Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 18 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then Jesus told them a parable about the need to always pray and never lose heart. عیسا نموونەیەکی بۆ هێنانەوە کە پێویستە هەمیشە نوێژ بکەن و ورە بەرنەدەن.
2 "In a certain town there was a judge who neither feared God nor respected people. فەرمووی: «لە شارێک دادوەرێک هەبوو لە خودا نەدەترسا و ڕێزی مرۆڤیشی نەدەگرت.
3 A widow in that town kept coming to him, saying, 'Grant me justice against my opponent.' لەو شارەدا بێوەژنێک هەبوو، دەهاتە لای و دەیگوت: ”مافم لە نەیارەکەم بستێنەوە.“
4 For a while he refused, but then said to himself, 'Though I don't fear God nor respect people, «ئەویش ماوەیەک نەیدەویست، بەڵام دواتر لە دڵی خۆیدا گوتی: ”هەرچەندە لە خودا ناترسم و ڕێزیش لە مرۆڤ ناگرم،
5 since this widow keeps troubling me, I'll grant her justice, so she doesn't wear me out with her endless visits.'" بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم بێوەژنە بێزارم نەکات، مافەکەی بۆ وەردەگرمەوە، ئەگینا وازناهێنێت و وەڕسم دەکات.“»
6 And the Lord said, "Listen to what the unjust judge says. مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمووی: «گوێ بگرن لەوەی دادوەرە زۆردارەکە دەیڵێت.
7 Won't our Father bring justice for his chosen ones who cry to him day and night? Will he keep delaying? باشە خودا مافی هەڵبژێردراوەکانی خۆی کە شەو و ڕۆژ لێی دەپاڕێنەوە وەرناگرێت؟ ئایا درەنگ وەڵامیان دەداتەوە؟
8 I tell you, he will grant them justice quickly. But when the Son of Man comes, will he find faith on earth?" پێتان دەڵێم: خێرا مافیان بۆ وەردەگرێت. بەڵام کاتێک کوڕی مرۆڤ دێتەوە، ئایا باوەڕ لەسەر زەوی دەدۆزێتەوە؟»
9 He also told this parable to some who trusted in themselves as righteous and despised everyone else: بۆ ئەوانەی کە لە بێتاوانبوونی خۆیان دڵنیا بوون و خەڵکیان بە سووک سەیر دەکرد، ئەم نموونەیەی هێنایەوە:
10 "Two men went up to the temple to pray, one a Pharisee and the other a tax collector. «دوو کەس بۆ نوێژکردن چوونە پەرستگا، یەکێکیان فەریسی و ئەوەی دیکە باجگر.
11 The Pharisee stood and prayed about himself: 'God, I thank you I'm not like other people—robbers, wrongdoers, adulterers—or even like this tax collector.' فەریسییەکە وەستا، لە دڵی خۆیدا ئەم نوێژەی دەکرد: ”خودایە سوپاست دەکەم وەک خەڵکی دیکە نیم، کە قۆڵبڕ و خراپەکار و داوێنپیسن، وەک ئەم باجگرەش نیم.
12 'I fast twice a week; I give a tenth of all I get.' هەفتەی دوو جار بەڕۆژوو دەبم، ئەوەی دەستم دەکەوێت دەیەکی دەبەخشم.“
13 But the tax collector, standing far off, would not even raise his eyes to heaven, but beat his chest, saying, 'our Father, have mercy on me, a sinner.' «بەڵام باجگرەکە لە دوورەوە ڕاوەستا، نەیدەویست چاوی بۆ ئاسمان بەرز بکاتەوە، سنگی خۆی دەکوتا و دەیگوت: ”ئەی خودایە بەزەییت بە منی گوناهباردا بێتەوە.“
14 I tell you, this man went to his home justified, not the other. Everyone who lifts himself up will be humbled; the one who humbles himself will be lifted up." «پێتان دەڵێم، ئەمە گەڕایەوە ماڵی خۆی بێتاوان کرابوو، پێچەوانەی ئەوی دیکە، چونکە ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.»
15 People were even bringing their infants to him to touch them, but the disciples saw this and warned them off. خەڵک منداڵی ساوایان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت. کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی سەرزەنشتیان کردن.
16 But Jesus called the children to him and said, "Let the children come to me; don't stop them—the kingdom of our Father belongs to ones like these. بەڵام عیسا بانگی منداڵەکانی کرد و فەرمووی: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی خودا هی وەک ئەمانەیە.
17 Truly I tell you: whoever doesn't accept the kingdom of our Father like a little child will never enter it." ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی وەک منداڵێک شانشینی خودا قبوڵ نەکات، هەرگیز ناچێتە ناویەوە.»
18 A certain ruler asked him, "Good Teacher, what must I do to inherit eternal life?" کابرایەکی دەسەڵاتدار پرسیاری لێکرد: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟»
19 Jesus said to him, "Why call me good? No one is good except our Father alone. عیسا پێی فەرموو: «بۆچی بە باش ناوم دەبەیت؟ بێجگە لە خودا کەس باش نییە.
