Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Ecclesiastes 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 A good name is better than fine perfume, and the day of death than the day of birth. ناوبانگی باش لە بۆنی خۆش باشترە و ڕۆژی مردنیش لە ڕۆژی لەدایکبوون.
2 It is better to go to the house of mourning than to go to the house of feasting, for that is the end of everyone, and the living should take it to heart. چوون بۆ ماڵی ماتەمدار باشترە لە چوون بۆ ماڵی ئاهەنگدار، چونکە مردن کۆتایی هەموو مرۆڤێکە، زیندوو دەیخاتە دڵی خۆیەوە.
3 Sorrow is better than laughter, for a sad face is good for the heart. وەڕسبوون لە پێکەنین باشترە، چونکە بە خەمۆکی ڕوخسار دڵ چاک دەبێتەوە.
4 The heart of the wise is in the house of mourning, but the heart of fools is in the house of pleasure. دڵی دانایان لە ماڵی ماتەمدارە و دڵی گێلانیش لە ماڵی ئاهەنگدارە.
5 It is better to hear the rebuke of the wise than to hear the song of fools. گوێگرتن لە سەرزەنشتی دانا باشترە لە گوێگرتن لە گۆرانیی گێلەکان،
6 For like the crackling of thorns under a pot, so is the laughter of the fool. This too is fleeting. چونکە پێکەنینی پیاوی گێل، وەک قرچەی دڕکە کە لەژێر مەنجەڵدا. ئەمەش هەر بێ واتایە.
7 Surely oppression turns a wise person into a fool, and a bribe corrupts the heart. زۆرداری پیاوی دانا گێل دەکات و بەرتیل دڵ گەندەڵ دەکات.
8 The end of a matter is better than its beginning, and a patient spirit is better than a proud spirit. کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی، پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە.
9 Do not be quick in your spirit to become angry, for anger settles in the lap of fools. لە ناخەوە زوو پەست مەبە، چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە.
10 Do not say, "Why were the former days better than these?" For it is not from wisdom that you ask this. مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟» چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت.
11 Wisdom is good with an inheritance, an advantage to those who see the sun. دانایی باشە وەک میرات و بە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن.
12 For wisdom is a shelter, just as money is, but the advantage of knowledge is this: wisdom preserves the life of the one who has it. دانایی پەناگایە وەک چۆن پارەش پەناگایەکە، بەڵام ئەمە سوودی زانینە: دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی.
13 Consider the work of God: who can straighten what he has made crooked? تەماشای کاری خودا بکە: کێ دەتوانێت ڕاستی بکاتەوە ئەوەی خودا خواری کردووەتەوە؟
14 In the day of prosperity be joyful, and in the day of adversity consider: God has made the one as well as the other, so that no one can find out anything that will come after them. لە ڕۆژی باشدا، لە خۆشیدا بە، بەڵام لە ڕۆژی خراپدا، ئەوە بزانە کە خودا هەردووکیانی دروستکردووە. ئیتر مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێک سەبارەت بە داهاتووەکەی بدۆزێتەوە.
15 In my fleeting days I've seen it all: a righteous man dying in his righteousness, a wicked man living long in his evil. لە ڕۆژگاری بێ واتای خۆمدا ئەم دووانەم بینی: کەسی ڕاستودروست هەیە بە ڕاستودروستییەکەی دەفەوتێت، خراپەکاریش هەیە درێژە بە خراپەکەی دەدات.
16 Do not be excessively righteous, and do not make yourself overly wise; why should you destroy yourself? زۆر ڕاستودروست مەبە و زیاد دانا مەبە. بۆچی خۆت تێکدەدەیت؟
17 Don't be too wicked, and don't be foolish—why die before your time? زۆر بەدکار مەبە و مەبە بە گێل. بۆچی بمریت لە کاتی خۆت نەبێت؟
18 Good to grasp this, and not let go of that too, for whoever fears God comes through both. باشترە دەست بە یەکێکیانەوە بگریت و دەست لەوەی دیکەش شل نەکەیت، چونکە لەخواترس بە هیچ شێوەیەک زیادەڕۆیی ناکات.
19 Wisdom makes the wise person stronger than ten rulers who are in a city. دانایی دانا بەهێزتر دەکات لە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن.
20 Surely there is no one righteous on earth who does good and never sins. بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە، کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات.
21 Also, do not take to heart everything people say, or you may hear your servant cursing you, هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ، نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات،
22 for your own heart knows that many times you yourself have cursed others. چونکە دڵت دەزانێت کە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە.
23 I tested all this by wisdom. I said, "I am determined to be wise"—but it was beyond me. هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم: «دانا دەبم،» کەچی لێم دوور بوو.
24 Whatever exists is far off and deep, very deep—who can discover it? ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛ کێ دەیدۆزێتەوە؟
25 I turned my heart to know, explore, and seek wisdom and the sum of things, and to know the evil of foolishness and the foolishness that is madness. هاتم سەرنجم دا لە دانایی و لێم کۆڵییەوە و گەڕام بەدوای ڕاستیەکاندا بۆ ئەوەی لێی تێبگەم، لە ئەنجامدا بۆم دەرکەوت کە خراپەکاری نەزانینە و گێلایەتیش شێتییە.
26 I find the woman more bitter than death: her heart is snares and nets, her hands chains. One good before God escapes her; the sinner is caught by her. من دۆزیمەوە کە لە مردن تاڵترە ئەو ژنەی کە تۆڕە و دڵی تەڵەیە، دەستەکانیشی کۆتن. ئەوەی لەبەردەم خودا چاک بێت، لێی دەرباز دەبێت، بەڵام گوناهبار بە تەڵەکەیەوە دەبێت.
27 "See, this is what I found," says the Teacher, "adding one to another to find the sum, وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «سەیر بکە، ئەمەم دۆزییەوە: «بۆ ئەوەی بگەمە ئەنجامی ڕاستییەکان زانیارییەکانم یەک بە یەک کۆکردەوە،
28 which my soul kept seeking but didn't find. One man in 1,000 I found, but a woman among all these I didn't find. لە کاتێکدا کە هێشتا دەگەڕام و جارێ نەگەیەشتبوومە ئەنجام، پەندێکم بیستووە کە دەڵێت: ”لەنێو هەزار پیاودا تەنها یەکێکم دۆزییەوە، بەڵام لەنێو هەموویان یەک ئافرەتم نەبینی.“
29 Look, this alone I found: God made humanity upright, but they sought many schemes." تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە: خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە، بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]