Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 8 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Soon after, he traveled through towns and villages, preaching and announcing the good news of our Father's kingdom. The twelve were with him, دوای ئەمە عیسا بە هەموو شار و گوندێکدا دەگەڕا و مزگێنی پاشایەتی خودای ڕادەگەیاند، دوازدە قوتابییەکەشی لەگەڵ بوو.
2 and some women healed of evil spirits and illnesses: Mary, called Magdalene, from whom seven demons had left, چەند ئافرەتێکیش کە لە ڕۆحی پیس و نەخۆشی چاکببوونەوە: مریەم کە بە مەجدەلی ناودەبردرا و حەوت ڕۆحی پیسی لێ دەرکردبوو،
3 and Joanna, wife of Chuza, manager for Herod, and Susanna, and many others, who supported them from their own resources. یوەنای ژنی خوزای بریکاری هێرۆدس، سەوسەن و زۆری دیکەش، بە ماڵی خۆیان یارمەتییان دەدان.
4 As a large crowd gathered, with people from every town coming to him, he spoke in a parable: کاتێک خەڵکێکی ئێجگار زۆر لە هەموو شارەکانەوە هاتن بۆ لای عیسا و کۆبوونەوە، بە نموونە قسەی بۆ کردن:
5 "A sower went out to sow. As he sowed, some seed fell on the path, got trampled, and birds of the sky ate it. «جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا و پێشێل بوون، باڵندەی ئاسمان خواردیانن.
6 Other seed fell on rock; sprouting, it withered from lack of moisture. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان، سەریان دەرکرد و وشک بوون، چونکە خاکەکە شێی نەبوو.
7 Some fell among the thorns, and the thorns grew up with it and choked it. هەندێکیش کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان لەگەڵیان گەشەیان کرد و خنکاندیانن.
8 Other seed fell on good soil, grew, and yielded a hundredfold." Saying this, he called out, "Whoever has ears to hear, let him hear." هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و سەد ئەوەندە بەرهەمیان دا.» ئەمانەی فەرموو و هاواری کرد: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!»
9 His disciples asked him what this parable meant. قوتابییەکانی لێیان پرسی کە مەبەست لەم نموونەیە چی بوو؟
10 He said, "You've been given to know the secrets of our Father's kingdom; the rest get parables, so that 'seeing they may not see, and hearing they may not understand.'" ئەویش فەرمووی: «بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی خودا بزانن، بەڵام بە نموونە قسە بۆ خەڵک دەکەم بۆ ئەوەی «﴿سەیر بکەن، بەڵام نەبینن و گوێ بگرن، بەڵام تێنەگەن.﴾
11 "Now the parable is this: The seed is the word of our Father. «ئەمە مەبەستی نموونەکەیە: تۆوەکە پەیامی خودایە.
12 Those along the path are the ones who hear; then the devil comes and takes the word from their hearts, so they won't believe and be saved. ئەوانەی سەر ڕێگاکە ئەوانەن کە گوێیان لێبوو، ئینجا ئیبلیس دێت و پەیامەکە لە دڵیان دەبات، نەوەک باوەڕ بهێنن و ڕزگاریان بێت.
13 Those on the rock hear the word and receive it with joy, but have no root; they believe for a while, then fall away in time of testing. ئەوانەش کە کەوتنە سەر زەوییە بەردەڵانەکە، ئەوانەن کە پەیامەکە بە خۆشییەوە وەردەگرن کاتێک دەیبیستن، بەڵام ڕەگیان نییە و تاکو ماوەیەک باوەڕ دەهێنن، بەڵام کاتێک تاقی دەکرێنەوە، دەکەون.
14 What fell among thorns: these are those who hear, but as they go, life's worries, wealth, and pleasures choke them, and their fruit never matures. ئەوانەی کەوتنە ناو دڕکەکان، ئەوانەن کە دەیبیستن، بە خەفەت و سامان و خۆشییەکانی ژیان دەخنکێن، بەرهەمی پێگەیشتوو نادەن.
