Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 12 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Six days before Passover, Jesus came to Bethany, where Lazarus, whom Jesus raised from death, lived. شەش ڕۆژ پێش جەژنی پەسخە عیسا هاتە بێت‌عەنیا کە لەعازری لێبوو، ئەوەی عیسا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.
2 There they gave him a dinner; Martha served, and Lazarus was one of those at the table with him. لەوێ شێوێکیان بۆ ئامادە کرد، مەرسا خزمەتی دەکرد، لەعازریش یەکێک بوو لەوانەی لەگەڵی پاڵیدابووەوە.
3 Mary took about a pint of pure nard perfume, expensive, and anointed Jesus' feet, then wiped his feet with her hair. The house filled with the fragrance of the perfume. مریەمیش نیو لیتر بۆنی ناردینی بێگەردی گرانبەهای هێنا و پێیەکانی عیسای پێ چەورکرد، ئینجا بە قژی پێیەکانی عیسای سڕییەوە و ماڵەکەش پڕبوو لە بۆنی خۆش.
4 But Judas Iscariot, one of his disciples, the one who was about to betray him, said, یەهوزای ئەسخەریوتی کە یەکێک بوو لە قوتابییەکانی و بەتەمابوو بە گرتنی بدات، گوتی:
5 "Why was this perfume not sold for about a year's wages and given to the poor?" «بۆچی ئەم بۆنە بە سێ سەد دینار نەفرۆشرا و نەدرا بە هەژاران؟»
6 He said this not because he cared about the poor, but because he was a thief who kept the money box, taking what was put in it. ئەمەی گوت نەک لەبەر ئەوەی خەمی هەژارانی دەخوارد، بەڵکو لەبەر ئەوەی دز بوو و سندوقی پارەشی لەلا بوو، لەو پارەیەی دەبرد کە تێیدا دادەنرا.
7 So Jesus said, "Leave her alone. She has kept this for the day of my burial. عیساش فەرمووی: «وازی لێ بهێنن، بۆ ڕۆژی ناشتنم هەڵیگرتبوو،
8 You will always have the poor among you, but you will not always have me." چونکە هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم.»
9 A large crowd of Jews learned Jesus was there and came, not only for him but to see Lazarus, whom he had raised from the dead. کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان زانییان عیسا لەوێیە، هاتن، نەک تەنها لەبەر عیسا، بەڵکو بۆ بینینی لەعازریش کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە.
10 So the chief priests planned to kill Lazarus as well, ئەوسا کاهینانی باڵا تەگبیریان کرد لەعازریش بکوژن،
11 because on account of him many of the Jews were going over and believing in Jesus. چونکە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان بەهۆی ئەوەوە دەڕۆیشتن و باوەڕیان بە عیسا دەهێنا.
12 The next day, the large crowd that came for the feast heard Jesus was coming to Jerusalem. بۆ بەیانی ئەو ئاپۆرەیە لە خەڵک کە هاتبوون بۆ جەژن، بیستیان کە عیسا دێت بۆ ئۆرشەلیم.
13 They took palm branches and went out to meet him, shouting, "Hosanna! Blessed is he who comes in the name of our Father—the King of Israel!" لقە دار خورمایان برد و بەرەوپیری چوون، هاواریان دەکرد: «هۆسانا! ﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾» «پیرۆزە پاشای ئیسرائیل!»
14 Jesus found a young donkey and rode on it, just as it is written: عیسا جاشکێکی بینی، سواری بوو، وەک نووسراوە:
15 "Do not be afraid, daughter of Zion; look, your king is coming, seated on a donkey's colt." ﴿ئەی شاری سییۆن مەترسە، ئەوەتا پاشاکەت دێت بە سواری جاشی ماکەرێک.﴾
16 His disciples didn't understand these things at first; but when Jesus was glorified, they remembered these things were written about him, and that they had done these things to him. سەرەتا قوتابییەکانی لەمانە تێنەگەیشتن. بەڵام پاش ئەوەی عیسا شکۆدار کرا، بیریان کەوتەوە کە ئەمانە دەربارەی ئەو نووسراون، ئەوانیش ئەمانەیان بۆ ئەو کردووە.
17 The crowd that was with him when he called Lazarus from the tomb and raised him from the dead kept testifying. هەروەها ئەو خەڵکەش کە لەگەڵی بوون کاتێک لەعازری لەناو گۆڕەکەوە بانگکرد و لەنێو مردوواندا هەڵیستاندەوە، شایەتییان بۆی دەدا.
