Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 6 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After this, Jesus crossed the Sea of Galilee, also called the Sea of Tiberias. دوای ئەمە عیسا چوو بۆ ئەوبەری دەریاچەی جەلیل، کە دەریاچەی تەبەرییەیە،
2 A large crowd followed him, because they saw the signs he performed on the sick. ئاپۆرەیەک لە خەڵک دوای کەوتبوون، چونکە ئەو پەرجووانەیان بینیبوو کە لە نەخۆشەکاندا دەیکرد.
3 Jesus went up on the mountainside and sat down there with his disciples. ئینجا عیسا چووە سەر شاخ و لەوێ لەگەڵ قوتابییەکانی دانیشت.
4 Now the Passover, the feast of the Jews, was near. جەژنی پەسخەی جولەکەش نزیک بوو.
5 Looking up, Jesus saw a large crowd approaching and asked Philip, "Where can we buy bread for these people to eat?" کاتێک عیسا چاوی هەڵبڕی و خەڵکێکی لە ڕادەبەدەر زۆری بینی دەهاتنە لای، بە فیلیپۆسی فەرموو: «لەکوێ نان بکڕین و ئەمانە نان بدەین؟»
6 He said this to test Philip, for he himself already knew what he was going to do. ئەمەی گوت بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە، چونکە خۆی دەیزانی دەبێت چی بکات.
7 Philip answered him, "200 days' wages of bread isn't enough for each of them to get a little." فیلیپۆس وەڵامی دایەوە: «بایی دوو سەد دیناریش نان بەشیان ناکات، ئەگەر هەریەکەیان کەمێکی بەرکەوێت.»
8 One of his disciples, Andrew, Simon Peter's brother, said to him, یەکێک لە قوتابییەکانی کە ئەندراوسی برای شیمۆن پەترۆس بوو پێی گوت:
9 "A boy here has five barley loaves and two fish—but what's that for so many?" «کوڕێک لێرەیە پێنج نانی جۆ و دوو ماسی پێیە. بەڵام ئەوەندە چییە بۆ ئەم هەمووە؟»
10 Jesus said, "Have the people sit down." Much grass grew there, so about 5,000 men sat down. عیسا فەرمووی: «خەڵکەکە دابنیشێنن.» ئەو شوێنە گیایەکی زۆری لێبوو، جا پیاوەکان کە پێنج هەزار دەبوون دانیشتن.
11 Jesus then took the loaves, gave thanks, and distributed them to those seated; likewise with the fish, as much as they wanted. عیساش نانەکانی وەرگرت و سوپاسی خودای کرد، پاشان بەپێی پێویست دابەشی کرد بەسەر ئەوانەدا کە دانیشتبوون. بۆ ماسییەکانیش هەمان شتی کرد.
12 When they were full, he told his disciples, "Gather the leftover pieces, so nothing is lost." کاتێک هەمووان تێربوون، عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «ئەو پەلکەنانەی ماوەتەوە کۆی بکەنەوە تاکو هیچ بەفیڕۆ نەڕوات.»
13 So they gathered the fragments left over from the five barley loaves after the people ate, filling twelve baskets. ئەوانیش کۆیان کردەوە و دوازدە سەبەتەیان پڕکرد لەو پەلکەنانەی ئەو پێنج نانە جۆیەی لە نانخۆران مابووەوە.
14 So when the people saw the sign he did, they said, "This really is the Prophet coming into the world!" لەبەر ئەوە کە خەڵکەکە بینییان عیسا چ پەرجووێکی کرد، گوتیان: «بە ڕاستی ئەمە پێغەمبەرەکەیە کە بۆ جیهان دێت.»
15 Knowing they meant to come and seize him to make him king, Jesus withdrew again to the mountain alone. عیسا زانی ئەوان بە نیازن بێن و بیگرن تاکو بیکەنە پاشا، دیسان بە تەنها چووە سەر شاخ.
16 When evening came, his disciples went down to the sea, کاتێک ئێوارە داهات قوتابییەکانی بۆ لای دەریاچەکە چوونە خوارەوە،
17 got in a boat and headed across the sea to Capernaum. It was already dark, and Jesus had not yet reached them. سواری بەلەمێک بوون و بە دەریاچەدا بۆ کەفەرناحوم کەوتنەڕێ. تاریک داهات و عیسا هەر نەگەیشتە لایان.
