Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 20 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Early on the first day of the week, while dark, Mary Magdalene came to the tomb and saw the stone taken from it. لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، هێشتا تاریک بوو، مریەمی مەجدەلی هاتە سەر گۆڕەکە و بینی بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە.
2 So she ran and came to Simon Peter and the other disciple, the one Jesus loved, and told them, "They've taken the Lord from the tomb, and we don't know where they put him." ئەویش ڕایکرد و هاتە لای شیمۆن پەترۆس و ئەو قوتابییەی دیکە کە عیسا خۆشی دەویست، پێی گوتن: «گەورەیان لە گۆڕەکەدا بردووە و نازانین لەکوێ دایانناوە!»
3 So Peter and the other disciple set out and went toward the tomb. ئینجا پەترۆس و قوتابییەکەی دیکە بەرەو گۆڕەکە بەڕێکەوتن.
4 Both ran together, but the other disciple ran faster than Peter, reaching the tomb first. هەردووکیان بەیەکەوە ڕایاندەکرد، بەڵام قوتابییەکەی دیکە پێش پەترۆس کەوت و زووتر گەیشتە سەر گۆڕەکە.
5 And stooping down, he saw the linen cloths lying there, but he did not go in. دانەوییەوە و بینی کەتانەکە دانراوە، بەڵام نەچووە ژوورەوە.
6 Simon Peter, following him, arrived and entered the tomb, and saw the linen cloths lying there, ئینجا شیمۆن پەترۆس کە دوایکەوتبوو هات و چووە ناو گۆڕەکە، بینی کەتانەکە دانراوە.
7 and the cloth that was on his head, not lying with the linen wrappings but folded separately in one place. ئەو دەسماڵەی کە بەسەری عیساوە پێچرابوو، لەگەڵ کەتانەکە دانەنرابوو، بەڵکو بە جیا لە جێیەک پێچرابووەوە.
8 The other disciple, first to reach the tomb, then went in too; he saw and believed. ئەوسا قوتابییەکەی دیکەش کە یەکەم جار هاتبووە سەر گۆڕەکە چووە ژوورەوە. بینی و باوەڕی هێنا.
9 For they still did not understand the Scripture, that he must rise from the dead. ئەو کاتە هێشتا لە نووسراوە پیرۆزەکان تێنەگەیشتبوون کە دەبێ عیسا لەنێو مردووان هەستێتەوە.
10 Then the disciples went back to their homes. دواتر قوتابییەکان گەڕانەوە شوێنی خۆیان.
11 But Mary stood outside the tomb, weeping. As she wept, she bent to look into the tomb. بەڵام مریەم لەلای گۆڕەکە لە دەرەوە ڕاوەستابوو دەگریا. کاتێک دەگریا، دانەوییەوە و سەیری ناو گۆڕەکەی کرد،
12 She saw two angels in white, seated where Jesus's body had lain, one at the head, one at the feet. بینی دوو فریشتە بە جلی سپییەوە لەو شوێنەی تەرمەکەی عیسای لێ دانرابوو دانیشتوون، یەکێک لەلای سەرییەوە ئەوی دیکە لەلای پێیەوە.
13 They asked her, "Woman, why are you crying?" She answered, "They took my Lord, and I don't know where they put him." لێیان پرسی: «خانم، بۆچی دەگریت؟» وەڵامی دانەوە: «گەورەمیان بردووە، نازانم لەکوێ دایانناوە.»
14 Saying this, she turned and saw Jesus standing there, not knowing it was Jesus. کە ئەمەی گوت ئاوڕی دایەوە، بینی عیسا ڕاوەستاوە، بەڵام نەیزانی عیسایە.
15 Jesus said to her, "Woman, why are you crying? Who are you seeking?" Taking him for the gardener, she said, "Sir, if you carried him off, tell me where you put him, and I'll take him away." عیسا پێی فەرموو: «خانم! بۆچی دەگریت؟ بەدوای کێدا دەگەڕێیت؟» وایزانی باخەوانەکەیە، پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر تۆ بردووتە پێم بڵێ لەکوێ داتناوە تاکو بیبەمەوە.»
16 Jesus said to her, "Mary." She turned and said to him in Aramaic, "Rabboni!" (which means Teacher). عیساش پێی فەرموو: «مریەم!» ئەویش ئاوڕی دایەوە و بە عیبری پێی گوت: «ڕابۆنی!» کە بە واتای مامۆستا دێت.
