Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 23 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then the whole assembly rose and brought him before Pilate. ئینجا هەموو کۆمەڵەکە هەستان و عیسایان بردە لای پیلاتۆس.
2 They began accusing him: "We found this man misleading our nation, forbidding taxes to Caesar, and claiming to be Christ, a king." دەستیان بە سکاڵا لێکردنی کرد و دەیانگوت: «بینیمان ئەمە گەلەکەمان چەواشە دەکات، هەروەها هانی خەڵکەکە دەدات کە سەرانە بە قەیسەر نەدەن و خۆی بە مەسیحی پاشا ناودەبات.»
3 Pilate asked him, "Are you the King of the Jews?" He answered, "You say so." پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جولەکەی؟» وەڵامی دایەوە: «خۆت گوتت.»
4 Then Pilate said to the chief priests and the crowds, "I find no guilt in this man." پیلاتۆسیش بە کاهینانی باڵا و خەڵکەکەی گوت: «هیچ تاوانێک لەم پیاوە نابینم.»
5 But they pressed on: "He stirs up the people, teaching all through Judea, from Galilee to here." بەڵام ئەوان پێداگرییان کرد و گوتیان: «گەل دەوروژێنێت، لە هەموو یەهودیا خەڵک فێردەکات، دەستپێک لە جەلیلەوە هەتا ئێرە.»
6 When Pilate heard this, he asked whether the man was a Galilean. کاتێک پیلاتۆس ئەمەی بیست، پرسیاری کرد ئاخۆ پیاوەکە جەلیلییە.
7 Learning he was under Herod's authority, he sent him to Herod, who himself was also in Jerusalem in those days. کە زانی عیسا سەر بەو ناوچەیە کە هێرۆدس حوکمڕانی دەکرد، ناردی بۆ لای هێرۆدس، کە لەو ڕۆژانەدا ئەویش لە ئۆرشەلیم بوو.
8 Seeing Jesus, Herod was delighted—he'd long wanted to see him, having heard about him, and hoped to see him perform a sign. کاتێک هێرۆدس عیسای بینی، زۆر دڵخۆش بوو، چونکە دەمێک بوو دەیویست بیبینێت لەبەر ئەوەی زۆر شتی لەبارەیەوە بیستبوو و بەو هیوایە بوو کە یەکێک لە پەرجووەکانی ببینێت.
9 He questioned him at great length, but Jesus gave him no answer. جۆرەها پرسیاری لێکرد، بەڵام هیچ وەڵامی نەدایەوە.
10 The chief priests and the scribes stood by, vehemently accusing him. کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەوراتیش ڕاوەستان و بە توندی سکاڵایان لێی دەکرد.
11 Herod and his soldiers scorned and mocked him, dressed him in bright clothing, and sent him back to Pilate. هێرۆدس و سەربازەکانی سووکایەتی و گاڵتەیان پێی دەکرد. کەوایەکی بریسکەداریان لەبەری کرد و ناردیانەوە بۆ لای پیلاتۆس.
12 That day Herod and Pilate became friends—they had been enemies before. پیلاتۆس و هێرۆدس پێشتر دوژمنی یەکتری بوون، بەڵام لەو ڕۆژەدا لەگەڵ یەکتری بوونە دۆست.
13 Pilate then called together the chief priests, the rulers, and the people, پیلاتۆس کاهینانی باڵا و پێشەوایان و گەلی بانگکرد و
14 and said to them, "You brought me this man as one turning the people away. I examined him before you and found no guilt in this man on your charges. پێی گوتن: «ئەم پیاوەتان هێنایە لام وەک یەکێک خەڵک بۆ یاخیبوون هانبدات. ئەوەتا منیش لەبەردەمتان لێم کۆڵییەوە و هیچ تاوانێکم لەم پیاوەدا نەبینی لەوەی سکاڵای لێدەکەن.
15 Neither did Herod, for he sent him back to us. Look, he has done nothing deserving death. نە هێرۆدسیش، چونکە بۆ لای ئێمەی ناردووەتەوە. هەروەک دەبینن، هیچ شتێکی وای نەکردووە کە شایانی سزای مردن بێت.
16 I will therefore discipline him and release him." لەبەر ئەوە تەمبێی دەکەم و ئازادی دەکەم.» [
17 Not in this edition ناچار بوو لە هەموو جەژنێکدا کەسێکیان بۆ ئازاد بکات.]
18 But they all cried out together, "Away with this man! Release Barabbas to us!" بەڵام تێکڕا هاواریان کرد، «ئەمە ببە! باراباسمان بۆ ئازاد بکە!»
