Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 22 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Now the Feast of Bread Without Yeast, called Passover, was approaching. جەژنی فەتیرە کە پێی دەگوترا پەسخە نزیک ببووەوە.
2 The chief priests and the scribes were looking for a way to kill him, because they feared the people. کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات لە گەل دەترسان و بۆ ڕێگایەک دەگەڕان کە عیسای پێ لەناوبەرن.
3 Then Satan entered into Judas, the one called Iscariot, who was one of the twelve. شەیتان چووە ناو یەهوزاوە، کە پێی دەگوترا ئەسخەریوتی و یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە.
4 He went and conferred with the chief priests and temple officers how he might betray him to them. ئەو ڕۆیشت و قسەی لەگەڵ کاهینانی باڵا و فەرماندەکانی پەرستگا کرد کە چۆن عیسایان ڕادەست بکات.
5 They were glad and agreed to give him money. دڵخۆش بوون و ڕێککەوتن بەوەی کیسە زیوی بدەنێ.
6 He agreed and began looking for an opportunity to betray him to them away from the crowd. ئەویش بەمە ڕازی بوو و بەدوای هەلێکدا دەگەڕا تاکو عیسا بداتە دەستیان، کاتێک کە خەڵکیان لەگەڵ نەبێت.
7 Then the day of Unleavened Bread arrived, when the Passover lamb had to be sacrificed. ڕۆژی فەتیرە هات، ئەوەی پێویست بوو بەرخی پەسخەی تێدا بکرێتە قوربانی.
8 Jesus sent Peter and John, saying, "Go prepare the Passover for us to eat." عیسا پەترۆس و یۆحەنای نارد و فەرمووی: «بڕۆن نانی پەسخەمان بۆ ئامادە بکەن تاکو بیخۆین.»
9 They said to him, "Where do you want us to prepare it?" لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەی بکەین؟»
10 He said, "Once you enter the city, a man carrying a jar of water will meet you. Follow him into the house he enters, پێی فەرموون: «کاتێک دەچنە ناو شار، تووشی پیاوێک دەبن گۆزەیەک ئاوی هەڵگرتووە، دوای بکەون بۆ ئەو ماڵەی کە بۆی دەچێت.
11 "and tell the owner of the house, 'The Teacher says to you: Where is the guest room where I may eat the Passover with my disciples?' ئینجا بە خاوەن ماڵەکە بڵێن: ”مامۆستا دەفەرموێت: کوا دیوەخانەکە تاکو لەگەڵ قوتابییەکانم نانی پەسخەی تێدا بخۆم؟“
12 And he will show you a large upper room, furnished; prepare it there." ئەویش لە نهۆمی سەرەوە ژوورێکتان پیشان دەدات، گەورەیە و ڕاخراوە، لەوێ ئامادەی بکەن.»
13 They went and found it just as he had told them, and they prepared the Passover. جا ڕۆیشتن، هەموو شتێکیان دۆزییەوە، هەروەک عیسا پێی فەرمووبوون. ئینجا نانی پەسخەیان ئامادە کرد.
14 When the hour came, he reclined at table, and the apostles with him. کە کاتی نانخواردن هات، عیسا لەسەر خوان دانیشت، نێردراوانیش لەگەڵی بوون.
15 He told them, "I have deeply longed to eat this Passover with you before I suffer. پێی فەرموون: «زۆر ئارەزووم کرد پێش ئازارچێژتنم ئەم نانەی پەسخەتان لەگەڵ بخۆم،
16 For I tell you, I won't eat it until it's fulfilled in the kingdom of our Father." چونکە پێتان دەڵێم: ئیتر نانی پەسخە ناخۆم هەتا لە شانشینی خودا بە تەواویی دێتە دی.»
17 Taking a cup and giving thanks, he said, "Take this and divide it among yourselves. جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، فەرمووی: «ئەمە بگرن و لەنێوان خۆتان بەشی بکەن.
18 For I tell you, from now on I will not drink the vine's fruit until our Father's kingdom comes." پێتان دەڵێم: ئیتر لە بەرهەمی مێو ناخۆمەوە هەتا شانشینی خودا دێت!»
