Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 5 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After this there was a feast of the Jews, and Jesus went up to Jerusalem. پاش ماوەیەک لە کاتی جەژنێکی جولەکەدا، عیسا چوو بۆ ئۆرشەلیم.
2 By the Sheep Gate in Jerusalem is a pool with five covered porches, called Bethesda in Aramaic. لە ئۆرشەلیم لەلای دەروازەی مەڕ حەوزێک هەبوو بە عیبری پێیان دەگوت بێت‌حەسدا، بە دەوریدا پێنج ڕێڕەوی سەر داپۆشراو هەبوو کە هەردوو لایان بە کۆڵەکە گیرابوون.
3 In these lay a multitude of the sick—blind, lame, and paralyzed. لەوێ خەڵکێکی زۆر ڕاکشابوون، نەخۆش و کوێر و شەل و گۆج، [چاوەڕێی جوڵانی ئاوەکە بوون،
4 Not in this edition چونکە هەندێک جار فریشتەیەکی یەزدان دادەبەزی بۆ ناو حەوزەکە و ئاوەکەی دەجوڵاند، جا ئەوەی یەکەم کەس دەچووە ناو حەوزەکەوە، هەر نەخۆشییەکی هەبووایە چاک دەبووەوە.]
5 One man was there who had been sick for thirty-eight years. کابرایەک لەوێ بوو کە سی و هەشت ساڵ نەخۆش بوو.
6 Seeing him lying there and knowing he had already been there a long time, Jesus asked, "Do you want to be healed?" کاتێک عیسا ئەم کابرایەی بینی پاڵکەوتووە و زانی ماوەیەکی زۆرە وایە، پێی فەرموو: «دەتەوێ چاکبیتەوە؟»
7 The sick man answered him, "Sir, I have no one to put me in the pool once the water stirs—while I'm on my way, someone else gets in first." نەخۆشەکە وەڵامی دایەوە: «گەورەم، کاتێک ئاوەکە دەجوڵێت، کەسم نییە بمخاتە ناو حەوزەکەوە. هەروەها کاتێکیش هەوڵ دەدەم بڕۆم، یەکێکی دیکە پێش من دەچێتە ناوی.»
8 Jesus said to him, "Get up, take up your mat, and walk." عیساش پێی فەرموو: «هەستە! نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ!»
9 At once the man became well, picked up his mat, and walked. That day was the Sabbath. دەستبەجێ کابرا چاک بووەوە، نوێنەکەی هەڵگرت و ڕۆیشت. ئەو ڕۆژەش شەممە بوو،
10 So the Jews told the healed man, "It's the Sabbath—you're not allowed to carry your mat." لەبەر ئەوە ڕابەرانی جولەکە بە کابرای چاکبووەوەیان گوت: «شەممەیە و دروست نییە نوێنەکەت هەڵگریت.»
11 He answered them, "The man who healed me told me, 'Take up your mat and walk.'" کابرا وەڵامی دانەوە: «ئەوەی چاکیکردمەوە پێی فەرمووم: ”نوێنەکەت هەڵگرە و بڕۆ.“»
12 They asked him, "Who is the man who told you, 'Take it up and walk'?" لێیان پرسی: «ئەو پیاوە کێیە کە پێی گوتی: ”هەڵیبگرە و بڕۆ“؟»
13 But the healed man didn't know who it was, since Jesus had slipped away into the crowd there. بەڵام کابرای چاک بووەوە نەیدەزانی کێیە، چونکە عیسا لەناو ئەو خەڵکەی لەوێ بوون بە نهێنی دوور کەوتەوە.
14 Later Jesus found him in the temple and said, "You are healed now. Stop sinning, or something worse may happen to you." دوای ئەوە عیسا ئەوی لە پەرستگا بینییەوە و پێی فەرموو: «ئەوەتا چاکبوویتەوە. ئیتر گوناه مەکە، نەوەک خراپترت بەسەربێت.»
15 The man went away and told the Jews that it was Jesus who had made him well. کابراش چوو و بە ڕابەرانی جولەکەی گوت کە عیسا بووە چاکیکردووەتەوە.