18 A strong wind was blowing, and the sea grew rough. ڕەشەبا هەڵیکرد و دەریاچە هەڵچوو.
19 After rowing three or four miles, they saw Jesus walking on the water, approaching the boat, and were afraid. کە نزیکەی بیست و پێنج تاکو سی تیرهاوێژ سەوڵیان لێدابوو، عیسایان بینی بەسەر ئاوەکەدا دەڕوات و لە بەلەمەکە نزیک دەبێتەوە، جا ترسان.
20 But he said to them, "It is I; do not be afraid." بەڵام پێی فەرموون: «ئەوە منم، مەترسن!»
21 So they were glad to take him into the boat, and instantly it reached the shore they were heading toward. کە ڕازی بوون سواری بەلەمەکەی بکەن، دەستبەجێ بەلەمەکە گەیشتە ئەو کەنارەی بۆی دەچوون.
22 The next day, the crowd remaining on the far shore saw that only one boat had been there, that Jesus had not boarded it with his disciples, but that his disciples had gone off alone. بۆ بەیانی، ئەو خەڵکەی لەوبەری دەریاچەکە ڕاوەستابوون بینییان لە بەلەمێک زیاتر لەوێ نەبوو، عیساش لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەم نەبوو، بەڵکو قوتابییەکانی بە تەنها بەڕێکەوتبوون.
23 Other boats came from Tiberias near the place where they ate bread after the Lord gave thanks. ئینجا بەلەمی دیکە لە شاری تەبەرییەوە هاتنە نزیک ئەو شوێنەی نانەکەیان لێی خوارد کە عیسای خاوەن شکۆ سوپاسی خودای کرد.
24 So when the crowd saw Jesus and his disciples weren't there, they got in boats and went to Capernaum to look for Jesus. کاتێک خەڵکەکە بینییان نە عیسا لەوێیە و نە قوتابییەکانی، سواری بەلەمەکان بوون و چوونە کەفەرناحوم، بۆ ئەوەی بەدوای عیسادا بگەڕێن.
25 Finding him across the sea, they asked, "Rabbi, when did you get here?" کە لەوبەری دەریاچەکە دۆزییانەوە، لێیان پرسی: «ڕابی، کەی گەیشتییە ئێرە؟»
26 Jesus answered them, "Truly, truly, I tell you: you seek me not because you saw signs, but because you ate the loaves and were filled. عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئێوە بەدوامدا دەگەڕێن نەک لەبەر ئەوەی نیشانەکانتان بینی، بەڵکو لەبەر ئەوەی لە نانەکەتان خوارد و تێر بوون.
27 Don't work for food that spoils, but for food that lasts to eternal life, which the Son of Man will give you. For on him our Father has set his seal." بۆ خۆراکێک ئیش مەکەن کە لەناودەچێت، بەڵکو بۆ خۆراکێک کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەمێنێتەوە، ئەوەی کوڕی مرۆڤ دەتانداتێ، چونکە ئەمە خودای باوک مۆری لێداوە.»
28 Then they said to him, "What must we do to be doing the works of our Father?" لەبەر ئەوە لێیان پرسی: «چی بکەین تاکو کارەکانی خودا بکەین؟»
29 Jesus answered them, "This is our Father's work: that you believe in the one he sent." عیسا وەڵامی دانەوە: «کاری خودا ئەمەیە: باوەڕ بهێنن بەوەی ناردوویەتی.»
30 So they asked him, "What sign will you give, so we may see and believe you? What work will you do? ئەوانیش لێیان پرسی: «چ پەرجووێک دەکەیت تاکو بیبینین و باوەڕت پێ بکەین؟ چی دەکەیت؟
31 Our ancestors ate manna in the wilderness, as it is written: 'He gave them bread from heaven to eat.'" باوباپیرانمان لە چۆڵەوانی مەنیان خوارد، وەک نووسراوە: ﴿لە ئاسمانەوە نانی دانێ تاکو بیخۆن.﴾»
32 Jesus told them, "Truly, truly, I tell you: Moses didn't give you the bread from heaven—my Father gives you the true bread from heaven. عیساش پێی فەرموون: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: موسا نەبوو نانەکەی لە ئاسمانەوە دانێ، بەڵکو باوکمە لە ئاسمانەوە نانی ڕاستیتان دەداتێ،
33 For the bread of our Father is he who comes down from heaven and gives the world life." چونکە نانی خودا ئەوەیە کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە و ژیان دەبەخشێتە جیهان.»
34 So they said to him, "Lord, give us this bread always." لەبەر ئەوە پێیان گوت: «گەورەم، هەموو کاتێک ئەو نانەمان بدەرێ.»
35 Jesus told them, "I am the bread of life. Whoever comes to me will never hunger; whoever believes in me will never thirst. عیساش پێی فەرموون: «منم نانی ژیان. ئەوەی بێتە لام هەرگیز برسی نابێت، ئەوەش باوەڕم پێ بهێنێت هەرگیز تینووی نابێت.
