Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Titus 2 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

راسپارده‌ بۆ باوه‌ڕداران

1به‌ڵام تۆ به‌شێوه‌یه‌ك فێر بكه‌، بگونجێت له‌گه‌ڵ فێركردنی ڕاست. 2پیاوانی پیر ڕاسپێره‌ ووریاو به‌رێزو ژیر‏بن، له‌باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی‏و دان‎به‌خۆگرتن ڕێك‏و ڕاست‎بن. ‏

3هه‌روه‌ها پیرێژنه‌كان ڕاسپێره‌ به‌‏پیرۆزی بژین، له‌پاشه‌مله‌ قسه‌‏نه‌كه‌ن، سه‌رخۆش‏نه‌بن، به‌ڵكو شتی چاك فێری خه‌ڵكی بكه‌ن. 4ژنانی گه‌نج فێری خۆشه‌ویستی مێردو منداڵه‌كانیان بكه‌ن، 5ژیرو پاك‎بن به‌ڕێك‏و پێكی مالێان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، باش‏بن،‏ گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كانیان‏بن، هه‌‏تا كه‌س به‌‏خراپه‌ باسی ووشه‌ی خودا نه‌كات. ‏

6هه‌روه‌ها ئامۆژگاری گه‌نجه‌كان بكه‌ خۆڕاگربن. 7‏خۆت له‌‏هه‌موو شتێك ببه‌ به‌‏نموونه‌ بۆیان له‌كاری چاكه‌، به‌ڕێزو پاك‎و دڵسۆزبه‌ له‌‏فێركردنت. 8باووته‌كانت ڕاست‏بن‎و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێ‌، تا ناحه‌ز شه‌رمه‌زار بێت كاتێ‌ هیچ خراپه‌یه‌ك نادۆزێته‌وه‌ بیڵێت له‌دژتان.

9كۆیله‌كان ڕاسپێره‌ ملكه‌چی گه‌وره‌كانیان‏بن، له‌‏هه‌موو شتێك شوێنی ڕه‌زامه‌ندییان‏بن، به‌رپێچیان نه‌كه‌ن، 10هیچیان لـێ‌نه‌دزن، به‌ڵكو له‌‏هه‌موو شتێك چاكه‌و دڵسۆزی خۆیان ده‌رخه‌ن، هه‌تا ئه‌وان فێركردنی خودای ڕزگاركه‌رمان بڕازێننه‌وه‌ له‌‏هه‌موو شتێك.

11چونكه‌ به‌ره‌كه‌تی خودا ڕزگاریه‌، بۆ هه‌موو مرۆڤێك ده‌ركه‌وت، 12ئه‌وه‌ی فێرمان ده‌كات خـۆمـان دووربخه‌ینه‌وه‌ له‌‏هه‌موو خراپه‌‏و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌م جیهانه‌، تا له‌م ژیانه‌ی ئێستا به‌ژیری‏و ڕاست‎ودروستیو له‌‏خواترسی بژین، 13له‌‏چاوه‌ڕوانی هیوای پیرۆز، ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی شكۆمه‌ندی خودای مه‌زن‏و عیسای مه‌سیحی ڕزگاركه‌رمان. 14ئه‌وه‌ی به‌خوێنی خۆی ئێمه‌ی كڕیه‌وه‌، تا‏ببێته‌ قوربانی بۆ هه‌موو گوناهێك‎و پاكمان بكاته‌وه‌و بمانكات به‌گه‌لـی تایبه‌تی خۆی كه‌ دڵگه‌رمه‌ بۆ كاری چاكه‌. ‏

15ئاوها قسه‌ بكه‌و ووتار بده‌و سه‌رزه‌نشتی خه‌ڵكی بكه‌ به‌‏هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك. ڕێگا مه‌ده‌ كه‌س گاڵته‌ت پێ‌بكات.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]