Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 2 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 On the third day, a wedding took place in Cana of Galilee; Jesus's mother was there. لە ڕۆژی سێیەم لە قانای جەلیل شاییەک هەبوو، دایکی عیساش لەوێ بوو.
2 Jesus and his disciples were also invited to the wedding. عیسا و قوتابییەکانیشی بۆ شاییەکە بانگهێشتکرابوون.
3 When the wine ran out, the mother of Jesus said to him, "They have no wine." کاتێک شەراب نەما، دایکی بە عیسای گوت: «شەرابیان نییە!»
4 "Woman, why are you bringing me into this?" Jesus replied. "My hour has not yet come." عیساش پێی فەرموو: «ژنەکە، چیت لە من دەوێ؟ هێشتا کاتی من نەهاتووە!»
5 His mother said to the servants, "Do whatever he tells you." ئینجا دایکی بە خزمەتکارانی گوت: «هەرچییەکتان پێ دەڵێ، بیکەن.»
6 Six stone water jars stood there, used for Jewish purification, each holding twenty to thirty gallons. شەش کوپەی بەردین، لەو جۆرەی کە جولەکەکان بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا، لەوێ دانرابوون، هەریەکەی هەشتا هەتا سەد و بیست لیتریان دەگرت.
7 Jesus said to them, "Fill the jars with water," so they filled them to the brim. جا عیسا پێی فەرموون: «کوپەکان پڕ بکەن لە ئاو.» ئەوانیش کوپەکانیان هەتا سەر پڕکرد.
8 He told them, "Draw some out now, and take it to the head steward." So they did. ئینجا پێی فەرموون: «ئێستا لێی دەربهێنن و بۆ گەورەی شاییەکەی ببەن!» ئەوانیش بردیان.
9 The master of the banquet tasted the water now wine, not knowing its source—though the servants who drew it knew. So he called the bridegroom aside, کاتێک گەورەی شاییەکە تامی ئەو ئاوەی کرد کە ببووە شەراب، سەرچاوەکەی نەدەزانی، بەڵام خزمەتکاران دەیانزانی، ئەوانەی ئاوەکەیان دەرهێنابوو. ئەوسا گەورەی شاییەکە زاوای بانگکرد و
10 and said, "Everyone serves the good wine first, then the lesser once guests are drunk. But you've kept the good wine till now." پێی گوت: «هەموو کەس یەکەم جار شەرابە چاکەکە دادەنێن، کاتێک مەست بوون، ئینجا خراپەکە. بەڵام تۆ هەتا ئێستا شەرابە چاکەکەت هێشتووەتەوە!»
11 Jesus performed this first sign at Cana in Galilee. He revealed his glory, and his disciples believed in him. ئەو پەرجووەی عیسا لە قانای جەلیل کردی، یەکەمین نیشانەی بوو کە بەهۆیەوە شکۆی خۆی دەرخست، قوتابییەکانیشی باوەڕیان پێی هێنا.
12 After this he went down to Capernaum with his mother, brothers, and disciples, and stayed there a few days. دواتر لەگەڵ دایکی و براکانی و قوتابییەکانی بەرەو شاری کەفەرناحوم دابەزین، چەند ڕۆژێک لەوێ مانەوە.
13 When the Jewish Passover was near, Jesus went up to Jerusalem. کە جەژنی پەسخەی جولەکەکان نزیک بووەوە، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم.
14 In the temple courts he found sellers of cattle, sheep, and doves, and others sitting at tables exchanging money. لە حەوشەکانی پەرستگا فرۆشیارانی گا و مەڕ و کۆتری بینی، پارەگۆڕەوانیش دانیشتبوون.
15 He made a whip of cords and drove them all out of the temple courts, sheep and cattle alike, poured out the money-changers' coins, and overturned their tables. قامچییەکی لە گوریس دروستکرد و هەمووانی لە حەوشەکانی پەرستگا دەرکرد، مەڕ و گا پێکەوە. پارەی پارەگۆڕەوانی پەرشوبڵاو کردەوە و مێزەکانی سەرەوژێر کرد،
16 To the dove sellers he said, "Take these out of here! Don't make my Father's house a marketplace." ئینجا بە کۆترفرۆشانی فەرموو: «ئەم شتانە لێرە هەڵگرن! ماڵی باوکم مەکەنە بازاڕ!»
17 His disciples remembered that it is written: "Zeal for your house will consume me." جا قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە نووسراوە: ﴿دڵگەرمی بۆ ماڵەکەت دەمسووتێنێت.﴾
18 So the Jews asked, "What sign will you show us for doing these things?" جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «چ پەرجووێکمان نیشان دەدەیت تاکو دەسەڵاتی ئەنجامدانی هەموو ئەم کارانەت بسەلمێنێ؟»
19 Jesus answered them, "Destroy this temple, and in three days I will raise it up." عیساش وەڵامی دانەوە: «ئەم پەرستگایە بڕووخێنن، بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنمەوە.»
20 They replied, "This temple took forty-six years to build, and will you raise it in three days?" ئینجا جولەکەکان گوتیان: «ئەم پەرستگایە بە چل و شەش ساڵ بنیاد نراوە، تۆ بە سێ ڕۆژ هەڵیدەستێنیتەوە؟»
21 But the temple he had spoken of was his body. بەڵام ئەو باسی پەرستگای لەشی خۆی دەکرد.
22 After he rose from the dead, his disciples remembered he had said this, and believed the Scripture and the word Jesus had spoken. لەبەر ئەوە کاتێک لەناو مردووان هەستایەوە، قوتابییەکانی هاتەوە بیریان کە ئەمەی گوتبوو، ئینجا باوەڕیان هێنا بە نووسراوە پیرۆزەکە و بەو قسەیەی عیسا فەرمووی.
23 While he was in Jerusalem at the Passover, many saw the signs he did and trusted in his name. کاتێک عیسا لە جەژنی پەسخە لە ئۆرشەلیم بوو، زۆر کەس باوەڕیان بە ناوی هێنا، چونکە ئەو پەرجووانەیان بینی کە دەیکرد.
24 But Jesus would not entrust himself to them, for he knew all people. بەڵام عیسا لەلای خۆیەوە متمانەی پێ نەکردن، چونکە هەموو خەڵکی دەناسی.
25 He didn't need anyone's testimony about people—he knew what was in each one. ئەو پێویستی بە کەس نەبوو دەربارەی مرۆڤ شایەتی بۆ بدات، چونکە خۆی دەیزانی دڵی مرۆڤ چی تێدایە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]