15 But the one in good soil: these hear the word with an honest, good heart, hold it firmly, and bear fruit through perseverance." بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە چاکەکە، ئەوانەن کە بە دڵێکی چاک و باشەوە دەبیستن، پەیامەکە لە دڵیاندا دەپارێزن و بە خۆڕاگرییەوە بەرهەم دەدەن.
16 "No one lights a lamp, covers it with a jar, or puts it under a bed; instead, he sets it on a stand, so those entering can see the light. «کەس چرا هەڵناکات و بە تەشت دایپۆشێت، یان لەژێر نوێن دایبنێت، بەڵکو لەسەر چرادانی دادەنێت، تاکو ئەوانەی دێنە ژوورەوە ڕووناکییەکە ببینن،
17 For nothing is hidden that won't be revealed, nothing secret that won't be known and brought to light. چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە نەزانرێت و دەرنەکەوێت.
18 So watch how you listen, for whoever has, more will be given to him; whoever has not, even what he thinks he has will be taken away." کەواتە ئاگاداربن چۆن گوێ دەگرن، چونکە ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەشی کە ئەو بە هی خۆی دەزانێت لێی دەسەنرێتەوە.»
19 His mother and brothers came to him but couldn't reach him because of the crowd. ئینجا دایک و براکانی عیسا هاتنە لای، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیانتوانی بگەنە لای.
20 And he was told, "Your mother and your brothers are standing outside, wanting to see you." پێی گوترا: «دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ بتبینن.»
21 But he answered them, "My mother and my brothers are those who hear the word of our Father and do it." وەڵامی دانەوە: «دایک و براکانم ئەوانەن کە گوێ لە پەیامی خودا دەگرن و کاری پێدەکەن.»
22 One day he and his disciples got into a boat. He said to them, "Let us cross over to the other side of the lake." So they set out. ڕۆژێکیان عیسا لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەمێک بوو، پێی فەرموون: «با بپەڕینەوە ئەوبەری دەریاچەکە.» جا بەڕێ کەوتن.
23 As they sailed, he fell asleep. A windstorm swept down on the lake; the boat filled with water, and they were endangered. کاتێک دەڕۆیشتن ئەو نوست. ڕەشەبایەکیش هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، بەلەمەکە خەریک بوو پڕدەبوو لە ئاو و کەوتنە مەترسییەوە.
24 They woke him, saying, "Master, Master, we're dying!" He got up, rebuked the wind and the raging water; they stopped, and it grew calm. جا هاتنە لای، خەبەریان کردەوە و گوتیان: «گەورەم، گەورەم، وا لەناودەچین!» ئەویش هەستا، لە ڕەشەبا و شەپۆلەکانی ڕاخوڕی، کۆتاییان هات و هێمن بوونەوە.
25 He asked them, "Where is your faith?" Afraid and amazed, they said to each other, "Who then is this? He commands even the winds and water, and they obey him." ئینجا پێی فەرموون: «کوا باوەڕتان؟» ئەوانیش سەرسام بوون و ترسان، بە یەکتریان دەگوت: «باشە ئەمە کێیە؟ فەرمان بە با و ئاویش دەکات و گوێڕایەڵی دەبن.»
26 Then they sailed to the region of the Gerasenes, which is opposite Galilee. ئینجا بەرەو هەرێمی گەراسین ڕۆیشتن، کە بەرامبەر جەلیلە.
27 As Jesus stepped onto land, a demon-possessed man from the city met him. For a long time he'd worn no clothes and stayed not in a house but among the tombs. کاتێک عیسا دابەزیە سەر وشکانی، پیاوێکی ئەو شارەی تووش بوو کە ڕۆحی پیسی تێدابوو، دەمێک بوو جلی لەبەر نەدەکرد و لە ماڵدا نەدەژیا، بەڵکو لە گۆڕستان دەژیا.
28 Seeing Jesus, he cried out, fell before him, and said loudly, "What do you want with me, Jesus, Son of the Most High God? I beg you, don't torment me!" کە عیسای بینی، هاواری کرد و لەبەردەمی کەوت، بە دەنگی بەرز گوتی: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ لێت دەپاڕێمەوە ئەشکەنجەم نەدەی!»
