Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 In the beginning was the Word, and the Word was with our Father, and the Word was God. لە سەرەتادا، وشەکە هەبوو، وشەکە لەلای خودا بوو، وشەکە خۆی خودا بوو.
2 He was in the beginning with our Father. ئەو لە سەرەتاوە لەلای خودا بوو.
3 All things were made through him, and without him not one thing was made that was made. هەموو شتێک بەو بەدیهاتووە، بێ ئەو هیچ شتێک بەدی نەهاتووە لەوانەی کە بەدیهاتوون.
4 In him was life, and the life was the light of all people. وشەکە سەرچاوەی ژیان بوو، ژیانەکەش ڕووناکی مرۆڤ بوو،
5 The light shines in the darkness, and the darkness has not overcome it. ڕووناکییەکەش لە تاریکیدا دەدرەوشێتەوە و تاریکییەکە بەسەریدا زاڵ نەبووە.
6 There came a man sent from our Father, whose name was John. مرۆڤێک هات کە خودا ناردبووی، ناوی یەحیا بوو.
7 He came as a witness, to bear witness about the light, so that all might believe through John's witness. ئەو بۆ شایەتی هات، تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات، بۆ ئەوەی هەمووان لە ڕێگەی ئەوەوە باوەڕ بهێنن.
8 He was not the light, but came to bear witness about the light. ئەو ڕووناکییەکە نەبوو، بەڵکو هات تاکو شایەتی بۆ ڕووناکییەکە بدات.
9 The true light, which gives light to everyone, was coming into the world. ئەو ڕووناکییە ڕاستەقینەیەی کە بەسەر هەموو مرۆڤێکدا دەدرەوشێتەوە، دەهاتە جیهان.
10 He was in the world. The world came into being through him, yet did not know him. ئەو لە جیهاندا بوو، جیهانیش بەو بەدیهات، کەچی جیهان نەیناسی.
11 He came to his own, and his own people did not receive him. ئەو بۆ لای گەلەکەی هات بەڵام ئەوان پێشوازییان لێ نەکرد.
12 But to all who received him, believing in his name, he gave the right to become children of our Father, لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەوانەی پێشوازییان لێکرد، ئەوانەی باوەڕیان بە ناوی هێنا، مافی پێدان ببنە ڕۆڵەی خودا،
13 children born not of blood nor of the will of flesh nor of the will of man, but of our Father. ئەوانەی نە بە سروشت لەدایک بوون، نە بە خواستی مرۆڤ، نە بە ویستی پیاویش، بەڵکو لە خوداوە لەدایک بوون.
14 The Word became flesh and lived among us. We saw his glory, the glory of the one and only Son from the Father, full of grace and truth. وشەکەش بوو بە مرۆڤ و لەنێوانماندا نیشتەجێ بوو. شکۆی ئەومان بینی، وەک شکۆی تاقانەیەک لە باوکەوە، پڕ لە نیعمەت و ڕاستی.
15 John testified about him, crying out, "This is the one I meant: he who comes after me outranks me, since he existed before me." یەحیا شایەتی بۆ دا و هاواری کرد: «ئەمە ئەوەیە کە گوتم: ئەوەی دوای من دێت پێشم کەوت، چونکە پێش من بووە.»
16 For from his fullness we have all received, grace upon grace. لە گەنجینەی پڕیی ئەوەوە هەموومان نیعمەت لەدوای نیعمەتمان وەرگرتووە،
17 For the law was given through Moses; grace and truth came through Jesus Christ. چونکە تەورات لە ڕێگەی موساوە درا، بەڵام نیعمەت و ڕاستی لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هات.
18 No one has ever seen our Father; the one and only God, close beside the Father, has made him known. هەرگیز کەس خودای نەبینیوە جگە لە کوڕە تاقانەکەی خودا، ئەوەی لە باوەشی باوکدایە، ئەو خودای دەرخست.
19 This is John's testimony, when the Jews sent priests and Levites from Jerusalem to ask him, "Who are you?" ئەمەش شایەتییەکەی یەحیایە، کاتێک ڕابەرانی جولەکەی ئۆرشەلیم کاهین و لێڤییان ناردە لای پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟»
20 He confessed, and did not deny, but confessed, "I am not the Christ." ئەو دانی پێدا نا و نکۆڵی نەکرد، بەڵکو گوتی: «من مەسیحەکە نیم.»
