Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 24 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Jesus was leaving the temple when his disciples came to show him its buildings. عیسا لە پەرستگا هاتە دەرەوە، هێشتا لە ڕێگا بوو کاتێک قوتابییەکانی لێی هاتنە پێشەوە تاکو سەرنجی بۆ تەلارەکانی پەرستگا ڕابکێشن.
2 "Do you see all these?" he answered. "Truly I tell you: not one stone here will be left on another; all will be torn down." عیسا پێی فەرموون: «هەموو ئەمانە دەبینن؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم: لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.»
3 While Jesus was sitting on the Mount of Olives, his disciples came to him privately: "Tell us, when will these things happen, and what sign marks your coming and the end of the age?" کاتێک لەسەر کێوی زەیتوون دانیشتبوو، قوتابییەکان بە تەنها هاتنە لای و گوتیان: «پێمان بفەرموو کەی ئەمە ڕوودەدات؟ هەروەها نیشانەی هاتنەوەت و کۆتایی زەمان چییە؟»
4 Jesus answered, "Watch out that no one deceives you. عیسا وەڵامی دایەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات،
5 "For many will come in my name, claiming, 'I am the Christ,' and they will deceive many. چونکە زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن ”من مەسیحەکەم،“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن.
6 You'll hear of wars and rumors of wars—don't be alarmed. This must happen, but the end isn't yet. جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن، وریابن مەتۆقن، چونکە دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە.
7 Nation will rise against nation, and kingdom against kingdom, with famines and earthquakes in place after place. نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین، قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت.
8 All these are the beginning of birth pains. بەڵام ئەمانە هەمووی سەرەتای ژانەکانن.
9 Then they will hand you over to suffering and kill you, hated by all nations because of my name. «ئینجا بۆ چەوسانەوە بە گرتنتان دەدەن و دەتانکوژن، هەموو نەتەوەکان لەبەر ناوی من ڕقیان لێتان دەبێتەوە.
10 At that time many will fall away and will betray and hate one another, ئەو کاتە زۆر کەس واز لە باوەڕەکەیان دەهێنن و یەکتری بە گرتن دەدەن و ڕقیان لە یەکتری دەبێتەوە.
11 and many false prophets will appear and deceive many people. زۆر پێغەمبەری درۆزن دەردەکەون، زۆر کەس چەواشە دەکەن.
12 Because lawlessness will increase, the love of most will grow cold, لەبەر زۆربوونی خراپە، خۆشەویستی زۆر کەس سارد دەبێتەوە.
13 but the one who endures to the end will be saved. بەڵام ئەوەی هەتا کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت.
14 This good news of the kingdom will be announced worldwide as a testimony to all nations, and then the end will come. ئەم مزگێنی پاشایەتییەش لە هەموو جیهاندا ڕادەگەیەنرێت، وەک شایەتییەک بۆ هەموو نەتەوەکان، ئینجا کۆتاییەکە دێت.
15 So when you see the desolating abomination Daniel the prophet spoke of standing in the holy place—let the reader understand, «لەبەر ئەوە کاتێک دەبینن ﴿قێزەونی وێرانکەر﴾ لە شوێنی پیرۆزدا ڕاوەستاوە، ئەوەی پێغەمبەر دانیال باسی کردووە (با خوێنەر تێبگات)،
16 then let those who are in Judea flee to the mountains. ئینجا با ئەوانەی لە یەهودیان بەرەو چیاکان ڕابکەن،
17 "Let no one on the rooftop go down to take anything out of the house, ئەوەی لە سەربانە با نەیەتە خوارەوە تاکو شتەکانی لە ماڵەوە ببات.
18 and let no one in the field go back to get a coat. هەروەها ئەوەی لە کێڵگەیە با نەگەڕێتەوە تاکو جلەکەی ببات.
19 How dreadful it will be in those days for pregnant women and nursing mothers! لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر!
