Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 8 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 But Jesus went to the Mount of Olives. بەڵام عیسا چوو بۆ کێوی زەیتوون.
2 At dawn he came again to the temple; all the people came to him, and he sat down and taught them. لە بەرەبەیاندا گەڕایەوە حەوشەکانی پەرستگا، هەموو خەڵک هاتنە لای و ئەویش دانیشت و دەستی کرد بە فێرکردنیان.
3 The scribes and Pharisees brought a woman caught in adultery and stood her in the middle. مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان ژنێکیان هێنا کە لە کاتی داوێنپیسیدا گیرابوو، لە ناوەڕاستی خەڵکەکە ڕایانگرت،
4 They said to him, "Teacher, this woman was caught in the act of adultery. پێیان گوت: «مامۆستا، ئەم ژنە لە کاتی ئەنجامدانی داوێنپیسیدا گیراوە.
5 Now in the Law, Moses commanded us to stone such women. So what do you say? موساش لە تەوراتدا فەرمانی پێ کردووین ژنی ئاوا بەردباران بکرێت. تۆ چی دەڵێی؟»
6 They said this to test him, seeking grounds to accuse him. But Jesus bent down and wrote on the ground with his finger." ئەمەیان بۆ تاقیکردنەوەی عیسا گوت، تاکو شتێکیان هەبێت سکاڵای لێ بکەن. بەڵام عیسا خۆی چەماندەوە و بە پەنجە دەستی کرد بە نووسین لەسەر زەوی.
7 When they kept questioning him, he stood up and said to them, "Whichever of you has no sin, cast the first stone at her." کاتێک ئەوان بەردەوام بوون لە پرسیارکردن، عیسا هەستایەوە و پێی فەرموون: «کامەتان بێ گوناهە با یەکەم کەس بەردی تێبگرێت.»
8 And once more he bent down and wrote on the ground. دیسان خۆی چەماندەوە و دەستی کردەوە بە نووسین لەسەر زەوی.
9 Hearing this, they left one by one, starting with the oldest, until Jesus was left alone with the woman standing there. ئەوانەی گوێیان لێبوو، یەک لەدوای یەک ڕۆیشتن، دەستپێک لە پیرانەوە. ئەوسا عیسا بە تەنها مایەوە، ژنەکەش لەوێ ڕاوەستابوو.
10 Jesus stood up and said to her, "Woman, where are they? Has no one condemned you?" عیسا ڕاستبووەوە و پێی فەرموو: «خانم، ئەوان لە کوێن؟ کەس تاوانباری نەکردیت؟»
11 She said, "No one, Lord." Jesus said, "I don't condemn you either. Go, and from now on, don't sin anymore." گوتی: «نەخێر گەورەم.» عیسا فەرمووی: «منیش تاوانبارت ناکەم. بڕۆ ئیتر گوناه مەکە.»]
12 Jesus spoke to them again: "I am the world's light. Whoever follows me will never walk in darkness but will have the light of life." دیسان عیسا قسەی بۆ کردن و فەرمووی: «منم ڕووناکی جیهان. ئەوەی دوام بکەوێت هەرگیز بە تاریکیدا ناڕوات، بەڵکو ڕووناکی ژیانی دەبێت.»
13 So the Pharisees said to him, "You are bearing witness about yourself; your testimony is not true." ئینجا فەریسییەکان پێیان گوت: «تەنها خۆت شایەتی بۆ خۆت دەدەیت. شایەتییەکەت ڕاست نییە.»
14 Jesus replied, "Even if I testify about myself, my testimony is true, because I know where I came from and where I'm going; but you don't know where I come from or where I'm going. عیساش پێی فەرموون: «تەنانەت ئەگەر تەنها خۆم شایەتی بۆ خۆم بدەم، شایەتییەکەم ڕاستە، چونکە دەزانم لەکوێوە هاتووم و بۆ کوێ دەڕۆم. بەڵام ئێوە نازانن من لەکوێوە هاتووم یان بۆ کوێ دەڕۆم.
