Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 19 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then Pilate took Jesus and had him flogged. ئیتر پیلاتۆس عیسای برد و دایە بەر قامچی.
2 The soldiers wove a crown of thorns, put it on his head, and wrapped a purple robe around him. سەربازەکان تاجێکیان لە دڕک چنی و خستیانە سەر سەری و کەوایەکی ئەرخەوانییان لەبەرکرد.
3 They kept coming to him, saying, "Hail, King of the Jews!" and slapped his face. لێی دەچوونە پێشەوە، دەیانگوت: «سڵاو، ئەی پاشای جولەکە!» و زللەیان لێی دەدا.
4 Pilate went out again and said to them, "Look, I'm bringing him out to you, so you'll know I find no fault in him." دیسان پیلاتۆس هاتە دەرەوە و پێی گوتن: «بۆتانی دەهێنمە دەرەوە تاکو بزانن هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم!»
5 So Jesus came out wearing the crown of thorns and the purple robe. Pilate told them, "Here is the man!" عیسا بە تاجی دڕکاوی و جلی ئەرخەوانییەوە هاتە دەرەوە، پیلاتۆس پێی گوتن: «ئەوە پیاوەکەیە!»
6 When the chief priests and guards saw him, they shouted, "Crucify him! Crucify him!" Pilate told them, "Take him yourselves and crucify him, since I find no guilt in him." کاتێک کاهینانی باڵا و پاسەوانان بینییان، هاواریان کرد: «لە خاچی بدە! لە خاچی بدە!» پیلاتۆس وەڵامی دانەوە: «ئێوە بیبەن و لە خاچی بدەن، چونکە من خراپەی تێدا نابینم.»
7 The Jews answered him, "We have a law; by that law he must die, because he made himself the Son of God." ڕابەرانی جولەکە وەڵامیان دایەوە: «تەوراتمان هەیە. بەگوێرەی تەورات دەبێت بمرێت، چونکە خۆی کردووەتە کوڕی خودا.»
8 When Pilate heard this, he was even more afraid. کاتێک پیلاتۆس گوێی لەم قسەیە بوو زیاتر ترسا.
9 He went into headquarters again and asked Jesus, "Where are you from?" But Jesus gave him no answer. گەڕایەوە ناو کۆشکەکە و بە عیسای گوت: «خەڵکی کوێی؟» بەڵام عیسا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە.
10 So Pilate said to him, "You won't speak to me? Don't you know I have authority to release you, and authority to crucify you?" پیلاتۆس پێی گوت: «قسەم بۆ ناکەیت؟ ئایا نازانیت دەسەڵاتم هەیە کە ئازادت بکەم یان لە خاچت بدەم؟»
11 Jesus answered him, "You would have no authority over me at all unless it had been given you from above. That is why the one who handed me over to you bears the greater sin." عیسا وەڵامی دایەوە: «هیچ دەسەڵاتێکت بەسەر منەوە نییە، مەگەر لە سەرەوە پێت درابێت. لەبەر ئەوە ئەوەی منی داوەتە دەست تۆ گوناهەکەی گەورەترە.»
12 From then on, Pilate tried to release him, but the Jews cried out, "If you release him, you're no friend of Caesar. Anyone who makes himself king opposes Caesar." ئیتر پیلاتۆس هەوڵی دەدا ئازادی بکات، بەڵام ڕابەرانی جولەکە هاواریان دەکرد: «ئەگەر ئەمە ئازاد بکەیت، دۆستی قەیسەر نیت. هەرکەسێک خۆی بکاتە پاشا، لە دژی قەیسەر دەدوێت.»
13 Hearing these words, Pilate brought Jesus out and sat on the judgment seat at a place called Stone Pavement—Gabbatha in Aramaic. کاتێک پیلاتۆس گوێی لەم قسانە بوو، عیسای بردە دەرەوە و لەسەر کورسی دادوەری دانیشت، لە شوێنێک پێی دەگوترێ «بەردڕێژکراو»، کە بە عیبری پێی دەڵێن «گەباسا».
14 It was Passover Preparation Day, about noon. He told the Jews, "Here is your King!" ڕۆژی ئامادەکاری جەژنی پەسخە بوو، نزیکەی کاتژمێر دوازدە بوو. ئینجا پیلاتۆس بە جولەکەکانی گوت: «ئەوەتا پاشاکەتان.»
