی بڵێن: ”مامۆستا دەفەرموێ، کاتم نزیک بووەتەوە، لەگەڵ قوتابییەکانم لەلای تۆ نانی پەسخە دەخۆم.“»
19 And the disciples did as Jesus directed them, and they prepared the Passover. قوتابییەکانیش فەرمانی عیسایان جێبەجێ کرد و نانی پەسخەیان ئامادە کرد.
20 When evening came, he sat at the table with the Twelve. کە ئێوارە داهات، عیسا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە پاڵی دایەوە.
21 And as they were eating, he said, "Truly I tell you, one of you will betray me." کاتێک نانیان دەخوارد، فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: یەکێکتان بە گرتنم دەدات.»
22 Deeply grieved, they each asked him, "Surely not I, Lord?" ئەوانیش زۆر خەمبار بوون، هەریەکە پێیان گوت: «گەورەم، خۆ ئەو کەسە من نیم؟»
23 He replied, "The one who has dipped his hand in the bowl with me will betray me. وەڵامی دایەوە: «ئەوەی لەگەڵم دەست دەخاتە ناو قاپەکە، ئەو بە گرتنم دەدات.
24 The Son of Man goes, just as is written of him. But how terrible for the man who betrays him—better for him had he never been born." کوڕی مرۆڤ دەبێت وەک ئەوەی لەبارەیەوە نووسراوە بڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدات! باشتر بوو بۆ ئەو کەسە هەر لەدایک نەبووایە.»
25 Judas, his betrayer, said, "Surely not I, Rabbi?" He said to him, "You have said so." ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دەدات، وەڵامی دایەوە: «ڕابی، خۆ ئەو کەسە من نیم؟» پێی فەرموو: «خۆت گوتت.»
26 As they ate, Jesus took bread, blessed and broke it, gave it to the disciples, and said, "Take, eat; this is my body." کاتێک نانیان دەخوارد، عیسا نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، دایە قوتابییەکان و فەرمووی: «وەریبگرن و بیخۆن، ئەمە جەستەی منە.»
27 Taking a cup and giving thanks, he gave it to them, saying, "Drink from it, all of you, ئینجا جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، پێیدان و فەرمووی: «هەموو لێی بخۆنەوە،
28 for this is my blood of the covenant, poured out for many for forgiveness of sins. چونکە ئەمە خوێنی منە، خوێنی پەیمانەکەیە کە لە پێناوی خەڵکێکی زۆر بۆ گوناه بەخشین دەڕژێت.
29 I tell you: I won't drink this fruit of the vine again, from now until the day I drink it new with you in my Father's kingdom." پێتان دەڵێم: لەمەودوا ئیتر لەم بەرهەمەی مێو ناخۆمەوە، هەتا ئەو ڕۆژە دێت کە سەر لە نوێ لە شانشینی باوکم لەگەڵتان دەیخۆمەوە.»
30 And when they had sung a hymn, they went out to the Mount of Olives. ئینجا گۆرانیی ڕۆحییان گوت و چوون بۆ دەرەوەی شار بۆ کێوی زەیتوون.
31 Then Jesus told them, "Tonight you will all fall away because of me. For it is written: 'I will strike the shepherd, and the flock's sheep will be scattered.' ئینجا عیسا پێی فەرموون: «ئەمشەو بەهۆی ئەوەی بەسەرم دێت هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە: «﴿لە شوانەکە دەدەم، مەڕی مێگەلەکە پەرت دەبن.﴾
32 But after I am raised up, I will go ahead of you to Galilee." بەڵام دوای هەستانەوەم، پێشتان دەکەوم بۆ جەلیل.»
33 Peter said to him, "Though they all fall away because of you, I will never fall away." پەترۆس وەڵامی دایەوە: «ئەگەر لەوەی بەسەرت بێت هەموو پشتت لێ بکەن، من قەت پشتت لێ ناکەم.»
