Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Luke 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Since many have undertaken to compile an ordered account of what has been accomplished among us. ئەی ساوفیلۆسی پایەبەرز، زۆر کەس هەستان بە داڕشتنی چیرۆکی ئەو شتانەی لەلای ئێمە هاتنە دی،
2 Just as eyewitnesses from the beginning and servants of the word handed these accounts to us, وەک ئەوەی لەلایەن ئەوانەوە پێمان گەیشت کە لە سەرەتاوە شایەتحاڵ و خزمەتکاری پەیامەکە بوون.
3 I too, having traced everything accurately from the start, decided to write it in order for you, most excellent Theophilus, لەدوای ئەوەی من لە سەرەتاوە پشکنینێکی وردم بۆ هەموو شتێک کرد، ئێستاش بە باشم زانی بە ڕیزبەندی بۆت بنووسم،
4 so that you may know the certainty of the things you have been taught. تاکو لە ڕاستی ئەو قسانە دڵنیابی کە فێرکراوی.
5 In the days of Herod, king of Judea, a priest named Zechariah was in Abijah's priestly division. His wife Elizabeth descended from Aaron. لەو سەردەمەی هێرۆدسی باوک پاشای یەهودیا بوو، کاهینێک لە نۆرەی نەوەی ئەبیا هەبوو کە ناوی زەکەریا بوو، ئەلیساباتی ژنیشی لە نەوەی هارون بوو.
6 They were both righteous before our Father, walking blamelessly in all his commandments and ordinances. هەردووکیان لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست بوون، بێ گلەیی بوون لە پەیڕەوکردنی هەموو ڕاسپاردە و حوکمەکانی یەزدان.
7 But they had no child, because Elizabeth was barren, and both were very old. بەڵام منداڵیان نەدەبوو، چونکە ئەلیسابات نەزۆک بوو، هەردووکیشیان بە ساڵدا چووبوون.
8 Now while he was serving as priest before our Father when his division was on duty, کاتێک زەکەریا لە نۆرەی کۆمەڵەکەی خۆیدا کاروباری کاهینیێتی جێبەجێ دەکرد لەبەردەم خودا،
9 by priestly custom, lot chose him to enter his sanctuary and burn incense. بەگوێرەی نەریتی کاهینیێتی، تیروپشکی کەوتە سەر تاکو بچێتە ناو پەرستگای یەزدان و بخوور بسووتێنێت.
10 And the whole crowd of the people were praying outside at the hour of incense. لە کاتی سووتانی بخوورەکەدا، خەڵکی هەموو لە دەرەوە نوێژیان دەکرد.
11 Then an angel of our Father appeared to him, standing at the right of the altar of incense. لەوێ فریشتەیەکی یەزدانی بۆ دەرکەوت، لەلای ڕاستی قوربانگای بخوور ڕاوەستابوو.
12 Zechariah was shaken when he saw him, and fear came over him. کاتێک زەکەریا فریشتەکەی بینی، پەشۆکا و ترسی لێ نیشت.
13 The angel said to him, "Don't be afraid, Zechariah—your prayer has been heard. Your wife Elizabeth will bear you a son; name him John. بەڵام فریشتەکە پێی گوت: «زەکەریا مەترسە، چونکە پاڕانەوەکەت بیسترا، ئەلیساباتی ژنیشت کوڕێکی بۆت دەبێت و ناوی لێ دەنێیت یەحیا.
14 You will have joy and gladness; many will rejoice at his birth. ئەو دەبێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ تۆ، زۆر کەس بە لەدایکبوونی دڵخۆش دەبن،
15 He will be great before our Father, must never drink wine or other alcoholic drinks, and he will be filled with the Holy Spirit even from his mother's womb. چونکە ئەو لەبەرچاوی یەزدان دەبێتە کەسێکی مەزن و پایەبەرز. هەرگیز شەراب و مەی ناخواتەوە. لە سکی دایکییەوە پڕدەبێت لە ڕۆحی پیرۆز و
16 And he will turn many of the children of Israel back to their Father. زۆر لە ڕۆڵەکانی ئیسرائیل بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان دەگەڕێنێتەوە.
