Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 4 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Jesus, full of the Holy Spirit, returned from the Jordan, led by the Spirit in the wilderness. عیسا پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز کە ڕووباری ئوردونی بەجێهێشت، ڕۆحەکە بەرەو چۆڵەوانی ڕێنمایی کرد.
2 Forty days, tempted by the devil, eating nothing in those days; when they ended, he was hungry. چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی دەکردەوە. بە درێژایی ئەو ڕۆژانە هیچی نەخوارد، کاتێک ماوەکە تەواو بوو برسی بوو.
3 The devil told him, "If you're the Son of God, tell this stone to become bread." ئیبلیس پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت، بەم بەردە بڵێ با ببێتە نان.»
4 And Jesus answered him, "It is written, 'Man shall not live by bread alone.'" عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت.﴾»
5 Then the devil led him up and showed him all the kingdoms of the world in an instant. ئینجا ئیبلیس عیسای بردە شوێنێکی بەرز و لە چاوتروکانێکدا هەموو شانشینەکانی جیهانی پیشان دا و
6 He said to him, "I will give you all this authority and their glory, for it has been entrusted to me, and I give it to whomever I want. پێی گوت: «هەموو ئەم دەسەڵات و شکۆیەی ئەوان دەدەمە تۆ، چونکە دراوەتە من و منیش دەیدەم بە هەرکەسێک کە بمەوێت.
7 If you, then, will worship me, it will all be yours." لەبەر ئەوە ئەگەر لەبەردەمم کڕنۆش ببەیت، هەمووی بۆ تۆ دەبێت.»
8 And Jesus answered him, "It is written, 'You will worship your Father, and serve only him.'" عیساش وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾»
9 Then he led him to Jerusalem, stood him on the temple's highest point, and said, "If you're the Son of God, throw yourself down from here, ئینجا ئیبلیس بۆ ئۆرشەلیمی برد و لەسەر گوێسەبانەی پەرستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت لێرەوە خۆت هەڵبدە خوارەوە.
10 for it is written, 'He will command his angels concerning you, to guard you,' لەبەر ئەوەی نووسراوە: «﴿سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات، کە بە تەواوی بتپارێزن،
11 and 'On their hands they will bear you up, so that you won't strike your foot against a stone.'" لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.﴾»
12 And Jesus answered him, "It is said, 'You shall not put your Father to the test.'" عیساش وەڵامی دایەوە: «گوتراوە: ﴿یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.﴾»
13 And when the devil had ended every temptation, he departed from him until an opportune time. کاتێک ئیبلیس هەموو تاقیکردنەوەیەکی تەواو کرد، بەجێی هێشت هەتا دەرفەتێکی دیکە.
14 Jesus returned to Galilee in the Holy Spirit's power, and news of him spread through the whole region. عیسا بە هێزی ڕۆحی پیرۆزەوە گەڕایەوە جەلیل، ناوبانگی لە هەموو دێیەکانی دەوروپشت بڵاو بووەوە.
15 And he taught in their synagogues, and everyone glorified him. لە کەنیشتەکانیان فێری دەکردن و هەموو ستایشیان دەکرد.
16 He came to Nazareth, where he was raised, and as usual entered the synagogue on the Sabbath, then stood to read. هاتە ناسیرە کە لێی گەورە بووە، وەک نەریتی خۆی ڕۆژی شەممە چووە کەنیشت و بۆ خوێندنەوە هەستا.
17 He was handed the scroll of the prophet Isaiah, unrolled it, and found where it was written: پەڕتووکی ئیشایا پێغەمبەریان دایێ و کردیەوە، ئەو شوێنەی دۆزییەوە کە تێیدا نووسراوە:
18 "The Spirit of our Father is upon me, because he has anointed me to proclaim good news to the poor. He has sent me to proclaim freedom for the captives and recovery of sight to the blind, to set free those who are oppressed, «﴿ڕۆحی یەزدان بەهێزم دەکات، چونکە دەستنیشانی کردووم بۆ مژدەدان بە هەژاران، منی ناردووە بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ بەدیلگیراوان، هەروەها گەڕانەوەی بینایی بۆ کوێران، بۆ ئازادکردنی ستەملێکراوان و
19 to proclaim the year of our Father's favor." ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان.﴾»
20 He rolled up the scroll, gave it back to the attendant, and sat down. Every eye in the synagogue was fixed on him. ئینجا نووسراوە پیرۆزەکەی پێچایەوە، دایەوە خزمەتکارەکە و دانیشت. هەموو ئەوانەی لە کەنیشت بوون چاویان تێبڕی بوو.
21 And he began to say to them, "Today this Scripture has been fulfilled in your hearing." دەستی کرد بە قسەکردن و فەرمووی: «ئەمڕۆ ئەم نووسراوە پیرۆزەی گوێتان لێبوو هاتە دی.»
22 All spoke well of him, amazed at the gracious words from his mouth, and said, "Isn't this Joseph's son?" هەموو شایەتییان بۆ دەدا، سەرسام بوون لەو پەیامە پڕ لە نیعمەتەی لە دەمی دەهاتە دەرەوە، دەیانگوت: «ئەمە کوڕەکەی یوسف نییە؟»
23 He said to them, "Surely you'll quote this proverb to me: 'Doctor, heal yourself.' Do here in your hometown, too, what we heard happened in Capernaum." عیسا پێی فەرموون: «بێگومان ئەم پەندەم پێ دەڵێن: ئەی پزیشک چارەسەری خۆت بکە! ئەوەی بیستمان و لە شاری کەفەرناحوم کردت، لێرەش لە شارەکەتدا بیکە.»
24 And he said, "Truly, I say to you, no prophet is acceptable in his hometown. هەروەها فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، هیچ پێغەمبەرێک لە شارەکەی خۆی پەسەند ناکرێت.