19 He took bread, gave thanks, broke it, and gave it to them, saying, "This is my body, given for you. Do this in memory of me." نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێیدان و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە، کە لە پێناوی ئێوە بەخت دەکرێ. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.»
20 He did the same with the cup after supper: "This cup is the new covenant in my blood, poured out for you. بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من، کە لە پێناوی ئێوە دەڕژێت.
21 But look—the hand of the one who betrays me is with me on the table. بەڵام ئەو دەستەی کە بە گرتنم دەدات لەگەڵ من لەسەر خوانە.
22 The Son of Man goes as determined, but woe to that man through whom he is handed over!" کوڕی مرۆڤ بەگوێرەی ئەوەی بۆی دانراوە دەڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی ناپاکی لێدەکات.»
23 They began asking each other which of them would do this. ئیتر لەناو خۆیان کەوتنە مشتومڕ، ئاخۆ کامیان خەریکە ئەمە بکات.
24 A dispute also arose among them about which of them was the greatest. هەروەها دەمەقاڵەیەک کەوتە نێوانیان، لەسەر ئەوەی کە کامیان پایەبەرزترە.
25 He said to them, "Kings of nations dominate them, and rulers over them are called benefactors. عیسا پێی فەرموون: «پاشایانی نەتەوەکانی دیکە فەرمانڕەواییان بەسەردا دەکەن و دەسەڵاتدارانیش بەسەریانەوە بە ”چاکەکار“ ناودەبردرێن.
26 Not so with you: let the greatest among you become like the youngest, the leader like the one serving. بەڵام ئێوە ئاوا مەبن. بەڵکو با پایەبەرز لەنێوتاندا ببێتە بچووک و ئەوەش کە ڕابەرایەتی دەکات وەک خزمەتکار بێت.
27 Who is greater—the guest at the table or the one serving? The guest, isn't it? Yet I am among you as one who serves. کێ پایەبەرزترە، ئەوەی لەسەر خوان دانیشتووە یان ئەوەی خزمەت دەکات؟ بێگومان ئەوەی کە لەسەر خوان دانیشتووە. بەڵام من لەنێوتان وەک ئەوەم کە خزمەت دەکات.
28 "You are those who have stayed with me in my trials, ئێوە ئەوانەن کە لە تاقیکردنەوەکانمدا لەگەڵم مانەوە.
29 and I confer on you a kingdom, just as my Father conferred one on me, منیش شانشینێکتان بۆ دادەنێم، هەروەک باوکم بۆی داناوم،
30 so you'll eat and drink at my table in my kingdom, and sit on thrones judging the twelve tribes of Israel." تاکو لە شانشینەکەمدا لەسەر خوانەکەم بخۆن و بخۆنەوە، لەسەر تەخت دادەنیشن و دوازدە هۆزەکەی ئیسرائیل حوکم دەدەن.
31 "Simon, Simon, listen—Satan has demanded to sift all of you like wheat, «شیمۆن، شیمۆن، شەیتان داوای کردوون تاقیتان بکاتەوە، وەک گەنم لە بێژنگتان بدات.
32 but I prayed for you, that your faith not fail. Once you have turned back, strengthen your brothers." بەڵام من نوێژم بۆ کردیت تاکو باوەڕت لەدەست نەدەیت. تۆش کە دەگەڕێیتەوە برایانت بەهێز بکە.»
33 Peter said, "Lord, I'm ready to go with you to prison and death." ئەویش پێی گوت: «گەورەم، من ئامادەم لەگەڵ تۆدا بۆ زیندان و بۆ مردنیش بچم.»
34 Jesus said, "I tell you, Peter: the rooster won't crow today before you deny three times that you know me." کەچی عیسا فەرمووی: «پەترۆس پێت دەڵێم، ئەمڕۆ پێش خوێندنی کەڵەشێر، تۆ سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.»
35 He asked, "When I sent you without money bag, knapsack, or sandals, did you lack anything?" "Nothing," they said. ئینجا پێی فەرموون: «کاتێک ئێوەم بەبێ جزدان و توورەکە و پێڵاو نارد، ئایا پێویستتان بە هیچ بوو؟» گوتیان: «نەخێر.»