17 He will go before our Father in Elijah's spirit and power, turning fathers' hearts to their children, and the disobedient to the wisdom of the righteous, to prepare a people ready for our Father." بە ڕۆح و توانای ئەلیاسەوە پێش یەزدان دەکەوێت، تاکو دڵی باوکان بۆ لای منداڵەکان ڕابکێشێت و یاخیبووانیش بۆ لای دانایی ڕاستودروستان بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەوەی گەلێکی ئامادە بۆ یەزدان پێکبهێنێت.»
18 Zechariah said to the angel, "How will I know this? I'm old, and my wife is well along in years." زەکەریاش بە فریشتەکەی گوت: «چۆن لەمە دڵنیا بم، چونکە خۆم پیرم و ژنەکەشم بە ساڵدا چووە؟»
19 The angel answered him, "I am Gabriel, who stands in our Father's presence, sent to speak to you and bring you this good news. فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «من جبرائیلم لەبەردەم خودا ڕادەوەستم، نێردراوم تاکو لەگەڵت بدوێم و ئەم مژدەیەت بدەمێ.
20 And now you will be silent, unable to speak, until the day these things happen, because you did not believe my words, which will come true in their time." ئەوەتا لە ئێستاوە تۆ لاڵ دەبیت و توانای قسەکردنت نامێنێت هەتا ئەو ڕۆژەی ئەم شتانە ڕوودەدەن، چونکە باوەڕت بە قسەکەم نەکرد، ئەوەی لە کاتی خۆیدا دێتە دی.»
21 Meanwhile the people waited for Zechariah, wondering why he stayed so long in the sanctuary. خەڵکەکە چاوەڕوانی زەکەریایان دەکرد و سەرسام ببوون لە دواکەوتنی لەناو پەرستگادا.
22 When he came out, he could not speak to them, and they knew he had seen a vision in the sanctuary. He kept motioning to them and stayed mute. کاتێک هاتە دەرەوە نەیتوانی لەگەڵیان بدوێت، جا زانییان کە لە پەرستگادا بینینێکی بۆ ئاشکرا کراوە، چونکە بە ئیشارەت لەگەڵیان دەدوا و بە لاڵی مایەوە.
23 And when his days of service were ended, he went home. کاتێک ڕۆژانی خزمەتکردنەکەی تەواوبوو، گەڕایەوە ماڵ.
24 After these days his wife Elizabeth became pregnant, and for five months she kept herself hidden, saying, دوای ئەو ڕۆژانە، ئەلیساباتی ژنی سکی پڕبوو، پێنج مانگ خۆی شاردەوە و دەیگوت:
25 "This is what our Father did for me, in the days he looked on me, to remove my disgrace among people." «یەزدان ئەمەی بۆ کردم، لەم ڕۆژانەدا چاکەی خۆی نیشان دا و ئابڕووی منی لەنێو خەڵکدا کڕییەوە.»
26 In month six our Father sent the angel Gabriel to a Galilee town called Nazareth, کاتێک ئەلیسابات سکی شەش مانگ‏‏ بوو، خودا جبرائیلی فریشتەی نارد بۆ شارێک لە ناوچەی جەلیل کە ناوی ناسیرە بوو،
27 to a virgin engaged to a man named Joseph, of the house of David; the virgin's name was Mary. بۆ لای پاکیزەیەک کە دەستگیرانی پیاوێک بوو لە بنەماڵەی داود بە ناوی یوسف، ناوی پاکیزەکەش مریەم بوو.
