Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 18 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 After saying these things, Jesus went out with his disciples across the Kidron Valley, where a garden stood; he and his disciples entered it. لەدوای ئەوەی عیسا نوێژەکەی تەواو کرد، لەگەڵ قوتابییەکانی بەڕێکەوت بۆ ئەوبەری دۆڵی قدرۆن کە باخچەیەکی لێبوو، خۆی و قوتابییەکانی چوونە ناوی.
2 Judas the betrayer knew the place too, since Jesus often gathered there with his disciples. یەهوزاش ئەوەی بە گرتنی دا، شوێنەکەی دەزانی، چونکە عیسا زۆر جار لەگەڵ قوتابییەکانی لەوێ کۆدەبووەوە.
3 So Judas came there with a detachment of soldiers and officers from the chief priests and Pharisees, carrying lanterns, torches, and weapons. ئینجا یەهوزا تیپێک سەرباز و خزمەتکارانی کاهینانی باڵا و فەریسییەکانی برد، بە مەشخەڵ و چرا و چەکەوە هاتە ئەوێ.
4 So Jesus, knowing all that was coming on him, went out and said to them, "Who are you looking for?" عیساش هەموو ئەو شتانەی دەزانی کە بەسەری دەهات، چوو و پێی فەرموون: «کێتان دەوێت؟»
5 They answered him, "Jesus of Nazareth." Jesus said, "I AM." Judas, his betrayer, stood with them. وەڵامیان دایەوە: «عیسای ناسیرەیی». عیسا پێی فەرموون: «من ئەوم». یەهوزاش ئەوەی بە گرتنی دا لەگەڵیان ڕاوەستابوو.
6 When Jesus said to them, "I AM," they drew back and fell to the ground. کاتێک عیسا پێی فەرموون: «من ئەوم،» گەڕانەوە دواوە و کەوتنە سەر زەوی.
7 So he asked them again, "Who are you looking for?" And they said, "Jesus of Nazareth." لێی پرسینەوە: «کێتان دەوێت؟» گوتیان: «عیسای ناسیرەیی.»
8 Jesus answered, "I told you I AM. So if you're looking for me, let these men go." عیسا وەڵامی دایەوە: «پێم گوتن من ئەوم. ئەگەر بەدوای مندا دەگەڕێن، با ئەمانە بڕۆن.»
9 This fulfilled Jesus's own word: "I have not lost a single one of those you gave me." بەمەش ئەو قسەیەی هێنایە دی کە فەرمووبووی: «ئەوانەی پێت دابووم کەسیانم ون نەکرد.»
10 So Simon Peter drew his sword, struck the high priest's servant, and cut off his right ear—the servant named Malchus. شیمۆن پەترۆس شمشێرێکی پێبوو دەریهێنا، لە کۆیلەی سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی ڕاستی بڕی. ئەو کۆیلەیەش ناوی مەلخۆس بوو.
11 So Jesus told Peter, "Sheath your sword. Shouldn't I drink the cup my Father has given me?" عیسا بە پەترۆسی فەرموو: «شمشێرەکەت بگەڕێنەوە کێلانەکەی. ئایا ئەو جامەی کە باوک پێیداوم نەیخۆمەوە؟»
12 Then the troops, their commander, and the Jewish officers seized Jesus and tied him up. ئیتر تیپە سەربازەکە و فەرماندەکەیان و خزمەتکارانی جولەکەکان عیسایان گرت و بەستیانەوە.
13 They took him to Annas first, for he was father-in-law to Caiaphas, high priest that year. یەکەم جار بردیانە لای حەنا، چونکە خەزووری قەیافا بوو کە ئەو ساڵە سەرۆکی کاهینان بوو.
14 Caiaphas was the one who advised the Jews: better one man die for the people. قەیافاش ئەو پیاوە بوو ڕاوێژی بۆ ڕابەرانی جولەکە کردبوو کە باشتر وایە پیاوێک لە جیاتی گەل بمرێت.
