Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Ecclesiastes 7 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

دانایی

1ناوبانگی باش لە بۆنی خۆش باشترە وڕۆژی مردنیش لە ڕۆژی لەدایکبوون.

2چوون بۆ ماڵی ماتەمدار باشترەلە چوون بۆ ماڵی ئاهەنگدار،چونکە مردن کۆتایی هەموو مرۆڤێکە،زیندوو دەیخاتە دڵی خۆیەوە.

3وەڕسبوون لە پێکەنین باشترە،چونکە بە خەمۆکی ڕوخسار دڵ چاک دەبێتەوە.

4دڵی دانایان لە ماڵی ماتەمدارە ودڵی گێلانیش لە ماڵی ئاهەنگدارە.

5گوێگرتن لە سەرزەنشتی دانا باشترەلە گوێگرتن لە گۆرانیی گێلەکان،

6چونکە پێکەنینی پیاوی گێل،وەک قرچەی دڕکە کە لەژێر مەنجەڵدا.ئەمەش هەر بێ واتایە.

7زۆرداری پیاوی دانا گێل دەکات وبەرتیل دڵ گەندەڵ دەکات.

8کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی،پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە.

9لە ناخەوە زوو پەست مەبە،چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە.

10مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟»چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت.

11دانایی باشە وەک میرات وبە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن.

12دانایی پەناگایەوەک چۆن پارەش پەناگایەکە،بەڵام ئەمە سوودی زانینە:دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی.

13تەماشای کاری خودا بکە:کێ دەتوانێت ڕاستی بکاتەوەئەوەی خودا خواری کردووەتەوە؟

14لە ڕۆژی باشدا، لە خۆشیدا بە،بەڵام لە ڕۆژی خراپدا، ئەوە بزانە کەخودا هەردووکیانی دروستکردووە.ئیتر مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێکسەبارەت بە داهاتووەکەی بدۆزێتەوە.

15لە ڕۆژگاری بێ واتای خۆمدا ئەم دووانەم بینی:کەسی ڕاستودروست هەیە بە ڕاستودروستییەکەی دەفەوتێت،خراپەکاریش هەیە درێژە بە خراپەکەی دەدات.

16زۆر ڕاستودروست مەبە وزیاد دانا مەبە.بۆچی خۆت تێکدەدەیت؟

17زۆر بەدکار مەبە ومەبە بە گێل.بۆچی بمریت لە کاتی خۆت نەبێت؟

18باشترە دەست بە یەکێکیانەوە بگریت ودەست لەوەی دیکەش شل نەکەیت،چونکە لەخواترس بە هیچ شێوەیەک زیادەڕۆیی ناکات.

19دانایی دانا بەهێزتر دەکاتلە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن.

20بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە،کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات.

21هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ،نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات،

22چونکە دڵت دەزانێتکە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە.

23هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم:«دانا دەبم،»کەچی لێم دوور بوو.

24ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛کێ دەیدۆزێتەوە؟

25هاتم سەرنجم دا لە دانایی و لێم کۆڵییەوە وگەڕام بەدوای ڕاستیەکاندا بۆ ئەوەی لێی تێبگەم،لە ئەنجامدا بۆم دەرکەوت کە خراپەکاری نەزانینە وگێلایەتیش شێتییە.

26من دۆزیمەوە کە لە مردن تاڵترەئەو ژنەی کە تۆڕە و دڵی تەڵەیە،دەستەکانیشی کۆتن.ئەوەی لەبەردەم خودا چاک بێت، لێی دەرباز دەبێت،بەڵام گوناهبار بە تەڵەکەیەوە دەبێت.

27وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «سەیر بکە، ئەمەم دۆزییەوە:«بۆ ئەوەی بگەمە ئەنجامی ڕاستییەکان زانیارییەکانم یەک بە یەک کۆکردەوە،

28لە کاتێکدا کە هێشتا دەگەڕام وجارێ نەگەیەشتبوومە ئەنجام،پەندێکم بیستووە کە دەڵێت:”لەنێو هەزار پیاودا تەنها یەکێکم دۆزییەوە،بەڵام لەنێو هەموویان یەک ئافرەتم نەبینی.“

29تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە:خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە،بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]