Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 10 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 "Truly, truly, I tell you: whoever doesn't enter the sheepfold through the gate, but climbs in another way, is a thief and a robber. «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەوەی لە دەرگاوە نەچێتە ناو پشتیری مەڕەکان، بەڵکو بە ڕێگایەکی دیکەدا بۆی سەربکەوێت، ئەوە دز و جەردەیە.
2 But the one who enters by the gate is the shepherd of the sheep. بەڵام ئەوەی لە دەرگاوە بچێتە ژوورەوە، ئەوە شوانی مەڕەکانە.
3 The gatekeeper opens for him, and the sheep hear his voice. He calls his own sheep by name and leads them out. دەرگاوانیش دەرگاکەی لێ دەکاتەوە، مەڕەکانیش گوێ لە دەنگی دەگرن، بە ناو بانگی مەڕەکانی خۆی دەکات و دەیانباتە دەرەوە.
4 After bringing all his own out, he goes ahead of them, and the sheep follow him because they know his voice. کاتێک هەموو ئەوانەی خۆی هێنایە دەرەوە، لەپێشیانەوە دەڕوات و مەڕەکانیش دوای دەکەون، چونکە دەنگی دەناسنەوە.
5 They will never follow a stranger—they'll run from him, since they don't know the voice of strangers." هەرگیز دوای کەسی بێگانە ناکەون، بەڵکو لێی ڕادەکەن، چونکە دەنگی بێگانە ناناسن.»
6 Jesus told them this figure of speech, but they didn't grasp what he meant. عیسا ئەم نموونەیەی بۆ گێڕانەوە، بەڵام ئەوان تێنەگەیشتن باسی چییان بۆ دەکات.
7 So Jesus said again, "Truly, truly, I tell you, I am the gate for the sheep. لەبەر ئەوە دیسان عیسا فەرمووی: «ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، منم دەرگای مەڕەکان.
8 "All who came before me are thieves and robbers, but the sheep did not listen to them. هەموو ئەوانەی پێش من هاتوون دز و جەردە بوون، بەڵام مەڕەکان گوێیان لێ نەگرتن.
9 I am the gate; whoever enters through me will be saved, going in and out, finding pasture. منم دەرگاکە. ئەوەی لە منەوە بچێتە ژوورەوە ڕزگاری دەبێت، ئازادانە دێتە ژوورەوە و دەچێتە دەرەوە و لەوەڕگا دەدۆزێتەوە.
10 The thief comes only to steal, kill, and destroy. I came so they may have life, and have it in abundance. دز نایەت بۆ دزین و کوشتن و لەناوبردن نەبێت. بەڵام من هاتووم تاکو ئەوان ژیانیان هەبێت، ژیانێکی پڕ و تەواو.
11 "I am the good shepherd. The good shepherd lays down his life for the sheep. «منم شوانە دڵسۆزەکە. شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی لە پێناوی مەڕەکاندا دادەنێت.
12 The hired hand, not a shepherd, doesn't own the sheep. Seeing the wolf coming, he leaves the sheep and flees—the wolf snatches and scatters them. بەکرێگیراویش شوانی مەڕەکان نییە و مەڕەکانیش هی ئەو نین. کاتێک دەبینێت گورگ دێت، مەڕەکان بەجێدەهێڵێت و ڕادەکات، گورگیش مەڕەکان دەبات و پەرتەوازەیان دەکات.
13 The man runs away because he is a hired hand and cares nothing for the sheep. کابرا هەڵدێت، چونکە بە کرێ گیراوە و خەمی مەڕەکانی نییە.
14 "I am the good shepherd. I know my own and my own know me, «منم شوانە دڵسۆزەکە. مەڕی خۆم دەناسم و ئەوانیش من دەناسن،
15 as the Father knows me and I know the Father, and I lay down my life for the sheep. هەروەک چۆن باوک دەمناسێت، منیش باوک دەناسم. ژیانم بۆ مەڕەکان دادەنێم.
16 I have other sheep not of this fold; I must lead them too, and they will hear my voice. They will become one flock, one shepherd. هەروەها مەڕی دیکەم هەیە کە سەر بەم پشتیرە نین، دەبێ ئەوانیش بهێنم، ئەوانیش گوێیان لە دەنگم دەبێت، جا دەبنە یەک مێگەل و یەک شوان.
17 This is why the Father loves me: I lay down my life only to take it up again. لەبەر ئەوە باوک منی خۆشدەوێت، چونکە ژیانی خۆم دادەنێم تاکو وەریبگرمەوە.
18 No one takes it from me, but I lay it down on my own. I have authority to lay it down, and authority to take it up again. This charge I received from my Father." کەس لە منی ناستێنێ، بەڵکو خۆم دایدەنێم. دەسەڵاتم هەیە دایبنێم و دەسەڵاتم هەیە بیبەمەوە. ئەم ڕاسپاردەیەم لە باوکمەوە وەرگرتووە.»
