Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After he had finished saying all this to the people, he entered Capernaum. لەدوای ئەوەی عیسا لە وتەکانی بووەوە بۆ ئەو خەڵکەی کە گوێیان لێدەگرت، چووە ناو کەفەرناحوم.
2 A centurion's servant who was dear to him was sick and at the point of death. سەرپەلێک کۆیلەیەکی هەبوو زۆری خۆشدەویست، نەخۆش بوو و لە سەرەمەرگدا بوو.
3 Hearing about Jesus, the centurion sent Jewish elders, asking him to come and heal his servant. کاتێک سەرپەلەکە هەواڵی عیسای بیست، پیرانی جولەکەی ناردە لای بۆ ئەوەی داوای لێ بکەن کە بێت و کۆیلەکەی چاک بکاتەوە.
4 Reaching Jesus, they pleaded urgently: he deserves to have you do this for him, ئەوانیش هاتنە لای عیسا و بە دڵ لێی پاڕانەوە و گوتیان: «شایانی ئەوەیە کە ئەمەی بۆ بکەیت،
5 for he loves our nation, and he is the one who built us our synagogue. چونکە گەلی ئێمەی خۆشدەوێت و کەنیشتی بۆمان دروستکردووە.»
6 Jesus went with them. He was nearly at the house when the centurion sent friends to say, "Lord, don't trouble yourself—I'm not worthy for you to enter under my roof. عیساش لەگەڵیان چوو. بەڵام زۆری نەمابوو بگاتە ماڵەکە کە سەرپەلەکە هاوڕێکانی نارد پێی بڵێن: «گەورەم، ئەزیەت مەکێشە، شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم،
7 So I did not presume to come to you. But say the word, and let my servant be healed. لەبەر ئەوە خۆمم بە شایانی ئەوە نەزانی کە بێمە لات. تەنها وشەیەک بفەرموو، خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە،
8 For I too am a man under authority, with soldiers under me. I tell one, 'Go,' and he goes; another, 'Come,' and he comes; my servant, 'Do this,' and he does it." چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم: ”بڕۆ،“ دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: ”وەرە،“ دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ”ئەمە بکە،“ دەیکات.»
9 Hearing this, Jesus was amazed at the centurion, turned to the crowd following him, and said, "I tell you, I have not found such faith even in Israel." کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، پێی سەرسام بوو، ئینجا ئاوڕی لەو خەڵکە دایەوە کە دوای کەوتبوون، فەرمووی: «پێتان دەڵێم، لە ئیسرائیلدا باوەڕێکی بەهێزی ئاوام نەدیوە.»
10 And when those who had been sent returned to the house, they found the servant well. ئەوانەی نێردرابوون گەڕانەوە ماڵەکە، بینییان کۆیلەکە چاک بووەتەوە.
11 Soon after, he went to a town called Nain, with his disciples and a big crowd. بۆ ڕۆژی پاشتر، عیسا بۆ شارێک چوو ناوی نایین بوو، قوتابییەکانی و خەڵکێکی زۆری لەگەڵ چوون.
12 As he neared the town gate, a dead man was being carried out—an only son to his mother, a widow—and a large crowd from the town was with her. کاتێک لە دەروازەی شارەکە نزیک بووەوە، تەرمێکی بینی بەسەر شانی خەڵکەوە، ئەویش کوڕە تاقانەی بێوەژنێک بوو، خەڵکێکی زۆری شارەکەی لەگەڵ بوو.
13 When the Lord saw her, he felt compassion for her and said, "Don't cry." کاتێک مەسیح ژنەکەی بینی، دڵی پێی سووتا و پێی فەرموو: «مەگریێ.»
14 He stepped up and touched the bier; the carriers stopped, and he said, "Young man, I tell you, get up." ئینجا هاتە پێشەوە و دەستی لە دارەمەیتەکە دا، هەڵگرانی ڕاوەستان. فەرمووی: «ئەی کوڕی گەنج، پێت دەڵێم، هەستە!»
15 And the dead man sat up and began to speak, and Jesus gave him to his mother. مردووەکە ڕاستبووەوە و دەستی کرد بە قسەکردن، عیساش دایەوە دەست دایکی.
16 Fear gripped them all; they praised our Father: "A great prophet has risen among us!" "Our Father has visited his people!" هەموو ترسیان لێ نیشت، ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «لەناوماندا پێغەمبەرێکی مەزن دەرکەوتووە، خوداش گەلەکەی خۆی بەسەرکردەوە!»
17 And this report about him spread through the whole of Judea and all the surrounding country. ئەم هەواڵەی ئەو لە هەموو یەهودیا و هەموو ناوچەکانی دەوروپشت بڵاو بووەوە.