16 And so the Jews began persecuting Jesus, because he was doing these things on the Sabbath. لەبەر ئەوەی کە عیسا ئەم کارانەی لە ڕۆژی شەممەدا دەکرد، ڕابەرانی جولەکە دەستیان کرد بە چەوساندنەوەی.
17 But Jesus answered them, "My Father is working until now, and I too am working." بەڵام عیسا لە بەرامبەردا فەرمووی: «هەتا ئێستا باوکم کار دەکات، منیش کار دەکەم.»
18 So the Jews sought even more to kill him: he not only broke the Sabbath but called our Father his own Father, making himself equal to him. لەبەر ئەم هۆیە جولەکەکان زیاتر هەوڵیان دەدا بیکوژن، چونکە تەنها شەممەی نەدەشکاند، بەڵکو دەیگوت کە خودا باوکیەتی، خۆی لەگەڵ خودا یەکسان دەکرد.
19 So Jesus said to them, "Truly, truly, I tell you: the Son can do nothing on his own, but only what he sees the Father doing. Whatever the Father does, the Son does the same. لەبەر ئەوە عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کوڕەکە ناتوانێت لە خۆیەوە هیچ شتێک بکات ئەوە نەبێت کە دەیبینێت باوک دەیکات، چونکە هەرچی باوک دەیکات، کوڕەکەش دەیکات.
20 "For the Father loves the Son and shows him everything he does; he will show him greater works than these, so you will be amazed. باوک کوڕی خۆی خۆشدەوێت و هەموو ئەوەی پیشان دەدات کە دەیکات، کاری لەمانەش مەزنتری پیشان دەدات، تاکو سەرسام بن.
21 For as the Father raises the dead and gives life, so the Son too gives life to anyone he wants. وەک چۆن باوک مردووان هەڵدەستێنێتەوە و زیندوو دەکاتەوە، کوڕەکەش ئەوەی بیەوێت زیندووی دەکاتەوە.
22 For the Father judges no one, but has entrusted all judgment to the Son, هەروەها باوک کەس حوکم نادات، بەڵکو هەموو حوکمدانی داوەتە دەست کوڕەکە،
23 so everyone honors the Son as they honor the Father; whoever doesn't honor the Son doesn't honor the Father who sent him. تاکو هەموو ڕێزی کوڕەکە بگرن وەک چۆن ڕێزی باوک دەگرن. ئەوەی ڕێزی کوڕەکە نەگرێ، ڕێزی باوکیش ناگرێ کە ناردوویەتی.
24 Truly, truly, I tell you: whoever hears my word and believes the one who sent me has eternal life and won't face judgment—they have passed from death to life. «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی گوێ لە وشەکەم بگرێت و باوەڕ بهێنێت بەوەی ناردوومی ژیانی هەتاهەتایی دەبێت و حوکم نادرێت، بەڵکو لە مردنەوە بۆ ژیان گواستراوەتەوە.
25 Truly, truly, I tell you, an hour comes, and is now here, when the dead will hear the voice of the Son of our Father, and those hearing will live. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: کاتێک دێت کە ئێستایە، کاتێک مردووان دەنگی کوڕی خودا دەبیستن، گوێگرانیش زیندوو دەبنەوە،
26 For as the Father has life in himself, he gave the Son to also have life in himself. چونکە وەک باوک ژیانی لە خۆیدا هەیە، بە کوڕەکەشی داوە ژیانی لە خۆیدا هەبێت.
27 And he has given him authority to execute judgment, because he is the Son of Man. دەسەڵاتی حوکمدانیشی داوەتێ، چونکە ئەو کوڕی مرۆڤە.
28 Don't be astonished at this—an hour is coming when everyone in the tombs will hear his voice, «لەمە سەرسام مەبن، چونکە کاتێک دێت هەموو ئەوانەی لەناو گۆڕدان دەنگی دەبیستن و
29 and come out—those who did good, to the resurrection of life; those who did evil, to the resurrection of judgment. دێنە دەرەوە، ئەوانەی کرداری چاکیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی بژین، بەڵام ئەوانەی کرداری خراپیان کردووە هەڵدەستنەوە بۆ ئەوەی حوکم بدرێن.