25 But truly I tell you, many widows lived in Israel in Elijah's days, when the sky was shut three years and six months and a great famine struck the whole land, لە ڕاستیدا پێتان دەڵێم، لە سەردەمی ئەلیاس زۆر بێوەژن لە ئیسرائیلدا هەبوون، کاتێک سێ ساڵ‏ و شەش مانگ باران نەباری، لە هەموو خاکەکەدا بووە قاتوقڕییەکی گەورە،
26 and Elijah was sent to none of them but only to a widow in Zarephath of Sidon. بەڵام ئەلیاس بۆ هیچ یەکێکیان نەنێردرا، بەڵکو بۆ بێوەژنێک لە شاری سەرەفەندی ناوچەی سەیدا.
27 Many had leprosy in Israel in the days of the prophet Elisha, yet none was made clean except Naaman the Syrian." لە ئیسرائیلدا لە سەردەمی ئەلیشەع پێغەمبەر زۆر کەس تووشی نەخۆشی گولی هاتبوون، بەڵام ئەلیشەع هیچیانی چاک نەکردەوە، نەعمانی سوری نەبێت.»
28 When they heard these things, everyone in the synagogue was furious. هەموو ئەوانەی لە کەنیشتەکە بوون، کاتێک ئەمەیان بیست لێی تووڕە بوون.
29 They got up, drove him out of town, and took him to the edge of the hill their town was built on, to throw him off the cliff. دەریانکردە دەرەوەی شار، بردیانە سەر لێواری ئەو چیایەی شارەکەیانی لەسەر بنیاد نرابوو، تاکو فڕێیبدەنە خوارەوە.
30 But he walked through the crowd and went away. بەڵام ئەو بە ناویاندا تێپەڕی و ڕۆیشت.
31 He went down to Capernaum, a town in Galilee, and taught them on the Sabbath, پاشان عیسا بەرەو کەفەرناحوم دابەزی، کە شارێکی ناوچەی جەلیلە و لە ڕۆژی شەممەدا خەڵکەکەی فێردەکرد.
32 and they were astonished at his teaching, for his word possessed authority. لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، چونکە وتەکانی بە دەسەڵاتەوە بوو.
33 In the synagogue was a man with the spirit of an unclean demon; he cried out in a loud voice, لە کەنیشتەکەدا پیاوێک هەبوو ڕۆحی پیسی تێدابوو. بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد:
34 Ha! What do you want with us, Jesus of Nazareth? Have you come to destroy us? I know who you are—God's Holy One. «ئای! عیسای ناسیرەیی چیت لێمان دەوێت؟ هاتووی لەناومان ببەیت؟ دەزانم تۆ کێیت، پیرۆزەکەی خودایت.»
35 Jesus rebuked him: "Be silent and come out of him!" The demon threw him down before them all, came out, and did him no harm. عیسا لێی ڕاخوڕی و فەرمووی: «بێدەنگ بە! لێی وەرە دەرەوە!» ڕۆحە پیسەکە لەناوەندیان پیاوەکەی بە زەویدا دا و لێی دەرچوو، هیچ زیانیشی پێ نەگەیاند.
36 All were amazed and asked each other, "What word is this? With authority and power he orders unclean spirits, and they leave!" خەڵکەکەش هەموو سەرسام بوون و بە یەکتریان دەگوت: «ئەمە چ وتەیەکە؟ بە دەسەڵات و هێزەوە فەرمان بە ڕۆحە پیسەکان دەدات و دەردەچن.»
37 And reports about him went out into every place in the surrounding region. ئیتر هەواڵی لە هەموو ناوچەکانی دەوروبەر بڵاو بووەوە.
38 And he arose and left the synagogue and entered Simon's house. Now Simon's mother-in-law was ill with a high fever, and they asked him to help her. عیسا لە کەنیشت هەستا و چووە ماڵی شیمۆن. خەسووی شیمۆن تایەکی توندی هەبوو، بۆیە داوایان لە عیسا کرد کە یارمەتی بدات.
39 He stood over her and rebuked the fever; it left her, and she rose at once and began serving them. ئەویش هاتە سەری، فەرمانی بە تایەکە کرد و بەریدا. دەستبەجێ هەستا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان.
40 As the sun set, all who had someone sick with various diseases brought them to him; laying his hands on each one, he healed them. کاتی ڕۆژئاوابوون، هەموو نەخۆشەکانیان هێنایە لای عیسا، بە نەخۆشی جۆراوجۆرەوە، ئەویش دەستی لەسەر هەریەکەیان دانا و چاکیکردنەوە.
41 Demons also came out of many, shouting, "You are the Son of God!" He silenced them, forbidding them to speak, since they knew he was the Christ. ڕۆحی پیسی لە زۆریان دەرکرد، ڕۆحەکان هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» ئەویش لێی ڕادەخوڕین و نەیدەهێشت بدوێن، چونکە دەیانزانی مەسیحەکەیە.
42 At daybreak he went out to a remote place. Crowds looked for him, came to him, and tried to keep him from leaving them. کاتێک ڕۆژ هەڵات، هەستا و چووە جێگایەکی چۆڵ، خەڵکەکەش بەدوایدا دەگەڕان و هاتنە لای، ڕایانگرت تاکو لەلایان نەڕوات.
43 But he told them, "I must announce the good news of our Father's kingdom to the other towns too—this is why I was sent." بەڵام پێی فەرموون: «لەسەرمە مزگێنی پاشایەتی خودا بدەمە شارەکانی دیکەش، چونکە بۆ ئەمە نێردراوم.»
44 And he was preaching in the synagogues of Judea. ئیتر بەردەوام لە کەنیشتەکانی یەهودیا پەیامی خودای ڕادەگەیاند.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]