Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After this, Jesus traveled around Galilee, not wanting to go into Judea because Jewish leaders there were looking for a chance to kill him. دوای ئەمانە عیسا بە جەلیلدا دەگەڕا و نەیدەویست لە یەهودیا بگەڕێ، چونکە ڕابەرانی جولەکەی ئەوێ هەوڵیان دەدا بیکوژن.
2 But the Jewish Festival of Booths was near. کاتێک جەژنی کەپرەشینەی جولەکەش نزیک بووەوە،
3 His brothers told him, "Leave here and go to Judea, so your disciples can also see the works you do. براکانی پێیان گوت: «ئێرە بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ناوچەی یەهودیا، تاکو قوتابییەکانی خۆشت کارەکانت ببینن کە تۆ دەیکەیت،
4 No one seeking public attention hides what he does. If you're doing these things, show yourself to the world." هیچ کەسێک بە نهێنی شتێک ناکات ئەگەر بیەوێت ئاشکرابێت. ئەگەر ئەم شتانە دەکەیت، خۆت پیشانی جیهان بدە.»
5 For not even his brothers believed in him. براکانی وایان پێ گوت، چونکە تەنانەت ئەوانیش باوەڕیان پێی نەدەکرد.
6 So Jesus told them, "My time has not yet come, but for you any time is right. عیساش پێی فەرموون: «جارێ کاتم نەهاتووە، بەڵام هەردەم کاتی ئێوە گونجاوە.
7 "The world cannot hate you, but it hates me, because I testify that its works are evil. جیهان ناتوانێت ڕقی لێتان بێتەوە، بەڵام ڕقی لە من دەبێتەوە، چونکە شایەتی لەسەر دەدەم کە کردەوەی خراپە.
8 You yourselves go up to the festival; I'm not going up to this festival, since my time hasn't yet fully come." ئێوە بڕۆنە جەژنەکە، من نایەمە ئەم جەژنە، چونکە هێشتا کاتم تەواو نەبووە.»
9 After saying this, he stayed in Galilee. ئەمانەی فەرموو و لە جەلیل مایەوە.
10 After his brothers went up to the festival, he too went up—not openly, but secretly. بەڵام کە براکانی بۆ جەژنەکە چوون، ئەویش ڕۆیشت، بەڵام بە ئاشکرا نا، بەڵکو بە نهێنی.
11 So the Jewish leaders were looking for him at the festival and asking, "Where is he?" ڕابەرانی جولەکە لە جەژنەکەدا بەدوایدا دەگەڕان و دەیانگوت: «ئەو لەکوێیە؟»
12 Much murmuring about him spread among the crowds: some said, "He's good," others, "No, he misleads the crowd." لەنێو خەڵکەکەدا چرپەچرپێکی زۆری لەسەر بوو، هەندێکیان دەیانگوت: «پیاوێکی چاکە.» خەڵکی دیکەش دەیانگوت: «نەخێر، بەڵکو خەڵک گومڕا دەکات.»
13 Yet no one spoke about him openly, for fear of the Jewish leaders. بەڵام کەس لە ترسی جولەکەکان بە ئاشکرا باسی نەدەکرد.
14 About the middle of the festival, Jesus went up into the temple and began to teach. کاتێک نیوەی جەژن تێپەڕی، عیسا چووە حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵکی.
15 The Jewish leaders were amazed and asked, "How does this man know so much without training?" جولەکەکان سەرسام بوون و پرسییان: «ئەمە کە فێرنەکراوە چۆن ئەم هەموو زانیارییەی هەیە؟»
16 Jesus answered them, "My teaching isn't mine—it's from the one who sent me. عیسا وەڵامی دانەوە: «فێرکردنم هی خۆم نییە، بەڵکو هی ئەوەیە کە ناردوومی.
17 Whoever wants to do our Father's will knows if my teaching is from my Father or I speak on my own. ئەگەر کەسێک بیەوێت خواستی خودا ئەنجام بدات، ئەوا دەزانێت ئاخۆ فێرکردنەکانم لە خوداوەیە یان لە خۆمەوە قسە دەکەم.
18 Whoever speaks on his own seeks his own glory, but whoever seeks the sender's glory is true, with no falsehood in him. ئەوەی لە خۆیەوە بدوێت، داوای شکۆی خۆی دەکات، بەڵام ئەوەی داوای شکۆی ئەوە بکات کە ناردوویەتی، ئەمە ڕاستگۆیە و فڕوفێڵی تێدا نییە.
