Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Matthew 27 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 At dawn, all the chief priests and elders of the people met and plotted to kill Jesus. کاتێک ڕۆژبووەوە، هەموو کاهینانی باڵا و پیرانی گەل تەگبیریان کرد کە عیسا بکوژن.
2 So they bound him, led him away, and handed him over to Pilate the governor. جا بەستیانەوە و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆسی فەرمانڕەوا.
3 Then Judas, his betrayer, seeing Jesus condemned, felt remorse and returned the thirty pieces of silver to the chief priests and elders, ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دا کە بینی عیسا حوکمی بەسەردا درا، پەشیمان بووەوە، سی دراوە زیوەکەی بۆ کاهینانی باڵا و پیران گەڕاندەوە و
4 saying, "I sinned, betraying innocent blood." They said, "Not our concern. You'll see to it." گوتی: «گوناهم کرد کە ناپاکیم لە مرۆڤێکی بێتاوان کرد.» گوتیان: «بە ئێمە چی؟ خۆت دەزانیت.»
5 He threw the pieces of silver into the temple, went out, and hanged himself. ئەویش زیوەکانی لە پەرستگا فڕێدا و چوو خۆی هەڵواسی.
6 The chief priests took the silver and said, "We can't put this in the treasury—it was payment for blood." بەڵام کاهینانی باڵا دراوە زیوەکانیان هەڵگرتەوە و گوتیان: «دروست نییە بیخەینە گەنجینەی پەرستگاوە، چونکە نرخی خوێنە.»
7 So they consulted, then bought the potter's field with it, to bury foreigners. ئینجا تەگبیریان کرد و کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان بۆ گۆڕستانی بێگانان پێ کڕی.
8 That is why that field has been called the Field of Blood to this day. لەبەر ئەوە ئەو کێڵگەیە هەتا ئەمڕۆش پێی دەگوترێ کێڵگەی خوێن.
9 Then what the prophet Jeremiah spoke was fulfilled: "They took the thirty pieces of silver, the price set on him, whom some of Israel's sons priced, ئەوسا ئەوەی بەهۆی پێغەمبەر یەرمیا گوتراوە، هاتە دی: ﴿سی پارچە زیوەکەیان برد، ئەم نرخە لەلایەن نەوەی ئیسرائیلەوە لەسەری خەمڵێنرا،
10 and they gave them for the potter's field, as our Father directed me." ئینجا بە کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان دا، وەک یەزدان فەرمانی پێدام.﴾
11 Jesus stood before the governor; the governor asked, "Are you the King of the Jews?" Jesus said, "You say so." عیساش لەبەردەم پیلاتۆسی فەرمانڕەوا ڕاوەستا، فەرمانڕەواش لێی پرسی و گوتی: «ئایا تۆ پاشای جولەکەی؟» عیساش فەرمووی: «خۆت گوتت.»
12 But when he was accused by the chief priests and elders, he gave no answer. کاتێک کاهینانی باڵا و پیران سکاڵایان لێی دەکرد، هیچ وەڵامی نەدەدایەوە.
13 Then Pilate said to him, "Don't you hear how many charges they're bringing against you?" پیلاتۆس پێی گوت: «ئایا گوێت لێ نییە چەند شایەتیت لەسەر دەدەن؟»
14 He gave him no answer, not even to a single charge, so the governor was greatly amazed. بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە، فەرمانڕەواش زۆر سەرسام بوو.
15 At each feast the governor would release one prisoner the crowd wanted. لە هەر جەژنێکدا فەرمانڕەوا کردبوویە نەریت بەگوێرەی خواستی خەڵکەکە بەندکراوێک ئازاد بکات.
16 At that time they were holding a notorious prisoner called Barabbas. لەو کاتەدا گیراوێکی بەناوبانگیان هەبوو کە ناوی باراباس بوو.
