Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Joel 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The word of our Father that came to Joel son of Pethuel. پەیامی یەزدان کە بۆ یۆئێلی کوڕی پەتوئێل هات:
2 Hear this, you elders; listen, all who live in this land. Has anything like this happened in your days, or in the days of your ancestors? ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن، ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن. ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوە یان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟
3 Tell your children about it, and let your children tell their children, and their children the next generation. ئەمە بۆ کوڕەکانتان بگێڕنەوە، کوڕەکانیشتان بۆ کوڕەکانیان، کوڕەکانیشیان بۆ نەوەی دوای خۆیان.
4 What the cutting locust spared, the swarming locust ate; what the swarming locust spared, the hopping locust ate; and what the hopping locust spared, the destroying locust ate. ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوە کوللەی گەورە لووشیان دا، ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوە پێکوڕە لووشیان دا، ئەوەش کە لەبەر پێکوڕە مایەوە وردە کوللەی لووشیان دا.
5 Wake up, you drunkards, and weep; wail, all you wine drinkers, over the sweet wine, for it has been cut off from your lips. ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن! ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە، واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن، چونکە لە دەمتان بڕاوە.
6 "For a nation has invaded my land, mighty and beyond number; its teeth are the teeth of a lion, and it has the fangs of a lioness. نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا، بەهێز و بێشومارە، ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە و کەڵبەی شێرە مێی هەیە.
7 It has devastated my vines and splintered my fig tree; it has stripped off their bark and cast it aside, leaving their branches bare and white." دار مێوەکەمی وێران کردووە و دار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە، توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە، لقەکانی سپی بوونەوە.
8 Wail like a virgin dressed in mourning clothes for the husband of her youth. شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو، بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە.
9 The grain offering and the drink offering are cut off from the house of our Father; the priests, the ministers of our Father, mourn. پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب لە ماڵی یەزدان بڕایەوە، کاهینەکان دەلاوێننەوە، ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن.
10 The field is devastated, the ground mourns; for the grain is destroyed, the new wine dries up, the oil fails. کێڵگەکان وێران بوون، خاک شیوەنی گێڕا، چونکە دانەوێڵە فەوتا، شەرابی نوێ نەما، ڕۆن لە هیزە بڕا.
11 Be ashamed, you farmers; wail, you grape growers, over the wheat and the barley, for the harvest of the field has perished. ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن، ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن، بۆ گەنم و جۆ، چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو.
12 The vine is dried up, and the fig tree withers; the pomegranate, the palm, and the apple—all the trees of the field are dried up. Surely joy has withered away from all people. دار مێو وشک هەڵگەڕا و دار هەنجیر سیس بوو، دار هەنار و خورما و سێو، هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان. بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما.
13 Put on mourning clothes and lament, you priests; wail, you ministers of the altar. Come, spend the night in mourning clothes, you ministers of my Father; for the grain offering and the drink offering are withheld from the house of your Father. ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە، ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن. ئەی خزمەتکارانی خوداکەم، وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە، چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب لە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە.
14 Declare a fast; call a sacred assembly. Gather the elders and all who live in the land to the house of our Father, and cry out to our Father. ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن، بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن، پیران کۆبکەنەوە، هەموو دانیشتووانی خاکەکەش بێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان، هاوار بکەن بۆ یەزدان.
15 Alas for the day! For the day of our Father is near, and it will come like destruction from the Almighty. ئای بۆ ئەو ڕۆژە! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە، وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت.
16 Is not the food cut off right before our eyes—joy and gladness gone from the house of our Father? ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟ ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟
17 The seeds shrivel in the parched ground; the storehouses are desolate, the granaries are torn down, for the grain has dried up. تۆوی دانەوێڵەکان لەژێر باڕستی خاکدا ڕزین، کۆگاکان چۆڵ کران، ئەمبارەکان وێران کران، چونکە دانەوێڵە وشک بوو.
18 How the animals groan! The herds of cattle wander in confusion because they have no pasture; even the flocks of sheep suffer. ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن! مێگەلەکان بەڕەڵا بوون، چونکە لەوەڕگایان نییە، تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون.
19 To you, our Father, I call, for fire has devoured the pastures of the wilderness, and flame has burned all the trees of the field. ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم، چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد، گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند.
20 Even the wild animals cry out to you, for the streams have dried up, and fire has devoured the pastures of the wilderness. تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە، چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە و ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]