28 And he came to her and said, "Greetings, favored one! Our Father is with you." جبرائیل هاتە لای مریەم و گوتی: «سڵاو، ئەی ئەو کەسەی نیعمەتی خودات بەسەردا ڕژاوە، یەزدانت لەگەڵە.»
29 But she was greatly troubled by his words, and wondered what kind of greeting this might be. بەڵام ئەو بە پەیامەکە زۆر شێوا و بیری کردەوە دەبێت ئەمە چ جۆرە سڵاوێک بێت.
30 The angel said to her, "Don't be afraid, Mary, for you have found favor with our Father. فریشتەکە پێی گوت: «مەترسە مریەم، چونکە لەلای خودا ڕەزامەندیت بەدەستهێنا.
31 You will conceive in your womb and bear a son, and you will call his name Jesus. ئەوەتا سکت دەبێت و کوڕێکت دەبێت ناوی لێ دەنێیت عیسا.
32 He will be great and called Son of the Most High, and our Father will give him the throne of his father David, پایەبەرز دەبێت و بە کوڕی خودای هەرەبەرز ناودەبردرێت، خودای پەروەردگاریش تەختی داودی باوکی پێدەداتەوە.
33 and he will reign over Jacob's house forever; his kingdom will never end." هەتاهەتایە حوکمڕانی نەوەی یاقوب دەکات، شانشینەکەشی کۆتایی نایەت.»
34 And Mary said to the angel, "How will this be, since I am a virgin?" بەڵام مریەم بە فریشتەکەی گوت: «ئەمە چۆن دەبێت، کە من هێشتا پاکیزەم؟»
35 The angel answered her, "The Holy Spirit will come over you, and the Most High's power will shadow you; so the holy child born will be called the Son of our Father. فریشتەکە وەڵامی دایەوە: «ڕۆحی پیرۆز دێتە سەرت و هێزی خودای هەرەبەرز دەبێتە سایەی سەرت. لەبەر ئەوە ئەو پیرۆزەی لێت دەبێت بە کوڕی خودا ناودەبردرێت.
36 Look, your relative Elizabeth has also conceived a son in her old age—this is the sixth month for her called barren. ئەوەتا ئەلیساباتی خزمیشت بەو پیرییە سکی پڕە بە کوڕێک. ئەوەی پێیان دەگوت نەزۆک سکی شەش مانگە،
37 For nothing will be impossible with our Father." چونکە هیچ شتێک لەلای خودا مەحاڵ نییە.»
38 Mary said, "I am the servant of our Father; let it happen to me as you said." Then the angel left her. مریەم گوتی: «ئەوەتا من کارەکەری یەزدانم. ئەوەی تۆ دەیفەرموویت با بێتە دی.» فریشتەکەش بەجێی هێشت.
39 In those days Mary got up and hurried to the hill country, to a town in Judah, لەو ڕۆژانەدا، مریەم هەستا و خێرا بۆ شارۆچکەیەک چوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی یەهودیا.
40 and she entered the house of Zechariah and greeted Elizabeth. چووە ماڵی زەکەریا و سڵاوی لە ئەلیسابات کرد.
41 When Elizabeth heard Mary's greeting, her baby leaped in her womb, and she was filled with the Holy Spirit. کاتێک ئەلیسابات گوێی لە سڵاوەکەی مریەم بوو، منداڵەکە لە سکیدا کەوتە جوڵەجوڵ و ئەلیسابات پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز.
42 She cried out with a loud voice, "Blessed are you among women, blessed is the fruit of your womb! ئەلیسابات بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەنێو ژناندا بەرەکەتداریت، بەرهەمی سکت بەرەکەتدار دەبێت!
43 And why is this granted to me, that the mother of my Lord should come to me? بۆ من کێم تاکو دایکی گەورەکەم بێت بۆ لام؟
44 For the moment I heard your greeting, the baby in my womb leaped for joy. چونکە هەرکە دەنگی سڵاوەکەت بەر گوێم کەوت، منداڵەکە لە خۆشیدا لە سکمدا هەڵبەزییەوە.