17 When they had gathered, Pilate asked, "Which do you want me to release—Barabbas, or Jesus called Christ?" لەبەر ئەوە کاتێک کۆببوونەوە، پیلاتۆس لێی پرسین: «دەتانەوێت کێتان بۆ ئازاد بکەم، باراباس یان عیسا، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟»
18 For he knew that it was out of envy that they had handed him over. چونکە زانی لەبەر ئیرەیی عیسایان بە گرتن دابوو.
19 While he sat on the judgment seat, his wife sent to him: Have nothing to do with that righteous man, for I suffered much today in a dream because of him. کاتێک پیلاتۆس لەسەر کورسی دادوەری دانیشتبوو، ژنەکەی هەواڵی بۆ نارد: «هیچ لەو بێتاوانە مەکە، چونکە ئەمڕۆ لە خەوندا لەبەر ئەو زۆر ئازارم چێژت.»
20 But the chief priests and elders persuaded the crowds to ask for Barabbas and to have Jesus put to death. بەڵام کاهینانی باڵا و پیران خەڵکەکەیان جۆشدا کە داوا بکەن باراباس ئازاد بکرێ و عیسا لەناو ببردرێت.
21 The governor said, "Which of the two should I release to you?" They said, "Barabbas." فەرمانڕەوا وەڵامی دانەوە: «لەم دووانە کامەتان دەوێ بۆتان ئازاد بکەم؟» گوتیان: «باراباس.»
22 Pilate asked them, "What then do I do with Jesus called Christ?" They all said, "Have him crucified!" پیلاتۆس لێی پرسین: «ئەی چی لە عیسا بکەم، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟» هەموو گوتیان: «با لە خاچ بدرێت!»
23 He said, "Why? What wrong has he done?" But they cried out louder, "Crucify him!" ئەویش گوتی: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟» بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «با لە خاچ بدرێت!»
24 Seeing he could do nothing, but a riot was starting instead, Pilate took water, washed his hands before the crowd, and said, "I am innocent of this man's blood; you see to it." پیلاتۆس بینی سوودی نییە و خەریکە ئاژاوە ڕوودەدات، ئاوی هێنا و لەبەردەم خەڵکەکە دەستی شوشت و گوتی: «لە خوێنی ئەمە بێتاوانم! لە ئەستۆی ئێوەیە!»
25 And all the people answered, "His blood be on us and on our children!" گەل هەموو وەڵامیان دایەوە: «با خوێنی لە ئەستۆی ئێمە و منداڵمان بێت!»
26 Then he released Barabbas to them, had Jesus whipped, and handed him over to be crucified. ئەوسا باراباسی بۆ ئازاد کردن، بەڵام فەرمانی دا کە عیسا بدرێتە بەر قامچی و پاشان لە خاچ بدرێت.
27 Then the governor's soldiers took Jesus into the governor's headquarters and gathered the whole regiment around him. سەربازەکانی فەرمانڕەوا عیسایان بۆ کۆشکی فەرمانڕەوا برد و تەواوی سەربازەکان لە دەوری کۆبوونەوە.
28 They stripped him and put a scarlet robe on him. ڕووتیان کردەوە و کەوایەکی سووریان لەبەرکرد.
29 They twisted a crown of thorns, set it on his head, put a reed in his right hand, knelt before him, and mocked him: "Hail, King of the Jews!" هەروەها تاجێکیان لە دڕک دروستکرد و لە سەریان کرد، قامیشێکیان دایە دەستی ڕاستی، لەبەردەمی چۆکیان دادا و گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانگوت: «سڵاو ئەی پاشای جولەکە!»
30 And they spit on him, took the reed, and struck him on the head again and again. تفیان لێکرد، قامیشەکەیان برد و بە سەریاندا کێشا.
31 After mocking him, they stripped off the robe, dressed him in his own clothes, and led him away to crucify him. دوای ئەوەی گاڵتەیان پێکرد، کەواکەیان لەبەر داکەند و کراسەکەی خۆیان لەبەرکردەوە، بردیان تاوەکو لە خاچی بدەن.
