Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 25 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 "Then the kingdom of our Father will be like ten virgins who took their lamps and went out to meet the bridegroom. «لەو کاتەدا شانشینی ئاسمان وەکو دە پاکیزە دەبێ، کە چرایان هەڵگرتبێت و بەرەوپیری زاوا بچن.
2 Five of them were foolish, and five were wise. پێنج لەوان گێل بوون، پێنجیش دانا.
3 The foolish ones took their lamps but did not take any oil with them. گێلەکان چراکانیان برد و زەیتیان لەگەڵ خۆیان نەبرد.
4 But the wise ones took oil in flasks along with their lamps. بەڵام داناکان لەگەڵ چراکانیان زەیتیان لەناو گۆزەدا برد.
5 When the bridegroom was delayed, they all became drowsy and fell asleep. کاتێک زاوا دواکەوت، هەموو خەو بردنییەوە و نوستن.
6 But at midnight a cry rang out: 'Look, the bridegroom! Come out to meet him!' «لە نیوەشەودا هاوار کرا: ”ئەوەتا زاوا هات! بەرەوپیری بچن!“
7 Then all the young women woke up and trimmed their lamps. «هەموو ئەو پاکیزانەش هەستان و چراکانیان ئامادە کرد.
8 The foolish said to the wise, 'Give us some of your oil, because our lamps are going out.' گێلەکان بە داناکانیان گوت: ”لە زەیتەکەی خۆتان بەشمان بدەن، چونکە چراکانمان دەکوژێتەوە!“
9 But the wise answered, 'No, there may not be enough for us and you. Go instead to those who sell, and buy for yourselves.' «بەڵام داناکان وەڵامیان دانەوە: ”لەوانەیە بەشی ئێمە و ئێوە نەکات. چاکترە بچنە لای فرۆشیاران و بۆ خۆتان بکڕن.“
10 While they went to buy it, the bridegroom came. The ready ones went in with him to the wedding feast, and the door closed. «لەکاتێکدا گێلەکان ڕۆیشتن بۆ زەیت کڕین، زاوا گەیشت، ئەوانەی ئامادە بوون لەگەڵی چوونە ژوورەوە بۆ زەماوەندەکە و دەرگا داخرا.
11 Later the other young women came too, saying, 'Lord, lord, open the door for us!' «پاشان پاکیزەکانی دیکەش هاتن و گوتیان: ”گەورەم، گەورەم! دەرگامان لێ بکەرەوە!“
12 But he answered, 'Truly I tell you, I do not know you.' «وەڵامی دایەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم، من ناتانناسم.“
13 Therefore keep watch, because you do not know the day or the hour. «کەواتە ئێشک بگرن، چونکە ڕۆژ و کاتەکە نازانن.
14 "For it will be like a man going abroad, calling his servants and entrusting them with his property. «هەروەها شانشینی ئاسمان وەک پیاوێکە کە پێش گەشتکردنی، کۆیلەکانی بانگ کرد و ماڵ و سامانەکەی خۆی دایە دەستیان.
15 He gave one five bags of silver, another two, another one—each by his own ability—then set out on his journey. پێنج کیسە زێڕی دایە یەکێکیان و ئەوی دیکە دوو کیسە و سێیەمیش یەک کیسە، هەریەکە بەگوێرەی توانای خۆی. ئینجا چووە گەشت.
16 The one given five bags of silver went at once, put them to work, and gained five more. ئەوەی پێنج کیسە زێڕەکەی وەرگرت، ڕۆیشت و ئیشی پێوە کرد، پێنجی دیکەشی قازانج کرد.
17 In the same way, the one with two bags of silver gained two more. بە هەمان شێوە ئەوەی دوو کیسە زێڕەکەش، دووی دیکەی قازانج کرد.
18 But the one who received one bag of silver went off, dug in the ground, and hid his master's money. بەڵام ئەوەی یەک کیسە زێڕەکەی وەرگرت، ڕۆیشت و چاڵێکی لە زەویدا هەڵکەند و زێڕی گەورەکەی تێدا شاردەوە.