20 Pray that your flight will not take place in winter or on the Sabbath. نوێژ بکەن با هەڵاتنتان لە زستان یان لە شەممەدا نەبێت،
21 For then there will be great suffering, unmatched from the world's beginning until now, and never to be matched again. چونکە لەو کاتەدا تەنگانەیەکی وا گەورە ڕوودەدات کە لە سەرەتای جیهانەوە هەتا ئێستا ئاوا نەبووە و نابێت.
22 If those days had not been cut short, no one would survive; but for the elect's sake, those days will be cut short. «ئەگەر ئەو ڕۆژانە کەم نەکرابوونایەوە، کەس ڕزگاری نەدەبوو. بەڵام لە پێناوی ئەوانەی هەڵبژێردراون، ئەو ڕۆژانە کەم دەکرێنەوە.
23 Then if anyone tells you, 'Look, here's the Christ,' or 'There he is,' don't believe it. ئەگەر ئەو کاتە یەکێک پێی گوتن: ”ئەوەتا مەسیح لێرەیە!“ یان: ”ئەوەتا لەوێیە!“ باوەڕ مەکەن،
24 False messiahs and false prophets will arise, performing great signs and wonders to deceive, if possible, even the elect. چونکە چەند مەسیحێکی درۆزن و پێغەمبەرانی درۆزن دەردەکەون، نیشانەی گەورە و پەرجوو دەکەن، بە شێوەیەک ئەگەر بکرێت تەنانەت هەڵبژێردراوانیش چەواشە دەکەن.
25 See, I have told you ahead of time. ئەوەتا پێشوەخت پێم گوتن.
26 So if they say, 'Look, he's in the wilderness,' don't go out; 'Look, in the inner rooms,' don't believe it. «لەبەر ئەوە ئەگەر پێیان گوتن: ”ئەوەتا لە چۆڵەوانییە!“ مەڕۆن، یان ”ئەوەتا لە ژوورەوەیە!“ باوەڕ مەکەن،
27 For just as lightning flashes from the east and shows as far as the west, so will the Son of Man's coming be. چونکە وەک چۆن هەورەتریشقە دێت و ڕووناکی دەدات لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوا، هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت.
28 Wherever there is a carcass, there the vultures will gather. کەلاک لەکوێ بێت، داڵ لەوێ کۆدەبێتەوە.
29 Right after the suffering of those days, the sun will go dark, the moon will give no light, stars will fall from the sky, and the powers of the heavens will shake. «دەستبەجێ دوای تەنگانەی ئەو ڕۆژانە، «﴿خۆر تاریک دەبێت، مانگ ڕووناکییەکەی نادات، ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.﴾
30 Then the sign of the Son of Man will appear in heaven, and all earth's peoples will mourn, seeing the Son of Man come on heaven's clouds with power and great glory. «لەو کاتە نیشانەی کوڕی مرۆڤ لە ئاسماندا دەردەکەوێت، ئەوسا هەموو نەتەوەکانی زەوی شیوەن دەگێڕن، کاتێک کوڕی مرۆڤ دەبینن بەسەر هەوری ئاسمانەوە بە هێز و شکۆیەکی مەزنەوە دێت.
31 He will send out his angels with a loud trumpet blast, and they will gather his chosen from the four winds, from one end of the sky to the other. فریشتەکانی بە کەڕەنایەکی دەنگ بەرزەوە دەنێرێت، لە ئاراستەی هەر چوار بایەکە، لەم سەری ئاسمانەوە هەتا ئەو سەری، هەڵبژێردراوانی خودا کۆدەکەنەوە.
32 Learn this from the fig tree: as soon as its branch softens and leafs out, you know summer is near. «پەند لە دار هەنجیر وەربگرن: کاتێک لقەکانی نەرم بوون و گەڵایان کرد، دەزانن هاوین نزیکە.
33 So also, when you see all these things, know it is near, at the door. بە هەمان شێوە، کاتێک ئێوەش هەموو ئەم شتانە دەبینن، بزانن کە نزیکە و لە بەردەرگایە.
