Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 21 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Afterward Jesus showed himself again to the disciples by the Sea of Tiberias—this is how he showed himself. دوای ئەمە دیسان عیسا بەم شێوەیە لە دەریاچەی جەلیل خۆی بۆ قوتابییەکان دەرخست:
2 Simon Peter, Thomas called Twin, Nathanael from Cana in Galilee, Zebedee's sons, and two other disciples were together. شیمۆن پەترۆس و تۆماس کە بە دیدمۆس ناسرابوو، لەگەڵ ناتانئیل کە خەڵکی قانای جەلیل بوو، هەروەها کوڕەکانی زەبدی و دوو قوتابی دیکەی ئەو پێکەوە بوون.
3 Simon Peter told them, "I'm going fishing." "We'll go with you," they said. So they went out and got into the boat, but caught nothing that night. شیمۆن پەترۆس پێی گوتن: «بۆ ڕاو دەچم.» پێیان گوت: «ئێمەش لەگەڵت دێین.» ئینجا ڕۆیشتن و سواری بەلەم بوون، بەڵام لەو شەوەدا هیچیان نەگرت.
4 At daybreak Jesus stood on the shore, yet the disciples didn't know it was Jesus. کاتی بەرەبەیان، عیسا لە کەناری دەریاچەکە ڕاوەستا، بەڵام قوتابییەکان نەیانزانی ئەوە عیسایە.
5 Jesus said to them, "Children, do you have any fish?" They answered him, "No." عیسا پێی فەرموون: «کوڕینە، هیچ ماسیتان پێ نییە؟» وەڵامیان دایەوە: «نەخێر.»
6 He told them, "Cast the net on the boat's right side, and you'll find fish." So they cast it, and were no longer able to haul it in for the sheer number of fish. پێی فەرموون: «تۆڕەکە هەڵبدەنە لای ڕاستی بەلەمەکە، ماسی دەبیننەوە.» جا هەڵیاندا و ئیتر لەبەر زۆری ئەو ماسییانەی تێیدا بوو نەیانتوانی تۆڕەکە ڕابکێشنە ناو بەلەمەکە.
7 The disciple Jesus loved told Peter, "It's the Lord!" Hearing it was the Lord, Simon Peter wrapped his coat around him—he'd taken it off to work—and threw himself into the sea. ئەو قوتابییەی عیسا خۆشی دەویست بە پەترۆسی گوت: «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە!» کاتێک پەترۆس بیستی «ئەوە عیسای خاوەن شکۆیە،» خۆی بە جلەکانی داپۆشی چونکە ڕووت بوو، خۆی هەڵدایە ناو ئاوەکەوە.
8 The other disciples came in the boat, dragging the net full of fish, since they were only about one hundred yards from shore. قوتابییەکانی دیکە بە بەلەمەکە هاتن و تۆڕی ماسییەکەیان ڕادەکێشا، چونکە تەنها دوو سەد باڵ لە وشکانییەوە دوور بوون.
9 When they went ashore, they saw a charcoal fire with fish on it, and bread. کاتێک دابەزینە وشکانی، بینییان وا خەڵووز ئامادە کراوە و ماسی خراوەتە سەری و نان دانراوە.
10 Jesus said to them, "Bring some of the fish you have just caught." عیسا پێی فەرموون: «لەو ماسییانە بهێنن کە ئێستا گرتتان.»
11 So Simon Peter climbed aboard and dragged the net ashore, full of 153 large fish; despite so many, it didn't tear. شیمۆن پەترۆسیش سەرکەوت و تۆڕەکەی ڕاکێشایە سەر وشکانی، سەد و پەنجا و سێ ماسی گەورەی تێدابوو، لەگەڵ زۆریەکەشی تۆڕەکە نەدڕا.
12 Jesus said to them, "Come, eat breakfast." None of the disciples dared ask him, "Who are you?"—they knew it was the Lord. عیسا پێی فەرموون: «وەرن بخۆن.» هیچ کام لە قوتابییەکان نەیانوێرا پرسیاری لێ بکەن: «تۆ کێیت؟» زانییان عیسای خاوەن شکۆیە.
13 Jesus came, took the bread, and gave it to them, and the fish as well. عیسا هات، نانەکەی هەڵگرت و پێیدان، ماسییەکەش بە هەمان شێوە.
14 This was now the third time Jesus revealed himself to the disciples after being raised from the dead. ئەمە سێیەم جار بوو کە عیسا پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان بۆ قوتابییەکان دەرکەوت.
