Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 9 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 As Jesus passed by, he saw a man who had been blind from birth. کاتێک کە عیسا بە ڕێگادا تێدەپەڕی، پیاوێکی بینی کە بە زگماک نابینا بوو.
2 His disciples asked him, "Rabbi, who sinned, this man or his parents, that he was born blind?" قوتابییەکانی لێیان پرسی و گوتیان: «ڕابی، کێ گوناهی کردووە، ئەم پیاوە یان دایک و باوکی، وا بە زگماک نابینایە؟»
3 "Neither this man nor his parents sinned,' Jesus answered, 'but this happened so the works of our Father might be revealed in him. عیسا وەڵامی دایەوە: «نە ئەمە گوناهی کردووە نە دایک و باوکیشی، بەڵکو تاکو کارەکانی خودای تێدا دەربکەوێت.
4 We must do the works of the one who sent me while it is day; night comes, when no one can work. هەتا ڕۆژە لەسەرمانە کاری ئەوە بکەین کە ناردوومی، چونکە شەو دادێت و کەس ناتوانێت کاری تێدا بکات.
5 As long as I am in the world, I am the light of the world.'" ئەوەندەی لە جیهاندام، من ڕووناکی جیهانم.»
6 Saying this, he spat on the ground, made mud from the saliva, and smeared it on the man's eyes. ئەمەی فەرموو و تفی لەسەر زەوی کرد، بە تفەکە قوڕی گرتەوە و چاوی پیاوەکەی پێ سواخ دا.
7 He told him, "Go, wash in the pool of Siloam" (meaning Sent). So the man went, washed, and returned able to see. پێی فەرموو: «بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ،» (سیلوام واتا نێردراو). جا ڕۆیشت، خۆی شوشت و بە چاوی ساغەوە گەڕایەوە ماڵەوە.
8 Neighbors and those who'd seen him begging before said, "Isn't this the one who used to sit and beg?" ئینجا دراوسێ و ئەوانەی پێشتر بینیبوویان سواڵ دەکات گوتیان: «ئەمە ئەوە نییە دادەنیشت و سواڵی دەکرد؟»
9 Some said, "That's him." Others said, "No, he just looks like him." He kept saying, "I'm the one." هەندێک گوتیان: «خۆیەتی.» هەندێکی دیکە گوتیان: «نەخێر، بەڵام لەو دەچێت.» بەڵام ئەو پیداگریی دەکرد و دەیگوت: «من ئەوم.»
10 So they asked him, "Then how were your eyes opened?" ئینجا لێیان پرسی: «ئەی چۆن چاوت کرایەوە؟»
11 He replied, "The man called Jesus made mud, smeared it on my eyes, and told me, 'Go to Siloam and wash.' So I went, washed, and could see." وەڵامی دایەوە: «پیاوێک پێی دەگوترێ عیسا، قوڕی گرتەوە و چاومی سواخ دا، پێی فەرمووم: ”بڕۆ لە گۆمی سیلوام خۆت بشۆ.“ منیش ڕۆیشتم، خۆمم شوشت و پاشان چاوەکانم بینییان.»
12 They said to him, "Where is he?" He said, "I do not know." لێیان پرسی: «ئەو لەکوێیە؟» گوتی: «نازانم.»
13 They brought the man who had been blind to the Pharisees. جا ئەوەی پێشتر نابینا بوو بردیانە لای فەریسییەکان.
14 Now it was a Sabbath day when Jesus made the mud and opened his eyes. ئەو ڕۆژەی عیسا قوڕەکەی گرتەوە و چاوی کردەوە شەممە بوو.
15 So the Pharisees also asked him again how he had gained sight. He told them, "He put mud on my eyes, and I washed, and I see." لەبەر ئەوە فەریسییەکان لێیان پرسی کە چۆن چاوی چاک بووەتەوە. پیاوەکە وەڵامی دانەوە: «قوڕی خستە سەر چاوم، منیش شوشتم و ئێستا دەبینم.»
16 Some Pharisees said, "This man isn't from God—he doesn't keep the Sabbath." Others said, "How can a sinful man do such signs?" So they were divided among them. هەندێک لە فەریسییەکان گوتیان: «ئەم پیاوە لە خوداوە نییە، چونکە شەممە ناپارێزێت.» بەڵام هەندێکی دیکە گوتیان: «چۆن پیاوێکی گوناهبار دەتوانێت پەرجووی بەم جۆرە بکات؟» ئیتر دووبەرەکی کەوتە نێوانیان.
17 Again they asked the blind man, "What do you say about him, since he opened your eyes?" He said, "He is a prophet." دیسان لە نابیناکەیان پرسی: «تۆ دەربارەی ئەو چی دەڵێی، چونکە چاوی تۆی چاک کردەوە؟» گوتی: «پێغەمبەرە.»
18 The Jews did not believe he had been blind and gained sight, until they summoned the parents of the man who had gained sight. ڕابەرانی جولەکەکان باوەڕیان نەکرد کە ئەمە نابینا بووە و ئێستا دەبینێت، هەتا ئەوەی دایک و باوکی پیاوەکەیان بانگکرد.
19 They asked them, "Is this your son you say was born blind? How then does he now see?" لێیان پرسین: «ئایا ئەمە کوڕتانە کە دەڵێن بە زگماک نابینا بووە؟ ئەی ئێستا چۆن دەبینێت؟»
20 His parents answered, "We know that this is our son and that he was born blind. دایک و باوکی وەڵامیان دایەوە: «دەزانین ئەمە کوڕمانە و بە زگماک نابینا بوو.
