Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 3 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 In Tiberius Caesar's fifteenth year, when Pontius Pilate was governor of Judea, Herod was tetrarch of Galilee, his brother Philip of the region of Ituraea and Trachonitis, and Lysanias of Abilene, لە ساڵی پازدەمینی حوکمڕانی تێباریۆس قەیسەر، کاتێک پیلاتۆسی پۆنتی فەرمانڕەوای یەهودیا بوو، هێرۆدسی ئەنتیپاس فەرمانڕەوای جەلیل بوو، فیلیپۆسی براشی فەرمانڕەوای ئیتۆریە و تەراخۆنیتس بوو، لیسانیۆس فەرمانڕەوای ئەبیلینە بوو،
2 under high priests Annas and Caiaphas, our Father's word came to John son of Zechariah in the wilderness. لە سەردەمی سەرۆک کاهینیێتی حەنا و قەیافا، لە دەشتودەر پەیامی خودا بۆ یەحیای کوڕی زەکەریا هات.
3 He went through the whole Jordan region, preaching a baptism of repentance for the forgiveness of sins, ئیتر بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردوندا دەگەڕا، جاڕی لەئاوهەڵکێشانی تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین.
4 as it is written in the book of the words of Isaiah the prophet: "A voice of one calling in the wilderness: Prepare the way for the Lord, make his paths straight. وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە: ﴿کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت: «ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن، ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»
5 Every valley will be filled in, and every mountain and hill made low. The crooked roads will become straight, and the rough ways smooth, هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت، ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و سەختەکانیش ئاسان دەبن،
6 and all flesh will see the salvation of our Father." هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!﴾
7 John said then to the crowds coming to be baptized by him: "You brood of vipers! Who warned you to flee the coming wrath? یەحیا بەو خەڵکانەی دەگوت کە دەهاتن تاکو لە ئاویان هەڵکێشێت: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟
8 So produce fruit worthy of repentance. Don't start telling yourselves, 'We have Abraham as our father.' For I tell you, our Father can raise up children for Abraham from these stones. با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. بە خۆتان مەڵێن: ”ئیبراهیم باوکمانە.“ پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات.
9 Already the axe lies at the root of the trees; every tree not bearing good fruit is cut down and thrown into the fire." ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.»
10 And the crowds asked him, "What then should we do?" خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟»
11 He replied, "Whoever has two shirts, share with the one who has none; whoever has food, do the same." وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.»
12 Tax collectors also came to be baptized, and they said to him, "Teacher, what should we do?" باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟»
13 "Collect no more than you are required to," he told them. پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.»
14 Soldiers also asked him, "And us—what should we do?" He said to them, "Don't extort anyone by force or false charges; be satisfied with your wages." سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟» یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە مووچەکانتان ڕازی بن.»
15 The people were expectant, all wondering in their hearts whether John himself might be the Christ. گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت.
16 John answered them all, "I baptize you with water. But one stronger than I is coming—I'm not worthy to untie his sandal strap. He will baptize you with the Holy Spirit and fire. یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت.
17 Winnowing fork in hand, he will clear his threshing floor, gather the wheat into his barn, but burn the chaff with fire that can't be put out." شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.»
18 And with many other words of exhortation, John proclaimed the good news to the people. بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ.
19 But John confronted Herod the tetrarch about Herodias, his brother's wife, and about all the evil Herod had done, بەڵام کاتێک یەحیا سەرزەنشتی هێرۆدسی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای جەلیلی کردبوو لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کردبووی،
20 Herod added this to all the rest: he locked John up in prison. ئەم خراپەیەشی خستە پاڵ هەموو ئەوانە، یەحیای لە زیندان بەندکرد.