18 John's disciples told him all these things. Then John called two of his disciples, قوتابییەکانی یەحیا هەموو ئەمانەیان بە یەحیا ڕاگەیاند. ئەویش دووان لە قوتابییەکانی بانگکرد و
19 sent them to the Lord: "Are you the one who is to come, or should we look for another?" ناردنی بۆ لای مەسیحی خاوەن شکۆ بۆ ئەوەی لێی بپرسن: «ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟»
20 When the men reached him, they said, "John the Baptist sent us to you, asking, 'Are you the one who is to come, or should we expect someone else?'" پیاوەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «یەحیای لەئاوهەڵکێش ئێمەی بۆ لات ناردووە، دەڵێت: ”ئایا تۆی ئەوەی کە دێت، یان چاوەڕێی یەکێکی دیکە بکەین؟“»
21 In that hour he healed many of diseases, plagues, and evil spirits, and gave sight to many blind. لەو کاتەدا عیسا زۆر کەسی لە نەخۆشی و دەرد و ڕۆحە پیسەکان چاککردەوە، بینایی بە چاوی زۆر لە‏ کوێرەکان بەخشی.
22 He answered them, "Go tell John what you've seen and heard: the blind see, the lame walk, lepers become clean, the deaf hear, the dead rise, and the poor hear good news. ئینجا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «بڕۆن چیتان بینی و بیستتان بە یەحیای ڕابگەیەنن، کوێر دەبینێت، شەل دەڕوات، گەڕوگول پاک دەبێتەوە، کەڕ دەبیستێت، مردوو هەڵدەستێتەوە و هەژار مزگێنی پێدەدرێت.
23 And blessed is the one who is not offended by me." خۆزگە دەخوازرێ بەوەی گومانم لێ ناکات.»
24 When John's messengers left, Jesus spoke to the crowds about John: "What did you go into the wilderness to see? A reed swaying in the wind? کاتێک نێردراوانی یەحیا ڕۆیشتن، عیسا ڕووی لە خەڵکەکە کرد و سەبارەت بە یەحیا فەرمووی: «بۆ بینینی چی چوونە چۆڵەوانی؟ قامیشێک کە با دەیجوڵێنێتەوە؟
25 What then did you go out to see? A man dressed in soft clothes? Look—those dressed in splendor, living in luxury, are in kings' palaces. ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ مرۆڤێک کە جلوبەرگی گرانبەهای پۆشیوە؟ نەخێر، ئەوانەی جلوبەرگی گرانبەها دەپۆشن و خۆش ڕادەبوێرن لە کۆشکەکان دەژین.
26 But what did you go out to see—a prophet? Yes, I tell you: more than a prophet. ئەی بۆ بینینی چی چوون؟ پێغەمبەرێک؟ بەڵێ، پێتان دەڵێم، لە پێغەمبەریش مەزنتر.
27 This is the one Scripture speaks of: 'Look, I'm sending my messenger ahead of you to prepare your way before you.' یەحیا ئەو کەسەیە کە دەربارەی نووسراوە: «﴿من نێردراوی خۆم لەپێشتەوە دەنێرم، ئەوەی ڕێگات بۆ ئامادە دەکات.﴾
28 I tell you: no one born of women is greater than John—yet the least in our Father's kingdom is greater than he." من پێتان دەڵێم: لە‏نێو ئەوانەی لە‏ ژن لەدایک بوون، کەس لە یەحیا پایەبەرزتر نییە، بەڵام بچووکترینی ئەوەی لە شانشینی خودایە لەو پایەبەرزترە.»
29 (When all the people, including the tax collectors, heard this, they declared our Father just, having been baptized with John's baptism, هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، تەنانەت باجگرانیش دانیان بە دادپەروەری خودا نا، چونکە بە دەستی یەحیا لە ئاو هەڵکێشرا بوون.
30 but the Pharisees and lawyers rejected our Father's purpose for themselves, not baptized by him.). بەڵام فەریسی و تەوراتناس خواستی خودایان دەرهەق بە خۆیان ڕەتکردەوە، چونکە لەسەر دەستی ئەو لە ئاو هەڵنەکێشرابوون.
31 "To what then should I compare the people of this generation, and what are they like? عیسا بەردەوام بوو و فەرمووی: «ئەم نەوەیە بە چی بەراورد بکەم؟ لە چی دەچن؟
32 They are like children sitting in the marketplace, calling to each other: 'We played the flute for you, and you didn't dance; we sang a dirge, and you didn't weep.' لەو منداڵانە دەچن کە لە بازاڕدا دانیشتوون و یەکتری بانگ دەکەن و دەڵێن: «”زوڕنامان بۆ لێدان و هەڵنەپەڕین، شینمان بۆ گێڕان و نەگریان.“
33 For John the Baptist came eating no bread, drinking no wine, and you say, 'He has a demon.' یەحیای لەئاوهەڵکێش هات، نە نان دەخوات و نە شەراب دەخواتەوە، دەڵێن: ”ڕۆحی پیسی تێدایە.“
34 The Son of Man came eating and drinking, and you say, 'See, a glutton and a drunkard, a friend of tax collectors and sinners!' کوڕی مرۆڤ هات، دەخوات و دەخواتەوە، دەڵێن: ”ئەمە کابرایەکی نەوسن و مەیخۆرە، هاوڕێی باجگران و گوناهبارانە.“