29 Jesus had ordered the unclean spirit out of the man, for it had often seized him; though guarded and bound with chains and shackles, he would break them and be driven by the demon into the wilderness. چونکە عیسا فەرمانی بە ڕۆحە پیسەکە دابوو لە پیاوەکە بێتە دەرەوە. زۆر جار ڕۆحە پیسەکە دەیگرت، هەرچەندە بە کۆت و زنجیر دەبەسترایەوە و چاودێری دەکرا، بەڵام کۆتەکانی دەشکاند و ڕۆحی پیس بەرەو چۆڵەوانی دەیبرد.
30 Jesus asked him, "What is your name?" He said, "Legion," for many demons had entered him. عیسا لێی پرسی: «ناوت چییە؟» گوتی: «لێگیۆن،» چونکە زۆر ڕۆحی پیسی تێچووبوو.
31 And they begged him not to command them to depart into the abyss. لێی دەپاڕانەوە نەوەک فەرمانیان پێ بکات بەرەو بیری بێ بن بڕۆن.
32 A large herd of pigs was feeding on the hillside there. The demons begged him to let them enter the pigs, and he allowed it. لەوێ ڕانە بەرازێکی زۆر لە شاخ دەلەوەڕان، لێی پاڕانەوە کە ڕێیان بدات بچنە ناویانەوە، ئەویش ڕێی پێدان.
33 So the demons left the man and entered the pigs; the herd rushed down the cliff into the lake and drowned. ڕۆحە پیسەکان لە پیاوەکە هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکانەوە، ڕانەکەش لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و خنکان.
34 Herdsmen saw it, fled, and reported it in the city and in the countryside. کاتێک شوانەکان ئەم ڕووداوەیان بینی، ڕایانکرد و هەواڵیان دا بە شار و کێڵگەکان.
35 The crowd came out to see what had happened. Reaching Jesus, they found the man freed of demons sitting at Jesus' feet, dressed and clear-minded—and fear seized them. ئینجا خەڵکەکە چوون تاکو ئەوەی ڕوویداوە بیبینن. کاتێک هاتنە لای عیسا و بینییان ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرچووبوو پۆشتەیە و ئاقڵە و لەبەرپێی عیسا دانیشتووە، ئیتر ترسان.
36 And those who had seen it told them how the demon-possessed man had been healed. ئەوانەی بینیبوویان بۆ خەڵکەکەیان گێڕایەوە، چۆن ئەوەی ڕۆحی پیسی تێدابوو چاک بووەتەوە.
37 All the people of the Gerasene region asked him to leave them, because great fear gripped them. So he boarded the boat and went back. هەموو کۆمەڵانی هەرێمی گەراسین داوایان لە عیسا کرد لەلایان بڕوات، چونکە ترسێکی زۆریان لێ نیشتبوو. ئەویش سواری بەلەمەکە بوو و گەڕایەوە.
38 The man the demons had left begged to go with him, but Jesus sent him away, saying, ئەو پیاوەی ڕۆحە پیسەکانی لێ دەرکرابوو، لێی دەپاڕایەوە کە لەگەڵی بێت، بەڵام عیسا ڕەوانەی کرد و فەرمووی:
39 "Return home; tell how much our Father has done for you." He went, proclaiming throughout the whole city how much Jesus had done for him. «بۆ ماڵی خۆت بگەڕێوە و ئەوەی خودا بۆی کردی، بیگێڕەوە.» ئەویش ڕۆیشت و بە هەموو شارەکەی ڕاگەیاند کە عیسا چی بۆ کردبوو.
40 Now when Jesus returned, the crowd welcomed him, for they were all waiting for him. کاتێک عیسا گەڕایەوە خەڵکەکە پێشوازییان لێکرد، چونکە هەموو چاوەڕێیان دەکرد.