32 Going out, they found a Cyrenian named Simon and forced him to carry Jesus's cross. کاتێک دەهاتنە دەرەوە پیاوێکی کورێنییان بینی ناوی شیمۆن بوو، ناچاریان کرد خاچەکەی ئەو هەڵبگرێت.
33 And when they came to a place called Golgotha (which means Place of a Skull), کە گەیشتنە ئەو شوێنەی پێی دەگوترا گولگۆسا، کە بە واتای «شوێنی کاسەسەر» دێت،
34 they gave him wine mixed with bitter gall to drink; he tasted it and refused to drink. شەرابی تێکەڵ بە تاڵاویان دایە عیسا تاکو بیخواتەوە، کە تامی کرد نەیویست بیخواتەوە.
35 And when they had crucified him, they divided his garments among themselves by casting lots. کە لە خاچیان دا، بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد.
36 Then they sat down and kept watch over him there. ئینجا لەوێ دانیشتن و ئێشکیان بۆ گرت.
37 Over his head they posted the charge against him: "This is Jesus, the King of the Jews." لەژوور سەرییەوە تاواننامەکەی ئەویان دانا کە نووسرابوو: «ئەمە عیسایە، پاشای جولەکە.»
38 Then two robbers were crucified with him, one on his right and one on his left. دوو دزیشیان لەگەڵی لە خاچ دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی.
39 Those who passed by hurled insults at him, shaking their heads, ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕین، جنێویان پێی دەدا و سەریان بادەدا و
40 saying, "You who would destroy the temple and rebuild it in three days—save yourself! If you're the Son of God, come down from the cross!" دەیانگوت: «ئەی ڕووخێنەری پەرستگا و بنیادنەرەوەی لە سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بکە! ئەگەر تۆ کوڕی خودای، لە خاچەکە دابەزە!»
41 In the same way the chief priests, with the scribes and elders, also mocked him, saying, بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا لەگەڵ مامۆستایانی تەورات و پیران گاڵتەیان پێدەکرد و دەیانگوت:
42 "he saved others; himself he can't save. He's King of Israel—let him come down from the cross now, and we'll believe in him. «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات! ئەگەر پاشای ئیسرائیلە، با ئێستا لە خاچەکە دابەزێت، باوەڕی پێدەهێنین!
43 He trusts in God—let God save him now, if he wants him, for he said, 'I am God's Son.'" پشتی بە خودا بەست، با ئێستا خودا ڕزگاری بکات، ئەگەر ئەمی دەوێت، چونکە گوتی: ”من کوڕی خودام.“»
44 And the robbers who were crucified with him also heaped insults on him in the same way. دزەکانیش کە لەگەڵی لە خاچ درابوون قسەیان پێ دەگوت.
45 Now from noon until three in the afternoon darkness came over all the land. لە کاتژمێر دوازدەوە هەتا سێ، تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا.
46 About three in the afternoon, Jesus cried loudly, "Eli, Eli, lema sabachthani?"—meaning, "My God, my God, why have you forsaken me?" نزیکەی کاتژمێر سێ عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «﴿ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟﴾» کە بە واتای ﴿خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟﴾ دێت.
47 When some of those standing there heard this, they said, "This man is calling Elijah." کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات!»
48 One of them ran at once, soaked a sponge in sour wine, put it on a reed, and gave him a drink. دەستبەجێ یەکێک لەوان ڕایکرد و ئیسفەنجێکی هەڵگرت، خستییە ناو سرکەوە و کردی بەسەر قامیشێکەوە و پێیدا تاکو بیخواتەوە،
49 But the others said, "Leave him alone. Let us see whether Elijah will come to save him." بەڵام ئەوانی دیکە گوتیان: «لێگەڕێ، با بزانین ئەلیاس دێت ڕزگاری بکات؟»
50 And Jesus cried out again with a loud voice and gave up his spirit. عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کردەوە و گیانی سپارد.