34 Jesus said to him, "I tell you the truth: before the rooster crows tonight, you will deny me three times." عیسا پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەمشەو پێش خوێندنی کەڵەشێر، سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.»
35 Peter said, "Even if I must die with you, I won't deny you." All the disciples said the same. پەترۆسیش پێی گوت: «تەنانەت ئەگەر پێویست بکات لەگەڵیشت بمرم، هەرگیز نکۆڵیت لێ ناکەم.» هەموو قوتابییەکانی دیکەش وایان گوت.
36 Then Jesus came with them to a place called Gethsemane and told the disciples, "Sit here while I go pray over there." دوای ئەوە عیسا لەگەڵیان بۆ شوێنێک چوو پێی دەگوترا، گەتسیمانی، بە قوتابییەکانی فەرموو: «لێرە دانیشن هەتا دەچمە ئەوێ نوێژ دەکەم.»
37 And taking with him Peter and the two sons of Zebedee, he became deeply grieved and distressed. پەترۆس و دوو کوڕەکەی زەبدی برد و پەژارە و دڵتەنگی دایدەگرت.
38 Then he told them, "My soul is crushed with sorrow, even to death. Stay here and watch with me." پێی فەرموون: «زۆر دڵتەنگم خەریکە بمرم، لێرە بمێننەوە و ئێشکم لەگەڵ بگرن.»
39 Going a little farther, he fell on his face and prayed, "My Father, if possible, let this cup pass from me. Yet not as I will, but as you will." کەمێک چووە پێش و بەسەر ڕوودا کەوت، نوێژی کرد و فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەکرێت، با ئەم جامەم لێ دوور بخرێتەوە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی تۆ.»
40 He came to the disciples and found them asleep. He said to Peter, "So, couldn't you stay awake with me one hour? ئینجا گەڕایەوە بۆ لای قوتابییەکان، بینی نوستوون، بە پەترۆسی فەرموو: «ئەرێ نەتانتوانی کاتژمێرێک ئێشکم لەگەڵ بگرن؟
41 Stay alert and pray, so you don't fall into temptation; the spirit is willing, but the flesh is weak." ئێشک بگرن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە. ڕۆح چالاکە، بەڵام جەستە لاوازە.»
42 A second time he went away and prayed, "My Father, if this cannot pass unless I drink it, your will be done." دیسان چووەوە نوێژی کرد: «باوکە! ئەگەر ناکرێت ئەمە لەسەرم تێبپەڕێت و هەر دەبێت بیخۆمەوە، با خواستی تۆ پەیڕەو بکرێت.»
43 And he came again and found them sleeping, for their eyes were heavy. کاتێک کە دووبارە گەڕایەوە، بینی نوستوون، چونکە چاویان قورس ببوو.
44 So leaving them again, he went away and prayed a third time, saying the same words again. ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیەم نوێژی کرد و هەمان شتی گوتەوە.
45 Then he came to the disciples and said to them, "Still sleeping and resting? Look, the hour has come, and the Son of Man is betrayed into the hands of sinners. دوایی هاتەوە لای قوتابییەکان و پێی فەرموون: «هێشتا نوستوون و پشوو دەدەن؟ ئەوەتا کاتەکە نزیک بووەتەوە و کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست گوناهباران.
46 Get up, let's go! Look, the one who betrays me is here!" هەستن با بڕۆین! ئەوەتا ئەوەی بە گرتنم دەدات نزیک بووەوە.»
47 While he was still speaking, Judas, one of the Twelve, suddenly came with a large crowd carrying swords and clubs, sent by the chief priests and elders of the people. هێشتا ئەو قسەی دەکرد، یەهوزا هات، کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە، کۆمەڵێکی زۆری لەگەڵ بوو کە بە شمشێر و کوتەکەوە لەلایەن کاهینانی باڵا و پیرانی گەلەوە نێردرابوون.