21 So they asked him, "What then? Are you Elijah?" "I am not," he said. "Are you the Prophet?" "No," he answered. ئینجا لێیان پرسی: «ئەی کێیت؟ ئەلیاسی؟» گوتی: «نا، ئەو نیم.» «ئەی تۆ پێغەمبەرەکەی؟» گوتی: «نەخێر.»
22 So they asked, "Who are you? We need to give an answer to those who sent us. What do you say about yourself?" لە کۆتاییدا پێیان گوت: «باشە تۆ کێیت؟ تاکو وەڵامێک بدەینەوە ئەوانەی کە ئێمەیان ناردووە، دەربارەی خۆت چی دەڵێی؟»
23 He said, "I'm the voice of one crying out in the wilderness, 'Make straight the way of the Lord,' as the prophet Isaiah said." یەحیا بە وشەکانی ئیشایای پێغەمبەر وەڵامی دانەوە و گوتی: «﴿من ئەو کەسەم کە لە چۆڵەوانی هاوار دەکات: ”ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن.“﴾»
24 Now they had been sent from the Pharisees. ئەوانەی لە‏لایەن فەریسییەکانەوە نێردرابوون،
25 They asked him, "Why baptize, then, if you're not the Christ, nor Elijah, nor the Prophet?" لێیان پرسی: «ئەگەر تۆ مەسیحەکە نیت و ئەلیاس نیت و پێغەمبەرەکەش نیت، ئیتر بۆچی خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشیت؟»
26 John answered them, "I baptize with water, but among you stands one you do not know, یەحیاش وەڵامی دانەوە: «من خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک لەنێوانتان ڕاوەستاوە کە نایناسن،
27 even he who comes after me, whose sandal strap I am not worthy to untie." ئەو لەدوای من دێت، من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.»
28 These things took place in Bethany across the Jordan, where John was baptizing. ئەمانە لە بێت‌عەنیا ڕوویدا، لەوبەری ڕووباری ئوردونەوە، لەو شوێنەی یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا.
29 The next day, seeing Jesus coming toward him, he said, "Look! The Lamb of our Father—Jesus—who takes away the sin of the world! بۆ بەیانی کاتێک یەحیا بینی عیسا بەرەو ڕووی دێت، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا، ئەوەی گوناهی جیهان لادەبات!
30 This is the one I meant: 'After me comes a man who ranks before me, because he was before me.' ئەمە ئەوەیە کە باسم کرد، پیاوێک دوای من دێت کە پێشم کەوتووە، چونکە پێش من بووە.
31 I didn't know him, but I came baptizing with water so he would be revealed to Israel." منیش نەمدەناسی، بەڵام هاتووم خەڵکی لە ئاو هەڵبکێشم بۆ ئەوەی ئەو بۆ ئیسرائیل دەربکەوێت.»
32 John testified: "I saw the Holy Spirit descend from heaven like a dove and remain on him. ئینجا یەحیا شایەتی دا و گوتی: «بینیم ڕۆحی پیرۆز وەک کۆترێک لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و لەسەری نیشتەوە.
33 I didn't know him, but the one who sent me to baptize with water told me, 'The one you see the Holy Spirit come down and stay on—he is the one who baptizes with the Holy Spirit.' من نەمدەناسی، بەڵام ئەوەی منی ناردووە خەڵک لەئاوهەڵکێشم، پێی گوتم: ”ئەوەی دەیبینیت ڕۆحی پیرۆز دێتە خوارەوە و لەسەری دەنیشێتەوە، ئەو لە ڕۆحی پیرۆزتان هەڵدەکێشێت.“
34 And I have seen and have borne witness that this is the Son of our Father." خۆم بینیم و شایەتیم دا کە ئەمە کوڕی خودایە.»
35 The next day John was standing again with two of his disciples, بۆ بەیانی دیسان یەحیا لەگەڵ دوو قوتابی خۆی ڕاوەستا بوو.
36 and looking at Jesus as he walked by, he said, "Look! The Lamb of our Father!" کاتێک عیسای لە کاتی ڕۆیشتندا بینی، گوتی: «ئەوەتا بەرخی خودا!»
