Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 24 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 On the first day of the week, at dawn, they came to the tomb, carrying the spices they had prepared. لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، بەیانی زوو، ژنەکان ئەو بۆنوبەرامەی ئامادەیان کردبوو هێنایان و هاتنە سەر گۆڕەکە.
2 They found the stone rolled away from the tomb, بینییان بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە.
3 but when they went in they did not find the body of the Lord Jesus. چوونە ژوورەوە، بەڵام تەرمەکەی عیسای خاوەن شکۆیان نەدۆزییەوە.
4 While they were perplexed about this, suddenly two men stood beside them in dazzling clothes. هێشتا لەمە سەرسام بوون، لەپڕ دوو پیاو بە جلی بریسکەدارەوە لەتەنیشتیان ڕاوەستان.
5 Frightened, they bowed their faces to the ground. The men asked, "Why seek the living among the dead? ترسان و کڕنۆشیان برد و سەریان خستە سەر زەوی، پیاوەکان پێیان گوتن: «بۆچی لەنێو مردووان بەدوای زیندووەکەدا دەگەڕێن؟
6 He's not here—he's risen. Remember what he told you while still in Galilee, ئەو لێرە نییە، بەڵکو هەستایەوە! بیهێننەوە بیرتان کە هێشتا لە جەلیل بوو چۆن قسەی بۆ کردن،
7 that the Son of Man must be handed over to sinful men, be crucified, and rise on the third day." فەرمووی: ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بدرێتە دەست خەڵکی گوناهبار، لە خاچ بدرێت و لە ڕۆژی سێیەم هەستێتەوە.“»
8 And they remembered his words, ئینجا قسەکانیان هاتەوە یاد.
9 returning from the tomb, they told all this to the eleven and all the rest. کاتێک لە گۆڕەکە هاتنەوە، هەواڵی هەموو ئەم شتانەیان بە یازدە قوتابییەکە و هەموو ئەوانی دیکە دا.
10 Mary Magdalene, Joanna, Mary the mother of James, and the other women with them told these things to the apostles. مریەمی مەجدەلی و یوەنا و مریەمی دایکی یاقوب و ئەوانی دیکەی لەگەڵیان بوون، ئەم شتانەیان بە نێردراوان گوت.
11 But these words seemed like nonsense to them, and they did not believe them. قسەکەیان لەلای ئەوان وەک وڕێنە بوو، باوەڕیان پێ نەکردن.
12 Peter got up and ran to the tomb; bending down, he saw only the linen cloths, then went home amazed at what had happened. بەڵام پەترۆس هەستا و بەرەو گۆڕەکە ڕایکرد. کە دانەوییەوە، بینی کەتانەکە بە تەنها دانراوە، ئینجا ڕۆیشت و سەرسام بوو لەوەی ڕوویدابوو.
13 That same day two of them traveled to a village called Emmaus, about seven miles from Jerusalem, هەر لەو ڕۆژەدا دووان لەوان دەچوونە گوندێک بە ناوی ئەمواس کە شەست تیرهاوێژ لە ئۆرشەلیم دوور بوو.
14 and they were talking with each other about all these things that had happened. لەگەڵ یەکتری باسی هەموو ئەو شتانەیان دەکرد کە ڕوویدابوو.
15 While they were talking and discussing together, Jesus himself drew near and went with them. کاتێک قسە و گفتوگۆیان دەکرد، عیسا خۆی لێیان نزیک بووەوە و لەگەڵیان دەڕۆیشت،
16 But their eyes were kept from recognizing him. بەڵام چاویان لە ناسینی بەسترا.
17 He asked them, "What are you discussing with each other as you walk?" They stopped, looking sad. پێی فەرموون: «ئەوە بەڕێوە باسی چی دەکەن؟» بە ڕووێکی خەمناکەوە ڕاوەستان.