18 The crowd went to meet him because they heard he had done this sign. لەبەر ئەوە بوو خەڵکەکە چوونە دەرەوە بۆ ئەوەی پێشوازیی لێ بکەن، چونکە بیستیان ئەو پەرجووەی کردووە.
19 So the Pharisees said to each other, "See, you're accomplishing nothing—the whole world has gone after him." فەریسییەکانیش بە یەکتریان گوت: «دەبینن هیچمان لە دەست نایەت! ئەوەتا هەموو جیهان دوای کەوتووە!»
20 Now there were some Greeks among those who went up to worship at the feast. هەندێک یۆنانی لەنێو ئەوانە بوون کە هاتبوون لە جەژندا خواپەرستی بکەن.
21 These came to Philip, from Bethsaida in Galilee, and asked him, "Sir, we want to see Jesus." ئەوان هاتنە لای فیلیپۆسی خەڵکی بێت‌سەیدای جەلیل و پێیان گوت: «گەورەم، دەمانەوێت عیسا ببینین.»
22 Philip went and told Andrew; then Andrew and Philip went and told Jesus. فیلیپۆسیش هات و بە ئەندراوسی گوت، ئینجا ئەندراوس و فیلیپۆس هاتن و بە عیسایان گوت.
23 Jesus replied to them, "The hour has come for the Son of Man to be glorified. عیساش وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «کاتی شکۆدارکردنی کوڕی مرۆڤ هاتووە.
24 Truly, truly, I tell you, unless a wheat grain falls to the ground and dies, it stays alone; but if it dies, it bears much fruit. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، دەنکە گەنم ئەگەر نەکەوێتە ناو زەوی و نەمرێت، بە تەنها دەمێنێتەوە. بەڵام کە مرد، ئەوسا بەرهەمی زۆر دەدات.
25 Whoever loves his life loses it; whoever hates his life in this world keeps it for eternal life. ئەوەی ژیانی خۆی خۆشدەوێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لەم جیهانەدا ڕقی لە ژیانی خۆی دەبێتەوە، ئەوا بۆ هەتاهەتایە ژیانی دەپارێزێت.
26 Whoever serves me must follow me, so my servant will be where I am. Whoever serves me, my Father will honor him." ئەوەی خزمەتم دەکات با بەدوام بکەوێت. ئیتر من لە هەر شوێنێک بم، خزمەتکاریشم لەوێیە. ئەگەر یەکێک خزمەتم بکات باوکم ڕێزی لێ دەگرێت.»
27 "Now my soul is troubled. What should I say—'Father, save me from this hour'? But this is why I came to this hour. Father, glorify your name." «ئێستا خەمبارم، چی بڵێم؟ ”باوکە لەم کاتە ڕزگارم بکە“؟ بەڵام نەخێر، من بۆ ئەم کاتە هاتووم.
28 Then a voice came from heaven: "I have glorified it, and I will glorify it again." ئەی باوک، ناوت شکۆدار بکە!» جا دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «شکۆدارم کردووە و شکۆداریشی دەکەمەوە.»
29 The crowd standing there heard it and said it thundered; others said an angel spoke to him. ئەو خەڵکەی لەوێ ئامادەبوون گوێیان لێبوو و گوتیان: «هەورەتریشقە بوو!» هەندێکی دیکەیان گوتیان: «فریشتەیەک بوو قسەی لەگەڵ کرد.»
30 Jesus said, "This voice came for your sake, not mine. عیسا فەرمووی: «ئەو دەنگەی هات بۆ من نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو.
31 Now is the judgment of this world; now the ruler of this world will be cast out. ئێستا کاتی حوکمدانی ئەم جیهانەیە. ئێستا سەرۆکی ئەم جیهانە دەردەکرێت.
32 And I, when I am lifted up from the earth, will draw all people to myself." کاتێک منیش لە زەوییەوە بەرز دەکرێمەوە، ئەوا هەمووان بۆ لای خۆم ڕادەکێشم.»
33 He said this to show by what kind of death he was going to die. ئەمەی گوت ئاماژەی کرد بەو شێوە مردنەی کە دەبێت بمرێت.
34 The crowd replied, "We've heard from the Law that the Christ stays forever. How can you say the Son of Man must be lifted up? Who is this Son of Man?" خەڵکەکە وەڵامیان دایەوە: «لە تەوراتدا بیستوومانە کە مەسیح هەتاهەتایە دەمێنێتەوە، ئیتر چۆن دەڵێی ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بەرز بکرێتەوە“؟ ئەم کوڕی مرۆڤە کێیە؟»
35 So Jesus said, "The light is with you a little while longer. Walk while you have light, so darkness doesn't overtake you. Whoever walks in darkness doesn't know where he's going. عیساش پێی فەرموون: «ڕووناکییەکەتان بۆ کاتێکی کورت لەسەر دەمێنێتەوە. بڕۆن هەتا ڕووناکیتان لەگەڵە، نەوەک تاریکیتان بەسەردا بێت، چونکە ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات نازانێ بۆ کوێ دەڕوات.
