Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Job 8 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

وەڵامی یەکەمی بیلدەد

1ئینجا بیلدەدی شوحی وەڵامی دایەوە:

2«هەتا کەی بەم شێوەیە قسە دەکەیت؟ئەوەی لە دەمت دێتە دەرەوە ڕەشەبایە.

3ئایا خودا دادپەروەری بە لاڕێدا دەبات؟ئایا توانادارەکە ڕاستودروستی بەدرۆدەخاتەوە؟

4ئەو کاتەی ڕۆڵەکانت گوناهیان دەرهەق بە خودا کرد،ئەوا خودا سزای گوناهەکانی خۆیانی بەسەر هێنانەوە.

5بەڵام ئەگەر تۆ بەیانییان زوو ڕوو لە خودا بکەیت،لە خودای هەرە بەتوانا بپاڕێیتەوە،

6ئەگەر تۆ بێگەرد و ڕاست بیت،ئەوا هەر ئێستا ئاوڕت لێ دەداتەوە وماڵەکەی خۆتت وەک پاداشت بۆ دەگەڕێنێتەوە.

7پاشەڕۆژەکەت هێندە تێروتەسەل دەبێت،کە سەرەتاکەت زۆر هەژار بووە.

8«پرسیار لە نەوەی ڕابردوو بکە وبزانە لە باوباپیرانیانەوە چی فێربوون،

9چونکە ئێمە منداڵی دوێنێین و هیچ نازانین،ڕۆژگاریشمان لەسەر زەوی وەک سێبەر تێدەپەڕێت.

10ئایا ئەو نەوەیە فێرت ناکەن و پێت ناڵێن؟یان بە بیری خۆیان قسەت لێ دەرناهێنن؟

11ئایا زەل بەبێ زۆنگاو گەشە دەکات،یان قامیش بەبێ ئاو شین دەبێت؟

12بەڵکو ئەوان کە هێشتا گەشە دەکەن و نەبڕدراون،کەچی پێش هەموو گیایەک وشک دەبن،

13بەو جۆرەیە سەرگوزەشتەی ژیانی هەموو ئەوانەی خودایان لەبیر کردووە وهیوای خوانەناسان لەناودەچێت.

14ئەوەی پاڵپشتەکەیەتی دەبڕدرێتەوە،پشتی بە تەونی جاڵجاڵۆکە بەستووە.

15خۆی بە تەونەکەوە ڕادەگرێت بەڵام دەپچڕێت،دەستی پێوە دەگرێت و خۆی ڕاناگرێت.

16ئەوانە وەک ڕووەکێکی تەڕ لەژێر تیشکی خۆردان،کە لەناو باخچەکەیدا چڵی تازە دەردەکات.

17بەسەر کۆمەڵە بەرددا ڕەگ دادەکوتێت وبە تاشەبەردەکانەوە خۆیان توند دەگرن.

18بەڵام کە لە شوێنی خۆی هەڵکەنرا،شوێنەکەی نکۆڵی لێ دەکات و دەڵێ: ”من جێگای تۆ نیم.“

19ببینە، خۆشی ژیانەکەی تەنها ئەوەیە،کە لە جێگاکەیەوە یەکێکی دیکە چەکەرە دەکات.

20«بێگومان خودا ئەو کەسە ڕەت ناکاتەوە کە بێ کەموکوڕی بێت،کە هانی خراپەکاران نادات.

21کاتێک دەمت پڕ لە پێکەنین دەکات ولێوەکانت پڕ لە هوتاف،

22ناحەزانت شەرمەزاری لەبەر دەکەن و ڕەشماڵیخراپەکارانیش تەفروتوونا دەبن.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]