18 One of them, Cleopas, replied, "Are you the only visitor to Jerusalem who does not know what has happened there these days?" یەکێکیان ناوی کلیۆپاس بوو وەڵامی دایەوە: «ئایا تەنها تۆ لە ئۆرشەلیم نامۆیت و ئاگات لەو شتانە نییە کە لەم ڕۆژانەدا تێیدا ڕوویداوە؟»
19 He asked, "What things?" They said, "About Jesus of Nazareth—a prophet powerful in deed and word before our Father and all the people, پێی فەرموون: «چی ڕوویداوە؟» وەڵامیان دایەوە: «باسی عیسای ناسیرەیی، کە پێغەمبەرێکی توانادار بوو لە قسە و کرداردا، لەلای خودا و هەموو گەل،
20 and how our chief priests and rulers handed him over to a death sentence, and crucified him. چۆن کاهینانی باڵا و فەرمانڕەواکانمان دایانە دەست سزای مردن و لە خاچیان دا.
21 We'd hoped he was the one to redeem Israel. Yet on top of all this, it's the third day since these things happened. بەڵام ئێمە هیوادار بووین کە ئەمە ئەو کەسە بێت کە ئیسرائیل دەکڕێتەوە. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژە ئەمە ڕوویداوە.
22 Some women of ours also amazed us—early at the tomb, کەچی هەندێک لە ژنانمان سەرسامیان کردین، بەیانی زوو لەسەر گۆڕەکە بوون و
23 and not finding his body, they came back saying they'd even seen a vision of angels, who said he was alive. تەرمەکەیان نەبینیبوو، هاتنەوە گوتیان، فریشتەمان بینیوە دەڵێن ئەو زیندووە.
24 Some of our companions went to the tomb and found it just as the women said, but they did not see him." هەندێک لە ئێمە چوونە سەر گۆڕەکە و بینییان وایە، وەک ژنەکان گوتیان، بەڵام ئەویان نەبینیبوو.»
25 He said to them, "How foolish you are, and slow to believe all the prophets said! ئەویش پێی فەرموون: «ئەی گێل و دڵخاوەکان لە باوەڕکردن بە هەموو ئەوەی پێغەمبەران باسیان کردووە!
26 Was it not necessary that the Christ should suffer these things and enter into his glory?" نەدەبووایە مەسیح ئەم شتانە بچێژێت و بچێتە ناو شکۆمەندییەکەی خۆی؟»
27 And beginning with Moses and all the Prophets, he explained to them from all the Scriptures everything about himself. ئەوسا دەستی‏ کرد بە ڕوونکردنەوەی ئەو شتانەی دەربارەی خۆی بوو لە هەموو نووسراوە پیرۆزەکاندا، هەر لە تەوراتی موساوە هەتا هەموو پەڕتووکەکانی پێغەمبەران.
28 And they approached the village they were heading to, and he pretended to go farther. کاتێک نزیکی ئەو گوندە بوون کە بۆی دەچوون، عیسا وای نیشان دا کە بۆ شوێنێکی دوورتر دەچێت.
29 But they insisted, "Stay with us—evening is near, the day nearly done." So he went in to stay with them. ئەوانیش زۆر لێی پاڕانەوە و گوتیان: «لەلامان بمێنەرەوە، چونکە وا ئێوارەیە و ڕۆژ لە ئاوابوونە.» جا چووە ژوورەوە تاکو لەگەڵیان بمێنێتەوە.
30 As he reclined with them, he took the bread, blessed it, broke it, and gave it to them. کاتێک لەگەڵیان دانیشتبوو، نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد، پاشان لەتی کرد و پێیدان.
31 And their eyes were opened, and they recognized him. And he vanished from their sight. ئینجا چاویان کرایەوە و ناسیانەوە، ئیتر لەبەرچاویان نەما.
32 They said to each other, "Weren't our hearts burning within us as he spoke to us on the road, as he opened the Scriptures to us?" بە یەکتریان گوت: «ئەرێ کاتێک لە ڕێگا قسەی بۆ دەکردین و نووسراوە پیرۆزەکانی بۆمان ڕوون دەکردەوە، دڵمان لە ناخماندا گڕی نەگرتبوو؟»
33 That same hour they got up, returned to Jerusalem, and found the eleven and those with them gathered together, ئینجا دەستبەجێ هەستان و هاتنەوە ئۆرشەلیم، بینییان یازدە قوتابییەکە و ئەوانەی لەگەڵیاندان کۆبوونەتەوە و
34 saying, "The Lord has risen indeed, and has appeared to Simon!" دەڵێن: «بە ڕاستی مەسیحی خاوەن شکۆ هەستاوەتەوە و بۆ شیمۆن دەرکەوتووە.»