15 You judge according to the flesh; I judge no one. ئێوە بەگوێرەی پێوانەکانی مرۆڤ حوکم دەدەن، بەڵام من کەس حوکم نادەم.
16 Even if I judge, my judgment is true, since I do not judge alone, but I and the Father who sent me. ئەگەر حوکمیش بدەم حوکمدانەکەم ڕاستە، چونکە بە تەنها نیم، بەڵکو من لەگەڵ باوکدام، ئەوەی کە ناردوومی.
17 In your Law it is written that the testimony of two people is true. لە تەوراتی ئێوەشدا نووسراوە کە شایەتی دوو کەس ڕاستە.
18 I testify about myself, and the Father who sent me testifies about me." منم شایەتی بۆ خۆم دەدەم، ئەو باوکەش کە منی ناردووە شایەتیم بۆ دەدات.»
19 They asked, "Where is your Father?" Jesus answered, "You know neither me nor my Father. If you knew me, you would know my Father also." ئەوسا لێیان پرسی: «باوکت لەکوێیە؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «نە من دەناسن و نە باوکیشم. ئەگەر منتان بناسیایە ئەوا باوکیشمتان دەناسی.»
20 He said this while teaching in the temple, in the treasury; no one seized him—his hour had not yet come. ئەو قسانەی لە کاتێکدا فەرموو کە لەناو حەوشەکانی پەرستگا لە نزیک گەنجینەکە خەڵکی فێردەکرد، بەڵام کەس نەیگرت، چونکە هێشتا کاتی نەهاتبوو.
21 So he told them again, "I am going away. You will look for me and die in your sin. Where I am going, you cannot come." دیسان عیسا پێی فەرموون: «من دەڕۆم و ئێوە بەدوامدا دەگەڕێن، بەڵام لەناو گوناهەکانتان دەمرن. ئێوە ناتوانن بێنە ئەو شوێنەی من بۆی دەچم.»
22 So the Jews said, "Will he kill himself, since he says, "You can't come where I'm going"?" لەبەر ئەوە جولەکەکان پرسیاریان کرد و گوتیان: «ئایا خۆی دەکوژێت؟ چونکە دەڵێ: ”ئێوە ناتوانن بێنە ئەو شوێنەی من بۆی دەچم.“»
23 He said to them, "You're from below; I'm from above. You're of this world; I'm not of this world. ئیتر عیسا پێی فەرموون: «ئێوە هی خوارەوەن، من هی سەرەوەم. ئێوە هی ئەم جیهانەن، بەڵام من هی ئەم جیهانە نیم.
24 I told you that you'll die in your sins; if you don't believe I AM, you'll die in your sins." لەبەر ئەوە پێم گوتن: لەناو گوناهەکانتان دەمرن، چونکە ئەگەر باوەڕ نەهێنن کە من ئەوم، ئەوا لەناو گوناهەکانتان دەمرن.»
25 So they said to him, "Just who are you?" Jesus said to them, "Exactly what I've said from the start. لێیان پرسی: «تۆ کێیت؟» عیسا پێی فەرموون: «من هەر ئەوەم کە لە سەرەتاوە پێم گوتن.
26 I have much to say and judge about you, but the One who sent me is true; what I heard from him, I tell the world." زۆر شتم هەیە لەسەرتان کە بیڵێم و ئێوەی پێ حوکم بدەم. بەڵام ئەوەی ناردوومی جێی متمانەیە، هەرچیم لەو بیستووە بە جیهانی دەڵێم.»
27 They did not understand that he had been speaking to them about the Father. ئەوان تێنەگەیشتن کە باسی باوکی دەکات.
28 So Jesus told them, "When you lift up the Son of Man, then you'll know that I AM, and that I do nothing on my own, but say these things as the Father taught me. لەبەر ئەوە عیسا پێی فەرموون: «کاتێک کوڕی مرۆڤتان بەرزکردەوە، ئەوسا دەزانن کە من ئەوم و لە خۆمەوە هیچ ناکەم، بەڵکو بەو جۆرە قسە دەکەم کە باوک فێری کردووم.
29 The one who sent me is with me; he hasn't left me alone, because I always do what pleases him." ئەوەی ناردوومی لەگەڵمدایە و بە تەنها بەجێی نەهێشتووم، چونکە هەمیشە ئەوە دەکەم کە جێی ڕەزامەندی ئەوە.»