19 Didn't Moses give you the law? Yet none of you obeys the law. Why are you trying to kill me?" ئایا موسا تەوراتی نەداونەتێ؟ بەڵام کەس لە ئێوە بە قسەی تەورات ناکات. بۆچی هەوڵی کوشتنم دەدەن؟»
20 The crowd answered, "You have a demon! Who is trying to kill you?" خەڵکەکە وەڵامیان دایەوە: «ڕۆحی پیست هەیە! کێ هەوڵی کوشتنت دەدات؟»
21 Jesus replied, "I did one work, and you are all amazed. عیسا پێی فەرموون: «کارێکم کرد و هەمووتان سەرسام بوون.
22 "Moses gave you circumcision—not from Moses, but the patriarchs—and you circumcise a man on the Sabbath. لە ڕۆژی شەممەدا کوڕ خەتەنە دەکەن، چونکە دەڵێن کە موسا خەتەنەکردنی پێ سپاردوون، هەرچەندە خەتەنەکردن لە موساوە نەبووە، بەڵکو لە باپیرانەوەیە.
23 If a man is circumcised on the Sabbath so the law of Moses isn't broken, why are you angry at me for making a whole man well on the Sabbath? ئەگەر کوڕ لە ڕۆژی شەممە خەتەنە بکرێت تاکو تەوراتی موسا نەشکێت، باشە لە من تووڕە دەبن کە لە ڕۆژی شەممە سەراپای مرۆڤێکم چاککردەوە؟
24 Stop judging by appearances, and judge with right judgment." بە ڕواڵەت حوکم مەدەن، بەڵکو حوکمێکی دادپەروەرانە بدەن.»
25 Then some Jerusalemites said, "Isn't this the man they want to kill? لەبەر ئەوە هەندێک لە خەڵکی ئۆرشەلیم دەیانگوت: «ئەمە نییە ئەوەی دەیانەوێت بیکوژن؟
26 Yet he speaks openly, and they say nothing to him. Can the rulers truly know this is the Christ? ئەوەتا بە ئاشکرا قسە دەکات و هیچی پێ ناڵێن. ئایا سەرۆکەکان بەڕاستی بۆیان دەرکەوتووە کە ئەمە مەسیحەکەیە؟
27 But we know this man's origin. When the Christ comes, no one will know his origin." بەڵام ئێمە دەزانین ئەمە خەڵکی کوێیە. کاتێک مەسیح دێت، کەس نازانێت خەڵکی کوێیە.»
28 Then Jesus, teaching in the temple, cried out: "You know me, and know where I'm from. Yet I didn't come on my own—the one who sent me is true, and you don't know him. پاشان عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا بەردەوام بوو لەسەر فێرکردنی خەڵکی و هاواری کرد: «بەڵێ، دەمناسن و دەزانن خەڵکی کوێم. لە خۆمەوە نەهاتووم، بەڵام ئەوەی منی ناردووە ڕاستە. ئێوە نایناسن،
29 I know him, because I am from him, and he sent me." بەڵام من دەیناسم، چونکە لەوم و ئەویش منی ناردووە.»
30 So they tried to grab him, but no one touched him, because his hour had not yet come. لەبەر ئەوە هەوڵیان دەدا بیگرن، بەڵام کەس دەستی بۆ درێژ نەکرد، چونکە هێشتا کاتی نەهاتبوو.
31 But many in the crowd believed in him, asking, "When the Christ comes, will he do more signs than this man did?" زۆر لە خەڵکەکەش باوەڕیان پێی هێنا و گوتیان: «ئایا کاتێک مەسیح دێت، پەرجووی زیاتر دەکات لەوەی ئەمە کردوویەتی؟»
32 The Pharisees heard the crowd murmuring these things about him, so the chief priests and Pharisees sent temple guards to seize him. کاتێک فەریسییەکان گوێیان لێبوو کە خەڵکەکە لەبارەی عیساوە چرپەچرپ دەکەن، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان خزمەتکاریان نارد تاکو بیگرن.
33 So Jesus said, "I'm with you a little while longer, and then I go to the one who sent me. عیسا فەرمووی: «ماوەیەکی کەمم لەگەڵتان ماوە، ئینجا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی.
34 You will search for me and not find me; you cannot come where I am." بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە، هەروەها ناتوانن بێن بۆ ئەو شوێنەی من لێی دەبم.»