48 Now the betrayer had given them a signal: "The one I kiss is him—seize him." ئەوەی بە گرتنی دەدا نیشانەیەکی پێدابوون، گوتبووی: «ئەوەی ماچی دەکەم ئەوە خۆیەتی، بیگرن.»
49 And immediately he came up to Jesus and said, "Greetings, Rabbi!" And he kissed him. دەستبەجێ هاتە لای عیسا و گوتی: «سڵاو ڕابی.» ئینجا ماچی کرد.
50 Jesus told him, "Friend, do what you came to do." Then they came, grabbed Jesus, and held him. عیساش پێی فەرموو: «هاوڕێ، ئەوەی بۆی هاتووی بیکە.» ئینجا هاتنە پێشەوە و عیسایان دەستبەسەر کرد و گرتییان.
51 And look, one of those with Jesus reached out his hand, drew his sword, struck the high priest's servant, and cut off his ear. لەناکاو یەکێک لەوانەی لەگەڵ عیسادا بوو، دەستی درێژکرد و شمشێرەکەی هەڵکێشا، لە خزمەتکاری سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی بڕی.
52 Then Jesus said to him, "Put your sword back in its place. All who take the sword will die by the sword. عیسا پێی فەرموو: «شمشێرەکەت بگەڕێنەوە شوێنی خۆی، چونکە هەموو ئەوانەی شمشێر هەڵدەگرن، بە شمشێر دەمرن.
53 Do you think I can't call on my Father, who'd at once send me more than twelve legions of angels? ئایا وا دەزانیت ناتوانم بانگی باوکم بکەم و زیاتر لە دوازدە لەشکر فریشتەم بۆ بنێرێت؟
54 But how then would the Scriptures be fulfilled, that it must happen this way?" بەڵام ئیتر چۆن نووسراوە پیرۆزەکان دێنە دی، کە دەڵێن بەو شێوەیە پێویستە ڕووبدات؟»
55 At that hour Jesus said to the crowds, "Did you come out with swords and clubs to seize me, as against a bandit? I sat teaching in the temple daily, and you didn't arrest me. لەو کاتەدا عیسا بە خەڵکەکەی فەرموو: «ئایا من کەسێکی یاخیبووم کە بە کوتەک و شمشێرەوە هاتوون بمگرن؟ ڕۆژانە لە حەوشەکانی پەرستگا دانیشتبووم خەریکی فێرکردن بووم، نەتانگرتم.
56 But all this happened to fulfill the prophets' Scriptures." Then all the disciples abandoned him and fled. بەڵام ئەمانە هەمووی ڕوویدا بۆ هاتنەدی نووسراوە پیرۆزەکانی پێغەمبەران.» ئینجا هەموو قوتابییەکان بەجێیان هێشت و ڕایانکرد.
57 Then those who arrested Jesus brought him to Caiaphas the high priest, where the scribes and the elders had gathered. ئەوانەی عیسایان گرت، بردیانە لای قەیافای سەرۆکی کاهینان، لەوێ مامۆستایانی تەورات و پیران کۆببوونەوە.
58 Peter followed at a distance, to the high priest's courtyard, went in, and sat with the guards to watch how it would end. پەترۆسیش دووربەدوور بۆ حەوشەی ماڵی سەرۆکی کاهینان دوای کەوت، ئینجا چووە ژوورەوە و لەنێو خزمەتکاران دانیشت تاکو دەرئەنجامەکەی ببینێت.
59 The chief priests and the whole Council sought false testimony against Jesus, to put him to death, کاهینانی باڵا و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە بەدوای شایەتییەکی درۆدا دەگەڕان لەسەر عیسا، تاکو سزای کوشتنی بەسەردا بدەن.
