Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 21 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Looking up, Jesus saw the rich putting their gifts into the temple treasury. ئینجا عیسا تەماشای کرد و بینی دەوڵەمەندەکان بەخشینیان دەخەنە ناو گەنجینەی پەرستگاوە.
2 He also saw a poor widow putting in two small copper coins. بێوەژنێکی هەژاریشی بینی دوو فلسی خستە ناوی.
3 "Truly I tell you," he said, "this poor widow has put in more than all the others. ئینجا فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم بێوەژنە هەژارە لە هەموویان زیاتری دانا.
4 For all these gave gifts from their surplus, but she gave from her poverty all she had to live on." هەموو ئەوانە لە زیادەی خۆیان بەخشییان، بەڵام ئەم بێوەژنە، سەرەڕای هەژارییەکەی هەموو بژێوییەکەی بەخشی.»
5 As some were speaking of the temple, decorated with fine stones and gifts dedicated to our Father, he said: هەندێک لە قوتابییەکانی عیسا باسی پەرستگایان دەکرد کە بە بەردی جوان و دیارییە تەرخانکراوەکان بۆ خودا ڕازێنراوەتەوە. بەڵام عیسا پێی فەرموون:
6 "As for what you're looking at, days are coming when not one stone will be left on another—every one will be thrown down." «ئەمەی دەیبینن، ڕۆژانێک دێت بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.»
7 "Teacher," they asked, "when will these things happen, and what sign will show these things are about to happen?" ئینجا لێیان پرسی: «مامۆستا، کەی ئەمانە ڕوودەدەن؟ هەروەها ئەو نیشانەیە چییە کە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ڕوودانی ئامانە دەکات؟»
8 "Watch out, don't be deceived," he said. "Many will come in my name, saying, 'I am he,' and, 'The time is near.' Don't follow them. فەرمووی: «وریابن هەڵنەخەڵەتێن، چونکە زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن: ”من ئەوم،“ و ”کاتەکە نزیک بووەتەوە.“ دوایان مەکەون.
9 When you hear of wars and revolts, don't panic. These must come first, but the end won't follow at once." کاتێک گوێتان لە باسوخواسی جەنگ و شۆڕش دەبێت، مەتۆقن، چونکە جارێ دەبێ ئەم شتانە ببێت، بەڵام کۆتایی یەکسەر دوای ئەمە نایەت.»
10 Then he said to them, "Nation will rise against nation, and kingdom against kingdom. ئینجا پێی فەرموون: «نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین.
11 Great earthquakes will strike, with famines and plagues in various places, and terrors and great signs from heaven. لە زۆر شوێن بوومەلەرزەی گەورە و قاتوقڕی و دەرد دەبێت، ترس و نیشانەی گەورەش لە ئاسماندا دەبێت.
12 But before all this, they'll grab you and persecute you, handing you over to synagogues and prisons, hauling you before kings and governors because of my name. «بەڵام پێش هەموو ئەمانە دەتانگرن و دەتانچەوسێننەوە، ڕادەستی کەنیشت و بەندیخانەکان دەکرێن، لە پێناوی ناوی من دەبردرێنە بەردەم پاشا و فەرمانڕەوایان.
13 This will be your opportunity to bear witness. بەو شێوەیە شایەتیم بۆ دەدەن.
14 So settle in your hearts not to prepare your defense beforehand, ئەوەتان لە بیر بێت کە پێشوەخت نیگەرانی ئەوە مەبن کە چۆن بەرگری لە خۆتان بکەن،
15 for I will give you words and wisdom no opponent can resist or refute. چونکە من دەم و داناییەکتان دەدەمێ کە هەموو بەرهەڵستکارانتان نەتوانن بەرگری بکەن و بەرپەرچی بدەنەوە.
16 You will be betrayed even by parents and brothers and relatives and friends, and they will kill some of you. تەنانەت دایک و باوک و برا، خزم و هاوڕێیانیش بە گرتنتان دەدەن، لێتان دەکوژن.
17 You will be hated by everyone for my name's sake. لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە.
18 But not a hair of your head will perish. بەڵام مووێکی سەرتان نافەوتێت.
19 By your endurance you will gain your lives." بە دانبەخۆداگرتن ژیانتان دەبەنەوە.
20 "When you see Jerusalem surrounded by armies, then know that its desolation has drawn near. «کاتێک دەبینن بە سوپا دەوری ئۆرشەلیم دراوە، ئەوسا بزانن ڕووخانی نزیک بووەتەوە.