15 After they ate breakfast, Jesus asked Simon Peter, "Simon, son of John, do you love me with all your heart, more than these?" He answered, "Yes, Lord, you know I love you as a friend." Jesus told him, "Feed my lambs." دوای ئەوەی نانیان خوارد عیسا بە شیمۆن پەترۆسی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت لەوانە خۆشتر دەوێت؟» پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت کە تۆم خۆشدەوێت.» پێی فەرموو: «بەرخەکانم بلەوەڕێنە.»
16 A second time Jesus asked, "Simon son of John, do you love me with all your heart?" He replied, "Yes, Lord, you know I love you as a friend." Jesus said, "Take care of my sheep." دیسان پێی فەرمووەوە: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «بەڵێ گەورەم، دەزانیت خۆشمدەوێیت.» پێی فەرموو: «ببە بە شوانی مەڕەکانم.»
17 A third time Jesus said to him, "Simon son of John, do you love me as a friend?" Peter was hurt that Jesus asked him a third time, "Do you love me as a friend?" and said, "Lord, you know everything; you know that I love you as a friend." Jesus said to him, "Feed my sheep." سێیەم جار پێی فەرموو: «شیمۆنی یۆنا، منت خۆشدەوێت؟» پەترۆس دڵگران بوو، چونکە سێ جار پێی فەرموو: «منت خۆشدەوێت؟» پێی گوت: «گەورەم، تۆ هەموو شتێک دەزانیت. دەزانیت کە خۆشمدەوێیت.» عیسا پێی فەرموو: «مەڕەکانم بلەوەڕێنە.
18 "Truly, truly, I tell you: when you were young, you dressed yourself and went where you wanted; but when you're old, you'll stretch out your hands, and another will dress you and take you where you don't want to go." ڕاستی ڕاستیت پێ دەڵێم، کاتێک گەنج بوویت پشتێنەکەتت دەبەست و بۆ هەرکوێ دەتویست، دەچوویت. بەڵام کاتێک پیر دەبیت دەستت درێژ دەکەیت و یەکێکی دیکە پشتێنەکەت دەبەستێت و دەتباتە شوێنێک کە ناتەوێت.»
19 Jesus said this to show by what kind of death Peter would glorify our Father. Then he told him, "Follow me." ئەمەی گوت وەک ئاماژەکردنێک بۆ مردنی پەترۆس کە بەهۆیەوە خودا شکۆدار دەکات. لەدوای ئەمە پێی فەرموو: «دوام بکەوە!»
20 Peter turned and saw the disciple Jesus loved following—the one who leaned back against Jesus at supper and asked, "Lord, who is going to betray you?" پەترۆس ئاوڕی دایەوە و بینی کە ئەو قوتابییەی کە عیسا خۆشی دەویست دوایان کەوتووە، ئەوەی لە کاتی نانی ئێوارەدا شانی بە سنگی عیساوە نابوو و پێی گوتبوو: «گەورەم، کێیە ئەوەی بە گرتنت دەدات؟»
21 When Peter saw him, he said to Jesus, "Lord, what about this man?" کاتێک پەترۆس ئەمەی بینی بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەی ئەمە چی لێدێت؟»
22 Jesus told him, "If I want him to remain until I come, what's that to you? You follow me." عیساش پێی فەرموو: «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟ تۆ دوام بکەوە.»
23 So this word spread among the brothers and sisters that this disciple would not die. Yet Jesus did not tell him he would not die, but, "If I want him to remain until I come, what is that to you?" ئیتر ئەم قسەیە لەنێو برایان وا بڵاو بووەوە کە ئەو قوتابییە نامرێت. بەڵام عیسا پێی نەفەرموو کە نامرێت، بەڵکو «ئەگەر بمەوێت دەمێنێتەوە هەتا دێمەوە، بە تۆ چی؟»
24 This is the disciple testifying to these things and who wrote them; we know his testimony is true. ئەمەش ئەو قوتابییەیە کە دەربارەی ئەم شتانە شایەتی دەدات و ئەم شتانەی نووسیوە. ئێمەش دەزانین شایەتییەکەی ڕاستە.
25 Jesus did many other things too. If each were written down, I don't think the world itself could hold the books written. زۆر شتی دیکە هەیە عیسا کردوویەتی، ئەگەر یەک لەدوای یەک بنووسرایەتەوە، وابزانم خودی جیهان جێگای ئەو پەڕتووکە نووسراوانەی تێدا نەدەبووەوە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]