45 Blessed is she who believed that there would be a fulfillment of what our Father spoke to her." خۆزگە دەخوازرێت بەوەی باوەڕی هێناوە کە لە یەزدانەوە چی پێ گوتراوە دێتە دی.»
46 And Mary said, "My soul magnifies our Father, مریەمیش گوتی: «گیانم ستایشی یەزدان دەکات،
47 and my spirit rejoices in our Father, my Savior, ڕۆحم بە خودای ڕزگارکەرم دڵشادە،
48 for he has looked on the humble estate of his servant. For from now on all generations will call me blessed; چونکە سەیری بێفیزی کارەکەرەکەی کرد. ئەوەتا لە ئێستاوە هەموو نەوەکان خۆزگە بە من دەخوازن،
49 for the Mighty One has done great things for me, and holy is his name. چونکە توانادار کاری گەورەی بۆ من ئەنجام دا، پیرۆزە ناوی ئەو.
50 And his mercy is for those who fear him from generation to generation. بەزەییەکەی بۆ ئەوانەیە کە لێی دەترسن، نەوە دوای نەوە.
51 He has shown strength with his arm; he has scattered the proud in the thoughts of their hearts; بە بازووی کاری بەهێزی ئەنجام دا، ئەوانەی بە بۆچوونەکانی دڵیان لووتبەرز بوون، پەرتوبڵاوی کردنەوە.
52 he has brought down the mighty from their thrones and lifted up the humble; تەختی توانادارەکانی سەرەوژێر کردووە و بێفیزەکانی بڵند کردەوە.
53 he has filled the hungry with good things, and the rich he has sent away empty. برسییەکانی لە خێروبێر تێر کرد، دەوڵەمەندانی بە دەستی بەتاڵ ڕەوانە کردەوە.
54 He has helped his servant Israel, in remembrance of his mercy, بە یارمەتیدانی گەلی ئیسرائیلی بەندەی خۆی هەتاهەتایە بەزەییەکەی بەبیر هێنایەوە
55 just as he spoke to our fathers, to Abraham and to his offspring forever." لەگەڵ ئیبراهیم و نەوەکەی، هەروەک بەڵێنی بە باوباپیرانمان دا.»
56 And Mary remained with her about three months and then returned to her home. مریەم لەلای ئەلیسابات نزیکەی سێ مانگ مایەوە، پاشان گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.
57 Now the time came for Elizabeth to give birth, and she bore a son. ئەلیسابات کاتی منداڵبوونی هات و کوڕێکی بوو.
58 Her neighbors and relatives heard our Father had shown her great mercy, and rejoiced with her. جا دراوسێ و خزمانی بیستیان یەزدان دەرگای بەزەیی فراوانی خۆی بۆ کردووەتەوە، لەگەڵی شادمان بوون.
59 On the eighth day they came to circumcise the child, and were going to call him Zechariah after his father, لە ڕۆژی هەشتەمدا بۆ خەتەنەکردنی منداڵەکە هاتن، لەسەر ناوی باوکی ناویان لێنا زەکەریا.
60 but his mother answered, "No; he will be called John." بەڵام دایکی گوتی: «نەخێر، ناوی دەنرێت یەحیا.»
61 And they said to her, "None of your relatives is called by this name." پێیان گوت: «کەس لە خزمانت بەم ناوە ناونەنراوە.»
62 And they made signs to his father, asking what Zechariah wanted the child to be called. ئینجا ئاماژەیان بۆ باوکی کرد، دەیەوێت چ ناوێکی لێ بنێت.
63 He asked for a tablet and wrote, "His name is John." And everyone was amazed. تەختەیەکی داوا کرد و لەسەری نووسی: «ناوی یەحیایە.» هەموو سەرسام بوون.
