Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 15 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 "I am the true vine, and my Father is the gardener. «منم مێوی ڕاستەقینە، باوکیشم ڕەزەوانەکەیە.
2 Every branch in me not bearing fruit, he removes; and every one bearing fruit, he prunes, so it bears more fruit. هەر لقێک لە مندا بەر نەگرێت لێی دەکاتەوە. هەر لقێکیش بەر بگرێت پاکی دەکاتەوە تاکو بەرهەمی زیاتر بدات.
3 You are already clean because of the word I have spoken to you. ئێوە ئێستا بەهۆی ئەو قسەیەی بۆم کردن پاکن.
4 Remain in me, and I in you. As a branch can't bear fruit alone, unless it remains in the vine, neither can you unless you remain in me. بە منەوە پەیوەست بن و منیش بە ئێوەوە. چۆن لق بەتەنها ناتوانێت بەرهەم بدات ئەگەر بە دار مێوەکەوە پەیوەست نەبێت، ئێوەش ئاوان، ئەگەر بە منەوە پەیوەست نەبن.
5 I am the vine, you the branches. Whoever remains in me, and I in them, bears much fruit, for apart from me you can do nothing. «منم مێوەکە و ئێوەش لقەکانن. ئەوەی بە منەوە پەیوەست بێت و منیش بەوەوە، ئەوا بەرهەمی زۆر دەگرێت، چونکە بەبێ من ناتوانن هیچ شتێک بکەن.
6 Anyone not remaining in me is thrown out like a branch and withers; branches are gathered, thrown into the fire, and burned. ئەوەی بە منەوە پەیوەست نەبێت وەک لق فڕێدەدرێتە دەرەوە، وشک دەبێت و کۆدەکرێتەوە، فڕێدەدرێتە ناو ئاگر و دەسووتێت.
7 If you remain in me and my words remain in you, ask whatever you want, and it will happen for you. ئەگەر بە منەوە پەیوەست بن و وتەکانم لە ناختان بچەسپێت، هەرچییەکتان دەوێ داوای بکەن بۆتان دەبێت.
8 This is how my Father is glorified: that you bear much fruit and prove to be my disciples. باوکم شکۆدار دەبێت ئەگەر ئێوە بەرهەمی زۆر بگرن؛ بەوە دەردەکەوێ کە ئێوە قوتابی منن.
9 "As the Father has loved me, so I have loved you. Remain in my love. «هەروەک چۆن باوک منی خۆشویستووە، ئاوا ئێوەم خۆشویستووە، جا بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست بن.
10 If you keep my commands, you will remain in my love, as I have kept my Father's commands and remain in his love. ئەگەر ئێوە کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن، بە خۆشەویستییەکەمەوە پەیوەست دەبن، هەروەک من کارم بە ڕاسپاردەکانی باوکم کردووە و بە خۆشەویستییەکەیەوە پەیوەست دەبم.
11 I've told you this so my joy may be in you, and your joy be complete. ئەم شتانەم پێ گوتن تاکو خۆشیی منتان تێدابێت و خۆشیتان پڕ و تەواو بێت.
12 "This is my command: love one another as I have loved you. ڕاسپاردەی من ئەمەیە: یەکتریتان خۆشبوێ وەک خۆشمویستن.
13 No one has greater love than this: to lay down one's life for one's friends. کەس خۆشەویستیی لەمە گەورەتری نییە کە یەکێک ژیانی خۆی بۆ دۆستەکانی دابنێت.
14 You are my friends if you do what I command you. ئێوە دۆستی منن، ئەگەر کار بەوە بکەن کە ڕاتاندەسپێرم.
15 I no longer call you servants—a servant doesn't know what his master does. I call you friends, since I've made known to you everything I heard from my Father. ئیتر بە کۆیلە ناوتان نابەم، چونکە کۆیلە نازانێت گەورەکەی چی دەکات. بەڵام ناوی دۆستم لێنان چونکە هەرچییەکم لە باوکمەوە بیستبوو پێم ڕاگەیاندن.
16 You didn't choose me—I chose you and placed you to go, bear fruit that lasts, so whatever you ask the Father in my name, he'll give you. ئێوە منتان هەڵنەبژارد، بەڵکو من ئێوەم هەڵبژارد، دەستنیشانم کردن تاکو بڕۆن بەرهەم بهێنن و بەرهەمەکەتان بمێنێت، تاکو هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن بتانداتێ.
17 This is my command to you: love one another. بەمانە ڕاتاندەسپێرم تاکو یەکتریتان خۆشبوێ.
18 "If the world hates you, know that it hated me first. «ئەگەر جیهان ڕقی لێتان دەبێتەوە، ئەوە بزانن پێش ئێوە ڕقی لە من بووەتەوە.
19 If you were of the world, the world would love you as its own. But you are not of the world; instead, I chose you out of the world, so the world hates you. ئەگەر ئێوە هی جیهان بوونایە، ئەوا جیهان وەکو هی خۆی خۆشی دەویستن. ئێستا ئێوە هی جیهان نین بەڵام من ئێوەم لە جیهانەوە هەڵبژاردووە، لەبەر ئەوە جیهان ڕقی لێتانە.
20 Remember what I told you: a servant isn't greater than his master. If they persecuted me, they'll persecute you too; if they kept my word, they'll keep yours too. بیهێننەوە بیرتان چیم پێ گوتن: ”کۆیلە لە گەورەکەی زیاتر نییە.“ ئەگەر منیان چەوساندبێتەوە، ئێوەش دەچەوسێننەوە. ئەگەر وشەی منیان پاراستبێت، هی ئێوەش دەپارێزن.
21 But they'll do all this to you because of my name, since they don't know the one who sent me. بەڵام هەموو ئەمانەتان لەبەر ناوی من پێ دەکەن، چونکە ئەوەی ناردوومی ئەوان نایناسن.
22 Had I not come and spoken to them, they would have no sin; now they have no excuse for their sin. ئەگەر نەهاتبام و قسەم بۆ نەکردبان، گوناهیان نەدەبوو، بەڵام ئێستا بیانوویان نییە بۆ گوناهەکەیان.
23 Whoever hates me hates my Father as well. ئەوەی ڕقی لە من بێتەوە، ڕقی لە باوکیشمە.
24 Had I not done among them the works no one else did, they would have no sin. But now they have seen and hated both me and my Father. ئەگەر لەنێوانیاندا ئەو کارانەم نەکردبووایە کە کەسی دیکە نەیکردووە، گوناهیان نەدەبوو. بەڵام ئێستا بینییان و ڕقیان لە من و لە باوکم بووەتەوە.
25 But this happened to fulfill what is written in their Law: 'They hated me without cause.' بەڵام ئەمە ڕوویدا تاکو ئەو وتەیە بێتە دی کە لە تەوراتەکەیاندا نووسراوە: ﴿بەبێ هۆ ڕقیان لێم بووەوە.﴾
26 "When the Helper comes, whom I will send you from the Father—the Spirit of truth proceeding from the Father—he will testify about me. «جا کاتێک یارمەتیدەرەکە دێت، ئەوەی لەلایەن باوکەوە بۆتانی دەنێرم، کە ڕۆحی ڕاستییە کە لە باوکەوە هەڵدەقوڵێت، ئەو شایەتیم بۆ دەدات.
27 "And you also must testify, because you have been with me from the beginning." ئێوەش شایەتی دەدەن، چونکە لە سەرەتاوە لەگەڵ منن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]