21 But how he now sees, we don't know; or who opened his eyes, we don't know. Ask him—he's an adult; he'll speak for himself." بەڵام نازانین ئێستا چۆن دەبینێت، یان نازانین کێ چاوی چاک کردووەتەوە. لە خۆی بپرسن، ئەو گەورەیە و باسی خۆی دەکات.»
22 His parents said this, fearing the Jews, since the Jews had already agreed that if anyone confessed Jesus as the Christ, he would be expelled from the synagogue. دایک و باوکی لە ترسی ڕابەرانی جولەکە ئەمەیان گوت، چونکە تەگبیریان کردبوو هەرکەسێک دانبنێت کە عیسا مەسیحەکەیە، لە کەنیشت دەریدەکەن.
23 That was why his parents said, "He is of age; ask him." لەبەر ئەوە دایک و باوکی گوتیان: «ئەو گەورەیە، لە خۆی بپرسن.»
24 So they called the once-blind man again and said, "Give God the glory. We know this man is a sinner." دیسان فەریسییەکان ئەو پیاوەی پێشتر نابینا بوو بانگیان کرد و پێیان گوت: «سوێند بە خودا بخۆ کە ڕاستییەکە بڵێیت! دەزانین ئەم پیاوە گوناهبارە.»
25 He replied, "Whether he's a sinner, I don't know. I know one thing: I was blind, now I see." کابرا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر ئەو گوناهبارە، نازانم، بەڵام یەک شت دەزانم، نابینا بووم و ئێستا دەبینم.»
26 They said to him, "What did he do to you? How did he open your eyes?" لەبەر ئەوە لێیان پرسی: «چی لێکردیت؟ چۆن چاوی تۆی کردەوە؟»
27 He answered them, "I already told you, and you didn't listen. Why do you want to hear it again? Do you also want to become his disciples?" وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن گوێتان لێ نەگرتم. بۆچی دیسان دەتانەوێ ببیستن؟ ئێوەش دەتانەوێ ببنە قوتابی ئەو؟»
28 And they reviled him, saying, "You are his disciple, but we are disciples of Moses. جنێویان پێیدا و گوتیان: «تۆ قوتابی ئەویت! بەڵام ئێمە قوتابی موساین.
29 We know God spoke to Moses, but we don't know where this man is from." دەزانین خودا قسەی لەگەڵ موسا کرد، بەڵام نازانین ئەمە لەکوێوە هاتووە.»
30 The man answered them, "Here's the amazing thing: you don't know where he's from, yet he opened my eyes. کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەمە شتێکی سەیرە! ئەو چاوی کردوومەتەوە، ئێوەش نازانن ئەو لەکوێوە هاتووە.
31 We know God doesn't listen to sinners, but if anyone reveres God and does his will, God listens to him. ئێمە دەزانین خودا گوێ لە گوناهباران ناگرێت، بەڵام ئەگەر یەکێک لەخواترس بێت و خواستی خودا پەیڕەو بکات، ئەوا گوێی لێ دەگرێت.
32 Never since the world began has anyone heard of someone opening the eyes of a person born blind. هەرگیز نەبیستراوە یەکێک چاوی مرۆڤێکی بە زگماک نابینای چاک کردبێتەوە.
33 If this man were not from God, he could do nothing." ئەگەر ئەم کەسە لە خوداوە نەبێت، نەیدەتوانی هیچ بکات.»
34 They answered him, "You were born entirely in sin, yet you teach us?" and threw him out. پێیان گوت: «تۆ بە تەواوی لە گوناه لەدایک بوویت. تۆ فێرمان دەکەیت؟» جا دەریانکردە دەرەوە.
35 Jesus heard they had thrown him out, and finding him, said, "Do you believe in the Son of Man?" عیسا بیستی دەریانکردووە، دۆزییەوە و پێی فەرموو: «باوەڕ بە کوڕی مرۆڤ دەکەیت؟»
36 He answered, "And who is he, sir, so I can believe in him?" کابرا وەڵامی دایەوە: «گەورەم، ئەو کێیە تاکو باوەڕی پێ بکەم؟»
37 Jesus said to him, "You have seen him, and it is he who is speaking with you." عیسا پێی فەرموو: «تۆ ئەوت بینیوە، ئەو هەمان ئەو کەسەیە کە ئێستا قسەت لەگەڵ دەکات.»
38 He said, "Lord, I believe," and he worshiped him. ئەویش گوتی: «گەورەم، باوەڕ دەکەم.» ئینجا کڕنۆشی بۆ برد.
39 Jesus said, "I came into this world for judgment, so those who don't see may see, and those who see may become blind." عیسا فەرمووی: «بۆ حوکمدان هاتوومەتە ئەم جیهانە، تاکو ئەوانەی نابینان ببینن و ئەوانەی دەبینن کوێر بن.»
40 Some Pharisees with him heard this and said, "Are we blind too?" هەندێک فەریسی کە لەگەڵی بوون گوێیان لەمە بوو، لێیان پرسی: «ئایا ئێمەش کوێرین؟»
41 Jesus told them, "If you were blind, you would have no sin; but since you say, 'We see,' your sin remains." عیسا پێی فەرموون: «ئەگەر ئێوە کوێر بوونایە گوناهتان نەدەبوو. بەڵام ئێستا ئێوە دەڵێن: ”دەبینین،“ لەبەر ئەوە گوناهەکەتان دەمێنێتەوە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]