15 They yelled, "Take him away! Take him away! Crucify him!" Pilate asked them, "Crucify your king?" The chief priests answered, "We have no king but Caesar." ئەوانیش هاواریان کرد: «بیبە! بیبە! لە خاچی بدە!» پیلاتۆس لێی پرسین: «پاشاکەتان لە خاچ بدەم؟» کاهینانی باڵا وەڵامیان دایەوە: «جگە لە قەیسەر پاشامان نییە.»
16 So then he handed him over to them to be crucified. So they took Jesus, ئیتر پیلاتۆس دایە دەستیان تاکو لە خاچ بدرێت. سەربازەکانیش عیسایان برد.
17 carrying his own cross, he went out to the place called The Place of a Skull, called Golgotha in Aramaic. عیساش خاچەکەی خۆی هەڵگرت و چوو بەرەو ئەو شوێنەی کە پێی دەگوترا «شوێنی کاسەسەر»، بە عیبریش دەبێتە «گولگۆسا».
18 There they crucified him, with two others, one on each side, Jesus in the middle. لەوێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە خاچیان دا، هەریەکە لە لایەکییەوە، عیساش لە ناوەڕاستیان.
19 Pilate also wrote a sign and put it on the cross: Jesus of Nazareth, King of the Jews. پیلاتۆسیش تەختەیەکی لەسەر خاچەکە داکوتا کە لەسەری نووسیبوو: «عیسای ناسیرەیی، پاشای جولەکە.»
20 Many Jews read this sign, since the place Jesus was crucified was near the city; it was written in Aramaic, Latin, and Greek. جولەکەیەکی زۆر نووسراوەکەیان خوێندەوە کە بە عیبری و لاتینی و یۆنانی نووسرابوو، چونکە ئەو شوێنەی عیسای تێدا لە خاچ درابوو لە شارەوە نزیک بوو.
21 So the Jewish chief priests said to Pilate, "Don't write 'The King of the Jews,' but 'This man said, I am King of the Jews.'" کاهینانی باڵای جولەکە بە پیلاتۆسیان گوت: «مەنووسە: پاشای جولەکە، بەڵام بنووسە: ”خۆی گوتی من پاشای جولەکەم.“»
22 Pilate answered, "What I have written, I have written." پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئەوەی نووسیومە، نووسیومە.»
23 After crucifying Jesus, the soldiers took his clothes and split them into four shares, one per soldier, and took the tunic too. The tunic was seamless, woven in one piece from top to bottom. کاتێک سەربازەکان عیسایان لە‏ خاچ دا، جلەکانیان برد و کردیان بە چوار بەشەوە، هەر سەربازێک بەشێکی بەرکەوت. کراسەکەشیان برد، کراسەکە بێ دروومان بوو، لەسەرڕا یەک پارچە چنرابوو.
24 So they said to each other, "Let's not tear it, but cast lots for who gets it." This was to fulfill the Scripture that says, "They divided my clothes among themselves, and cast lots for my garment." So the soldiers did this. لەبەر ئەوە بە یەکتریان گوت: «پێویست ناکات بیدڕێنین. با تیروپشکی لەسەر بکەین بزانین بۆ کێ دەبێت.» ئەمەش ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی کە فەرموویەتی: ﴿جلوبەرگەکەی منیان لەنێو خۆیان بەشکرد و تیروپشکیان لەسەر کراسەکەم کرد.﴾ جا سەربازەکان ئەمەیان کرد.
25 His mother, his mother's sister, Mary wife of Clopas, and Mary Magdalene stood near Jesus' cross. لەلای خاچەکەی عیسا، دایکی و پووری و مریەمی ژنی کلۆپا و مریەمی مەجدەلی ڕاوەستابوون.
26 Seeing his mother and the disciple he loved standing there, Jesus told her, "Woman, here is your son." کاتێک عیسا دایکی بینی لەگەڵ ئەو قوتابییەدا ڕاوەستاوە کە ئەم خۆشی دەویست، بە دایکی فەرموو: «ژنەکە، ئەوەتا کوڕی تۆ.»
27 Then he said to the disciple, "Here is your mother." From that hour, the disciple took her into his home. بە قوتابییەکەشی فەرموو: «ئەوەتا دایکی تۆ.» ئیتر لەو کاتەوە قوتابییەکە بردییەوە ماڵی خۆی.
28 After this, knowing all was now finished, Jesus said, to fulfill Scripture, "I am thirsty." پاشان، لەبەر ئەوەی عیسا زانی کە هەموو شتێک تەواو بووە، هەروەها بۆ ئەوەی نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، فەرمووی: «تینوومە.»