15 Simon Peter and another disciple followed Jesus. That disciple was known to the high priest, so he entered with Jesus into the high priest's courtyard, شیمۆن پەترۆس لەگەڵ قوتابییەکی دیکە شوێن عیسا کەوتن. لەبەر ئەوەی ئەو قوتابییە لەلای سەرۆکی کاهینان ناسراو بوو، لەگەڵ عیسا چوو بۆ کۆشکی سەرۆکی کاهینان،
16 but Peter stood outside at the door. So the other disciple, known to the high priest, went out, spoke to the servant girl who kept the door, and brought Peter in. بەڵام پەترۆس ناچار بوو لە دەرەوە لەبەردەرگاکە ڕابوەستێت. قوتابییەکەی دیکە کە سەرۆکی کاهینان دەیناسی هاتە دەرەوە و قسەی لەگەڵ کارەکەرە دەرگاوانەکەدا کرد و پەترۆسی هێنایە ژوورەوە.
17 The servant girl guarding the door said to Peter, "You also are not one of this man's disciples, are you?" He said, "I'm not." کارەکەرەکە بە پەترۆسی گوت: «تۆش لە قوتابییەکانی ئەم کابرایە نیت؟» گوتی: «نەخێر.»
18 The servants and officers, feeling the cold, had lit a charcoal fire and stood warming themselves; Peter stood with them, warming himself. خزمەتکار و پاسەوانەکان ئاگریان کردبووەوە و ڕاوەستابوون خۆیان گەرم دەکردەوە، چونکە سەرما بوو، پەترۆسیش لەگەڵیان وەستابوو، خۆی گەرم دەکردەوە.
19 The high priest then questioned Jesus about his disciples and his teaching. سەرۆکی کاهینان دەربارەی قوتابییەکانی و فێرکردنەکەی پرسیاری لە عیسا کرد.
20 Jesus answered him, "I spoke openly to the world; I always taught in synagogues and in the temple, where all the Jews gather. I said nothing in secret. عیساش وەڵامی دایەوە: «بە ئاشکرا بۆ جیهان دوام، بەردەوام لە کەنیشت و پەرستگادا خەڵکم فێردەکرد، کە هەموو جولەکەکان لێی کۆدەبنەوە. هیچم بە نهێنی نەگوتووە.
21 Why ask me? Ask those who heard what I said to them; they know what I said." بۆ پرسیارم لێ دەکەیت؟ لەوانە بپرسە کە گوێیان لێبووە چیم پێیان گوتووە. ئەمانە دەزانن چیم گوتووە.»
22 At this, one of the guards nearby slapped Jesus, saying, "Is that how you answer the high priest?" کاتێک ئەمەی فەرموو یەکێک لە خزمەتکاران کە لەلایەوە ڕاوەستابوو زللەیەکی لە عیسا دا و گوتی: «ئاوا وەڵامی سەرۆکی کاهینان دەدەیتەوە؟»
23 Jesus answered him, "If I spoke wrongly, testify about the wrong; but if rightly, why do you strike me?" عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەگەر قسەی خراپم کردووە، شایەتی لەسەر خراپەکە بدە. ئەگەر ڕاستیشە، بۆچی لێم دەدەیت؟»
24 Then Annas sent him, still bound, to Caiaphas the high priest. ئینجا حەنا عیسای بە دەستی بەستراوەوە بۆ قەیافای سەرۆکی کاهینان نارد.
25 Simon Peter, meanwhile, stood warming himself. They said, "Aren't you also one of his disciples?" He denied it: "I'm not." شیمۆن پەترۆسیش هێشتا لەوێ ڕاوەستابوو و خۆی گەرم دەکردەوە، بۆیە لێیان پرسی: «تۆش لە قوتابییەکانی ئەو نیت؟» نکۆڵیی کرد و گوتی: «نەخێر.»
26 One of the high priest's servants, a relative of the man whose ear Peter cut off, asked, "Didn't I see you with him in the garden?" یەکێک لە کۆیلەکانی سەرۆکی کاهینان خزمی ئەوە بوو کە پەترۆس گوێی لێکردەوە، گوتی: «ئەی لە باخچەکەدا تۆم لەگەڵ ئەو نەبینی؟»
27 Peter again denied it, and at once a rooster crowed. دیسان پەترۆس نکۆڵیی کرد. دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی.