17 Jesus said to her, "Do not cling to me, for I have not yet ascended to the Father. But go to my brothers and say to them, 'I am ascending to my Father and your Father.'" عیسا پێی فەرموو: «دەستم لێ مەدە، چونکە هێشتا بۆ لای باوک بەرز نەبوومەتەوە. بەڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: ”من بەرز دەبمەوە بۆ لای باوکم و باوکتان، خودام و خوداتان.“»
18 Mary Magdalene went and told the disciples, "I have seen the Lord," and that he had said these things to her. مریەمی مەجدەلی هات و بە قوتابییەکانی ڕاگەیاند: «گەورەم بینی!» ئەوەشی پێ گوتن کە پێی فەرمووبوو.
19 That evening, the first day of the week, with the doors locked where the disciples were, for fear of the Jewish leaders, Jesus came, stood among them, and said, "Peace be with you." ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کە یەکەم ڕۆژی هەفتە بوو، لە ترسی ڕابەرانی جولەکە، دەرگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون کە قوتابییەکانی لێبوو، عیسا هات و لە ناوەڕاستدا ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت!»
20 After saying this, he showed them his hands and side. The disciples rejoiced to see the Lord. کە ئەمەی فەرموو، دەستی و کەلەکەی پیشاندان، جا قوتابییەکان کە مەسیحی خاوەن شکۆیان بینی دڵشاد بوون.
21 Jesus said to them again, "Peace to you. As the Father has sent me, so I send you." ئینجا دیسان عیسا پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت! هەروەک چۆن باوک منی ناردووە، منیش دەتاننێرم.»
22 After saying this, he breathed on them and said to them, "Receive the Holy Spirit. کە ئەمەی گوت، فووی لێکردن، پێی فەرموون: «ڕۆحی پیرۆز وەربگرن.
23 If you forgive anyone's sins, they're forgiven; if you hold back forgiveness from anyone, it's held back." ئەوەی ئێوە گوناهی ببەخشن، بەخشراوە. ئەوەی ئێوە گوناهی نەبەخشن، نەبەخشراوە.»
24 Now Thomas, one of the Twelve, called the Twin, was not with them when Jesus came. بەڵام تۆماس کە یەکێکە لە دوازدە قوتابییەکە و بە دیدمۆس ناسراوە، لەگەڵ قوتابییەکان نەبوو کاتێک عیسا هات.
25 The other disciples kept telling him, "We've seen the Lord!" But he told them, "Unless I see the nail marks in his hands, put my finger where they were, and put my hand in his side, I'll never believe." قوتابییەکانی دیکە پێیان گوت: «گەورەمان بینی!» ئەویش پێی گوتن: «ئەگەر جێگای بزمارەکان بە دەستیەوە نەبینم، پەنجە نەخەمە شوێنی بزمارەکانەوە، دەست لە کەلەکەی نەدەم هەرگیز باوەڕ ناکەم.»
26 Eight days later, his disciples were indoors again, Thomas with them. Though the doors were locked, Jesus came, stood among them, and said, "Peace be with you." لەدوای هەشت ڕۆژ، قوتابییەکانی دیسان لە ژوورەوە بوون و تۆماسیش لەگەڵیان بوو، دەرگاکانیش داخرابوون، عیسا هات و لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا، فەرمووی: «سڵاوتان لێ بێت!»
27 Then he said to Thomas, "Put your finger here, see my hands. Reach your hand out, put it in my side. Leave doubt behind—believe." ئینجا بە تۆماسی فەرموو: «پەنجەت بێنە ئێرە و دەستم ببینە، دەستت بێنە و لە کەلەکەمی بدە. بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.»
28 Thomas answered him, "My Lord and my God!" تۆماس وەڵامی دایەوە: «ئەی خاوەن شکۆ و خودای من!»
29 Jesus said to him, "Have you believed because you've seen me? Blessed are those who haven't seen, yet believe." عیسا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی منت بینی، باوەڕت کرد؟ خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی نەیانبینی و باوەڕیان هێنا.»
30 Jesus did many other signs before his disciples, not written in this book. عیسا لەبەردەم قوتابییەکانیدا زۆر پەرجووی دیکەی کرد کە لەم پەڕتووکەدا نەنووسراوە.
31 But these are written so you'll believe Jesus is the Christ, the Son of our Father, and by believing have life in his name. بەڵام ئەمانە نووسراون تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]