Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 20 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 One of those days, as Jesus taught the people in the temple and preached good news, the chief priests and scribes came up with the elders, ڕۆژێکیان عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا خەڵکی فێردەکرد و مزگێنیی دەدا، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات لەگەڵ پیران هاتنە لای،
2 and asked him, "Tell us by what authority you do these things, or who gave you this authority." پێیان گوت: «پێمان بڵێ، بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە؟»
3 He answered them, "I also will ask you a question. Tell me: وەڵامی دانەوە: «منیش پرسیارێکتان لێ دەکەم. پێم بڵێن:
4 Was the baptism of John from heaven, or from man?" لەئاوهەڵکێشانی یەحیا، لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟»
5 They discussed among themselves: "If we say, 'From heaven,' he'll say, 'Why didn't you believe him?' لەناو خۆیاندا ڕاوێژیان کرد و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە،“ دەڵێت، ”بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“
6 But if we say 'From man,' all the people will stone us, for they're convinced John was a prophet." ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو،“ هەموو خەڵکەکە بەردبارانمان دەکەن، چونکە دڵنیان کە یەحیا پێغەمبەرە.»
7 So they answered that they did not know where it came from. وەڵامیان دایەوە کە نازانن لەکوێوەیە.
8 And Jesus said to them, "Neither will I tell you by what authority I do these things." عیساش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.»
9 He began telling the people this parable: A man planted a vineyard, leased it to tenants, then went abroad for a long time. ئینجا دەستی کرد بە هێنانەوەی ئەم نموونەیە بۆ خەڵکەکە: «کابرایەک ڕەزێکی چاند و بە ڕەزەوانانی سپارد و بۆ ماوەیەکی زۆر گەشتی کرد.
10 "At harvest he sent a servant to the tenant farmers for his share of the vineyard's fruit, but they beat him and sent him away empty-handed. لە‏ وەرزی بەروبووم کۆکردنەوەدا کۆیلەیەکی بۆ لای ڕەزەوانەکان نارد، تاکو لە بەرهەمی ڕەزەکەی بدەنێ، بەڵام ڕەزەوانەکان لێیاندا و بە دەستی بەتاڵ ناردییانەوە.
11 He sent another servant; they beat him too, humiliated him, and sent him away empty-handed. کۆیلەیەکی دیکەشی نارد، بەڵام لەمەشیان دا و سووکایەتییان پێکرد و بە دەستبەتاڵی ناردییانەوە.
12 And he sent yet a third, but they wounded this one too and threw him out. سێیەمیشی نارد، ئەمەیان بریندار کرد و دەریانکرد.
13 The vineyard owner said, 'What should I do? I will send my beloved son; perhaps they will respect him.' «خاوەن ڕەزەکە گوتی: ”چی بکەم؟ کوڕە خۆشەویستەکەم دەنێرم، لەوانەیە ڕێزی بگرن.“
14 But seeing him, the tenants reasoned among themselves: 'This is the heir. Let's kill him, so the inheritance becomes ours.' «بەڵام کە ڕەزەوانەکان بینییان، تەگبیریان لەگەڵ یەکتری کرد و گوتیان: ”ئەوەتا میراتگر، با بیکوژین، تاکو ببینە میراتگر.“
15 They threw him out of the vineyard and killed him. What then will the vineyard owner do to them? ئینجا بردیانە دەرەوەی ڕەزەکە و کوشتیان. «ئیتر دەبێت خاوەنی ڕەزەکە چییان لێ بکات؟
16 "He will come, destroy those tenants, and give the vineyard to others." Hearing this, they said, "Impossible!" دێت و ئەم ڕەزەوانانە لەناودەبات و ڕەزەکە دەداتە خەڵکی دیکە.» کاتێک گوێیان لێبوو گوتیان: «خودا نەکات!»
17 He looked straight at them and asked, "Then what is this that's written: 'The stone the builders rejected became the cornerstone'? ئەویش سەیری کردن و فەرمووی: «کەواتە ئەمەی نووسراوە چییە: «﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە‏﴾؟
18 Everyone who falls on that stone will be broken to pieces, and when it falls on anyone, it will crush him." ئەوەی بەسەر بەردەکەدا بکەوێت تێکدەشکێت، ئەوەش کە بەردەکە بەسەریدا بکەوێت وردوخاشی دەکات.»
19 The scribes and chief priests wanted to arrest him then and there, knowing he'd told this parable against them—but they feared the people. لەو کاتەدا مامۆستایانی تەورات و کاهینانی باڵا هەوڵیان دا بیگرن، چونکە زانییان ئەو نموونەیەی لەسەر ئەوان هێنایەوە، بەڵام لە خەڵکەکە ترسان.
20 Watching closely, they sent spies pretending to be honest, to catch him in his words, so as to hand him over to the governor's rule and authority. ئینجا چاودێریی عیسایان کرد و سیخوڕیان نارد کە خۆیان بە ڕاستودروست دەردەخست، تاکو بە قسەی خۆی تووشی بکەن و بیدەنە دەست حوکم و دەسەڵاتی فەرمانڕەوا.