19 a man imprisoned for a rebellion that happened in the city, and for murder. ئەوەی لەبەر ڕاپەڕینێک کە لە شاردا ڕوویدابوو و لەبەر کوشتن فڕێدرابووە بەندیخانەوە.
20 Pilate addressed them once more, wanting to release Jesus, پیلاتۆس دیسان بانگی کردن، دەیویست عیسا ئازاد بکات.
21 but they kept shouting, "Crucify, crucify him!" بەڵام هاواریان دەکرد: «لە خاچی بدە! لە خاچی بدە!»
22 A third time he said to them, "Why? What wrong has this man done? I find no ground for death in him. So I will punish and release him." بۆ جاری سێیەم پێی گوتن: «بۆ؟ ئەمە چ خراپەیەکی کردووە؟ من تاوانێکی تێدا نابینم کە سزایەکەی مردن بێت. لەبەر ئەوە تەمبێی دەکەم و ئازادی دەکەم.»
23 But they kept shouting loudly, demanding he be crucified, and their voices prevailed. بەڵام ئەوان پێداگرییان کرد و بە دەنگی بەرز داوایان دەکرد لە خاچ بدرێت، جا بەمە قسەکەیان سەرکەوت.
24 So Pilate decided that their demand should be granted. پیلاتۆسیش بڕیاری دا داواکارییەکەیان جێبەجێ بکرێت.
25 He released the man they asked for, jailed for rebellion and murder, but handed Jesus over to their will. ئەوەی لەبەر ڕاپەڕین و کوشتن فڕێدرابووە زیندانەوە ئازادی کرد، ئەوەی داوایان کرد، عیساشی دایە دەست خواستی ئەوان.
26 Leading him away, they seized a man named Simon of Cyrene, coming in from the countryside, and put the cross on him to carry behind Jesus. کاتێک بردیان، شیمۆنی کورێنییان گرت کە لە کێڵگە دەهاتەوە، خاچەکەیان خستە سەر شانی تاکو بەدوای عیساوە هەڵیبگرێت.
27 A great crowd of the people followed him, including women who were weeping and wailing for him. خەڵکێکی لە ڕادەبەدەر زۆر دوای کەوتبوون، هەروەها چەند ژنێک شینیان دەکرد و دەگریان‏.
28 But Jesus turned to them and said, "Daughters of Jerusalem, don't cry for me; cry for yourselves and your children. عیسا ئاوڕی لێ دانەوە، فەرمووی: «کچانی ئۆرشەلیم بۆ من مەگریێن، بۆ خۆتان و منداڵەکانتان بگریێن.
29 For the days are coming when they will say, 'Blessed are the barren, the wombs that never bore, the breasts that never nursed.' ئەوەتا ڕۆژانێک دێت، تێیدا دەڵێن، خۆزگە دەخوازرێت بە نەزۆک و بەو سکانەی منداڵیان نەبووە و بەو مەمکانەی شیریان نەداوە.
30 Then they'll begin saying to the mountains, "Fall on us," and to the hills, "Cover us." ئەو کاتە «﴿بە چیاکان دەڵێن، ”بەسەرماندا بڕووخێن!“ بە گردەکانیش دەڵێن، ”دامانپۆشن!“﴾
31 For if they do this when the wood is green, what will happen when it's dry?" ئەگەر ئەم شتانە بە داری سەوز بکەن، ئەی کە وشک بێت، چی دەبێت؟»
32 Two others, who were criminals, were also led away to be put to death with him. دوو تاوانباری دیکەشیان هێنا تاکو لەگەڵ ئەودا بکوژرێن.
33 When they reached the place called The Skull, they crucified him there with the criminals, one on his right, one on his left. کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی بە کاسەسەر ناودەبردرا، لەوێ لەگەڵ تاوانبارەکان لە خاچیان دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی.
34 Jesus said, "Father, forgive them, for they do not know what they are doing." Then they divided his garments, casting lots. عیساش فەرمووی: «باوکە، لێیان خۆشبە، چونکە نازانن چی دەکەن.» ئینجا بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد.
35 The people stood watching; the rulers sneered, "He saved others—let him save himself, if he's God's Christ, the Chosen One." خەڵکەکە ڕاوەستابوون سەیریان دەکرد، ڕابەرەکان گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، ئەگەر ئەمە مەسیحی خودایە، هەڵبژێردراوی خودایە، با خۆی ڕزگار بکات!»
36 The soldiers also mocked him, coming up to offer him sour wine, سەربازانیش دەهاتنە لای و گاڵتەیان پێ دەکرد، سرکەیان پێدەدا و
37 and saying, "If you are the King of the Jews, save yourself!" دەیانگوت: «ئەگەر تۆ پاشای جولەکەیت، خۆت ڕزگار بکە!»