28 Then they led Jesus from Caiaphas to the governor's headquarters. It was early morning. They themselves didn't enter, so they wouldn't be made unclean but could eat the Passover. بەیانی زوو ڕابەرانی جولەکە عیسایان لەلای قەیافاوە بۆ کۆشکی فەرمانڕەوایەتی برد. ئەوان نەچوونە ژوورەوەی کۆشک، نەوەک گڵاو ببن و نەتوانن نانی پەسخە بخۆن.
29 So Pilate went out to them and said, "What accusation do you bring against this man?" پیلاتۆسیش هاتە دەرەوە و گوتی: «چ سکاڵایەکتان لەسەر ئەم پیاوە هەیە؟»
30 They answered him, "If this man weren't doing wrong, we wouldn't have handed him over to you." وەڵامیان دایەوە: «ئەگەر خراپەکار نەبووایە، نەماندەدا بە دەستتەوە.»
31 Pilate said, "Take him yourselves and judge him by your own law." The Jews said, "We're not permitted to execute anyone." پیلاتۆسیش پێی گوتن: «بیبەن، بەگوێرەی شەریعەتی خۆتان حوکمی بدەن.» جولەکەکان وەڵامیان دایەوە: «دروست نییە ئێمە کەس بکوژین.»
32 This fulfilled the word Jesus had spoken, showing what kind of death he was about to die. ئەمەش ڕوویدا تاکو ئەو قسەیەی عیسا بێتە دی کە لەسەر شێوازی مردنەکەی فەرمووبووی.
33 So Pilate went back into the headquarters, summoned Jesus, and asked, "Are you the King of the Jews?" لەبەر ئەوە پیلاتۆس چووە ناو کۆشکەکە، بانگی عیسای کرد و پێی گوت: «تۆ پاشای جولەکەی؟»
34 Jesus answered, "Are you saying this on your own, or did others tell you about me?" عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ لە خۆتەوە ئەمە دەڵێی، یاخود خەڵکی دیکە باسی منیان بۆ کردووی؟»
35 Pilate replied, "Am I a Jew? Your own nation and chief priests handed you over to me. What have you done?" پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئایا من جولەکەم؟ گەلەکەت و کاهینانی باڵا تۆیان داوەتە دەستی من. چیت کردووە؟»
36 Jesus answered, "My kingdom isn't from this world. If it were, my servants would fight against my being handed to the Jews. But my kingdom isn't from here." عیسا وەڵامی دایەوە: «پاشایەتی من سەر بەم جیهانە نییە. ئەگەر پاشایەتی من سەر بەم جیهانە بووایە، ئەوسا خزمەتکارەکانم دەجەنگان تاکو نەدرێمە دەست ڕابەرانی جولەکە. بەڵام پاشایەتی من سەر بە ئێرە نییە.»
37 Then Pilate said to him, "So you are a king?" Jesus answered, "You say I'm a king. I was born for this, and I came into the world for this—to testify to the truth. Everyone who belongs to the truth hears my voice." ئینجا پیلاتۆس پێی گوت: «کەواتە تۆ پاشای؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «تۆ دەڵێی کە من پاشام. بۆ ئەمە لەدایک بووم و بۆ ئەمەش هاتوومەتە جیهان، تاکو شایەتی بۆ ڕاستی بدەم. هەرکەسێک لە ڕاستییەوە بێت گوێ لە دەنگم دەگرێت.»
38 Pilate asked, "What is truth?" Then he went out to the Jews again and said, "I find nothing wrong in him. پیلاتۆس پێی گوت: «ڕاستی چییە؟» کە ئەمەی گوت دیسان چووە دەرەوە بۆ لای جولەکەکان و پێی گوتن: «هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم.
39 But you have a custom: I release one man to you at Passover. So do you want me to release the King of the Jews to you?" بەڵام نەریتێکتان هەیە کە لە جەژنی پەسخەدا یەکێکتان بۆ ئازاد بکەم. بۆیە دەتانەوێت پاشای جولەکەتان بۆ ئازاد بکەم؟»
40 They cried out again, "Not this man, but Barabbas!" Now Barabbas was a robber. هاواریان کرد: «ئەمە نا! بەڵکو باراباس!» باراباسیش یەکێک بوو لە یاخیبووان.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]