41 A man named Jairus, a synagogue leader, came and fell at Jesus' feet, begging him to come to his house, پیاوێک کە ناوی یایرۆس و پێشەوای کەنیشت بوو، هات و لەبەرپێی عیسادا کەوت، لێی پاڕایەوە تاکو بچێتە ماڵەکەی،
42 for he had an only daughter, about twelve years old, dying. As Jesus went, crowds pressed around him. چونکە کچە تاقانەکەی کە تەمەنی نزیکەی دوازدە ساڵ بوو لە سەرەمەرگدا بوو. کاتێک عیسا دەڕۆیشت خەڵکەکە پاڵەپەستۆیان دەخستە سەری.
43 A woman had bled for twelve years; she had spent her whole livelihood on doctors, but none could heal her. ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو، هەموو ئەوەی هەیبوو دابووی بە پزیشک، کەسیش نەیتوانیبوو چاکی بکاتەوە.
44 Coming up behind him, she touched the tassel of his cloak, and her bleeding stopped instantly. جا لە دواوە هات و دەستی لە چمکی کراسەکەی عیسا دا، دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی وەستا.
45 Jesus said, "Who touched me?" When all denied it, Peter said, "Master, the crowds crowd and press against you." عیسا فەرمووی: «کێ بوو دەستی لێدام؟» کە هەموو نکۆڵییان کرد، پەترۆس گوتی: «گەورەم، خەڵکەکە لە دەوروپشتتن و پاڵەپەستۆ دەکەن.»
46 But Jesus said, "Someone touched me, for I felt that power had gone out from me." بەڵام عیسا فەرمووی: «یەکێک دەستی لێدام، چونکە هەستم بە هێزێک کرد لێم چووە دەرەوە.»
47 Seeing she couldn't stay hidden, the woman came trembling, fell before him, and declared in front of everyone why she'd touched him and how she was instantly healed. ژنەکە بینی ئەوەی کردی ناشاردرێتەوە، بە لەرزەوە هات و کەوتە بەرپێی، لەبەرچاوی هەمووان ڕایگەیاند کە بۆچی دەستی لێداوە و چۆن دەستبەجێ چاک بووەتەوە.
48 And he said to her, "Daughter, your faith has healed you; go in peace." عیساش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت.»
49 While he was still speaking, someone from the synagogue leader's house said, "Your daughter has died; don't bother the Teacher anymore." هێشتا عیسا قسەی دەکرد، یەکێک لە ماڵی پێشەوای کەنیشتەوە هات و گوتی: «کچەکەت مرد، ئیتر ئەزیەت مەخەرە بەر مامۆستا.»
50 But Jesus heard and answered him, "Don't be afraid; just believe, and she'll be saved." عیساش ئەمەی بیست و وەڵامی دایەوە: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت ئەو چاکدەبێتەوە.»
51 Arriving at the house, he let no one enter with him except Peter, John, James, and the child's father and mother. کاتێک گەیشتە ماڵەکە، نەیهێشت کەس لەگەڵی بچێتە ژوورەوە، پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب و دایک و باوکی منداڵەکە نەبێت.
52 All were weeping and mourning her, but he said, "Don't weep, for she's not dead, only asleep." هەموو دەگریان و شینیان بۆ دەگێڕا، ئەویش فەرمووی: «مەگریێن نەمردووە، بەڵکو نوستووە.»
53 And they laughed at him, knowing that she was dead. خەڵکەکە پێی پێکەنین، چونکە دەیانزانی مردووە.
54 But he took her by the hand and called out, "Child, get up." بەڵام عیسا دەستی کچەکەی گرت، بانگی کرد و فەرمووی: «کیژۆڵە، هەستە!»
55 Her spirit returned, and she got up instantly. He told them to give her something to eat. ئیتر ڕۆحی هاتەوە بەر و دەستبەجێ هەستا، ئەوسا فەرمانی دا نانی بدەنێ.
56 Her parents were amazed, but he ordered them to tell no one what had happened. دایک و باوکی سەریان سوڕما، بەڵام ڕایسپاردن ئەوەی ڕوویداوە بە کەسی نەڵێن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]