35 So the Jewish leaders asked each other, "Where does he intend to go that we won't find him? Does he intend to go to our people dispersed among the Greeks and teach the Greeks? ئیتر جولەکەکان لەنێو خۆیاندا گوتیان: «ئەمە بە نیازە بۆ کوێ بڕوات کە نایدۆزینەوە؟ ئایا بۆ لای پەراگەندەکانی نێو یۆنانییەکان دەڕوات، تاکو یۆنانییەکان فێر بکات؟!
36 What does he mean: 'You will look for me, but you will not find me,' and 'Where I am, you cannot come'?" ئەم قسەیە چییە دەیکات: ”داوام دەکەن بەڵام نامدۆزنەوە“ و ”ناتوانن بێن بۆ ئەو شوێنەی من لێی دەبم“؟»
37 On the last, great day of the festival, Jesus stood and called out, "Whoever is thirsty, let him come to me and drink. لە گەورەترین و کۆتا ڕۆژی جەژندا، عیسا ڕاوەستا و هاواری کرد: «ئەگەر یەکێک تینووی بوو با بێتە لام و بخواتەوە.
38 Whoever believes in me, as Scripture said, rivers of living water will flow from his heart." ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، وەک نووسراوە پیرۆزەکە فەرموویەتی، لە ناخییەوە ڕووبارەکانی ئاوی ژیان دەڕوات.»
39 He said this about the Holy Spirit, whom believers in him were to receive; the Spirit had not yet been given, since Jesus had not yet been glorified. لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن، بەڵام هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەدرابوو، چونکە عیسا شکۆدار نەببوو.
40 When they heard these words, some of the crowd said, "This really is the Prophet." هەندێک لە خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، گوتیان: «ئەمە بە ڕاستی پێغەمبەرەکەیە.»
41 Others said, "This is the Christ." But others asked, "How can the Christ come from Galilee? هەندێکی دیکە گوتیان: «ئەمە مەسیحەکەیە.» بەڵام هەندێک گوتیان: «باشە مەسیح لە جەلیلەوە دێت؟
42 Doesn't Scripture say the Christ comes from David's line and from Bethlehem, David's village?" ئایا نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت کە مەسیح لە ڕەچەڵەکی داود و لە بێت‌لەحمەوە دێت، ئەو گوندەی کە داودی لێبوو؟»
43 So the crowd was divided over him. بۆیە بەهۆی ئەوەوە دووبەرەکی کەوتە نێوان خەڵکەکە.
44 Some of them wanted to seize him, but no one laid a hand on him. هەندێک لەوان ویستیان بیگرن، بەڵام کەس دەستگیری نەکرد.
45 So the temple guards returned to the chief priests and Pharisees, who asked, "Why didn't you bring him?" ئەوسا خزمەتکارەکان گەڕانەوە لای کاهینانی باڵا و فەریسییەکان، ئەوانیش لێیان پرسین: «بۆچی نەتانهێنا؟»
46 The guards answered, "No one ever spoke the way this man does." خزمەتکارەکان وەڵامیان دایەوە: «هەرگیز کەس وەک ئەمە قسەی نەکردووە!»
47 "Have you also been deceived?" the Pharisees answered. فەریسییەکان گوتیان: «ئایا ئێوەش گومڕا بوون؟
48 "Has any of the rulers or of the Pharisees believed in him? باشە کەس لە سەرۆکەکان یان فەریسییەکان باوەڕی پێ هێناوە؟
49 But this crowd, who knows nothing of the law—they are under a curse." نەخێر! تەنها ئەم خەڵکە نەفرەتلێکراوە نەبێت کە لە تەورات نازانێت.»
50 Nicodemus, who had gone to Jesus earlier and was one of their own number, asked them, نیقۆدیمۆس کە پێشتر هاتبووە لای عیسا و یەکێک بوو لەوان، لێی پرسین:
51 "Does our law condemn a man without first hearing him and finding out what he does?" «ئایا تەوراتمان حوکمی یەکێک دەدات پێش ئەوەی گوێی لێ بگرێت و بزانێت چی کردووە؟»
52 They replied, "Are you from Galilee too? Search, and see: no prophet arises from Galilee." وەڵامیان دایەوە: «تۆش جەلیلیت؟ لێی بکۆڵەوە و بیزانە کە لە جەلیلدا پێغەمبەر هەڵناکەوێت.» [
53 Then they all went home. ئیتر هەریەکە چووەوە ماڵی خۆی.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]