21 When all the people were baptized, Jesus was baptized too. As he prayed, heaven opened, کاتێک گەل هەموو لە ئاو هەڵکێشران، عیساش لە ئاو هەڵکێشرا. کاتێک کە عیسا نوێژی دەکرد ئاسمان کرایەوە و
22 and the Holy Spirit descended on him in bodily form like a dove. And a voice came from heaven: "You are my beloved Son; in you I delight." ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە و دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»
23 Jesus was about thirty when he began his ministry, the son—so it was thought—of Joseph, son of Heli, کاتێک عیسا دەستی بە خزمەتەکەی کرد تەمەنی نزیکەی سی ساڵ بوو. وا دەزانرا کە کوڕی یوسفی، کوڕی هەلی،
24 the son of Matthat, the son of Levi, the son of Melchi, the son of Jannai, the son of Joseph, کوڕی مەتسات، کوڕی لێڤی، کوڕی مەلکی، کوڕی یەننا، کوڕی یوسف،
25 the son of Mattathias, the son of Amos, the son of Nahum, the son of Esli, the son of Naggai, کوڕی مەتاسیا، کوڕی ئامۆس، کوڕی ناحوم، کوڕی هەسلی، کوڕی نەجای،
26 the son of Maath, the son of Mattathias, the son of Semein, the son of Josech, the son of Joda, کوڕی ماس، کوڕی مەتاسیا، کوڕی شیمعی، کوڕی یوسف، کوڕی یەهوزا،
27 the son of Joanan, the son of Rhesa, the son of Zerubbabel, the son of Shealtiel, the son of Neri, کوڕی یواننا، کوڕی ڕیسا، کوڕی زروبابل، کوڕی شەئەلتیێل، کوڕی نیری،
28 the son of Melchi, the son of Addi, the son of Cosam, the son of Elmadam, the son of Er, کوڕی مەلکی، کوڕی ئادی، کوڕی کوسام، کوڕی ئەلمودام، کوڕی ئێر،
29 the son of Joshua, the son of Eliezer, the son of Jorim, the son of Matthat, the son of Levi, کوڕی یەشوع، کوڕی ئەلیعەزەر، کوڕی یوریم، کوڕی مەتسات، کوڕی لێڤی،
30 the son of Simeon, the son of Judah, the son of Joseph, the son of Jonam, the son of Eliakim, کوڕی شیمۆن، کوڕی یەهودا، کوڕی یوسف، کوڕی یۆنام، کوڕی ئەلیاقیم،
31 the son of Melea, the son of Menna, the son of Mattatha, the son of Nathan, the son of David, کوڕی مەلیا، کوڕی مەننا، کوڕی مەتاسا، کوڕی ناتان، کوڕی داود،
32 the son of Jesse, the son of Obed, the son of Boaz, the son of Salmon, the son of Nahshon, کوڕی یەسا، کوڕی عوبێد، کوڕی بۆعەز، کوڕی سەلمۆن، کوڕی نەحشۆن،
33 the son of Amminadab, the son of Admin, the son of Arni, the son of Hezron, the son of Perez, the son of Judah, کوڕی عەمیناداب، کوڕی ڕام، کوڕی حەسرۆن، کوڕی پێرێز، کوڕی یەهودا،
34 the son of Jacob, the son of Isaac, the son of Abraham, the son of Terah, the son of Nahor, کوڕی یاقوب، کوڕی ئیسحاق، کوڕی ئیبراهیم، کوڕی تارەح، کوڕی ناحۆر،
35 the son of Serug, the son of Reu, the son of Peleg, the son of Eber, the son of Shelah, کوڕی سەروگ، کوڕی ڕەعو، کوڕی پەلەگ، کوڕی عێبەر، کوڕی شالەح،
36 the son of Cainan, the son of Arphaxad, the son of Shem, the son of Noah, the son of Lamech, کوڕی کێنان، کوڕی ئەرپەکشاد، کوڕی سام، کوڕی نوح، کوڕی لامەخ،
37 the son of Methuselah, the son of Enoch, the son of Jared, the son of Mahalalel, the son of Cainan, کوڕی مەتوشالح، کوڕی حەنۆخ، کوڕی یارەد، کوڕی مەهلەلئێل، کوڕی قێنان،
38 the son of Enosh, the son of Seth, the son of Adam, the son of our Father. کوڕی ئەنۆش، کوڕی شیت، کوڕی ئادەم، کوڕی خودایە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]