37 The two disciples heard him say this, and they followed Jesus. کاتێک دوو قوتابییەکە گوێیان لەوە بوو، دوای عیسا کەوتن.
38 Jesus turned, saw them following, and asked, "What do you seek?" They said, "Rabbi" (meaning Teacher), "where do you stay?" عیسا ئاوڕی دایەوە و بینی بەدوایدا دێن، لێی پرسین: «چیتان دەوێت؟» پێیان گوت: «ڕابی، لەکوێ دەمێنیتەوە؟» ڕابی واتا مامۆستا.
39 He told them, "Come and you will see." So they went and saw where he was staying, and remained with him that day—about four in the afternoon. پێی فەرموون: «وەرن، تەماشا بکەن.» لەبەر ئەوە ئەوانیش ڕۆیشتن و بینییان لەکوێ دەمایەوە، ئەو ڕۆژەش لەگەڵی مانەوە، نزیکەی کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ بوو.
40 One of the two who heard John speak and followed Jesus was Andrew, Simon Peter's brother. ئەندراوسی برای شیمۆن پەترۆس، یەکێک بوو لەو دووانەی کە گوێیان لە یەحیا بوو و دوای عیسا کەوتن.
41 He first found his own brother Simon and told him, "We've found the Messiah" (meaning Christ). یەکەم جار ئەندراوس چوو شیمۆنی برای دۆزییەوە و پێی گوت: «مەسیحمان دۆزییەوە.» واتا دەست‏نیشانکراو.
42 He brought him to Jesus. Jesus looked at him and said, "You are Simon the son of John. You will be called Cephas" (meaning Peter). ئینجا شیمۆنی هێنایە لای عیسا. عیساش تەماشای کرد و فەرمووی: «تۆ شیمۆنی کوڕی یۆنای، بەڵام بە کێفاس ناو دەبردرێیت.» کێفاس واتا پەترۆس.
43 The next day, Jesus decided to leave for Galilee. He found Philip and said, "Follow me." بۆ بەیانی عیسا ویستی بچێتە جەلیل، فیلیپۆسی دۆزییەوە، پێی فەرموو: «دوام بکەوە.»
44 Now Philip was from Bethsaida, the city of Andrew and Peter. فیلیپۆس خەڵکی بێت‌سەیدا بوو، شارەکەی ئەندراوس و پەترۆس.
45 Philip found Nathanael and told him, "We've found the one Moses wrote of in the Law and the prophets—Jesus, son of Joseph, from Nazareth." فیلیپۆسیش ناتانئیلی دۆزییەوە، پێی گوت: «ئەوەی کە موسا لە تەورات و پێغەمبەرانیش لە پەڕتووکەکانیان لەسەریان نووسیوە دۆزیمانەوە، عیسای کوڕی یوسفی خەڵکی ناسیرەیە.»
46 Nathanael said, "Can anything good come from Nazareth?" Philip said, "Come and see." ناتانئیل پێی گوت: «ئایا لە ناسیرە شتی چاک هەڵدەکەوێ؟» فیلیپۆس پێی گوت: «وەرە و ببینە.»
47 Jesus saw Nathanael approaching and said of him, "Look—a true Israelite, with no deceit in him!" عیسا ناتانئیلی بینی بۆ لای دێت، دەربارەی فەرمووی: «ئەوەیە ئیسرائیلیی ڕەسەن، کە هیچ فێڵێکی تێدا نییە!»
48 Nathanael asked him, "How do you know me?" Jesus answered, "Before Philip called you, while you were under the fig tree, I saw you." ناتانئیل پێی گوت: «چۆن دەمناسیت؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «پێش ئەوەی فیلیپۆس بانگت بکات، تۆم لەژێر دار هەنجیرەکەدا بینی.»
49 Nathanael answered him, "Rabbi, you are the Son of our Father! You are the King of Israel!" ناتانئیل وەڵامی دایەوە: «ڕابی، تۆ کوڕی خودایت! پاشای ئیسرائیلیت!»
50 Jesus answered him, "You believe because I told you I saw you under the fig tree? You'll see greater things than these." عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕت هێنا، چونکە پێم گوتیت لەژێر دار هەنجیرەکە تۆم بینی؟ شتی گەورەتر دەبینیت!»
51 He told him, "Truly, truly, I say to you, you will see heaven opened, and our Father's angels ascending and descending on the Son of Man." ئینجا پێی فەرموو: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، دەبینن ئاسمان کراوەتەوە و فریشتەی خوداش لەسەر کوڕی مرۆڤ سەردەکەون و دادەبەزن.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]