Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 2 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 In those days Caesar Augustus issued a decree to register the whole inhabited world. لەو ڕۆژانەدا لە ئۆگستۆس قەیسەرەوە فەرمانێک دەرچوو، کە هەموو دانیشتووانی ئیمپراتۆریەتیەکەی ناونووس بکرێت.
2 This was the first registration, when Quirinius was governor of Syria. ئەمە یەکەم ناونووسین بوو، کاتێک کیرینیۆس فەرمانڕەوای سوریا بوو.
3 Everyone went to be registered, each to his own town. ئیتر هەرکەس بۆ ناونووسین دەچووە شاری خۆی.
4 Joseph too went up from Galilee, from the town of Nazareth, to Judea, to the city of David called Bethlehem, since he belonged to David's house and family, یوسفیش لە جەلیل لە شاری ناسیرەوە بەرەو یەهودیا سەرکەوت بۆ شارەکەی داود کە پێی دەگوترێ بێت‌لەحم، چونکە لە بنەماڵە و تیرەی داود بوو،
5 to be registered with Mary, his fiancée, who was expecting a child. تاکو لەگەڵ مریەم ناونووس بکرێن کە دەستگیرانی بوو و سکی هەبوو.
6 While they were there, the time came for her to give birth. کە لەوێ بوون، کاتی منداڵبوونی هات.
7 She gave birth to her firstborn son, wrapped him in cloths, and laid him in a manger, because the inn had no place for them. جا کوڕە نۆبەرەکەی بوو، قۆنداغی کرد و لە ئاخوڕێکدا داینا، چونکە هیچ ژوورێکیان بۆ نوستن دەست نەکەوت.
8 Shepherds were in that same region, staying out in the fields, keeping watch over their flock by night. لەو ناوچەیە شوان هەبوون لە دەشت دەمانەوە و شەوان ئێشکیان لە مێگەلەکەیان دەگرت.
9 An angel of our Father stood before them; the glory of our Father shone around them, and great fear seized them. فریشتەیەکی یەزدان بۆیان دەرکەوت و شکۆمەندی یەزدان لە دەوریان درەوشایەوە، بەمە ترسێکی زۆریان لێ نیشت.
10 The angel told them, "Don't be afraid—I bring good news of great joy for everyone: فریشتەکە پێی گوتن: «مەترسن، ئەوا مژدەی خۆشییەکی گەورەتان دەدەمێ کە بۆ هەموو گەلە.
11 Today in the city of David, a Savior was born to you—Christ the Lord. ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی خاوەن شکۆیە.
12 This is your sign: you'll find a baby wrapped in cloths, lying in a manger." ئەمەش نیشانەیە بۆتان، مەلۆتکەیەک دەبینن لەناو ئاخوڕێک دانراوە.»
13 Suddenly there was with the angel a multitude of the heavenly host, praising our Father and saying, لەناکاو لەگەڵ فریشتەکە لەشکرێکی گەورەی ئاسمانی دەرکەوت و ستایشی خودایان دەکرد و دەیانگوت:
14 "Glory to our Father in the highest, and on earth peace among those with whom he is pleased!" «شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان، لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.»
15 When the angels left them for heaven, the shepherds said to each other, "Let's go straight to Bethlehem and see this thing that has happened, which our Father has made known to us." کاتێک فریشتەکان بەرەو ئاسمان بەجێیان هێشتن، شوانەکان بە یەکتریان گوت: «دەی با بڕۆینە بێت‌لەحم و ئەم شتەی ڕوویداوە بیبینین کە یەزدان پێی ڕاگەیاندین.»
16 They hurried off and found Mary and Joseph, and the baby lying in the manger. خێرا هاتن و مریەم و یوسف و ئەو مەلۆتکەیەی لە ئاخوڕەکەدا دانرابوو دۆزییانەوە.
17 When they saw him, they made known what had been told them about this child. کاتێک بینییان، ئەو قسەیەیان بڵاو کردەوە کە دەربارەی ئەم منداڵە پێیان گوترابوو.
18 All who heard were amazed at what the shepherds told them. هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، سەریان سوڕمابوو لەوەی شوانەکان پێیان دەگوتن.
19 But Mary treasured up all these things, pondering them in her heart. بەڵام مریەم هەموو ئەم شتانەی لە دڵی خۆیدا هەڵدەگرت و لێکی دەدایەوە.