30 As he was saying these things, many believed in him. کاتێک ئەم قسانەی دەکرد، زۆر کەس باوەڕیان پێی هێنا.
31 Jesus then told the Jews who had believed him, "If you remain in my word, you are truly my disciples, عیسا بەو جولەکانەی فەرموو کە باوەڕیان پێی هێنابوو: «ئەگەر لەسەر فێرکردنەکانم بمێننەوە، ئەوا بەڕاستی قوتابی منن و
32 and you will know the truth, and the truth will set you free." ڕاستی دەناسن، ڕاستیش ئازادتان دەکات.»
33 They answered him, "We are Abraham's descendants, never enslaved to anyone. How can you say, 'You will become free'?" جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «ئێمە نەوەی ئیبراهیمین، هەرگیز کۆیلەی کەس نەبووین. ئیتر چۆن دەفەرمووی: ”ئێوە ئازاد دەبن“؟»
34 Jesus answered them, "Truly, truly, I tell you: everyone who keeps sinning is sin's slave. عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەرکەسێک گوناه بکات کۆیلەی گوناهە.
35 The slave does not remain in the house forever; the son remains forever. کۆیلە هەتاهەتایە لە ماڵ نامێنێتەوە، بەڵام کوڕ هەتاهەتایە دەمێنێتەوە.
36 So if the Son sets you free, you will be free indeed. ئەگەر کوڕەکە ئازادی کردن، ئەوا بە ڕاستی ئازاد دەبن.
37 I know you are Abraham's descendants; yet you seek to kill me because my word has no space in you. دەزانم کە ئێوە لە نەوەی ئیبراهیمن، بەڵام هەوڵی کوشتنم دەدەن، چونکە پەیامەکەم لە دڵی ئێوەدا جێگای نییە.
38 I speak what I've seen with my Father, and you do what you heard from your father." چیم لەلای باوکم بینیوە دەیڵێم، ئێوەش چیتان لە باوکتانەوە بیستووە دەیکەن.»
39 They answered, "Abraham is our father." Jesus said, "If you were Abraham's children, you'd do the works Abraham did, وەڵامیان دایەوە: «باوکمان ئیبراهیمە.» عیساش پێی فەرموون: «ئەگەر ڕۆڵەی ئیبراهیم بوونایە، کردارەکانی ئیبراهیمتان دەکرد.
40 but now you want to kill me—a man who told you the truth I heard from my Father. Abraham didn't do this. بەڵام ئێستا هەوڵی کوشتنی من دەدەن، ئەو کەسەی کە ڕاستیی لە خوداوە بیست و پێی گوتن. ئیبراهیم وەک ئێوەی نەکردووە.
41 You do your father's works." They said to him, "We weren't born of sexual sin. We have one Father—God himself." ئێوە کردارەکانی باوکتان دەکەن.» جا پێیان گوت: «بە زۆڵی لەدایک نەبووین. یەک باوکمان هەیە کە خودایە.»
42 Jesus said to them, "If God were your Father, you'd love me, for I came from God and am here. I didn't come on my own—he sent me. عیسا پێی فەرموون: «ئەگەر خودا باوکتان بووایە، منتان خۆشدەویست، چونکە لە خوداوە دەرچووم و هاتووم. لە خۆمەوە نەهاتووم، بەڵکو ئەو ناردوومی.
43 Why don't you understand my speech? Because you cannot bear to hear my word. بۆچی لە قسەکانم تێناگەن؟ چونکە ئێوە ناتوانن گوێ لە وشەکانم بگرن.
44 You belong to your father, the devil, and want to carry out his desires. He was a murderer from the beginning, not standing in truth, since no truth is in him. When he lies, he speaks from his own nature, since he's a liar and the lie's father. ئێوە لە ئیبلیسی باوکتانن، دەتانەوێت ئارەزووەکانی باوکتان جێبەجێ بکەن. ئەو لە سەرەتاوە بکوژ بووە، لە ڕاستیدا نەچەسپاوە، چونکە ڕاستی لە ئەودا نییە. کاتێک درۆ دەکات، بە زمانی خۆی قسە دەکات، چونکە درۆزنە و باوکی درۆیە.
