Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 19 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Jesus entered Jericho and was passing through. ئینجا عیسا چووە ناو ئەریحا و پێیدا تێدەپەڕی.
2 And there was a man named Zacchaeus; he was a chief tax collector, and he was rich. لەوێ کابرایەکی لێبوو بە ناوی زەکا، دەوڵەمەند و گەورەی باجگران بوو.
3 He wanted to see who Jesus was, but couldn't for the crowd—he was short. دەیویست ببینێت عیسا کێیە، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیدەتوانی، چونکە کورتەباڵا بوو.
4 He ran ahead and climbed a sycamore tree to see him, since Jesus was about to pass that way. ڕایکرد و سەرکەوتە سەر دار هەنجیرێک تاکو بیبینێت، چونکە عیسا بەوێدا تێدەپەڕی.
5 When Jesus reached the spot, looked up, and said to him, "Zacchaeus, hurry down, for I must stay at your house today." کە عیسا گەیشتە شوێنەکە، چاوی هەڵبڕی و پێی فەرموو: «زەکا، خێرا وەرە خوارەوە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ لە ماڵی تۆ بمێنمەوە.»
6 So he hurried down and welcomed him joyfully. جا خێرا هاتە خوارەوە و بە خۆشییەوە پێشوازی لێکرد.
7 Seeing this, everyone grumbled, "He's gone to stay with a sinful man." هەموو بینییان و دەستیان کرد بە بۆڵەبۆڵکردن و گوتیان: «چووە بووەتە میوانی گوناهبارێک.»
8 Zacchaeus stood and said to the Lord, "Look, Lord, I give half my possessions to the poor, and if I've cheated anyone, I'll repay four times as much." بەڵام زەکا ڕاوەستا و بە مەسیحی خاوەن شکۆی گوت: «گەورەم، ئەوەتا نیوەی سامانەکەم دەدەمە هەژاران و ئەگەر بە هەر شێوەیەک فێڵم لە کەسێک کردبێت، چوارقاتی دەدەمەوە.»
9 Jesus told him, "Today salvation has come to this house, since he too is a son of Abraham. عیساش پێی فەرموو: «ئەمڕۆ ڕزگاری بۆ ئەم ماڵە هات، لەبەر ئەوەی ئەویش کوڕی ئیبراهیمە،
10 For the Son of Man came to seek and to save the lost." چونکە کوڕی مرۆڤ هاتووە بەدوای لەناوچواندا بگەڕێت و ڕزگاریان بکات.»
11 While they listened, he added a parable, since he was near Jerusalem and they thought our Father's kingdom would appear immediately. کاتێک خەڵکەکە گوێیان لەمانە دەگرت، درێژەی پێدا و نموونەیەکی هێنایەوە، چونکە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو و وایان دەزانی کە پاشایەتی خودا خەریکە دەردەکەوێت.
12 So he said, "A nobleman went to a distant land to receive a kingdom for himself and return. ئینجا فەرمووی: «پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێکی دوور ڕۆیشت، تاوەکو شانشینێک بۆ خۆی وەربگرێت و بێتەوە.
13 Calling ten of his servants, he gave each about three months' wages, saying, "Trade with this until I return." دە لە کۆیلەکانی خۆی بانگکرد و دە کیسە زیوی پێدان و پێی گوتن، هەتا دێمەوە بازرگانی بکەن.
14 His citizens hated him and sent envoys after him, saying, "We don't want this man ruling over us." «بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە ڕقیان لێی بوو، شاندێکیان بەدوایدا نارد و گوتیان: ”نامانەوێت ئەمە پاشایەتیمان بکات.“
15 "Returning after receiving the kingdom, he called the servants he had given money to, to learn what they had earned. «ئەوە بوو کە گەڕایەوە پاشایەتییەکەی وەرگرتبوو، فەرمانی دا ئەو کۆیلانەی زیوەکەی پێدابوون بانگ بکرێنە لای، تاکو بزانێت چییان لە بازرگانی قازانج کردووە.
