Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 64 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Oh, that you would tear open the heavens and come down, that the mountains would quake at your presence, خۆزگە ئاسمانت شەق دەکرد و دەهاتیتە خوارەوە، چیاکان لەبەردەمت دەلەرزین!
2 as fire sets brushwood ablaze and causes water to boil—to make your name known to your adversaries, so that the nations would tremble at your presence! وەک ئەوەی ئاگر گڕ بەردەداتە پوشوپەڵاش و ئاگر وا دەکات ئاو بکوڵێت، وەرە خوارەوە، با دوژمنانت ناوت بزانن، با نەتەوەکان لەبەردەمتدا بلەرزن.
3 When you did awesome things that we did not expect, you came down, and the mountains quaked at your presence. کاتێک کارە ترسناکەکانت کرد کە چاوەڕێمان نەدەکرد، دابەزیت و چیاکان لەبەردەمتدا لەرزین.
4 Since ancient times, no one has heard or perceived by ear, no eye has seen any besides you, who acts for the one who waits for him. لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە و نە بیستوویانە، هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە، ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.
5 You welcome those who gladly do what is right, who remember you as they walk in your ways. But you were angry, and we sinned; we have long been in our sins—can we be saved? تۆ دێیت بۆ یارمەتی ئەوانەی بە دڵخۆشییەوە کاری ڕاستودروستی دەکەن، ئەوانەی بیر لە ڕێگاکانت دەکەنەوە هەتا پەیڕەوی بکەن. بەڵام کاتێک ئێمە بە بەردەوامی گوناهمان لە دژی ئەوان کرد، تۆ تووڕە بوویت. ئیتر چۆن ڕزگار دەبین؟
6 We have all become like one who is unclean, and all our righteous deeds are like a filthy garment. We all wither like a leaf, and our sins, like the wind, sweep us away. هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات، هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو. هەموو وەک گەڵا سیس بووین، تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت.
7 There is no one who calls on your name, who rouses himself to take hold of you; for you have hidden your face from us and have handed us over to our sins. کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکات یان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت، چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە و بە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.
8 But now, you are our Father; we are the clay, and you are our potter; we are all the work of your hand. بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت، ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت و ئێمە هەموو دەستکردی تۆین.
9 Do not be so terribly angry, our Father, and do not remember our sin forever. Look, please—we are all your people. ئەی یەزدان، تەواو تووڕە مەبە و هەتا کۆتایی تاوانمان بەبیر خۆت مەهێنەرەوە، تکایە، تەماشامان بکە! ئێمە هەموو گەلی تۆین.
10 Your holy cities have become a wilderness; Zion has become a wilderness, Jerusalem a desolation. شارە پیرۆزەکانت بوون بە چۆڵەوانی، سییۆن بوو بە چۆڵەوانی و ئۆرشەلیم وێران بوو.
11 Our holy and beautiful house, where our fathers praised you, has been burned with fire, and all that we treasured has become a ruin. پەرستگای پیرۆزی و شانازیمان، کە لەوێ باوباپیرانمان ستایشی تۆیان کرد، بە ئاگر سووتێنراوە و هەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ ئێمە گەنجینە بوون، بە کەلاوە بوون.
12 After all this, will you hold back, our Father? Will you keep silent and afflict us so terribly? ئەی یەزدان، ئایا لەدوای هەموو ئەمانە لە یارمەتیدان خۆت بە دوور دەگریت؟ ئایا بێدەنگ دەبیت و بە تەواوی سزامان دەدەیت؟
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]