21 Then let those in Judea flee to the mountains, let those in the city leave, and let those in the countryside not enter it, ئینجا ئەوانەی لە هەرێمی یەهودیا نیشتەجێن با هەڵبێن بۆ چیاکان و ئەوانەی لەناو شارەکەدان بچنە دەرەوە، هەروەها دانیشتووانی گوندەکان نەچنە ناو شار،
22 for these are days of judgment, when all that is written will be fulfilled. چونکە ئەمانە ڕۆژانی تۆڵەسەندنەوەن، تاکو هەرچی نووسراوە بێتە دی.
23 How terrible it will be for pregnant women and nursing mothers in those days! For great distress will fall on the land, and wrath against this people. لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر، چونکە ناخۆشییەکی گەورە بەسەر زەویدا دێت و تووڕەییش بەسەر ئەم گەلە.
24 They will fall by the edge of the sword and be led captive into all nations. Jerusalem will be trampled by the nations until the times of the nations are fulfilled." بە شمشێر دەکوژرێن و بۆ نێو هەموو نەتەوەکان ڕاپێچ دەکرێن. ئۆرشەلیم لەلایەن ناجولەکەکانەوە پێشێل دەکرێت، هەتا ڕۆژگاری ناجولەکەکان تەواو دەبێت.
25 "There will be signs in sun, moon, and stars, and on earth, nations in distress, confused by the sea's roar and surge. «لە خۆر و مانگ و ئەستێرەکان نیشانە دەردەکەون، لەسەر زەویش سەرسامی گەلان، شێوانی هاژەی دەریا و شەپۆل.
26 People fainting from fear, dreading what's coming on the world, for the powers of the heavens will be shaken. لە ترس و چاوەڕوانی ئەو شتانەی بەسەر جیهاندا دێن، خەڵکی بێ هۆش دەبن، چونکە خۆر و مانگ و ئەستێرەکانی ئاسمان دەهەژێن.
27 Then they will see the Son of Man coming in a cloud with power and great glory. ئەوسا کوڕی مرۆڤ دەبینن کە بە هێز و شکۆیەکی گەورەوە لەناو هەورەوە دێت.
28 When these things start, straighten up and lift your heads, for your redemption is near." کاتێک ڕوودانی ئەم شتانە دەستی پێکرد، هەستن و سەر بەرز بکەنەوە، چونکە ڕزگاریتان نزیک دەبێتەوە.»
29 Then he told them a parable: "Look at the fig tree and all the trees. ئینجا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە: «سەیری دار هەنجیر و هەموو دارەکان بکەن.
30 When they sprout leaves, you see for yourselves and know summer is already near. کاتێک دەبینن ئەوا گەڵای کردووە، خۆتان دەزانن کە هاوین نزیکە.
31 Likewise, when you see these things happen, know the kingdom of our Father is near. بە هەمان شێوە، کاتێک ئێوەش دەبینن ئەم شتانە ڕوودەدات، بزانن کە پاشایەتی خودا نزیکە.
32 Truly I tell you, this generation will not pass away until all these things have taken place. «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم نەوەیە بەسەرناچێت، هەتا هەموو ئەمانە نەیەنە دی.
33 Heaven and earth will pass away, but my words will never pass away." ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.»
34 "Watch yourselves, or your hearts will be weighed down by wild living, drunkenness, and life's worries, and that day will spring on you suddenly, like a trap. «ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک دڵتان لەسەر ڕابواردن و سەرخۆشی و خەم و خەفەتی ژیان بێت و ئەو ڕۆژە لەناکاو وەک تەڵە بەسەرتاندا بدات،
35 For it will come upon everyone living on the face of the whole earth. چونکە دێتە سەر هەموو ئەوانەی لەسەر تەواوی ڕووی زەوی دانیشتوون.
36 Keep watch at all times, praying for strength to escape everything about to happen, and to stand before the Son of Man." کەواتە ئێشک بگرن و هەموو کاتێک نوێژ بکەن، تاکو بتوانن لە هەموو ئەو ڕووداوانە دەرباز بن کە تووشتان دەبن و لەبەردەم کوڕی مرۆڤ ڕاوەستن.»
37 By day he taught in the temple; at night he went out and stayed on the Mount of Olives. عیسا بە ڕۆژ لە پەرستگا خەریکی فێرکردن دەبوو، شەوانیشی لەو کێوە بەسەردەبرد کە پێی دەگوترا زەیتوون.
38 All the people would come to him at dawn in the temple to hear him. هەموو خەڵک لە بەرەبەیان دەهاتنە پەرستگا بۆ ئەوەی گوێی لێ بگرن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]