35 Yet wisdom is justified by all her children." بەڵام دانایی ڕاستەقینە لە بەرهەمیەوە دەردەکەوێت.»
36 A Pharisee invited him to eat with him; he went into the Pharisee's house and reclined at the table. یەکێک لە فەریسییەکان داوای لە عیسا کرد نانی لەگەڵ بخوات، ئەویش چووە ماڵی فەریسییەکە و لەسەر خوان دانیشت.
37 A woman in the city, a sinner, learned he was reclining at table in the Pharisee's house and brought an alabaster bottle of perfume. لە شارەکە ئافرەتێکی گوناهبار هەبوو، زانی عیسا لە ماڵی فەریسییەکە دانیشتووە، بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی هێنا،
38 Standing behind him at his feet, weeping, she began wetting his feet with her tears, wiped them with her hair, kissed his feet, and anointed them with the perfume. لە دواوە بە گریانەوە لەلای پێی ڕاوەستا، پێیەکانی بە فرمێسک تەڕ کرد و بە قژی بۆی سڕییەوە، پێیەکانی ماچکرد و بە بۆنەکە چەوری کردن.
39 Seeing this, the Pharisee who'd invited him thought, "If he were a prophet, he'd know who's touching him and what kind of woman she is—a sinner." ئەو فەریسییەی کە عیسای داوەت کردبوو، کاتێک ئەمەی بینی، لە دڵیدا گوتی: «ئەگەر ئەمە پێغەمبەر بووایە، دەیزانی ئەم ئافرەتەی دەستی لێدەدات کێیە و چییە، چونکە گوناهبارە.»
40 Jesus replied to him, "Simon, I have something to say to you." He said, "Say it, Teacher." عیسا وەڵامی دایەوە: «شیمۆن، دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم.» گوتی: «بفەرموو مامۆستا.»
41 "A certain moneylender had two debtors. One owed 500 denarii, and the other fifty. «کابرایەک قەرزی دابوو بە دوو کەس، بە یەکێکیان پێنج سەد دینار، ئەوەی دیکەیان پەنجا.
42 Since neither could pay, he canceled both debts. So which of them will love him more?" هیچ کامیان نەیانبوو بیدەنەوە، کابرا لە هەردووکیان خۆشبوو. کامیان زیاتر کابرای خۆشدەوێت؟»
43 Simon answered, "I suppose the one he forgave the larger debt." Jesus said, "You judged rightly." شیمۆن وەڵامی دایەوە: «لەو باوەڕەدام ئەوەی پارە زۆرەکەی لەلابوو.» پێی فەرموو: «حوکمەکەت ڕاستە.»
44 Turning to the woman, he told Simon, "Do you see this woman? I entered your house—you gave no water for my feet, but she wet my feet with her tears and wiped them with her hair. ئینجا ڕووی کردە ئافرەتەکە و بە شیمۆنی فەرموو: «ئەم ئافرەتە دەبینیت؟ هاتمە ماڵەکەت و ئاوت نەدامێ بۆ ئەوەی پێیەکانم بشۆم، بەڵام ئەم بە فرمێسک پێی تەڕ کردم و بە قژی سڕییەوە.
45 You gave me no kiss, but she, from when I came in, hasn't stopped kissing my feet. تۆ ماچت نەکردم، بەڵام ئەم لەو کاتەوەی هاتوومەتە ژوورەوە لە ماچکردنی پێیەکانم نەوەستاوە.
46 You did not anoint my head with oil, but she has anointed my feet with perfume. تۆ زەیتت لە سەرم نەدا، بەڵام ئەم بە بۆن پێیەکانمی چەورکرد.
47 So I tell you, her many sins are forgiven, because she loved much. But whoever is forgiven little loves little." لەبەر ئەم هۆیە پێت دەڵێم، گوناهە زۆرەکانی بەخشران و ئاوا خۆشەویستییە زۆرەکەی دەردەبڕێت. بەڵام ئەوەی کەم بەخشراوە، کەم خۆشەویستی دەردەبڕێت.»
48 And he said to her, "Your sins are forgiven." ئینجا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «گوناهەکانت بەخشران.»
49 Then his fellow guests began asking each other, "Who is this, who even forgives sins?" ئەوانەی لەگەڵی دانیشتبوون لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئەمە کێیە تەنانەت گوناهیش دەبەخشێت؟»
50 And he said to the woman, "Your faith has saved you; go in peace." عیسا بە ئافرەتەکەی فەرموو: «باوەڕت ڕزگاری کردیت. بڕۆ بە سەلامەت.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]