45 But because I tell the truth, you do not believe me. هەر بۆیە، کاتێک من ڕاستی دەڵێم ئێوە باوەڕم پێ ناکەن!
46 Who among you convicts me of sin? If I speak truth, why don't you believe me? کامەتان دەتوانێت گوناهێکم لەسەر بسەلمێنێ؟ جا ئەگەر ڕاستی دەڵێم، بۆچی باوەڕم پێ ناکەن؟
47 Whoever is from our Father hears his words; you don't hear because you're not from our Father." ئەوەی لە خوداوەیە، گوێ لە پەیامی خودا دەگرێت. بۆیە ئێوە گوێ ناگرن، چونکە لە خوداوە نین.»
48 The Jews replied, "Aren't we right in saying that you are a Samaritan and have a demon?" جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «ئایا ئێمە ڕاست ناڵێین کە تۆ سامیرەییت و ڕۆحی پیست تێدایە؟»
49 Jesus answered, "I do not have a demon, but I honor my Father, and you dishonor me. عیسا وەڵامی دانەوە: «من ڕۆحی پیسم تێدا نییە، بەڵام ڕێزی باوکم دەگرم و ئێوەش سووکایەتیم پێ دەکەن.
50 But I'm not seeking my own glory; our Father seeks it, and he judges. داوای شکۆ بۆ خۆم ناکەم، بەڵام یەکێک هەیە کە بۆم داوا دەکات و حوکم دەدات.
51 Truly, truly, I say to you, if anyone keeps my word, he will never see death." ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر یەکێک گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز مردن نابینێت.»
52 The Jews said to him, "Now we know you have a demon. Abraham died, as did the prophets, yet you say, 'Whoever keeps my word will never taste death.' پاشان جولەکەکان پێیان گوت: «ئێستا زانیمان ڕۆحی پیست تێدایە. ئیبراهیم و پێغەمبەران مردن، کەچی تۆ دەڵێی: ”ئەوەی گوێڕایەڵی وشەکانم بێت هەرگیز تامی مردن ناکات.“
53 Are you greater than our father Abraham, who died? The prophets died too! Who do you claim to be?" ئایا تۆ لە ئیبراهیمی باوکمان گەورەتری کە مرد؟ پێغەمبەرانیش مردن. خۆت بە چی دەزانیت؟»
54 Jesus answered, "If I glorify myself, my glory is nothing. It is my Father who glorifies me, of whom you say, 'He is our God.' عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەگەر من خۆم شکۆدار بکەم، ئەوا شکۆمەندییەکەم هیچ نییە، ئەوە باوکمە کە شکۆدارم دەکات، ئەوەی ئێوە دەڵێن خودامانە.
55 You don't know him, but I know him. If I said I didn't know him, I'd be a liar like you. But I know him and keep his word. هەرچەندە ئێوە نایناسن، بەڵام من دەیناسم. ئەگەر بڵێم نایناسم، وەک ئێوە دەبمە درۆزن. بەڵام دەیناسم و گوێڕایەڵی وشەکانی دەبم.
56 Your father Abraham rejoiced that he would see my day. He saw it and was glad." ئیبراهیمی باوکتان دڵشاد بوو کە ڕۆژی هاتنی من ببینێت، جا ئەو ڕۆژەی بینی و دڵخۆش بوو.»
57 So the Jews said to him, "You're not yet fifty years old, and you've seen Abraham?" جولەکەکان پێیان گوت: «تۆ جارێ تەمەنت نەبووە بە پەنجا ساڵ، ئیتر چۆن دەڵێیت کە ئیبراهیمت بینیوە؟»
58 Jesus said to them, "Truly, truly, I say to you, before Abraham was, I AM." عیسا پێی فەرموون: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، پێش ئەوەی ئیبراهیم لەدایک ببێت، من هەم.»
59 So they grabbed stones to throw at him, but Jesus hid himself and slipped out of the temple. ئەوسا بەردیان هەڵگرت تاکو بەردبارانی بکەن، بەڵام عیسا خۆی شاردەوە و حەوشەکانی پەرستگای بەجێهێشت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]