38 There was also an inscription over him: "This is the King of the Jews." تەختەیەکیش لەژوور سەرییەوە داکوترابوو کە لەسەری نووسرابوو، «ئەمە پاشای جولەکەیە.»
39 One of the hanged criminals insulted him: "Aren't you the Christ? Save yourself and us!" یەکێک لە تاوانبارە هەڵواسراوەکان، کفری لە دژی دەکرد و دەیگوت: «ئایا تۆ مەسیح نیت؟ دەی خۆت و ئێمەش ڕزگار بکە.»
40 But the other rebuked him: "Don't you even fear God, since you're under the same sentence? بەڵام ئەوی دیکە وەڵامی دایەوە و سەرزەنشتی کرد: «لە خودا ناترسی، کە تۆش هەمان سزات بەسەردا دراوە؟
41 Rightly so—we're paying for what we did; but this man has done nothing wrong." سزای ئێمە دادپەروەرانەیە، لە جیاتی کردارەکانمان وەریدەگرین، بەڵام ئەم پیاوە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.»
42 Then he said, "Jesus, remember me when you come into your kingdom." ئینجا گوتی: «عیسا منت لەیاد بێت کاتێک وەک پاشا دێیتە ناو شانشینەکەتەوە.»
43 And Jesus said to him, "Truly I tell you, today you will be with me in Paradise." پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەمڕۆ لەگەڵ من لە بەهەشتدا دەبیت.»
44 It was already about noon, and darkness covered the whole land until three in the afternoon, نزیکی کاتژمێر دوازدە، هەتا کاتژمێر سێ تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا،
45 for the sun's light failed; and the curtain of the temple was torn in two. چونکە ڕۆژ تاریک بوو. پەردەی پەرستگاش شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە.
46 Jesus called out loudly, "Father, into your hands I commit my spirit!" Then he breathed his last. عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «باوکە، ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم.» ئەمەی فەرموو و گیانی سپارد.
47 Seeing what happened, the centurion praised our Father: "This man really was righteous." سەرپەلەکە ئەم شتانەی بینی کە ڕوویدا، ستایشی خودای کرد و گوتی: «بەڕاستی ئەم کەسە بێتاوان بوو.»
48 All the crowds gathered for this sight, seeing what happened, went home beating their chests. هەموو ئەو خەڵکەی بۆ ئەم دیمەنە کۆببوونەوە، کاتێک ئەوەیان بینی کە ڕوویدا، بە سنگکوتانەوە دەگەڕانەوە.
49 All his acquaintances, and the women who followed him from Galilee, stood far off watching these things. بەڵام هەموو ناسیاوەکانی و ئەو ژنانەی لە جەلیلەوە دوای کەوتبوون، لە دوور ڕاوەستابوون و تەماشای ئەم شتانەیان دەکرد.
50 Now there was a man named Joseph, a member of the council, a good and righteous man, ئەوە بوو ئەندامێکی ئەنجومەن ناوی یوسف بوو، کابرایەکی چاک و ڕاستودروست بوو،
51 who had not agreed to their plan and action. He was from Arimathea, a Jewish town, and was waiting for the kingdom of our Father. لە ئەنجومەن و کردارەکەیان ڕازی نەبوو. خەڵکی ڕامە بوو کە شارێکی یەهودیایە، چاوەڕوانی شانشینی خودا بوو.
52 This man went to Pilate and asked for the body of Jesus. ئەم چووە لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد.
53 He took it down, wrapped it in a linen cloth, and laid him in a rock-cut tomb where no one had yet been laid. دایگرت و بە کەتان پێچایەوە، لە گۆڕێکی لە تاشەبەرد هەڵکەنراو داینا کە هەرگیز کەسی تێدا دانەنرابوو.
54 It was the day of Preparation, and the Sabbath was about to begin. ئەو ڕۆژە خۆ ئامادەکردن بوو، ئەوەندەی نەمابوو بۆ ڕۆژی شەممە.
55 Women who came with him from Galilee followed, saw the tomb, and how his body was placed. ئەو ژنانەی لە جەلیلەوە لەگەڵ عیسا هاتبوون، دوای یوسف کەوتن، گۆڕەکە و تەرمەکەیان بینی چۆن دانرا.
56 They went back and prepared spices and ointments, then rested on the Sabbath as commanded. ئینجا گەڕانەوە و بۆنوبەرامیان ئامادە کرد، بەڵام لە ڕۆژی شەممە بەگوێرەی ڕاسپاردەکە پشوویان دا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]