30 By myself I can do nothing. I judge as I hear; my judgment is fair, because I seek not my own will but the will of the One who sent me. لە خۆمەوە ناتوانم هیچ بکەم. وەک دەبیستم حوکم دەدەم، حوکمدانەکەشم دادپەروەرانەیە، چونکە داوای خواستی خۆم ناکەم، بەڵکو خواستی ئەوەی ناردوومی.
31 "If I testify about myself, my testimony is not valid. «ئەگەر خۆم شایەتی بۆ خۆم بدەم شایەتییەکەم ڕاست نییە.
32 There is another who testifies about me, and I know his testimony about me is true. یەکێکی دیکە شایەتیم بۆ دەدات، منیش دەزانم ئەو شایەتییەی بۆ منی دەدات ڕاستە.
33 You sent messengers to John, and he has testified to the truth. «نێردراوتان ناردە لای یەحیا، ئەویش شایەتی بۆ ڕاستی دا.
34 Not that I accept human testimony, but I say these things so that you may be saved. من شایەتی مرۆڤ وەرناگرم، ئەمانەش دەڵێم تاکو ئێوە ڕزگاربن.
35 John was a burning, shining lamp, and you were willing to rejoice briefly in his light. ئەو چرایەکی هەڵگیرساو و بریسکەدار بوو، دەتانویست ماوەیەک بە ڕووناکییەکەی دڵخۆش بن.
36 But I have testimony greater than John's: the works my Father gave me to finish—the very works I'm doing—testify that my Father sent me. «بەڵام من شایەتییەکم هەیە لەوەی یەحیا گرنگترە، چونکە ئەو کارانەی باوکم پێیداوم تەواوی بکەم، ئەم کارانە خۆیان شایەتیم بۆ دەدەن کە باوکم منی ناردووە.
37 And my Father who sent me has himself testified about me. You've never heard his voice or seen his form, باوکیشم کە ناردوومی، خۆی شایەتیم بۆ دەدات. ئێوە هەرگیز دەنگیتان نەبیستووە و ڕواڵەتیتان نەبینیوە،
38 and you don't have his word remaining in you, since you don't believe the one he sent. فەرمایشتەکەشی لە دڵی ئێوەدا نامێنێتەوە، چونکە ئەوەی ئەو ناردوویەتی ئێوە باوەڕی پێ ناکەن.
39 You search the Scriptures, thinking they hold eternal life—yet they themselves testify about me, نووسراوە پیرۆزەکان دەپشکنن، چونکە وا دەزانن ژیانی هەتاهەتایی بۆ ئێوە تێدایە. ئەم نووسراوانەش شایەتیم بۆ دەدەن،
40 yet you refuse to come to me so that you may have life. بەڵام ناتانەوێ بێنە لام تاکو ژیانتان هەبێت.
41 I do not accept glory from people, «من شکۆ لە خەڵک وەرناگرم.
42 but I know you—that you do not have the love of our Father within you. بەڵام ئێوەم ناسی کە خۆشەویستی خوداتان لە دڵدا نییە.
43 I have come in my Father's name, and you don't receive me; if another comes in his own name, you'll receive him. بە ناوی باوکمەوە هاتووم، پێشوازیم لێ ناکەن، بەڵام ئەگەر یەکێکی دیکە بە ناوی خۆیەوە بێت، پێشوازی لێدەکەن.
44 How can you believe, when you accept glory from one another and don't seek the glory from the only God? چۆن دەتوانن باوەڕ بهێنن ئەگەر شکۆمەندی لە یەکتری وەربگرن و داوای ئەو شکۆمەندییە نەکەن کە لە تاکە خوداوەیە؟
45 Don't think I will accuse you before my Father. Moses, in whom you've hoped, accuses you. «وا مەزانن من لەلای باوک سکاڵاتان لێ دەکەم. یەکێک هەیە سکاڵاتان لێ بکات، کە موسایە، ئەوەی هیواتان پێیەتی.
46 For if you believed Moses, you would believe me, because he wrote about me. ئەگەر باوەڕتان بە موسا بکردایە، باوەڕتان بە منیش دەکرد، چونکە لەبارەی منەوە نووسیویەتی.
47 But if you do not believe his writings, how will you believe my words?" ئەگەر باوەڕیش بە نووسراوی ئەو نەکەن، چۆن باوەڕ بە وتەکانی من دەکەن؟»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]