Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 14 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 "Do not let your hearts be troubled. Believe in our Father; believe also in me. «نیگەران مەبن. پشت بە خودا ببەستن، پشت بە منیش ببەستن.
2 In my Father's house are many rooms. If it were not so, would I have told you that I am going to prepare a place for you? ماڵی باوکم ژووری زۆری لێیە، ئەگەر ئاوا نەبووایە پێم دەگوتن. من دەچم تاکو شوێنتان بۆ ئامادە بکەم.
3 And if I go and prepare a place for you, I'll come back and take you to myself, so you'll be where I am. جا کە ڕۆیشتم و شوێنم بۆ ئامادەکردن، دێمەوە و دەتانبەمە لای خۆم، تاکو ئێوەش لەو شوێنە بن کە من لێی دەبم.
4 And you know the way to where I am going." ئێوەش ڕێگای ئەو شوێنە دەزانن کە بۆی دەچم.»
5 Thomas said to him, "Lord, we don't know where you're going—how can we know the way?" تۆماس پێی گوت: «گەورەم، نازانین بۆ کوێ دەچیت، چۆن ڕێگاکە بزانین؟»
6 Jesus told him, "I am the way, and the truth, and the life. No one comes to the Father except through me. عیساش پێی فەرموو: «منم ڕێگا و ڕاستی و ژیان. کەس نایەتە لای باوک لە ڕێگەی منەوە نەبێت.
7 Had you known me, you would have known my Father too. Starting now, you know him and have seen him." ئەگەر ئێوە منتان بناسیایە، باوکیشمتان دەناسی. لە ئێستاوە دەیناسن و بینیوتانە.»
8 Philip said to him, "Lord, show us the Father, and that will be enough for us." فیلیپۆس پێی گوت: «گەورەم، باوکمان پیشان بدە و بەسمانە.»
9 Jesus said, "Philip, I've been with you this long, and you don't know me? Whoever has seen me has seen the Father. How can you say, 'Show us the Father'? عیساش پێی فەرموو: «فیلیپۆس، ئایا تەنانەت لەدوای ئەم ماوە زۆرەش کە لەگەڵتانم، نەتناسیوم؟ ئەوەی منی بینیوە باوکی بینیوە. ئیتر چۆن دەڵێی: ”باوکمان نیشان بدە“؟
10 Don't you believe I'm in the Father, and the Father in me? The words I speak to you aren't my own—the Father living in me does his works. ئایا باوەڕ ناکەی من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە؟ ئەو قسانەی پێتانی دەڵێم لە خۆمەوە نایڵێم، بەڵکو باوک کە لە مندا نیشتەجێیە، ئەو کارەکانی خۆی دەکات.
11 Believe me: I'm in the Father, the Father in me—or else believe because of the works themselves. باوەڕم پێ بکەن کە من لە باوکدام و باوکیش لە مندایە، ئەگەر نا بەهۆی کارەکان خۆیانەوە باوەڕ بکەن.
12 Truly, truly, I tell you, whoever believes in me will do the works I do, and will do even greater works, because I am going to the Father. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەو کارانە دەکات کە من دەیکەم، لەمانەش گەورەتر دەکات، چونکە بۆ لای باوک دەچم.
13 Whatever you ask in my name, I will do it, so the Father may be glorified in the Son. هەرچییەک بە ناوی منەوە داوا بکەن دەیکەم، تاکو باوک لە کوڕەکەدا شکۆدار بێت.
14 If you ask me anything in my name, I will do it. ئەگەر شتێکتان بە ناوی منەوە داوا کرد، دەیکەم.
15 "If you love me, you will keep my commandments. «ئەگەر منتان خۆشبوێ کار بە ڕاسپاردەکانم دەکەن.
16 And I will ask the Father, and he will give you another Helper, the Holy Spirit, to be with you forever, منیش داوا لە باوک دەکەم یارمەتیدەرێکی دیکەتان بداتێ کە هەتاهەتایە لەگەڵتان بمێنێتەوە،
17 the Spirit of truth, whom the world cannot receive, since it neither sees him nor knows him. But you know him, since he remains with you and will be in you. ڕۆحی ڕاستی، کە جیهان ناتوانێت وەریبگرێت، چونکە نایبینێت و نایناسێت. بەڵام ئێوە دەیناسن، چونکە لەگەڵتان دەمێنێتەوە و لەناو ئێوەدا دەبێت.