64 And immediately his mouth was opened and his tongue loosed, and he spoke, blessing our Father. دەستبەجێ دەم و زمانی زەکەریا کرایەوە، دەستی کرد بە قسەکردن و ستایشی خودا.
65 Fear fell on all their neighbors, and all these things were talked about throughout Judea's hill country. هەموو دراوسێکانیان ترسیان لێ نیشت و لە سەراپای ناوچە شاخاوییەکانی یەهودیا هەموو ئەم شتانە بوون بە قسە و باسی سەر زاری خەڵکی.
66 And all who heard kept these things in their hearts, saying, "What then will this child become?" For our Father's hand was with him. هەموو ئەوانەی ئەم باسەیان بیست لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «ئایا ئەم منداڵە دەبێتە چی؟» چونکە دەستی یەزدانی لەگەڵ بوو.
67 And his father Zechariah was filled with the Holy Spirit and prophesied, saying, زەکەریای باوکیشی پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و پێشبینی کرد و گوتی:
68 "Blessed be our Father of Israel, for he has visited and redeemed his people, «ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، چونکە گەلەکەی بەسەرکردەوە و کڕییەوە.
69 and has raised up a mighty Savior for us in the house of his servant David, هێزی ڕزگاریمانی هەستاندەوە، لە بنەماڵەی داودی بەندەی،
70 as he spoke through the mouth of his holy prophets long ago, وەک چۆن لە کۆنەوە لە ڕێگەی پێغەمبەرە پیرۆزەکانییەوە دواوە،
71 that we should be saved from our enemies and from the hand of all who hate us; بۆ ڕزگاربوون لە دەست دوژمنان و هەموو ناحەزانمان،
72 to show the mercy promised to our fathers and to remember his holy covenant, هەروەها بۆ بەخشینی بەزەیی بە باوباپیرانمان و پەیوەستبوون بە پەیمانە پیرۆزەکەی،
73 the oath that he swore to our father Abraham, to grant us, واتا ئەو سوێندەی کە بۆ ئیبراهیمی باپیرە گەورەمانی خوارد:
74 that we, being delivered from the hand of our enemies, might serve him without fear, کە ئێمە لە دەست دوژمن ڕزگارمان بێت و بێ ترس ئەو بپەرستین،
75 in holiness and righteousness before him all our days. هەموو ڕۆژانی ژیانمان بە پیرۆزی و ڕاستودروستی لەبەردەمیدا بین.
76 And you, child, will be called the prophet of the Most High; for you will go before the Lord to prepare his ways, «تۆش ئەی منداڵ، بە پێغەمبەری خودای هەرەبەرز ناودەبردرێیت، چونکە پێش یەزدان دەکەویت، تاکو ڕێگای بۆ ئامادە بکەیت،
77 to give his people the knowledge of salvation through the forgiveness of their sins, تاکو بە گەلەکەی ڕابگەیەنیت بە لێخۆشبوونی گوناهەکانیان ڕزگاریان دەبێت،
78 because of the tender mercy of our Father, by which the sunrise from on high will visit us, بەهۆی بەزەییە بەسۆزەکەی خودامانەوە، کە بەهۆیەوە ڕووناکی لە بەرزاییەوە بەسەرماندا دەدرەوشێتەوە،
79 to give light to those who sit in darkness and in the shadow of death, to guide our feet into the way of peace." تاکو بەسەر ئەوانەی لە تاریکی و لە سێبەری مەرگدا دانیشتوون بدرەوشێتەوە، بۆ ئەوەی پێیەکانمان بە ڕێگای ئاشتیدا ببات.»
80 The child grew, became strong in spirit, and lived in the wilderness until the day he appeared publicly to Israel. منداڵەکەش گەشەی دەکرد و لە ڕۆحدا بەهێز دەبوو، لە‏ چۆڵەوانی مایەوە هەتا ئەو ڕۆژەی کە خۆی بۆ گەلی ئیسرائیل دەرخست.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]