36 He said to them, "But now, let the one with a money bag take it, and a knapsack too. Let the one without a sword sell his cloak and buy one. پێی فەرموون: «بەڵام ئێستا ئەوەی جزدان و توورەکەی هەیە با بیبات لەگەڵ خۆی. ئەوەش کە شمشێری نییە، با جلەکانی بفرۆشێت و شمشێر بکڕێت.
37 For I tell you this Scripture must be fulfilled in me: 'He was counted among sinners.' For what is written about me is coming true." من پێتان دەڵێم: ئەمەی نووسراوە: ﴿لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،﴾ پێویستە لە مندا بێتە دی، چونکە ئەو شتانەی لەبارەی منەوە نووسراون دێنە دی.»
38 They said, "Lord, look, here are two swords." He said to them, "It is enough." گوتیان: «گەورەم، ئەوەتا دوو شمشێر لێرەیە.» پێی فەرموون: «بەسە.»
39 And he went out, as usual, to the Mount of Olives, and the disciples followed him. پاشان عیسا وەک جاران چوو بۆ کێوی زەیتوون، قوتابییەکانیش دوای کەوتن.
40 When he reached the place, he told them, "Pray you don't give in to temptation." کاتێک گەیشتە شوێنەکە، پێی فەرموون: «نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.»
41 And he withdrew from them about a stone's throw, and knelt down and prayed, ئینجا نزیکەی بەردهاوێژێک لێیان دوور کەوتەوە، چۆکی دادا و نوێژی دەکرد.
42 saying, "Father, if you are willing, take this cup from me. Yet not my will, but yours, be done." فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەتەوێت ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی خۆت بێت.»
43 And an angel from heaven appeared to him, strengthening him. فریشتەیەکیش لە ئاسمانەوە بۆی دەرکەوت بەهێزی دەکرد.
44 In agony he prayed more intensely; his sweat became like great drops of blood falling down to the ground. کە لە ململانێدا بوو، زۆر بە گوڕتر نوێژی دەکرد و ئارەقەکەی وەک دڵۆپی خوێنی لێهات دەکەوتە سەر زەوی.
45 When he rose from prayer, he came to the disciples and found them asleep from grief, ئینجا لە نوێژەکە هەستا و هاتە لای قوتابییەکان، بینی لە خەمان خەویان لێ کەوتووە.
46 he said to them, "Why are you sleeping? Get up and pray, so you don't yield to temptation." پێی فەرموون: «بۆچی خەوتوون؟ هەستن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە.»
47 While he was still speaking, a crowd came, led by the one called Judas, one of the twelve. He came up to Jesus to kiss him, هێشتا ئەو قسەی دەکرد کۆمەڵێک پەیدابوون، ئەو کەسەش کە پێی دەگوترا یەهوزا و یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە پێشیان کەوتبوو، لە عیسا نزیک بووەوە تاکو ماچی بکات.
48 but Jesus said to him, "Judas, would you betray the Son of Man with a kiss?" عیساش پێی فەرموو: «ئەی یەهوزا، بە ماچێک کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدەیت؟»
49 Seeing what was about to happen, those with him said, "Lord, should we strike with the sword?" ئەوانەی دەوروپشتی کاتێک بینییان وا خەریکە شتێک ڕوودەدات، گوتیان: «گەورەم، شمشێر بوەشێنین؟»
50 And one of them struck the servant of the high priest and cut off his right ear. جا یەکێکیان لە کۆیلەی سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی ڕاستی بڕی.
51 But Jesus answered, "No more of this!" And he touched the ear and healed him. بەڵام عیسا فەرمووی: «ئیدی بەسە!» ئینجا دەستی لە گوێی دا و چاکیکردەوە.
52 Then Jesus said to the chief priests, temple officers, and elders who had come out against him, "Have you come out with swords and clubs, as against a robber? پاشان عیسا بە کاهینانی باڵا و فەرماندەی پەرستگا و پیرانی فەرموو: «ئایا من کەسێکی یاخیبووم کە بە کوتەک و شمشێرەوە هاتوون بمگرن؟
53 Every day I was with you in the temple, and you didn't lay hands on me. But this is your hour, and the authority of darkness." ڕۆژانە لە حەوشەکانی پەرستگا لەگەڵتان بووم دەستتان لێ نەدام. بەڵام ئەمە کاتی ئێوەیە، کاتی دەسەڵاتی تاریکییە.»