36 While you have light, believe in the light, so you become children of light." Having said this, Jesus left and hid from them. باوەڕ بە ڕووناکییەکە بهێنن هەتا ڕووناکییەکەتان لەگەڵدایە، تاکو ببنە ڕۆڵەی ڕووناکییەکە.» عیسا ئەمانەی فەرموو، ڕۆیشت و خۆی لێیان شاردەوە.
37 Though he had performed so many signs in their presence, they still would not believe in him, هەرچەندە زۆر پەرجووی لەبەردەمیان کرد، بەڵام باوەڕیان پێ نەهێنا،
38 so that the word of Isaiah the prophet would be fulfilled, which he spoke: "Father, who has believed our message? And to whom has the arm of our Father been revealed?" تاکو وتەی ئیشایا پێغەمبەر بێتە دی کە گوتی: ﴿ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد و هێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟﴾
39 This is why they could not believe, for Isaiah said again: لەبەر ئەوە نەیانتوانی باوەڕ بهێنن، چونکە ئیشایا لە شوێنێکی دیکە گوتی:
40 "He has blinded their eyes and hardened their heart, so that they would not see with their eyes, nor understand with their heart, nor turn—and I would heal them." ﴿چاویانی کوێر و دڵیانی ڕەقکردووە، بۆ ئەوەی بە چاویان نەبینن و بە دڵیان تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و منیش چاکیان بکەمەوە.﴾
41 Isaiah said these things because he saw Jesus' glory and spoke about him. ئیشایا ئەمانەی گوت، چونکە شکۆی ئەوی بینی و باسی کرد.
42 Still, many even of the rulers believed in him, but they didn't admit it because of the Pharisees, so they wouldn't be expelled from the synagogue, هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر لە ڕابەرەکانیش باوەڕیان پێی هێنا، بەڵام لەبەر فەریسییەکان ڕایاننەدەگەیاند نەوەک لە کەنیشت دەربکرێن،
43 for they loved the glory that comes from people more than the glory that comes from our Father. چونکە شکۆی خەڵکیان لە شکۆی خودا زیاتر خۆشدەویست.
44 Jesus cried out, "Whoever believes in me does not believe in me only, but in the one who sent me. ئینجا عیسا بە دەنگی بەرز فەرمووی: «ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، باوەڕ بە من ناهێنێت، بەڵکو بەوەی ناردوومی،
45 And whoever sees me sees the one who sent me. ئەوەش کە دەمبینێت، ئەوە دەبینێت کە ناردوومی.
46 I came into the world as light, so no one who believes in me stays in the darkness. من وەک ڕووناکی هاتوومەتە جیهان، تاکو هەرکەسێک باوەڕم پێ بهێنێت لە تاریکیدا نەمێنێتەوە.
47 If anyone hears my words and doesn't keep them, I don't judge him—I didn't come to judge the world, but to save the world. «ئەگەر یەکێک گوێی لە وتەکانم بوو و کاری پێ نەکرد، من حوکمی نادەم، چونکە نەهاتووم تاکو جیهان حوکم بدەم، بەڵکو جیهان ڕزگار بکەم.
48 Whoever rejects me and doesn't accept my words already has a judge: my spoken word will judge him on the last day. ئەوەی ڕەتم بکاتەوە و وتەکانم وەرنەگرێت، یەکێک هەیە حوکمی بدات، ئەو قسەیەی کە من کردم لە ڕۆژی دواییدا حوکمی دەدات.
49 I have not spoken on my own; but the Father who sent me himself commanded me what to say and how to speak. من لە خۆمەوە قسەم نەکردووە، بەڵکو ئەو باوکەی کە ناردوومی، ڕایسپاردووم کە چی بڵێم و چ قسەیەک بکەم.
50 I know his commandment is eternal life, so I say only what the Father told me to say." دەزانم ڕاسپاردەی ئەو خەڵکی بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەبات، هەر بۆیە هەرچی بڵێم، بەو جۆرە دەیڵێم کە باوکم پێی فەرمووم.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]