20 The shepherds returned, glorifying and praising our Father for all they'd heard and seen, just as they were told. شوانەکان گەڕانەوە و خودایان شکۆدار کرد و ستایشیان کرد لە پێناوی هەموو ئەوەی بیستیان و بینییان، بەو شێوەیەی پێیان گوترابوو.
21 When eight days for his circumcision were complete, he was named Jesus, the name the angel gave before he was conceived in the womb. لە ڕۆژی هەشتەم کاتی خەتەنەکردنی منداڵەکە هات، هەر ئەو کاتەش ناوی لێنرا عیسا، بەو شێوەیەی فریشتەکە ناوی لێنا، پێش ئەوەی مریەم سکی پڕبێت.
22 When their days of purification under the Law of Moses ended, they brought him up to Jerusalem to present him to our Father, پاشان یوسف و مریەم لەدوای تەواوبوونی ڕۆژانی پاکبوونەوە عیسایان بردە ئۆرشەلیم تاکو پێشکەشی یەزدانی بکەن، بەگوێرەی تەوراتی موسا،
23 (as it is written in our Father's Law, "Every firstborn male will be called holy to our Father"), کە تەوراتی یەزدانە، هەروەک تێیدا نووسراوە: ﴿هەر نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ یەزدان تەرخان دەکرێت‏.﴾
24 and to offer a sacrifice as the Law of our Father says: a pair of turtledoves or two young pigeons. بۆ پێشکەشکردنی قوربانییەکیش، بەگوێرەی ئەوەی لە تەوراتی یەزدان گوتراوە: ﴿دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر‏.﴾
25 In Jerusalem lived a man named Simeon, righteous and devout, waiting for Israel's comfort, with the Holy Spirit on him. پیاوێکی چاک و لەخواترس بە ناوی شیمۆن لە ئۆرشەلیم هەبوو، چاوەڕێی هاتنی دڵنەواییکەری ئیسرائیل بوو، ڕۆحی پیرۆزی لەسەر بوو.
26 The Holy Spirit had revealed to him he wouldn't die before seeing our Father's Christ. بە ڕۆحی پیرۆز بۆی ئاشکرا کرابوو کە نامرێت هەتا مەسیحی یەزدان نەبینێت.
27 Prompted by the Spirit, he entered the temple. As the parents brought in the child Jesus to do for him what the Law required, بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە هاتە حەوشەکانی پەرستگا. کاتێک دایک و باوکەکە عیسای منداڵیان هێنایە ژوورەوە، تاکو بەگوێرەی نەریتی تەوراتی بۆ بکەن،
28 Simeon took him up in his arms and blessed our Father, saying, شیمۆن عیسای لە باوەشی گرت و ستایشی خودای کرد:
29 "Sovereign Father, now you are letting your servant depart in peace, according to your word. «ئەی یەزدانی باڵادەست، ئێستا بەگوێرەی قسەکەت بەندەی خۆت بە ئاشتی بەڕێبکە.
30 For my eyes have seen your salvation, ئەوا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی،
31 which you have prepared in the presence of all peoples: ئەوەی لەبەردەم هەموو گەلان ئامادەت کردووە،
32 a light for revelation to the Gentiles, and for glory to your people Israel." هەتا ببێتە ڕووناکی بۆ ئاشکراکردنی سروشی تۆ بۆ نەتەوەکان و ببێتە مایەی شکۆمەندی بۆ ئیسرائیلی گەلەکەت.»
33 His father and mother were amazed at what was said about him. دایک و باوکی سەرسام بوون لەوەی دەربارەی گوترا.
34 And Simeon blessed them and told Mary, his mother, "This child is appointed for the fall and rising of many in Israel, and to be a sign that is opposed, شیمۆن داوای بەرەکەتی بۆ کردن و بە مریەمی دایکی گوت: «ئا ئەم منداڵە دەبێتە هۆی کەوتن و هەستانەوەی کەسانێکی زۆر لە ئیسرائیل، هەروەها دەبێتە نیشانەیەک دژایەتی دەکرێت،
35 and a sword will pierce through your own soul also—so that thoughts from many hearts may be revealed." هەتا نیازی دڵی زۆر‏ کەس ئاشکرابێت. تۆش شمشێرێک جەرگت دەبڕێت.»