34 Truly I tell you, this generation will certainly not pass away until all these things have happened. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەم نەوەیە بەسەرناچێت، هەتا هەموو ئەمانە نەیەنە دی.
35 Heaven and earth will pass away, but my words will never pass away. ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.
36 "No one knows that day or hour—not the angels in heaven, not the Son—only the Father. «سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکانی ئاسمان و نە کوڕەکە، تەنها باوک نەبێت.
37 As in Noah's days, so will be the Son of Man's coming. ڕۆژانی نوح چۆن بوو، کاتی هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت.
38 For in the days before the flood, people ate and drank, married and gave in marriage, until the day Noah entered the ark; وەک چۆن لە ڕۆژانی پێش لافاوەکە دەیانخوارد و دەیانخواردەوە، ژنیان دەهێنا و مێردیان دەکرد، هەتا ئەو ڕۆژەی نوح چووە ناو کەشتییەکە،
39 and they knew nothing until the flood came and swept them all away. That is how the coming of the Son of Man will be. کەس نەیدەزانی چی ڕوودەدات، هەتا لافاوەکە هات و هەمووی برد. هاتنەوەی کوڕی مرۆڤیش ئاوا دەبێت.
40 Two men will be in the field; one will be taken and the other left. لەو کاتەدا دوو پیاو لە کێڵگە دەبن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت.
41 Two women will be grinding with a hand mill; one will be taken and the other left. دوو ژن دەستاڕ دەگێڕن، یەکیان دەبردرێت و ئەوی دیکە بەجێدەهێڵدرێت.
42 Therefore keep watch, because you do not know on what day your Lord will come. «لەبەر ئەوە ئێشک بگرن، چونکە نازانن لە چ ڕۆژێکدا مەسیحی خاوەن شکۆتان دێتەوە.
43 Understand: had the homeowner known what watch of night the thief was coming, he'd have watched and kept his house from being broken into. بەڵام ئەوەش بزانن: ئەگەر گەورەی ماڵ بزانێت لە چ کاتێکدا دز دێتە سەری، ئێشک دەگرێت و نایەڵێت ماڵەکەی ببڕدرێت.
44 So you too must be ready, because the Son of Man comes at an hour you don't expect. کەواتە ئێوەش ئامادە بن، چونکە کوڕی مرۆڤ لە کاتێکدا دێتەوە کە بیری لێ ناکەنەوە.
45 Who then is the faithful and wise servant, whom the master put in charge of his household to give them food at the right time? «کەواتە ئەو کۆیلە دڵسۆز و ژیرە کێیە کە گەورەکەی کردوویەتی بە لێپرسراوی خزمەتکارەکانی دیکەی تاکو لە کاتی خۆیدا خواردنیان بداتێ؟
46 It will be good for that servant whose master finds him doing so when he returns. خۆزگە دەخوازرێت بەو کۆیلەیە کاتێک گەورەکەی دێتەوە دەبینێت ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات.
47 Truly I tell you, he will put him in charge of all his possessions. ڕاستیتان پێ دەڵێم: بەسەر هەموو ماڵەکەیەوە دایدەنێت.
48 But suppose that wicked servant says to himself, 'My master is staying away a long time,' بەڵام وای دابنێ کە ئەو کۆیلەیە خراپە و لە دڵی خۆیدا دەڵێ: ”گەورەکەم دوادەکەوێت،“
49 and then begins to beat his fellow servants and to eat and drink with drunkards. بەو هۆیەوە دەست دەکات بە لێدانی کۆیلە هاوکارەکانی و لەگەڵ سەرخۆشان دەخوات و دەخواتەوە.
50 That servant's master will come on a day he doesn't expect, at an hour he doesn't know. ئیتر گەورەی ئەو کۆیلەیە لە ڕۆژێکدا دێتەوە کە چاوەڕێی ناکات و لە کاتژمێرێک کە نایزانێت.
51 He will cut him to pieces and place him with the hypocrites, where people weep and grind their teeth." ئەوسا پارچەپارچەی دەکات و بەشی لەگەڵ دووڕوواندا دادەنێت، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]