19 These words brought division among the Jews once again. بەهۆی ئەم قسانەوە دیسان دووبەرەکی لەنێو جولەکەکان پەیدابوو.
20 Many of them said, "He is demon-possessed and out of his mind. Why listen to him?" زۆرێک لەوان گوتیان: «ڕۆحی پیسی هەیە و وڕێنە دەکات. بۆچی گوێی لێ دەگرن؟»
21 But others said, "These aren't a demon-possessed man's words. Can a demon open blind eyes?" هەندێکی دیکەیان گوتیان: «ئەمە قسەی کەسێک نییە کە ڕۆحی پیسی تێدابێت. ئایا ڕۆحی پیس دەتوانێت چاوی نابینا چاک بکاتەوە؟»
22 Then came the Feast of Dedication at Jerusalem. It was winter, زستان بوو و لە ئۆرشەلیم جەژنی هەنوکە بوو،
23 and Jesus was walking in the temple, in Solomon's Colonnade. عیساش لە حەوشەکانی پەرستگا لە ڕێڕەوە سەر داپۆشراوەکەی سلێمان پیاسەی دەکرد، کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو.
24 The Jews surrounded him and said, "How long will you hold us in suspense? If you are the Christ, tell us plainly." جولەکەکان لێی کۆبوونەوە و پێیان گوت: «هەتا کەی لە گومان دەمانهێڵیتەوە؟ ئەگەر تۆ مەسیحەکەیت، بە ئاشکرا پێمان بڵێ.»
25 Jesus answered, "I told you, and you don't believe. The works I do in my Father's name testify about me, عیسا وەڵامی دانەوە: «پێم گوتن بەڵام باوەڕ ناکەن. ئەو کارانەی بە ناوی باوکمەوە دەیکەم، شایەتیم بۆ دەدەن.
26 but you do not believe, because you are not my sheep. بەڵام ئێوە باوەڕ ناکەن، چونکە لە مەڕەکانم نین.
27 My sheep listen to my voice; I know them, and they follow me. مەڕەکانم گوێ لە دەنگم دەگرن، منیش دەیانناسم و ئەوانیش بەدوام دەکەون،
28 I give them eternal life, and they will never perish, and no one will snatch them from my hand. ژیانی هەتاهەتاییان دەدەمێ و هەرگیز لەناو ناچن، کەسیش لە دەستم نایانڕفێنێت.
29 My Father, who gave them to me, is greater than all; no one can snatch them out of the Father's hand. باوکم کە بە منی داون لە هەمووان گەورەترە، کەسیش ناتوانێت لە دەستی باوک بیانڕفێنێت.
30 I and the Father are one." من و باوک یەکین.»
31 Again the Jews picked up stones to stone him. دیسان ئەو جولەکانەی بەرهەڵستی عیسایان دەکرد بەردیان هەڵگرت تاکو بەردبارانی بکەن.
32 Jesus replied, "I have shown you many good works from the Father. For which of these are you going to stone me?" بەڵام عیسا پێی فەرموون: «زۆر کاری چاکم لەلایەن باوکەوە پیشاندان، بەهۆی کامیانەوە بەردبارانم دەکەن؟»
33 "We're stoning you not for good work," they said, "but for blasphemy, because you, a mere man, claim to be God." جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «لەبەر کردارێکی چاک بەردبارانت ناکەین، بەڵکو بەهۆی کفرکردنتەوە، چونکە تۆ مرۆڤیت و خۆت دەکەیت بە خودا.»
34 Jesus answered them, "Is it not written in your Law: 'I have said you are gods'? عیساش وەڵامی دانەوە: ‏«ئایا لە تەوراتەکەتان نەنووسراوە: ﴿من پێم گوتن: ”ئێوە خوداوەندەکانن“﴾؟
35 If he called them 'gods,' to whom the word of my Father came—and Scripture cannot be broken, نووسراوە پیرۆزەکە هەمیشە ڕاستی دەفەرموێت. ئەگەر خودا ئەوانە بە ”خوداوەندەکان“ ناو بنێت کە وشەی خودایان بۆ هاتووەتە خوارەوە،
36 what about the one the Father set apart and sent into the world? Why accuse me of blasphemy for saying, 'I am the Son of our Father'? ئیتر چۆن ئێوە بەوە دەڵێن کە باوک بۆ خۆی تەرخانی کردووە و ناردوویەتی بۆ جیهان: ”تۆ کفر دەکەیت،“ چونکە گوتم: ”من کوڕی خودام“؟
37 "If I am not doing the works of my Father, then do not believe me. ئەگەر کارەکانی باوکم نەکەم، باوەڕم پێ مەکەن.
38 But if I do them, even if you won't believe me, believe the works, so you'll know and keep knowing the Father is in me, and I in the Father." بەڵام ئەگەر ئەو کارانە بکەم، هەرچەندە باوەڕیشم پێ ناکەن، باوەڕ بەو کارانە بکەن، تاکو بزانن و تێبگەن کە باوک لە مندایە و منیش لە باوکدام.»
39 Again they tried to seize him, but he escaped their grasp. دیسان ویستیان بیگرن، بەڵام لە دەستیان دەربازی بوو.
40 Jesus then went back across the Jordan, to the place where John had first been baptizing, and stayed there. ئینجا عیسا چووەوە ئەوبەری ڕووباری ئوردون و لەوێ مایەوە، لەو شوێنەی کە یەحیا یەکەم جار خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا.
41 Many came to him, saying, "John performed no sign, but all John said about this man was true." زۆر خەڵک هاتنە لای و دەیانگوت: «یەحیا هیچ پەرجووێکی نەکرد، بەڵام هەرچی یەحیا دەربارەی ئەم پیاوە گوتی ڕاست بوو.»
42 And in that place many believed in him. لەوێ خەڵکێکی زۆر باوەڕیان بە عیسا هێنا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]