35 And they told what happened on the road, and how he was recognized in the breaking of the bread. ئەمانیش باسی ئەو شتانەیان کرد کە لە ڕێگا بەسەریان هاتبوو، هەروەها لە کاتی نانلەتکردنەکەدا چۆن مەسیحیان ناسییەوە.
36 As they spoke these things, Jesus himself stood among them and said to them, "Peace to you!" کە باسی ئەمەیان دەکرد، عیسا خۆی لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت.»
37 But they were startled and frightened and thought they saw a spirit. سام دایگرتن و ترسان، وایان دەزانی خێو دەبینن.
38 And he said to them, "Why are you troubled, and why do doubts arise in your hearts? پێی فەرموون: «بۆچی شێواون؟ بۆچی گومان دەکەوێتە دڵتان؟
39 Look at my hands and my feet—it's really me. Touch me and see: a spirit has no flesh and bones, as you see I have." سەیری دەست و پێم بکەن. بڕوا بکەن، منم! دەستم لێ بدەن و ببینن، چونکە خێو گۆشت و ئێسقانی نییە وەک دەبینن من هەمە.»
40 And when he had said this, he showed them his hands and his feet. کە ئەمەی فەرموو، دەست و پێی نیشاندان.
41 And while they still disbelieved for joy and were marveling, he said to them, "Do you have anything here to eat?" لە خۆشی و سەرسوڕماندا هێشتا باوەڕیان نەدەکرد، پێی فەرموون: «لێرە خواردنتان هەیە؟»
42 They gave him a piece of broiled fish, ئەوانیش پارچەیەک ماسی برژاویان دایێ.
43 and he took it and ate before them. وەریگرت و لەبەرچاویان خواردی.
44 He said to them, "This is what I told you while still with you: everything written about me in the Law of Moses, the Prophets, and the Psalms had to be fulfilled." ئینجا پێی فەرموون: «ئەم قسانەم بۆ کردن کاتێک لەگەڵتان بووم: پێویستە هەموو ئەوانەی لە تەوراتی موسا و پێغەمبەران و زەبووردا دەربارەی من نووسراون بێنە دی.»
45 Then he opened their minds to understand the Scriptures, ئینجا مێشکی کردنەوە، تاکو نووسراوە پیرۆزەکان تێبگەن.
46 and told them, "This is written: the Christ must suffer and rise from the dead on the third day, پێی فەرموون: «ئاوا نووسراوە، کە مەسیح ئازار دەچێژێت و لە ڕۆژی سێیەم لەنێو مردووان هەڵدەستێتەوە،
47 and that repentance for the forgiveness of sins should be proclaimed in his name to all nations, beginning from Jerusalem. بە ناوی ئەویش تۆبەکردن بۆ لێخۆشبوونی گوناه بۆ هەموو گەلان جاڕبدرێت، ئەمەش لە ئۆرشەلیمەوە دەستپێدەکات.
48 You are witnesses of these things. ئێوە شایەتی ئەم شتانەن.
49 I am sending the promise of my Father on you. Stay in the city until you are dressed with power from on high." وا من بەڵێنەکەی باوکمتان بۆ دەنێرم. بەڵام لە شار بمێننەوە، هەتا لە ئاسمانەوە پڕ دەکرێن لە هێز.»
50 And he led them out as far as Bethany, and lifting up his hands he blessed them. ئینجا ئەوانی بۆ گوندی بێت‌عەنیا بردە دەرەوە، دەستی بەرز کردەوە و بەرەکەتداری کردن.
51 While he blessed them, he parted from them and was carried up into heaven. کاتێک بەرەکەتداری دەکردن، لێیان جیا بووەوە و بەرزکرایەوە بۆ ئاسمان.
52 And they worshiped him and returned to Jerusalem with great joy, ئەوانیش کڕنۆشیان بۆ برد و بە شادییەکی گەورەوە گەڕانەوە ئۆرشەلیم.
53 and were continually in the temple blessing our Father. بەردەوام لە پەرستگا بوون و ستایشی خودایان دەکرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]