36 Also there was Anna, a woman prophet, daughter of Phanuel of Asher's tribe, very old, having lived with her husband seven years after her virginity, پێغەمبەرێکی ژن هەبوو بە ناوی ئانای کچی پەنوئێل لە هۆزی ئاشێر. زۆر بە ساڵدا چوو بوو، لەدوای شووکردنی تەنها حەوت ساڵ لەگەڵ مێردەکەی ژیابوو،
37 and a widow until eighty-four, never leaving the temple, worshiping with fasting and prayer night and day. پاشان بە بێوەژنی مابووەوە و تەمەنی گەیشتبووە هەشتا و چوار ساڵ. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت، شەو و ڕۆژ بە نوێژ و ڕۆژوو خودای دەپەرست.
38 Coming up at that same hour, she gave thanks to our Father and spoke of the child to all awaiting Jerusalem's redemption. هەر لەو کاتەدا هات بۆ لای ئەوان و ستایشی خودای کرد، باسی منداڵەکەی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە چاوەڕوانی ڕزگاریی ئۆرشەلیم بوون.
39 When they finished everything required by our Father's Law, they returned to Galilee, to their own town of Nazareth. کە هەموو شتێکیان بەگوێرەی تەوراتی یەزدان تەواو کرد، هاتنەوە بۆ ناسیرەی شارەکەی خۆیان لە ناوچەی جەلیل.
40 The child grew, becoming strong, filled with wisdom, and our Father's favor was on him. منداڵەکەش گەشەی دەکرد و بەهێز دەبوو، پڕبوو لە دانایی و نیعمەتی خوداشی لەسەر بوو.
41 Now his parents went to Jerusalem every year at the Feast of Passover. دایک و باوکی هەموو ساڵێک لە جەژنی پەسخە دەچوونە ئۆرشەلیم.
42 When he was twelve years old, they went up according to the custom of the feast. کاتێک عیسا بووە دوازدە ساڵ، وەک نەریتی جەژن بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن.
43 When the festival ended and they left for home, the boy Jesus stayed behind in Jerusalem, unknown to his parents. دوای تەواوبوونی جەژن و لە گەڕانەوەیاندا، بەبێ ئەوەی دایک و باوکی بزانن، عیسای مێردمنداڵ لە ئۆرشەلیم مایەوە.
44 Thinking he was in the group, they traveled a day's journey, then searched for him among relatives and acquaintances. لەبەر ئەوەی پێیان وابوو لەنێو کاروانەکەیە، ڕۆژە ڕێیەک ڕۆیشتن. دوای ئەوە لەناو خزم و ناسیاوەکاندا بەدوایدا گەڕان.
45 When they did not find him, they returned to Jerusalem, searching for him. کاتێک نەیاندۆزییەوە، گەڕانەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێن.
46 After three days they found him in the temple, sitting among the teachers, listening to them and asking them questions. دوای سێ ڕۆژ لە حەوشەکانی پەرستگادا دۆزیانەوە، بینییان لەناو مامۆستایان دانیشتووە، گوێیان لێ دەگرێت و پرسیاریان لێدەکات.
47 All who heard him were amazed at his understanding and his answers. هەموو ئەوانەی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، لە تێگەیشتن و وەڵامەکانی سەرسام بوون.
48 When his parents saw him, they were astonished. His mother said, "Child, why have you done this to us? Look, your father and I have been anguished, searching for you." کاتێک بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایکی پێی گوت: «کوڕم، بۆ وات لێکردین؟ من و باوکت نیگەرانت بووین و بەدواتدا دەگەڕاین.»
49 He said to them, "Why were you searching for me? Didn't you know I must be in my Father's house?" وەڵامی دانەوە: «بۆچی بەدوامدا دەگەڕان؟ نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟»
50 But they did not understand the saying that he spoke to them. بەڵام لەو قسەیە تێنەگەیشتن کە پێی فەرموون.
51 Then he went down with them and came to Nazareth, remaining obedient to them. His mother kept all these things in her heart. ئینجا لەگەڵیان گەڕایەوە و هاتەوە ناسیرە و گوێڕایەڵیان بوو. مریەمی دایکی ئەمانەی هەموو دەخستە دڵییەوە.
52 Jesus increased in wisdom and stature and in favor with our Father and with people. عیساش لە دانایی و باڵا گەشەی دەکرد، جێی ڕەزامەندی خودا و خەڵکی بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]