19 "After a long time the master of those servants returned and settled accounts with them. «دوای ماوەیەکی زۆر گەورەی ئەو کۆیلانە گەڕایەوە و حیسابی لەگەڵ کردن.
20 The man who received five bags of silver came, adding five more: 'Master, you entrusted me with five bags of silver; see, I've gained five more.' ئەوەی پێنج کیسە زێڕەکەی وەرگرتبوو، هات و پێنج کیسەی دیکەشی هێنا و پێی گوت: ”گەورەم تۆ پێنج کیسە زێڕت دامێ، ئەوەتا پێنج کیسە زێڕی دیکەم قازانج کردووە.“
21 "His master said, 'Well done, good and faithful servant! You were faithful over a little; I'll put you over much. Enter your master's joy!' «گەورەکەی پێی گوت: ”ئافەرین، ئەی کۆیلەی چاک و دەستپاک! لە کەم دەستپاک بوویت، زۆرت پێ دەسپێرم. وەرە ژوورەوە بۆ خۆشی گەورەکەت.“
22 "The one with two bags of silver also came and said, 'Master, you gave me two bags of silver; look, I've earned two more.' «هەروەها ئەوەی دوو کیسە زێڕەکەی وەرگرتبوو، هات و گوتی: ”گەورەم تۆ دوو کیسە زێڕت دامێ، ئەوەتا دوو کیسە زێڕی دیکەم قازانج کردووە.“
23 "His master told him, 'Well done, good and faithful servant! You were faithful with a little; I'll put you over much. Enter your master's joy!' «گەورەکەی پێی گوت: ”ئافەرین، ئەی کۆیلەی چاک و دەستپاک! لە کەم دەستپاک بوویت، زۆرت پێ دەسپێرم. وەرە ژوورەوە بۆ خۆشی گەورەکەت.“
24 "Then the one who had received one bag of silver came and said, 'Master, I knew you were a hard man, reaping where you didn't sow, gathering where you didn't scatter seed.' «ئینجا ئەوەی یەک کیسە زێڕەکەی وەرگرتبوو، هات و گوتی: ”گەورەم، زانیم تۆ پیاوێکی دڵڕەقیت، لە شوێنێک کۆدەکەیتەوە کە نەتچاندووە و لە شوێنێکیش دروێنە دەکەیت کە تۆوت نەکردووە.
25 Afraid, I went and hid your silver in the ground. Here is what is yours. جا ترسام و چووم کیسە زێڕەکەتم لەناو زەویدا شاردەوە. ها ئەوە ماڵەکەتە.“
26 "His master replied, 'You wicked, lazy servant! You knew I harvest where I didn't sow and gather where I didn't scatter seed? «گەورەکەی وەڵامی دایەوە: ”ئەی کۆیلەی بەدکار و تەوەزەل! کە زانیت من دروێنە لەو شوێنە دەکەم کە نەمچاندووە، لەوە کۆدەکەمەوە کە تۆوم نەکردووە،
27 "You should have deposited my money with the bankers, so on my return I'd get it back with interest. دەبووایە زێڕەکەمت لە بانک دابنابووایە، لە گەڕانەوەمدا ئەوەی هی منە لەگەڵ سوودەکەی وەرمدەگرتەوە.
28 So take his bag of silver and give it to the one with ten bags of silver. «”لەبەر ئەوە ئەو کیسە زێڕەی لێ بسەننەوە و بیدەنە ئەوەی دە کیسە زێڕەکەی پێیە،
29 For everyone who has will be given more, and he'll overflow; but the one who has nothing will lose even what he has. چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت و لێی دەڕژێ، بەڵام ئەوەی نییەتی تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.
30 Throw out that worthless servant into the outer darkness, where there will be weeping and grinding of teeth.' کۆیلە بێ سوودەکەش فڕێبدەنە تاریکی دەرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.“
31 "When the Son of Man comes in his glory, with all his angels, he will sit on his glorious throne. «کاتێک کوڕی مرۆڤ بە شکۆمەندی خۆیەوە دێتەوە و هەموو فریشتەکانیش لەگەڵیدان، لەسەر تەختی شکۆمەندیی خۆی دادەنیشێت.