18 I will not leave you as orphans; I will come to you. بە هەتیوی بەجێتان ناهێڵیم، دێمەوە لاتان.
19 Soon the world won't see me anymore, but you will see me. Because I live, you will live too. پاش ماوەیەکی کەم ئیتر جیهان نامبینێت، بەڵام ئێوە دەمبینن. لەبەر ئەوەی من زیندووم، ئێوەش دەژین.
20 On that day you'll know: I'm in my Father, you in me, and I in you. لەو ڕۆژەدا دەزانن من لە باوکمدام، ئێوەش لە مندان، منیش لە ئێوەدام.
21 Whoever has my commandments and keeps them loves me, and my Father will love whoever loves me. I will love him and show myself to him." ئەوەی ڕاسپاردەکانی منی لەلایە و کاریان پێ دەکات، ئەوا منی خۆشدەوێت. ئەوەی منی خۆشبوێ، باوکیشمی خۆشدەوێت، منیش خۆشمدەوێت و خۆمی بۆ دەردەخەم.»
22 Judas, not Iscariot, asked, "Lord, why show yourself to us and not to the world?" ئینجا یەهوزایەکی دیکە، کە یەهوزای ئەسخەریوتی نەبوو، لێی پرسی: «گەورەم، بۆچی دەتەوێ خۆت بۆ ئێمە دەربخەیت، بەڵام بۆ جیهان نا؟»
23 Jesus replied, "Anyone who loves me will keep my word, and my Father will love that person, and we will come to them and make our home with them. عیسا وەڵامی دایەوە: «ئەوەی منی خۆشبوێ کار بە وتەکانم دەکات، باوکیشم خۆشی دەوێت و من و باوک دێینە لای و لەلای ئەویش نیشتەجێ دەبین.
24 Whoever doesn't love me doesn't keep my words. And the word you hear isn't mine but the Father's who sent me. ئەوەش کە منی خۆشناوێت کار بە وتەکانم ناکات. ئەم وتانەی گوێتان لێی دەبێت هی من نییە، بەڵکو هی ئەو باوکەیە کە ناردوومی.
25 I have spoken these things to you while I am still with you. «ئەمانەم پێ گوتن کە هێشتا لەلاتانم.
26 But the Helper, the Holy Spirit, whom the Father will send in my name, will teach you everything and remind you of everything I said to you. بەڵام یارمەتیدەرەکە، ڕۆحی پیرۆز، ئەوەی باوک بە ناوی منەوە دەینێرێت، ئەو هەموو شتێکتان فێردەکات و هەموو ئەو شتانەی پێم گوتوون بیرتان دەخاتەوە.
27 Peace I leave you; my own peace I give you. Not as the world gives, I give it. Don't let your hearts be troubled or afraid. «ئاشتیتان بۆ بەجێدەهێڵم، ئاشتی خۆمتان دەدەمێ. ئەوەی من دەتاندەمێ وەک ئەوە نییە کە جیهان دەتانداتێ. نیگەران مەبن و مەترسن.
28 You heard me say to you, 'I'm going away, and I'm coming to you.' If you loved me, you'd have rejoiced, because I'm going to the Father, for the Father is greater than I. «گوێتان لێبوو پێم گوتن: ”دەڕۆم و دێمەوە لاتان.“ ئەگەر منتان خۆشبوێ، دڵشاد دەبن کە دەچمە لای باوک، چونکە باوک لە من مەزنترە.
29 And now I've told you before it happens, so that when it happens you'll believe. ئەوەتا ئێستا پێش ڕوودانی پێم گوتن، تاکو کاتێک ڕوویدا باوەڕ بهێنن.
30 I won't talk with you much longer—this world's ruler is coming. He has no hold on me, لەمەولا زۆر قسەتان لەگەڵ ناکەم، چونکە سەرۆکی ئەم جیهانە وا دێت. هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر مندا نییە،
31 but I do exactly as the Father commanded me, so the world may know I love the Father. Get up, let's leave this place." بەڵام ئەو دێت تاکو جیهان بزانێت باوکم خۆشدەوێت و بەو شێوەیە کار دەکەم کە باوک ڕایسپاردووم. «هەستن، با لێرە بڕۆین.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]