21 They asked him, "Teacher, we know you speak and teach rightly, favor no one, but truly teach God's way. ئیتر سیخوڕەکان پرسیاریان لێکرد: «مامۆستا، دەزانین لە قسەکردن و فێرکرنتدا ڕاستی، لایەنگری کەسیش ناکەیت، بەڵکو ڕێگای خودا بە ڕاستی فێر دەکەیت.
22 Is it lawful for us to pay taxes to Caesar, or not?" بۆ ئێمە دروستە سەرانە بدەینە قەیسەر یان نا؟»
23 But he saw through their cunning and said, عیسا کە بە فێڵەکەیانی دەزانی، پێی فەرموون:
24 "Show me a coin worth a day's wages. Whose image and inscription is on it?" They said, "Caesar's." «دینارێکم نیشان بدەن. ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» گوتیان: «هی قەیسەرە.»
25 He said to them, "Then give Caesar what's Caesar's, and our Father what's our Father's." ئەویش پێی فەرموون: «هی قەیسەر بدەنە قەیسەر، هی خوداش بدەنە خودا.»
26 They could not trap him in his words before the people, and amazed at his answer, they fell silent. ئیتر نەیانتوانی لەبەردەم خەڵکدا بە قسەکەی تووشی بکەن، سەرسامیش بوون لە وەڵامەکەی و بێدەنگ بوون.
27 Some Sadducees, who deny there is a resurrection, came and asked him, هەندێک سەدوقی هاتن، ئەوانەی دەڵێن هەستانەوە نییە، لێیان پرسی:
28 "Teacher, Moses wrote for us: if a man dies leaving a wife but no children, his brother must marry the widow and raise offspring for him. «مامۆستا، موسا بۆی نووسیوین، ئەگەر یەکێک براکەی بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی لەپاش خۆی بەجێهێشت، ئەوا براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە.
29 Now there were seven brothers. The first took a wife and died childless. ئینجا حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد.
30 And the second, دووەمیش و
31 and the third took her, and likewise all seven left no children and died. سێیەمیش خواستیانەوە، هەر حەوتیان بە هەمان شێوە بە وەجاخکوێری مردن.
32 Finally the woman also died. لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد.
33 At the resurrection, then, whose wife will she be? For all seven had married her." ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کامیان؟ چونکە ژنی هەر حەوتیان بووە.»
34 And Jesus said to them, "The people of this age marry and are given in marriage, عیساش پێی فەرموون: «خەڵکی ئەم دنیایە ژن دەهێنن و شوو دەکەن،
35 "But those considered worthy to reach that age and the resurrection from the dead neither marry nor are given in marriage. بەڵام ئەوانەی شایانی گەیشتنن بەو دنیا و هەستانەوەی نێو مردووان، ژن ناهێنن و شوو ناکەن.
36 For they can no longer die, because they are like angels and children of our Father, children of the resurrection. هەروەها ناتوانن بمرن، چونکە وەک فریشتەن و کوڕی خودان کە کوڕی هەستانەوەن.
37 But even Moses showed the dead are raised, at the bush passage, calling our Father the God of Abraham and of Isaac and of Jacob. تەنانەت موساش لە چیرۆکی دەوەنەکە ڕوونی دەکاتەوە کە مردووان هەڵدەستنەوە، چونکە یەزدانی ناوبرد بە ﴿خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوب.﴾
38 He isn't God of the dead but of the living, for all are alive to him." ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە، چونکە لای ئەو هەموو زیندوون.»
39 Then some of the scribes answered, "Teacher, you have spoken well." هەندێک لە مامۆستایانی تەورات وەڵامیان دایەوە: «مامۆستا، باشت فەرموو.»
40 For they no longer dared to ask him anything. ئیتر نەیانوێرا هیچی دیکەی لێ بپرسن.
41 But he said to them, "How can they say that the Christ is the son of David? عیسا پێی فەرموون: «باشە چۆن دەڵێن کە مەسیح کوڕی داودە؟
42 For David himself says in the Psalms, 'Our Father said to my Lord, "Sit at my right hand, داود خۆی لە پەڕتووکی زەبووردا دەڵێت: «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە
43 until I make your enemies a footstool for your feet."' هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.“﴾
44 David then calls him Lord—how is he his son?" ئەوەتا داود پێی دەڵێ ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟»
45 While all the people were listening, he said to his disciples, کاتێک هەموو خەڵکەکە گوێیان گرتبوو، بە قوتابییەکانی فەرموو:
46 "Watch out for the scribes, who want to walk in long robes, and love greetings in the marketplaces, the best seats in synagogues, and places of honor at feasts, «ئاگاداری مامۆستایانی تەورات بن، حەز دەکەن بە جلی شۆڕەوە بگەڕێن و پێیان خۆشە لە بازاڕدا سڵاویان لێ بکرێت، لە کەنیشتەکان ڕیزی پێشەوە بگرن و لە میوانیشدا لای سەرەوە.
47 who devour widows' houses and pray long prayers for show. They will receive greater condemnation." ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن و بۆ خۆدەرخستن نوێژەکانیان درێژ دەکەنەوە. ئەمانە سزایان گەورەترە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]