20 You know the commandments: 'Do not commit adultery, Do not murder, Do not steal, Do not testify falsely, Honor your father and mother.'" ڕاسپاردەکان دەزانیت: ﴿داوێنپیسی مەکە، مەکوژە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.﴾»
21 "All these I have kept since my youth," he said. ئەویش گوتی: «لە منداڵییەوە هەموو ئەم ڕاسپاردانەم بەجێگەیاندووە.»
22 Hearing this, Jesus said, "One thing you still lack: sell all you own, give to the poor, and you'll have treasure in heaven; then come, follow me." عیساش گوێی لەمە بوو، پێی فەرموو: «هێشتا شتێکت کەمە. هەرچیت هەیە هەمووی بفرۆشە و بەسەر هەژاران دابەشی بکە، گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت. ئینجا وەرە دوام بکەوە.»
23 But when he heard this, he became very sad, for he was extremely rich. کاتێک ئەمەی بیست، زۆر دڵتەنگ بوو، چونکە زۆر دەوڵەمەند بوو.
24 Jesus looked at him and said, "How hard it is for the wealthy to enter our Father's kingdom! کاتێک عیسا ئەوی بە خەمناکی بینی، فەرمووی: «چوونە ناو شانشینی خودا بۆ دەوڵەمەند چەند زەحمەتە!
25 For it's easier for a camel to pass through a needle's eye than for a rich person to enter our Father's kingdom." ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.»
26 Those who heard it asked, "Then who can be saved?" ئەوانەی گوێیان لێبوو گوتیان: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟»
27 But he said, "What is impossible for people is possible for our Father." عیسا فەرمووی: «ئەوەی لەلای خەڵکی مەحاڵە، لای خودا دەبێت.»
28 Then Peter said, "Look, we have left our own homes and followed you." پەترۆس گوتی: «ئەوەتا هەموو شتێکمان بەجێهێشتووە و دوات کەوتووین.»
29 He said to them, "Truly I tell you: no one has left house, wife, brothers, parents, or children for the sake of our Father's kingdom, ئەویش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: کەس نییە ماڵ، ژن، برا، دایک، باوک یان منداڵی لەبەر شانشینی خودا بەجێهێشتبێت،
30 who will not receive many times more now, and eternal life in the age to come." لەم دنیایە چەند ئەوەندە لە بەرامبەری وەرنەگرێتەوە و لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی.»
31 He took the Twelve aside and said, "Look, we're going up to Jerusalem, and all the prophets wrote about the Son of Man will be fulfilled. عیسا دوازدە قوتابییەکەی برد و پێی فەرموون: «ئەوا بەرەو ئۆرشەلیم سەردەکەوین، هەرچی پێغەمبەران لەبارەی کوڕی مرۆڤەوە نووسیویانە دێتە دی.
32 For he will be handed over to the Gentiles, mocked, insulted, and spit on. دەدرێتە دەستی ناجولەکەکان، گاڵتەی پێ دەکرێت و جنێوی پێدەدرێت و تفی لێ دەکرێت،
33 They will flog him and kill him, and on the third day he will rise." بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. لە ڕۆژی سێیەمیش هەڵدەستێتەوە.»
34 But they understood none of this; this saying was hidden from them, and they did not grasp what was said. بەڵام هیچ لەمە تێنەگەیشتن و ئەم باسە لێیان شاراوە بوو، ئەوەی گوترا درکیان پێی نەکرد.
35 As Jesus drew near to Jericho, a blind man was sitting by the roadside begging. کاتێک عیسا لە ئەریحا نزیک بووەوە، کەسێکی نابینا لەسەر ڕێگا دانیشتبوو سواڵی دەکرد.
36 Hearing a crowd going by, he asked what was happening. کە گوێی لە خەڵکەکە بوو دەڕۆیشتن، پرسیاری کرد ئەمە چییە.
37 They told him, "Jesus of Nazareth is passing by." پێیان گوت: «عیسای ناسیرەیی لێرەوە تێدەپەڕێت.»
38 So he called out, "Jesus, Son of David, have mercy on me!" جا هاواری کرد: «عیسای کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!»
39 Those who were in front rebuked him and told him to be quiet, but he cried out all the more, "Son of David, have mercy on me!" ئەوانەی لەپێشەوە دەڕۆیشتن سەرزەنشتیان کرد بۆ ئەوەی بێدەنگ بێت، بەڵام ئەو زۆر زیاتر هاواری دەکرد: «کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!»
40 Jesus stopped and ordered him brought to him. When he came near, Jesus asked, عیسا ڕاوەستا و فەرمانی دا بیهێننە لای. کاتێک نزیک بووەوە، لێی پرسی:
41 "What do you want me to do for you?" He said, "Lord, let me see again." «چیت دەوێ بۆت بکەم؟» گوتی: «گەورەم، دەمەوێ ببینم.»
42 And Jesus said to him, "Receive your sight; your faith has saved you." عیساش پێی فەرموو: «ببینە، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.»
43 At once he could see and followed Jesus, glorifying our Father. All the people who saw it praised our Father too. دەستبەجێ بینی، دوای کەوت و ستایشی خودای دەکرد. هەروەها هەموو خەڵکەکەش کە بینییان ستایشی خودایان کرد.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]