Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 11 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 A man named Lazarus was sick, from Bethany, the village of Mary and her sister Martha. پیاوێک بە ناوی لەعازر نەخۆش بوو کە خەڵکی بێت‌عەنیا بوو، هەمان گوندی مریەم و مەرسای خوشکی.
2 Mary—whose brother Lazarus was sick—anointed the Lord with fragrant oil and dried his feet with her hair. ئەم مریەمە ئەوە بوو کە مەسیحی خاوەن شکۆی بە بۆن چەورکرد، بە پرچی پێیەکانی سڕییەوە، لەعازری نەخۆشیش برای بوو.
3 So the sisters sent word to him, saying, "Lord, the one you love is sick." خوشکەکان هەواڵیان بۆ عیسا نارد و گوتیان: «گەورەم، ئەوەتا ئەوەی خۆشتدەوێ نەخۆشە.»
4 Hearing this, Jesus said, "This sickness won't end in death, but is for the glory of our Father, so the Son of our Father may be glorified through it." کاتێک عیسا ئەمەی بیست فەرمووی: «ئەم نەخۆشییە بۆ مردن نییە، بەڵکو بۆ شکۆداری خودایە، تاکو بەهۆیەوە کوڕی خودا شکۆدار بێت.»
5 Now Jesus loved Martha and her sister and Lazarus. لەگەڵ ئەوەی عیسا مەرسا و خوشکەکەی و لەعازری خۆشدەویست،
6 So when he heard Lazarus was sick, he stayed two more days where he was. کاتێک بیستی نەخۆشە، دوو ڕۆژی دیکە لەو شوێنەی لێی بوو مایەوە.
7 Then after this he said to the disciples, "Let us go back to Judea." دوای ئەمە عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «با بگەڕێینەوە بۆ ناوچەی یەهودیا.»
8 The disciples said to him, "Rabbi, the Jews just now tried to stone you, and you're going back there?" قوتابییەکان پێیان گوت: «ڕابی، ماوەیەک لەمەوبەر جولەکەکانی ئەوێ دەیانویست بەردبارانت بکەن، دیسان دەچیتەوە ئەوێ؟»
9 Jesus answered, "Aren't there twelve hours in the day? Anyone who walks by day won't stumble - he sees the light of this world. عیساش وەڵامی دایەوە: «ئایا ڕۆژ دوازدە کاتژمێر نییە؟ ئەوەی بە ڕۆژ بڕوات پێی هەڵناکەوێت، چونکە ڕووناکیی ئەم جیهانە دەبینێت.
10 But if anyone walks at night, he stumbles, because the light is not in him." بەڵام ئەوەی بە شەو بڕوات پێی هەڵدەکەوێت، چونکە ڕووناکی تێدا نییە.»
11 After this, he told them, "Our friend Lazarus has fallen asleep, but I'm going to wake him." ئەمانەی فەرموو، پاشان پێی فەرموون: «لەعازری دۆستمان نوستووە، بەڵام دەڕۆم تاکو بەخەبەری بهێنمەوە.»
12 So the disciples said to him, "Lord, if he has fallen asleep, he will get better." ئینجا قوتابییەکان پێیان گوت: «گەورەم، ئەگەر ئەو نوستووە، چاکدەبێتەوە.»
13 Now Jesus had been speaking about his death, but they thought he meant natural sleep. عیسا باسی مردنی ئەوی کرد، بەڵام ئەوان وایانزانی باس لە نوستنی ئاسایی دەکات.
14 So then Jesus told them plainly, "Lazarus has died, عیساش بە ئاشکرا پێی فەرموون: «لەعازر مردووە.
15 I'm glad for your sake I wasn't there, so you'll believe. But let's go to him." لەبەر ئێوە دڵشادم کە لەوێ نەبووم، تاکو باوەڕ بهێنن. وەرن، با بڕۆین بۆ لای.»
16 So Thomas, called the Twin, told the other disciples, "Let's go too, and die with him." تۆماسیش کە بە دووانە بانگ دەکرا، بە قوتابییە هاوەڵەکانی گوت: «با ئێمەش لەگەڵ ئەودا بڕۆین تاکو لەگەڵ ئەودا بمرین.»
17 So when Jesus arrived, he found that Lazarus had already been in the tomb four days. کاتێک عیسا گەیشت، زانی لەعازر وا چوار ڕۆژە لە گۆڕدایە.
18 Bethany was near Jerusalem, about two miles away, بێت‌عەنیاش نزیکەی پازدە تیرهاوێژ لە ئۆرشەلیمەوە دوور بوو.
19 and many of the Jews had come to Martha and Mary to console them about their brother. ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان هاتبوونە لای مەرسا و مریەم تاکو سەرەخۆشی براکەیان لێ بکەن.
20 When Martha heard Jesus was coming, she went to meet him; Mary stayed sitting in the house. کاتێک مەرسا بیستی عیسا هاتووە، بەرەوپیری چوو، بەڵام مریەم لە ماڵ مایەوە.