32 All the nations will be gathered before him, and he will separate them from each other as a shepherd separates sheep from goats. هەموو نەتەوەکان لەبەردەمی کۆدەبنەوە و ئەویش لە یەکتریان جیا دەکاتەوە، وەک چۆن شوان مەڕ لە بزن جیا دەکاتەوە.
33 He will put the sheep on his right and the goats on his left. جا مەڕەکان لەلای ڕاستی خۆی ڕادەگرێت، بەڵام بزنەکان لەلای چەپ.
34 Then the King will say to those on his right, 'Come, you blessed by my Father; inherit the kingdom prepared for you since the foundation of the world. «ئینجا پاشا بەوانەی لای ڕاستیەوەن دەفەرموێ: ”وەرن ئەی ئەوانەی باوکم بەرەکەتی پێدان، ببنە میراتگری ئەو شانشینە کە لە دامەزراندنی جیهانەوە بۆتان ئامادە کراوە،
35 "For I was hungry and you fed me; thirsty, and you gave me a drink; a stranger, and you took me in, چونکە برسی بووم نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان کردمەوە.
36 I was naked and you dressed me, sick and you cared for me, in prison and you visited me.'" ڕووت بووم جلتان لەبەرکردم، نەخۆش بووم سەرتان لێدام، زیندانی بووم هاتنە لام.“
37 "Then the righteous will answer him, 'Lord, when did we see you hungry and feed you, or thirsty and give you drink? «ئەوسا ڕاستودروستان وەڵام دەدەنەوە: ”گەورەم، کەی تۆمان بە برسیێتی بینیوە و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟
38 "When did we see you a stranger and shelter you, or naked and dress you? کەی تۆمان بە نامۆیی بینیوە و شوێنمان کردوویتەوە، یان بە ڕووتی و جلمان لەبەرکردوویت؟
39 When did we see you sick or in prison and come to you?'" کەی تۆمان بە نەخۆشی یان زیندانی بینیوە و هاتووین بۆ لات؟“
40 "And the King will reply, 'Truly I tell you, whatever you did for one of the least of these siblings of mine, you did for me.' «ئینجا پاشا وەڵامیان دەداتەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەرچییەکتان بۆ یەکێک لەم برا بچووکانەم کردووە، بۆ منتان کردووە.“
41 Then he'll tell those on his left, 'Away from me, you cursed ones, into the eternal fire prepared for the devil and his angels. «دواتر بەوانەی لەلای چەپیەوەن دەفەرموێ: ”ئەی ئەوانەی کە نەفرەتتان لێکراوە! لێم دوور بکەونەوە و بەرەو ئاگری هەتاهەتایی بڕۆن، ئەوەی بۆ ئیبلیس و فریشتەکانی ئامادە کراوە،
42 For I was hungry and you gave me nothing to eat, thirsty and you gave me nothing to drink, چونکە برسی بووم نانتان نەدامێ، تینوو بووم ئاوتان نەدامێ،
43 I was a stranger, and you didn't take me in; naked, and you didn't dress me; sick and in prison, and you didn't visit me.'" نامۆ بووم شوێنتان نەکردمەوە، ڕووت بووم جلتان لەبەر نەکردم، نەخۆش و زیندانی بووم سەرتان لێ نەدام.“
44 "Then they too will answer, 'Lord, when did we see you hungry, thirsty, a stranger, naked, sick, or in prison, and not serve you?' «ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە: ”گەورەم، کەی تۆمان بە برسیێتی یان تینووێتی یان نامۆیی یان ڕووتی یان نەخۆشی یان زیندانی بینیوە و خزمەتمان نەکردوویت؟“
45 "He will answer, 'Truly I tell you: whatever you didn't do for one of the least of these, you didn't do for me.' «ئەویش وەڵامیان دەداتەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەکتان بۆ یەکێک لەم بچووکانە نەکردووە، بۆ منتان نەکردووە.“
46 Then they will go away to eternal punishment, but the righteous to eternal life." «ئەوانە بۆ سزای هەتاهەتایی دەچن، بەڵام ڕاستودروستان بۆ ژیانی هەتاهەتایی.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]