51 Suddenly the curtain of the temple was torn in two, from top to bottom. The earth shook, the rocks split. لەو کاتەدا پەردەی پەرستگا لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. زەوی لەرزی و بەرد درزیان برد و
52 The tombs were opened, and many bodies of the holy ones who had fallen asleep were raised. گۆڕەکان کرانەوە، زۆرێک لە لاشەی گەلی پیرۆزی خودا کە مردبوون هەستانەوە.
53 After Jesus's resurrection, they left the tombs, entered the holy city, and appeared to many. دوای هەستانەوەی عیسا، لە گۆڕەکان هاتنە دەرەوە و چوونە ناو شاری پیرۆز، بۆ زۆر کەسیش دەرکەوتن.
54 The centurion and those with him guarding Jesus saw the earthquake and what happened, and were terrified, saying, "Truly this man was the Son of God!" کاتێک سەرپەلەکە و ئەوانەی لەگەڵی پاسەوانیی عیسایان دەکرد، بوومەلەرزەکە و ئەو شتانەیان بینی کە ڕوویدا، زۆر ترسان و گوتیان: «بەڕاستی ئەمە کوڕی خودا بوو!»
55 Many women watched from a distance; they had followed Jesus from Galilee to serve him. زۆر ژن لەوێ بوون، لە دوورەوە تەماشایان دەکرد، ئەوانەی لە جەلیلەوە دوای عیسا کەوتبوون و خزمەتیان دەکرد،
56 Among them: Mary Magdalene, Mary mother of James and Joseph, and the mother of Zebedee's sons. مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوب و یوسف، لەگەڵ دایکی کوڕەکانی زەبدی لەنێویان بوون.
57 At evening a rich man from Arimathea named Joseph came, himself a disciple of Jesus. کاتێک ئێوارە داهات، پیاوێکی دەوڵەمەندی خەڵکی ڕامە هات، ناوی یوسف بوو، ئەو خۆی قوتابی عیسا بوو.
58 He went to Pilate and asked for Jesus' body. Then Pilate ordered it given to him. چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای لێکرد، ئینجا پیلاتۆس فەرمانی دا بیدرێتێ.
59 Joseph took the body, wrapped it in a clean linen cloth. یوسفیش تەرمەکەی برد و بە کەتانی پاک پێچای و
60 He put it in his new tomb, cut into the rock, rolled a large stone across the tomb's entrance, and left. لەو گۆڕە نوێیەی خۆی ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو، ئینجا بەردێکی گەورەی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە و ڕۆیشت.
61 Mary Magdalene and the other Mary were there, sitting opposite the tomb. مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکەش لەوێ بوون، بەرامبەر گۆڕەکە دانیشتبوون.
62 The next day—after Preparation Day—the chief priests and Pharisees gathered before Pilate, بۆ بەیانی، کە دوای ڕۆژی خۆ ئامادەکردنە، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان لەلای پیلاتۆس کۆبوونەوە،
63 and said, "Sir, we remember that deceiver, while still alive, said, 'After three days I will rise.' گوتیان: «گەورەم، هاتەوە بیرمان ئەو چەواشەکارە کاتێک زیندوو بوو گوتی: ”دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستمەوە.“
64 So order the tomb secured until the third day, or his disciples may come, steal him, and tell the people, 'He has been raised from the dead.' That last deception would be worse than the first." جا فەرمان بدە هەتا ڕۆژی سێیەم گۆڕەکەی پاس بکرێت، نەوەک قوتابییەکانی بێن و بیدزن، ئەوسا بە گەل بڵێن لەنێوان مردووان هەستاوەتەوە. جا چەواشەی دوایی لەوەی یەکەم خراپتر دەبێت.»
65 Pilate said to them, "You have a guard. Go, make it as secure as you can." پیلاتۆسیش گوتی: «پاسەوانتان هەیە، بڕۆن چۆنتان پێ باشە وا پاسی بکەن.»
66 So they went and made the tomb secure by sealing the stone and posting the guard. ئەوانیش چوون گۆڕەکەیان پاس کرد، مۆریان لە بەردەکە دا و پاسەوانیان دانا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]