21 Martha said to Jesus, "Lord, if you had been here, my brother would not have died. ئینجا مەرسا بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد.
22 But even now I know that whatever you ask of our Father, he will give you." ئێستاش دەزانم هەرچی لە خودا داوا بکەیت، خودا دەتداتێ.»
23 Jesus said to her, "Your brother will rise again." عیسا پێی فەرموو: «براکەت زیندوو دەبێتەوە.»
24 Martha said to him, "I know he'll rise again in the resurrection on the last day." مەرساش پێی گوت: «دەزانم لە زیندووبوونەوەی ڕۆژی دواییدا هەڵدەستێتەوە.»
25 Jesus told her, "I am the resurrection and the life. Whoever believes in me will live, even though he dies, عیسا پێی فەرموو: «منم زیندووبوونەوە و ژیان. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەگەر بشمرێت زیندوو دەبێتەوە.
26 and everyone who lives and believes in me will never die. Do you believe this?" هەروەها هەرکەسێک کە زیندووە و باوەڕم پێ بهێنێت، هەرگیز نامرێت. باوەڕ بەمە دەکەیت؟»
27 She said to him, "Yes, Lord; I believe you are the Christ, the Son of our Father, the one coming into the world." پێی گوت: «بەڵێ گەورەم. باوەڕم هێناوە کە تۆ مەسیحەکەیت، کوڕی خودای، ئەوەی بۆ جیهان دێت.»
28 After saying this, she went and called her sister Mary privately: "The Teacher is here—he's calling for you." پاشان کە ئەمەی گوت، چوو مریەمی خوشکی بانگکرد و بە نهێنی گوتی: «مامۆستا لێرەیە، بانگت دەکات.»
29 When Mary heard this, she rose quickly and went to him. ئەویش کە ئەمەی بیست خێرا هەستا و هاتە لای.
30 Jesus had not yet entered the village; he was still where Martha met him. عیسا هێشتا نەهاتبووە ناو گوندەکە، بەڵکو لەو شوێنە بوو کە مەرسای لێ بینی.
31 The Jews with her in the house, comforting her, saw Mary rise quickly and leave; they followed, thinking she was going to the tomb to weep there. ئەو جولەکانەی لە ماڵەوە لەگەڵی بوون و دڵنەواییان دەکرد، بینییان مریەم خێرا هەستا و چووە دەرەوە، دوای کەوتن، وایانزانی دەچێتە سەر گۆڕەکە تاکو لەوێ بگریێت.
32 Mary came to Jesus, saw him, fell at his feet, and said, "Lord, if you had been here, my brother would not have died." کاتێک مریەم گەیشتە ئەو شوێنەی عیسای لێبوو و ئەوی بینی، بەسەر پێیدا کەوت و پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد.»
33 When Jesus saw her weeping, and the Jews who came with her also weeping, he groaned in spirit and was troubled. عیساش کە بینی دەگریێت و ئەو جولەکانەش کە لەگەڵی هاتبوون دەگریێن، کاری لە ڕۆحی کرد و خەمبار بوو،
34 And he said, "Where have you laid him?" They said to him, "Lord, come and see." لێی پرسین: «لەکوێتان داناوە؟» ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «گەورەم، وەرە و ببینە.»
35 Jesus wept. جا عیسا گریا.
36 So the Jews said, "See how he loved him!" لەبەر ئەوە جولەکەکان گوتیان: «سەیر بکەن، چەندی خۆشدەویست!»
37 But some of them said, "Could this man who opened the blind man's eyes not have kept him from dying?" بەڵام هەندێکیان گوتیان: «ئەمە کە چاوی نابیناکەی چاک کردەوە، ئایا نەیدەتوانی وای بکردایە ئەمیش نەمردایە؟»
38 So Jesus, again deeply moved in himself, came to the tomb—a cave with a stone against it. دیسان عیسا لە ناخەوە خەم دایگرت و هاتە لای گۆڕەکە کە ئەشکەوتێک بوو دەمەکەی بەردێکی پێوەنرابوو.
39 Jesus said, "Take away the stone." Martha, the dead man's sister, said to him, "Lord, he must smell by now—he's been dead four days." عیسا فەرمووی: «بەردەکە لادەن.» مەرسای خوشکی مردووەکە پێی گوت: «گەورەم، بۆنی کردووە، چونکە چوار ڕۆژە.»
40 Jesus said to her, "Didn't I tell you: if you believe you'll see our Father's glory?" عیساش پێی فەرموو: «ئەی پێم نەگوتی ئەگەر باوەڕ بکەیت شکۆی خودا دەبینیت؟»
41 So they removed the stone. Jesus looked up and said, "Father, I thank you that you heard me. ئەوسا بەردەکەیان لابرد، عیساش چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و فەرمووی: «باوکە، سوپاست دەکەم کە گوێت لێ گرتم.