60 but they found none, though many false witnesses came forward. At last two came forward, بەڵام هیچیان نەدۆزییەوە، هەرچەندە زۆر شایەتی درۆزن هاتن. لە کۆتاییدا دووان هاتن،
61 and said, "This man said, 'I can destroy God's temple and rebuild it in three days.'" گوتیان: «ئا ئەمە گوتی: ”دەتوانم پەرستگای خودا بڕووخێنم و بە سێ ڕۆژ بنیادی بنێمەوە.“»
62 The high priest stood up and said to him, "Have you no answer? What are these men testifying against you?" جا سەرۆکی کاهینان هەستا و پێی گوت: «هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ ئەم پیاوانە چ شایەتییەکت لەسەر دەدەن؟»
63 But Jesus was silent. The high priest said, "I put you under oath by the living God: tell us whether you are the Christ, the Son of God." بەڵام عیسا بێدەنگ بوو. سەرۆکی کاهینانیش پێی گوت: «سوێندت دەدەم بە خودای زیندوو، پێمان بڵێ، ئایا تۆ مەسیحەکەی، کوڕی خودای.»
64 Jesus told him, "You've said it. But I tell you: from now on you'll see the Son of Man seated at Power's right hand, coming on heaven's clouds." عیسا پێی فەرموو: «خۆت گوتت. منیش پێتان دەڵێم، لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ دەبینن لە دەستەڕاستی خودای توانادار دادەنیشێت و بەسەر هەوری ئاسمانەوە دێتەوە.»
65 Then the high priest tore his clothes: "He has blasphemed! Why do we still need witnesses? You've now heard the blasphemy. ئینجا سەرۆکی کاهینان جلەکانی خۆی دادڕی و گوتی: «کفری کرد! ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟ ئەوەتا گوێتان لە کفرەکە بوو.
66 What is your judgment?" They answered, "He deserves death." ڕاتان چییە؟» وەڵامیان دایەوە: «شایانی مردنە!»
67 Then they spit in his face and struck him; and some slapped him, ئینجا تفیان لە ڕووی کرد و مستیان لێدا، هەندێکیش زللەیان لێدا و
68 saying, "Prophesy to us, Christ! Who hit you?" گوتیان: «ئەی مەسیح، ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە کێ بوو لێیدایت؟»
69 Peter sat outside in the courtyard. A servant girl approached, saying, "You too were with Jesus the Galilean." لەو کاتەدا پەترۆس لە دەرەوە، لە حەوشەکە دانیشتبوو. کارەکەرێک هاتە لای و گوتی: «تۆش لەگەڵ عیسای جەلیلی بوویت.»
70 But he denied it before them all, saying, "I don't know what you're talking about." ئەویش لەبەردەم هەموویان نکۆڵیی کرد: «نازانم چی دەڵێیت.»
71 As he went out to the gate, another servant girl saw him and told those there, "This man was with Jesus of Nazareth." ئینجا پەترۆس چووە دەرەوە بۆ ناو داڵانەکە، کارەکەرێکی دیکەش بینی و بەوانەی ئەوێی گوت: «ئەمە لەگەڵ عیسای ناسیرەیی بوو.»
72 And again he denied it with an oath, "I do not know the man." دیسان بە سوێندخواردنەوە نکۆڵی لێکرد: «ئەو پیاوە ناناسم!»
73 Shortly after, the bystanders came to Peter: "Surely you're one of them too, since your accent gives you away." دوای کەمێک ئەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون هاتن و بە پەترۆسیان گوت: «بەڕاستی تۆش لەوانیت، شێوەزارەکەت ئاشکرات دەکات.»
74 Then he began to curse himself and swear, "I don't know the man." At once a rooster crowed. جا دەستی کرد بە نەفرەتکردن و سوێندخواردن و گوتی: «ئەو پیاوە ناناسم!» دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی.
75 Peter remembered Jesus' words: "Before the rooster crows, you will deny me three times." He went out and wept bitterly. ئەوسا پەترۆس قسەکانی عیسای بیرکەوتەوە کە فەرمووی: «پێش ئەوەی کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]