16 The first came, saying, 'Lord, your money has earned ten times as much.'" «یەکەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت دە کیسە زیوی قازانج کردووە.“
17 "He replied, 'Well done, good servant! Since you were faithful in a small matter, take charge of ten cities.'" «ئەویش پێی گوت: ”ئافەرین کۆیلەی چاک، چونکە لە کەمترین شت دەستپاک بوویت، ببە بە فەرمانڕەوای دە شار.“
18 "And the second came, saying, 'Lord, the money you gave me has earned five times as much.'" «دووەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت پێنج کیسە زیوی قازانج کردووە.“
19 "And he said to him, 'And you will be in charge of five cities.'" «بەمەشیانی گوت: ”تۆش ببە بە فەرمانڕەوای پێنج شار.“
20 "Then another came, saying, 'Lord, here is your money back, which I kept wrapped in a cloth;' «ئەوی دیکە هات و گوتی: ”گەورەم ئەوەتا کیسە زیوەکەت، لە دەستەسڕێک پێچابوومەوە و هەڵمگرتبوو.
21 for I was afraid of you, because you're a harsh man: you take what you didn't deposit and reap what you didn't sow." لە ڕاستیدا لێت ترسام، لەبەر ئەوەی پیاوێکی دڵڕەقیت، ئەوەی داتنەناوە دەیبەیت و ئەوەی نەتچاندووە دروێنەی دەکەیت.“
22 He answered, "By your own mouth I judge you, wicked servant! You knew I'm a harsh man, taking what I didn't deposit and reaping what I didn't sow? «ئەویش پێی گوت: ”ئەی کۆیلەی بەدکار، بە زارت تاوانبارت دەکەم، کە دەتزانی پیاوێکی دڵڕەقم، ئەوەی دامنەناوە دەیبەم و ئەوەی نەمچاندووە دروێنەی دەکەم،
23 Why then didn't you put my money in the bank? I'd have collected it with interest when I returned. ئیتر بۆچی زیوەکەمت لە بانک دانەنا، کاتێک دەهاتمەوە لەگەڵ سوودەکەی وەرمدەگرتەوە؟“
24 He said to those standing by, 'Take the money from him and give it to the one with ten times as much.'" «بەوانەی گوت کە لەوێ ڕاوەستابوون: ”کیسە زیوەکەی لێ بسەننەوە و بیدەنە ئەوەی دە کیسە زیوەکەی پێیە.“
25 "And they said to him, 'Lord, he has ten times as much! «ئەوانیش پێیان گوت: ”گەورەم، دە کیسە زیوی هەیە!“
26 I tell you: everyone who has will be given more; but from the one who has none, even what he has will be taken. «وەڵامی دایەوە: ”پێتان دەڵێم: ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.
27 But bring here these enemies of mine who refused my rule, and slaughter them before me.'" دوژمنانیشم، ئەوانەی نەیاندەویست پاشایەتییان بکەم، بیانهێننە ئێرە و لەبەردەمم بیانکوژن.“»
28 And when he had said these things, he went on ahead, going up to Jerusalem. دوای ئەوەی عیسا ئەمەی فەرموو، لە پێشەوە ڕۆیشت و بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوت.
29 Nearing Bethphage and Bethany, at the Mount of Olives, he sent two of the disciples, کاتێک لە گوندی بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا نزیک بووەوە، کە لەلای ئەو کێوەی کە کێوی زەیتوونی پێ دەگوترێت، دووان لە قوتابییەکانی نارد و
30 saying, "Go into the village ahead. As you enter, you will find a colt tied there, never sat on. Untie it and bring it here. فەرمووی: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کە دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن.