42 I knew you always hear me, but I said this for the crowd standing here, so they may believe you sent me." دەمزانی کە تۆ هەمیشە گوێم لێ دەگریت. بەڵام لەبەر ئەو خەڵکەی لەم ناوە ڕاوەستاون ئەمەم گوت، تاکو باوەڕ بکەن کە تۆ منت ناردووە.»
43 When he had said this, he cried out with a loud voice, "Lazarus, come out!" کە ئەمەی فەرموو، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەعازر وەرە دەرەوە!»
44 The dead man came out, feet and hands bound with strips of linen, and his face wrapped in cloth. Jesus said to them, "Untie him; let him go." ئەوسا مردووەکە هاتە دەرەوە، دەست و قاچی بە کفن بەسترابوو، ڕووشی بە دەسماڵێک پێچرابوو. عیساش پێی فەرموون: «بیکەنەوە، بهێڵن با بڕوا.»
45 So many of the Jews who came to Mary and saw what Jesus did believed in him. لەبەر ئەوە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان کە بۆ لای مریەم هاتبوون و ئەمەیان بینی کە عیسا کردی، باوەڕیان پێی هێنا.
46 But some of them went to the Pharisees and told them what Jesus had done. بەڵام هەندێکیان چوونە لای فەریسییەکان و ئەوەی عیسا کردبووی پێیان ڕاگەیاندن.
47 So the chief priests and Pharisees convened the council and said, "What are we doing? For this man performs many signs. لەبەر ئەوە کاهینانی باڵا و فەریسییەکان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵایان کۆکردەوە. گوتیان: «چی بکەین؟ چونکە ئەم پیاوە پەرجووی زۆر دەکات.
48 If we leave him alone, everyone will believe in him, and the Romans will come and take away both our place and our nation." ئەگەر بەم شێوەیە لێیگەڕێین هەموو خەڵکەکە باوەڕی پێ دەهێنن، ڕۆمانییەکانیش دێن، پەرستگاکەمان دەڕووخێنن و نەتەوەکەمان ڕاپێچ دەکەن.»
49 But one of them, Caiaphas, high priest that year, told them, "You know nothing at all. یەکێک لەوان، بە ناوی قەیافا، ئەو ساڵە سەرۆکی کاهینان بوو، پێی گوتن: «ئێوە هیچ نازانن!
50 Don't you see it's better for you that one man die for the people than the whole nation perish?" تێناگەن کە باشترە بۆتان پیاوێک لە جیاتی گەل بمرێت، لەوەی کە گەل هەمووی لەناوبچێت.»
51 He didn't say this on his own; as high priest that year, he prophesied Jesus would die for the nation, ئەو لە خۆیەوە ئەمەی نەگوت، بەڵکو لەو ساڵەدا سەرۆکی کاهینان بوو، پێشبینیی کرد کە عیسا لە جیاتی گەل دەمرێت،
52 not only for the nation, but also to gather into one the scattered children of our Father. نەک تەنها لە جیاتی ئەو گەلە، بەڵکو تاکو ڕۆڵەکانی خودا کە پەرتەوازە بوون کۆبکاتەوە و یەکیانبخاتەوە.
53 So from that day on they plotted to put him to death. ئیتر لەو ڕۆژەوە پیلانی کوشتنیان داڕشت.
54 So Jesus no longer moved about openly among the Jews, but withdrew to a town called Ephraim near the wilderness, and stayed there with his disciples. لەبەر ئەوە چیتر عیسا بە ئاشکرا بەناو خەڵکی یەهودیادا نەدەگەڕا، بەڵکو لەوێوە چووە ناوچەکانی نزیک چۆڵەوانی، بۆ شارێک ناوی ئەفرایم بوو، لەگەڵ قوتابییەکانی لەوێ مایەوە.
55 The Jews' Passover was near, and many went up from the country to Jerusalem before it to purify themselves. لەو کاتەدا جەژنی پەسخەی جولەکەکان نزیک بوو، زۆر کەس لە گوندەکانەوە پێش جەژن بۆ ئۆرشەلیم هاتبوون تاکو خۆیان پاک بکەنەوە.
56 So they looked for Jesus, asking each other as they stood in the temple, "What do you think? Surely he won't come to the feast?" جا بە دوای عیسادا دەگەڕان، هەروەها کاتێک لە حەوشەکانی پەرستگا ڕاوەستابوون بە یەکتریان دەگوت: «ڕاتان چییە؟ ئایا بۆ جەژن نایەت؟»
57 The chief priests and Pharisees had ordered that anyone who knew his whereabouts must report it, so they could arrest him. کاهینانی باڵا و فەریسییەکانیش فەرمانیان دەرکردبوو ئەگەر هەرکەسێک بزانێت ئەو لەکوێیە، دەبێت ئاشکرای بکات، تاکو بیگرن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]