54 Seizing him, they led him and brought him into the high priest's house; Peter followed at a distance. ئیتر گرتییان، بردیان و هێنایانە ماڵی سەرۆکی کاهینان. پەترۆسیش دووربەدوور دوای کەوت.
55 They lit a fire in the middle of the courtyard and sat together; Peter sat among them. هەندێک کەس لە ناوەڕاستی حەوشەکەدا ئاگریان کردبووەوە و پێکەوە دانیشتبوون، پەترۆسیش لەگەڵیان دانیشتبوو.
56 But a servant girl, seeing him sitting facing the light, stared at him and said, "This one too was with him." کارەکەرێک ئەوی بینی لەبەر ڕووناکی دانیشتووە، تێیڕوانی و گوتی: «ئەمەش لەگەڵی بوو.»
57 But he denied it, saying, "Woman, I do not know him." بەڵام نکۆڵیی کرد و گوتی: «نەخێر خانم، نایناسم.»
58 Shortly after, another saw him and said, "You too are one of them." But Peter said, "Man, I'm not." دوای کەمێک، یەکێکی دیکە بینی و گوتی: «تۆش لەوانیت.» بەڵام پەترۆس گوتی: «نەخێر کاکە، من لەوان نیم.»
59 About an hour later, another insisted, "This man was certainly with him, for he's a Galilean too." دوای نزیکەی کاتژمێرێک، یەکێکی دیکە مکوڕ بوو و گوتی: «بەڕاستی ئەمەش لەگەڵی بوو، چونکە ئەمەش جەلیلییە.»
60 But Peter said, "Man, I don't know what you're saying." Immediately, while he was still speaking, the rooster crowed. بەڵام پەترۆس گوتی: «کاکە، نازانم چی دەڵێیت.» هەر لەو کاتەدا کە قسەی دەکرد، کەڵەشێر خوێندی.
61 The Lord turned and looked at Peter. Peter remembered what the Lord had told him: "Before the rooster crows today, you will deny me three times." مەسیحی خاوەن شکۆش ئاوڕی دایەوە و سەیری پەترۆسی کرد، ئینجا پەترۆس قسەکەی مەسیحی بیرکەوتەوە کە پێی فەرموو: «ئەمڕۆ پێش ئەوەی کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.»
62 And he went out and wept bitterly. ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا.
63 Now the men who were holding Jesus mocked him as they beat him. ئەوانەی عیسایان گرتبوو، دەستیان بە گاڵتە پێکردن و لێدانی کرد.
64 They blindfolded him and kept asking, "Prophesy! Who is it that struck you?" چاویان بەستبوو و لێیان دەپرسی: «ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە! کێ بوو لێیدایت؟»
65 And they said many other things against him, insulting him. زۆر کفری دیکەشیان لە دژی دەکرد.
66 At daybreak, the people's council of elders convened—chief priests and scribes—and led him away to their council, saying, کە ڕۆژبووەوە، ئەنجومەنی پیرانی گەل کۆبوونەوە، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات عیسایان بانگ کردە ئەنجومەنەکەیان.
67 "If you are the Christ, tell us." He said to them, "If I tell you, you will not believe, پێیان گوت: «ئەگەر تۆ مەسیحەکەیت پێمان بڵێ.» ئەویش پێی فەرموون: «ئەگەر پێتانی بڵێم باوەڕ ناکەن.
68 "and if I ask you, you will not answer. ئەگەر لێشتان بپرسم وەڵام نادەنەوە.
69 "But from now on the Son of Man will sit at the right hand of the power of our Father." بەڵام لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ ﴿لە دەستەڕاستی خودای بەتوانا دادەنیشێت.﴾»
70 They all said, "So you are the Son of God?" He said to them, "You say that I am." هەموو لێیان پرسی: «کەواتە تۆی کوڕی خودا؟» ئەویش پێی فەرموون: «ئێوە خۆتان دەڵێن کە من ئەوم.»
71 They said, "What more testimony do we need? For we heard it ourselves from his mouth." ئینجا گوتیان: «ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟ ئەوەتا لە دەمی خۆیەوە گوێمان لێبوو.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]