31 If anyone asks you, 'Why are you untying it?' say, 'The Lord needs it.'" ئەگەر یەکێک پرسیاری لێکردن: ”بۆچی دەیکەنەوە؟“ لە وەڵامدا بڵێن: ”گەورەمان پێویستی پێیەتی.“»
32 So those who were sent went away and found it just as he had told them. دوو قوتابییەکە چوون و چی پێ گوتبوون بینییان.
33 As they were untying the colt, its owners said to them, "Why are you untying the colt?" کاتێک جاشکەکەیان دەکردەوە، خاوەنەکانی لێیان پرسین: «بۆچی جاشکەکە دەکەنەوە؟»
34 And they said, "The Lord needs it." گوتیان: «گەورەمان پێویستی پێیەتی.»
35 They brought it to Jesus, threw their cloaks on the colt, and set Jesus on it. ئینجا بۆ عیسایان هێنا و کەواکانیان خستە سەر جاشکەکە و عیسایان سواری کرد.
36 And as he rode along, they spread their cloaks on the road. کاتێک بەڕێوە بوو، خەڵک کەواکانیان لەسەر ڕێگا ڕادەخست.
37 As he neared the descent of the Mount of Olives, the whole crowd of disciples began rejoicing, praising our Father loudly for all the mighty works they had seen, لە لێژاییەکەی کێوی زەیتوون نزیک بووەوە، سەرجەم قوتابییەکان بە شادی و بە دەنگی بەرز دەستیان بە ستایشکردنی خودا کرد، بۆ هەموو ئەو پەرجووانەی بینییان، دەیانگوت:
38 saying, "Blessed is the King who comes in the name of our Father! Peace in heaven and glory in the highest!" «﴿پیرۆزە ئەو پاشایەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾» «ئاشتی لە ئاسمان و شکۆ بۆ خودا لە بەرزایی!»
39 And some of the Pharisees in the crowd said to him, "Teacher, rebuke your disciples." هەندێک فەریسی نێو خەڵکەکە، بە عیسایان گوت: «مامۆستا، قوتابییەکانت سەرزەنشت بکە.»
40 He answered, "I tell you, if these were silent, the very stones would cry out." وەڵامی دایەوە: «پێتان دەڵێم: ئەگەر ئەوانە بێدەنگ بن، بەردەکان هاوار دەکەن.»
41 And when he drew near and saw the city, he wept over it, کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بووەوە و شارەکەی بینی، بۆی گریا،
42 saying, "If only you had known today what brings you peace! But now it is hidden from your eyes. فەرمووی: «خۆزگە بتزانیایە، تەنانەت تۆش، لەم ڕۆژەدا چ شتێک بۆت مایەی ئاشتییە! بەڵام ئێستا لەبەرچاوت شاراوەیە.
43 Days are coming when your enemies will build a barricade around you, surround you, and hem you in on every side, ڕۆژانێکت بەسەردێت، کە دوژمنانت سەنگەرت لێ دەگرن، ئابڵوقەت دەدەن و لە هەموو لایەکەوە دەورت دەگرن.
44 and they will level you and your children within your walls, leaving no stone on another, because you did not recognize the time of your visitation." خۆت و منداڵەکانت لەناو شووراکانت لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێن. بەردت بەسەر بەردەوە ناهێڵن، چونکە کاتی هاتنی پەروەردگارت نەزانی.»
45 And he entered the temple and began to drive out those who were selling, کاتێک عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەستی بە دەرکردنی فرۆشیاران کرد.
46 he told them, "Scripture says, 'My house will be a house of prayer,' but you've made it a den of robbers." پێی فەرموون: «نووسراوە: ﴿ماڵەکەم ماڵی نوێژە،﴾ کەچی ئێوە کردووتانە بە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾»
47 He taught daily in the temple, while the chief priests, scribes, and leaders of the people looked for a way to kill him, ڕۆژانە لە پەرستگا خەڵکی فێردەکرد، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و ڕابەرانی گەل هەوڵیان دەدا لەناوی ببەن.
48 but they found nothing they could do, since all the people hung on his words. بەڵام هیچیان بۆ ئەنجامدانی نەدەدۆزییەوە، چونکە هەموو گەل بە پەرۆشەوە گوێیان لێ دەگرت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]