36 But as I told you, you have seen me and still do not believe. بەڵام پێم گوتن، منتان بینیوە و باوەڕیش ناهێنن.
37 All the Father gives me will come to me, and the one who comes to me I will never drive away. هەرکەسێک باوکم دەیداتە من دێتە لام، ئەوەش بێتە لام، هەرگیز دەریناکەم.
38 For I came down from heaven not to do my own will, but the will of him who sent me. من لە ئاسمانەوە دابەزیوم، نەک بۆ ئەوەی خواستی خۆم ئەنجام بدەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی.
39 This is the will of him who sent me: that I lose none of all he has given me, but raise them up on the last day. ئەمەش خواستی ئەوەیە کە منی ناردووە، هیچ کەسێک لەوانە لەدەست نەدەم کە پێی داوم، بەڵکو لە ڕۆژی دواییدا زیندوویان دەکەمەوە.
40 For this is the will of my Father: that everyone who looks to the Son and believes in him should have eternal life, and I will raise them up on the last day." خواستی باوکم ئەمەیە: هەرکەسێک تەماشای کوڕەکە بکات و باوەڕی پێ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی دەبێت، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە.»
41 So the Jews grumbled about him because he said, "I am the bread that came down from heaven." جولەکەش دەستیان کرد بە بۆڵەبۆڵکردن، چونکە فەرمووی: «منم ئەو نانەی لە ئاسمانەوە دابەزیوە.»
42 They said, "Isn't this Jesus, Joseph's son, whose father and mother we know? How can he now say, 'I have come down from heaven'?" گوتیان: «ئەمە عیسای کوڕی یوسف نییە، کە دایک و باوکی دەناسین؟ ئێستا چۆن دەڵێت ”لە ئاسمانەوە دابەزیوم“؟»
43 Jesus answered them, "Stop grumbling among yourselves. عیساش وەڵامی دانەوە و پێی گوتن: «لەناو خۆتاندا بۆڵەبۆڵ مەکەن.
44 "No one can come to me unless the Father who sent me draws him, and I will raise him on the last day. کەس ناتوانێت بێتە لام ئەگەر باوک ڕاینەکێشێت، ئەوەی ناردوومی، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە.
45 It is written in the Prophets: 'And they will all be taught by our Father.' Everyone who has heard and learned from the Father comes to me. لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە: ﴿هەموو لە خوداوە فێر دەبن.﴾ جا ئەوەی لە باوکەوە بیستبێتی و فێربووبێت دێتە لام.
46 Not that anyone has seen the Father except the one from him; he has seen the Father. کەس باوکی نەبینیوە جگە لەوەی لە خوداوەیە، تەنها ئەوەی لە خوداوەیە باوکی بینیوە.
47 Truly, truly, I tell you, whoever believes has eternal life. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕ بهێنێت ژیانی هەتاهەتایی هەیە.
48 I am the bread of life. منم نانی ژیان.
49 Your ancestors ate the manna in the wilderness, yet they died. باوباپیرانتان لە چۆڵەوانیدا مەنیان خوارد و مردن.
50 This is the bread that comes down from heaven, so anyone may eat it and not die. بەڵام ئەمە ئەو نانەیە کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە، تاکو ئەوەی لێی بخوات نەمرێت.
51 I am the living bread come down from heaven. Whoever eats this bread will live forever. The bread I will give is my flesh, for the life of the world." منم ئەو نانە زیندووەی کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە. ئەگەر یەکێک لەم نانە بخوات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. ئەو نانەش کە بۆ ژیانی جیهان دەیبەخشم، جەستەمە.»
52 Then the Jews argued sharply among themselves, "How can this man give us his flesh to eat?" جولەکەکان لەناو خۆیان دەمەقاڵەیان بوو و دەیانگوت: «ئەمە چۆن دەتوانێ جەستەی خۆیمان بداتێ بیخۆین؟»
53 Jesus told them, "Truly, truly, I tell you, unless you eat the flesh of the Son of Man and drink his blood, you have no life in yourselves. لەبەر ئەوە عیسا پێی فەرموون: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر جەستەی کوڕی مرۆڤ نەخۆن و خوێنی نەخۆنەوە، ژیان لە ناختاندا نابێت.
