Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

John 16 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 "I have told you all this so that you will not fall away. «ئەم شتانەم پێ گوتن، تاکو بێ ئومێد نەبن.
2 They will expel you from synagogues; but the hour is coming when whoever kills you will think he offers a service to God. لە کەنیشتەکان دەردەکرێن، لەڕاستیدا کاتێک دێت ئەوەی دەتانکوژێت وا دەزانێت خزمەتی خودا دەکات.
3 They will do this because they have not known the Father or me. ئەمانەش دەکەن، چونکە نە باوکیان ناسیوە و نە من.
4 But I've told you this so that when their hour comes, you'll remember I told you. I didn't tell you this from the start, because I was with you. بەڵام ئەمانەم پێ گوتن، تاکو ئەگەر کاتیان هات بیرتان بکەوێتەوە کە من پێم گوتوون. لە سەرەتادا ئەمانەم پێ نەگوتن، چونکە لەگەڵتان بووم.
5 "But now I'm going to him who sent me, and none of you asks me, 'Where are you going?' «ئێستا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی و کەستان لێم ناپرسێت: ”بۆ کوێ دەچیت؟“
6 Instead, because I have said these things to you, sorrow has filled your heart. کەچی دڵگرانن بەوەی کە ئەمەم پێ گوتن.
7 I tell you the truth: my going is for your good. If I don't go, the Helper, the Holy Spirit, won't come to you. But if I go, I will send him to you. بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم: باشترە بۆتان کە بڕۆم، چونکە ئەگەر نەڕۆم، یارمەتیدەرەکەتان بۆ نایەت. بەڵام ئەگەر بڕۆم بۆتانی دەنێرم.
8 And when he comes, he will convict the world concerning sin and righteousness and judgment: کاتێک ئەو دێت، دەیسەلمێنێت کە جیهان بە هەڵە تێگەیشتوون لە گوناه و ڕاستودروستی و حوکمدان:
9 concerning sin, because they do not believe in me; لەسەر گوناه، چونکە باوەڕم پێ ناهێنن؛
10 concerning righteousness, because I am going to my Father and you will see me no longer; لەسەر ڕاستودروستی، چونکە دەچمە لای باوک و ئیتر نامبینن؛
11 concerning judgment, because the ruler of this world has been judged. لەسەر حوکمدانیش، چونکە گەورەی ئەم جیهانە حوکم دراوە.
12 "I still have many things to say to you, but you cannot bear them now. «هێشتا شتی زۆرم هەیە پێتانی بڵێم، بەڵام ئێستا ناتوانن بەرگەی بگرن.
13 But when he, the Spirit of truth, comes, he will guide you into all truth. He won't speak on his own, but will speak whatever he hears, and will tell you what is coming. بەڵام کاتێک ئەو دێت، کە ڕۆحی ڕاستییە، ئەو بۆ ڕاستی تەواو ڕێنماییتان دەکات، چونکە لە خۆیەوە هیچ ناڵێت، بەڵکو ئەوەی گوێی لێ دەبێت دەیڵێت و ڕایدەگەیەنێت چی ڕوودەدات.
14 He will glorify me, for he will take what is mine and tell it to you. ئەو شکۆدارم دەکات، چونکە ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنێت کە لە منەوە وەریدەگرێت.
15 All my Father has is mine; that's why I said he takes from what is mine and will tell you. هەموو ئەوەی کە هی باوکە، هی منیشە. لەبەر ئەوە گوتم، ڕۆحی پیرۆز لە هی من وەردەگرێت و پێتانی ڕادەگەیەنێت.
16 "Soon you'll no longer see me; then soon again you'll see me." «پاش کەمێک نامبینن، ئینجا پاش کەمێک دیسان دەمبینن.»
17 So some of his disciples asked each other, "What does he mean: 'In a little while you will not see me, and then in a little while you will see me,' and, 'Because I am going to the Father'?" هەندێک لە قوتابییەکانی بە یەکتریان گوت: «ئەمە چییە کە پێمان دەفەرموێ: ”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“ و ”چونکە دەچمە لای باوک“؟»
18 So they kept saying, "What does he mean, 'a little while'? We don't know what he's talking about." گوتیان: «ئەم ”کەم“ـەیە چییە کە باسی دەکات؟ نازانین چی دەفەرموێ!»