29 A jar full of sour wine sat there; they soaked a sponge in it, fixed it on a hyssop stalk, and lifted it to his mouth. گۆزەیەکی پڕ لە سرکە دانرابوو، ئیسفەنجێکی پڕ لە سرکەیان خستە سەر لقە زوفایەک و بەرزیان کردەوە بۆ دەمی.
30 Jesus took the sour wine and said, "It is finished." He bowed his head and gave up his spirit. کاتێک عیسا تامی سرکەکەی کرد، فەرمووی: «تەواو بوو.» لەدوای ئەوە سەری دانەواند و گیانی سپارد.
31 Since it was Preparation Day, and they didn't want the bodies remaining on the cross during the Sabbath—that Sabbath was a special day—the Jews asked Pilate to break their legs and remove the bodies. پاشان ڕابەرانی جولەکە داوایان لە پیلاتۆس کرد قاچی لەخاچدراوان بشکێنرێن و تەرمەکانیان هەڵبگیردرێن، چونکە ڕۆژی ئامادەکاری بوو، ئەو شەممەیە ڕۆژێکی گەورە بوو، تاکو تەرمەکان لە شەممەدا لەسەر خاچ نەمێنن.
32 So soldiers came and broke the legs of the first man, then the other crucified with him. ئینجا سەربازەکان هاتن و هەردوو قاچی ئەوەی یەکەم و ئەوی دیکەیان شکاند کە لەگەڵ عیسادا لە خاچ درابوون.
33 But coming to Jesus, seeing he was already dead, they didn't break his legs. بەڵام کاتێک هاتنە لای عیسا بینییان وا مردووە، قاچییان نەشکاند.
34 But one of the soldiers pierced his side with a spear, and blood and water immediately came out. بەڵام یەکێک لە سەربازەکان ڕمێکی لە کەلەکەی دا، دەستبەجێ خوێن و ئاو دەرچوو.
35 The eyewitness has testified—his testimony is true, and he knows he speaks the truth—so you also may believe. ئەو پیاوەی ئەمەی بینی شایەتی دا، شایەتییەکەشی ڕاستە. خۆی دەزانێت کە ڕاست دەڵێت، تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن.
36 For these things happened to fulfill the Scripture: "Not one of his bones will be broken." ئەمە ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی: ﴿هیچ ئێسکێکی ئەو ناشکێنرێت!﴾
37 And again another Scripture says, "They will look on the one they have pierced." هەروەها نووسراوێکی پیرۆزی دیکەش دەفەرموێ: ﴿تەماشای ئەوە دەکەن کە ڕمیان لێداوە.﴾
38 Afterward, Joseph of Arimathea—a disciple of Jesus, but secretly, for fear of the Jews—asked Pilate to let him remove Jesus' body. Pilate agreed, so he came and removed it. پاش ئەوە یوسفی خەڵکی ڕامە کە لە ترسی ڕابەرانی جولەکە بە نهێنی قوتابی عیسا بوو، داوای لە پیلاتۆس کرد تاکو تەرمی عیسا ببات، پیلاتۆسیش ڕێی دا. ئەویش هات و تەرمەکەی برد.
39 Nicodemus, who had first come to Jesus at night, also came, bringing a mixture of myrrh and aloes, about seventy-five pounds. نیقۆدیمۆسیش هات، ئەوەی یەکەم جار بە شەو هاتە لای عیسا. لەگەڵ خۆی نزیکەی سی لیتر موڕی تێکەڵاو بە ئەلوای هێنا.
40 They took Jesus's body and wrapped it in linen cloths with spices, as is Jewish burial custom. جا تەرمەکەی عیسایان برد و بە کەتان لەگەڵ بۆن پێچایانەوە، وەک نەریتی جولەکەیە لە کفن کردن.
41 Where he was crucified there was a garden, and in the garden a new tomb where no one had yet been laid. لەو شوێنەی عیسای تێدا لە خاچ درا باخچەیەکی لێبوو، لە باخچەکەشدا گۆڕێکی نوێی لێبوو کەسی تێدا نەنێژرابوو.
42 Because it was the Jewish Preparation day, and the tomb was near, they laid Jesus there. لەبەر ڕۆژی ئامادەکاری جولەکەکان عیسایان لەوێ دانا، چونکە گۆڕەکە نزیک بوو.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]