54 Whoever feeds on my flesh and drinks my blood has eternal life, and I will raise him on the last day. ئەوەی جەستەم بخوات و خوێنم بخواتەوە ژیانی هەتاهەتایی هەیە، منیش لە ڕۆژی دواییدا زیندووی دەکەمەوە،
55 For my flesh is true food, and my blood is true drink. چونکە جەستەم خۆراکی ڕاستەقینەیە و خوێنیشم خواردنەوەی ڕاستەقینە.
56 Whoever feeds on my flesh and drinks my blood remains in me, and I in him. ئەوەی جەستەم بخوات و خوێنم بخواتەوە بە منەوە پەیوەست دەبێت و منیش بەوەوە.
57 As the living Father sent me and I live because of the Father, so whoever feeds on me will live because of me. وەک باوکی زیندوو ناردوومی، منیش بەو باوکە زیندووم، ئاواش ئەوەی لە جەستەی من بخوات بەهۆی منەوە دەژیێت.
58 This is the bread that came down from heaven. It is not like the bread your ancestors ate and still died. Whoever feeds on this bread will live forever." ئەمە ئەو نانەیە کە لە ئاسمانەوە دابەزیوە، نەک وەکو ئەوەی باوباپیران خواردیان و مردن. ئەوەی لەم نانە بخوات هەتاهەتایە دەژیێت.»
59 He said these things while teaching in the synagogue at Capernaum. عیسا ئەمانەی لە کاتێکدا فەرموو کە لە کەنیشتی کەفەرناحومدا خەریکی فێرکردنی خەڵک بوو.
60 On hearing it, many of his disciples said, "This is a hard teaching. Who can accept it?" کاتێک زۆرێک لە قوتابییەکان گوێیان لەو فەرمایشتەی عیسا بوو، گوتیان: «ئەم قسەیە گرانە! کێ دەتوانێت وەریبگرێت؟»
61 Aware that his disciples were grumbling about this, Jesus said to them, "Does this offend you? عیسا لە دڵی خۆیدا زانی قوتابییەکانی بەهۆی ئەمەوە بۆڵەبۆڵ دەکەن، پێی فەرموون: «ئایا ئەمە دەبێتە هۆی ساتمەکردنتان؟
62 "Then what if you see the Son of Man ascending to where he was before? ئەی ئەگەر ببینن کوڕی مرۆڤ بەرزبێتەوە بۆ ئەو شوێنەی یەکەم جار لێی بوو؟!
63 The Spirit gives life; the flesh helps nothing. The words I have spoken to you are spirit and life. ڕۆحی پیرۆز ژیان دەدات، بەڵام جەستە بە کەڵک نایەت. ئەو قسانەی پێم گوتن ڕۆح و ژیانن.
64 But some of you don't believe." For Jesus knew from the start who didn't believe, and who would betray him. بەڵام هەندێکتان باوەڕ ناهێنن.» عیسا هەر لە سەرەتاوە ئەوانەی دەناسی کە باوەڕ ناهێنن، هەروەها دەیزانی کێ بە گرتنی دەدات.
65 And he said, "This is why I told you: no one can come to me unless the Father enables him." ئینجا فەرمووی: «لەبەر ئەوە پێم گوتن، کەس ناتوانێ بێت بۆ لام، مەگەر باوک ڕێگەی پێدابێت.»
66 From this time many of his disciples turned back and no longer walked with him. لەو کاتە بەولاوە زۆرێک لە قوتابییەکانی پشتیان تێکرد و ئیتر لەگەڵی نەدەگەڕان.
67 So Jesus asked the Twelve, "Do you want to leave too?" لەبەر ئەوە عیسا بە دوازدە قوتابییەکەی فەرموو: «ئەی ئێوە ناتانەوێ بڕۆن؟»
68 Simon Peter answered him, "Lord, to whom should we go? You have the words of eternal life. شیمۆن پەترۆس وەڵامی دایەوە: «گەورەم، بچینە لای کێ؟ وتەکانی ژیانی هەتاهەتایی لەلای تۆیە.
69 We have believed and known you are the Holy One of our Father." ئێمەش باوەڕمان هێنا و زانیمان کە تۆ پیرۆزەکەی خودایت.»
70 Jesus answered them, "Have I not chosen you, the Twelve? Yet one of you is a devil." عیسا وەڵامی دانەوە: «ئایا من ئێوەی دوازدەم هەڵنەبژاردووە؟ بەڵام یەکێک لە ئێوە ئیبلیسە!»
71 He meant Judas, son of Simon Iscariot, one of the Twelve, who was about to betray him. ئەو باسی یەهوزای شیمۆنی ئەسخەریوتی دەکرد، چونکە سەرەڕای ئەوەی کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە، بەڵام بەتەمابوو بە گرتنی بدات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]