19 Jesus knew they wanted to ask him, so he said to them, "Are you asking each other what I meant by saying, 'In a little while you will not see me, and then a little while you will see me'? عیسا زانی کە دەیانویست پرسیاری لێ بکەن، بۆیە پێی فەرموون: «ئایا لەبەر ئەمە پرسیار لە یەکتری دەکەن کە گوتم: ”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“؟
20 "Truly, truly, I tell you: you will weep and mourn, but the world rejoices. You'll grieve, but your grief will become joy. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئێوە دەگریێن و شیوەن دەکەن، بەڵام جیهان دڵشاد دەبێ. خەمبار دەبن، بەڵام خەمباریەکەتان دەبێتە شادی.
21 A woman in labor has pain because her hour has come; but once she gives birth, she forgets the anguish, because she is joyful that a person has been born into the world. کاتێک ژن منداڵی دەبێت خەم دایدەگرێت، چونکە کاتی هاتووە. بەڵام کە منداڵەکەی بوو، لە خۆشی ئەوەی مرۆڤێک لە جیهان لەدایک بووە، ژانەکانی لەبیر دەکات.
22 So you also have sorrow now, but I will see you again, and your heart will rejoice, and no one will take your joy from you. ئێوەش ئێستا خەمتان هەیە، بەڵام دەتانبینمەوە و دڵشاد دەبن، کەسیش ئەو خۆشییەتان لێ ناستێنێ.
23 In that day you will ask me nothing. Truly, truly, I tell you: whatever you ask my Father in my name, he will give you. لەو ڕۆژەدا پرسیاری هیچم لێ ناکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن دەتانداتێ.
24 Until now you've asked nothing in my name. Ask, and you will receive, so your joy may be complete. هەتا ئێستا بە ناوی منەوە هیچتان داوا نەکردووە. داوا بکەن وەریدەگرن، تاکو خۆشییەکەتان کامڵ و تەواو بێت.
25 I've told you these things in figures. The hour is coming when I'll no longer speak in figures, but tell you plainly about my Father. «ئەم شتانەم بە پەند بۆ باسکردن، بەڵام کاتێک دێت ئیتر بە پەند بۆتان نادوێم، بەڵکو بە ئاشکرا باسی باوکتان بۆ دەکەم.
26 That day you'll ask in my name, and I'm not telling you I'll ask my Father on your behalf; لەو ڕۆژەدا بە ناوی منەوە داوا دەکەن. ئیتر پێتان ناڵێم لەلای باوک بۆتان داوا دەکەم،
27 for the Father himself loves you, because you've loved me and believed I came from our Father. چونکە باوک خۆی ئێوەی خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی منتان خۆشویستووە و باوەڕتان کرد کە لە لای خوداوە هاتووم.
28 I came from my Father and entered the world; again, I leave the world, going to my Father." لە لای باوکەوە هاتووم بۆ جیهان، ئێستاش جیهان بەجێدەهێڵم و دەگەڕێمەوە لای باوک.»
29 His disciples said, "Now you are speaking plainly and not using any figure of speech! قوتابییەکانی گوتیان: «وا ئێستا بە ڕوونی و بەبێ پەند قسە دەکەیت.
30 Now we know you know everything and need no one to ask you questions; so we believe you came from our Father." ئێستا دڵنیاین کە تۆ هەموو شتێک دەزانیت و پێویستت بەوە نییە کەس پرسیارت لێ بکات. بەمەش باوەڕ دەکەین کە لە خوداوە هاتوویت.»
31 Jesus replied, "Do you now believe? عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا ئێستا باوەڕ دەکەن؟
32 "See, the hour is coming—has come—when you'll be scattered, each to his own home, leaving me alone. Yet I'm not alone; my Father is with me. وا کاتێک دێت و ئێستاش هاتووە، کە پەرتەوازە دەبن، هەریەکە بۆ ماڵی خۆی و بە تەنها بەجێم دەهێڵن. بەڵام من بە تەنها نیم، چونکە باوک لەگەڵمدایە.
33 I've told you this so you may have peace in me. In the world you'll face trouble, but take heart—I've overcome the world." «ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]