Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 8 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 There is therefore now no condemnation for those who are in Christ Jesus. بۆیه‌ له‌مه‌ولا ئه‌وانه‌ی له‌‏عیسای مه‌سیحن تاوانبار ناكرین،
2 In Christ Jesus, the Spirit's law of life freed you from sin and death's law. چونكه‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیح یاسای ڕۆحی ژیان، ئازادم ده‌كات له‌یاسای گوناه‌و مردن.
3 What the law couldn't do, weakened by the flesh, our Father did: sending his own Son in the likeness of sinful flesh, as a sin offering, he condemned sin in the flesh, چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌‏توانای شه‌ریعه‌ت نه‌بوو، له‌ش لاوازی كردبوو، خودا هێنایه‌دی كاتێ‌ ڕۆڵه‌كه‌ی نارد لــه‌شێوه‌ی له‌شێك له‌ له‌شی گوناهباری ئێمه‌ ده‌كات، ئه‌وسا ئه‌و له‌به‌ر گوناه‌، حوكمیدا به‌سه‌ر ئه‌و گوناهه‌ی له‌ له‌شدایه‌،
4 so the law's righteous requirement would be fulfilled in us, who walk not according to the flesh but according to the Spirit. تا ڕاست‏ودروستی شه‌ریعه‌ت له‌ئێمه‌دا بێته‌دی، كه‌ به‌پێی ڕۆح ڕه‌فتار ده‌كه‌ین نه‌ك به‌پێی له‌ش. ‏
5 Those who live by the flesh focus on what the flesh wants; but those who live by the Spirit, on what the Spirit wants. جا ئه‌وانه‌ی به‌پێی له‌ش ده‌ژین كاروباری له‌ش مێشكی پڕكردوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌پێی ڕۆح ده‌ژین كاروباری ڕۆح مێشكی پڕكردوون.
6 For a mind fixed on the flesh is death; a mind fixed on the Spirit is life and peace. چونكه‌ بایه‌خدان به‌له‌ش مردنه‌، به‌ڵام بایه‌خدان به‌ڕۆح ژیان‏و ئاشتییه‌،
7 For the flesh-ruled mind is hostile to our Father; it doesn't submit to our Father's law—indeed it cannot. بۆیه‌ بایه‌خدان به‌‏لــه‌ش دوژمنایه‌تییه‌ له‌گه‌ڵ خودا، چونكه‌ ‏مـلكه‌چ ناكات بۆ شه‌ریعه‌تی خودا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێ‌.
8 Those ruled by the sinful nature cannot please our Father. جا ئه‌وانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌شدان ناتوانن خودا ڕازی بكه‌ن.
9 But you are not in the flesh but in the Spirit, if indeed the Spirit of our Father lives in you. Whoever lacks the Spirit of Christ does not belong to him. گه‌ر ڕۆحی خودا له‌‏ناوه‌ڕۆكتان بێ‌، ئه‌وا ئێوه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌ش نین، به‌ڵكو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحدان. ئیتر هه‌ر یه‌كێك ڕۆحی مه‌سیحی نه‌بێ‌، ئه‌وا سه‌ر به‌‏مه‌سیح نییه‌.
10 But if Christ is in you, the body is dead from sin, but the Spirit is life from righteousness. گه‌ر مه‌سیح له‌‏ئێوه‌دا بێ‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ش به‌هۆی گوناه‌ مردووه‌، به‌ڵام ڕۆحتان زیندووه‌ به‌هۆی ڕاست‏ودروستی.
11 So if the Spirit of our Father who raised Jesus from the dead lives in you, he who raised Christ from the dead will also make your mortal bodies alive through his Spirit living in you. گه‌ر ئه‌و ڕۆحه‌تان تێدا بژی كه‌ عیسای له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه‌، ئاواش ئه‌وه‌ی مه‌سیحی ‏له‌نێو مردووان زیندووكرده‌وه‌ له‌شی له‌ناوچووتان زیندوو ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی ڕۆحیه‌وه‌ كه‌ تیاتان نیشته‌جێیه‌.
12 So then, brothers and sisters, we are debtors—but not to the flesh, to live by it. كه‌واته‌ ئه‌ی برایان ئێمه‌ قه‌رزارین، به‌ڵام قه‌رزاری له‌ش نین، تا به‌پێی له‌ش بژین.
13 For if you live by the flesh, you will die; but if by the Spirit you put to death the body's deeds, you will live. گه‌ر ئێوه‌ به‌پێی له‌ش بژین ده‌مرن، به‌ڵام گه‌ر به‌‏ڕۆح كرداره‌كانی له‌شتان مراند ئه‌وسا ده‌ژین.
14 For all who are led by the Spirit of our Father are children of our Father. چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆحی خودا ڕابه‌رایه‌تیان ده‌كات، ڕۆڵه‌ی خودان.
15 You did not receive a spirit of slavery, to fall back into fear, but received the Spirit of sonship, by whom we cry, "Abba! Father!" ئێوه‌ ڕۆحی كۆیله‌ییتان وه‌رنه‌گرتووه‌، تاوه‌كو بترسن، به‌ڵكو ڕۆحی ڕۆڵه‌ییتان وه‌رگرتووه‌، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ین: (بابه‌! باوكه‌!)
16 The Spirit himself bears witness with our spirit that we are children of our Father. ئه‌و ڕۆحه‌ خۆی شایه‌تی ده‌دا له‌گه‌ڵ ڕۆحمان ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی خوداین.
17 If children, then heirs—heirs of our Father, co-heirs with Christ, if we suffer with him, so we may also be glorified with him. جا گه‌ر ڕۆڵه‌ بین، میراتگریشین، به‌واتای میراتگری خوداو به‌شداری میراتی مه‌سیح، گه‌ر ئێستا به‌شداری ئه‌و بكه‌ین له‌‏ئازاركێشان، بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌شداری له‌‏شكۆمه‌ندیه‌كه‌شی بكه‌ین.
18 I count this era's suffering as nothing next to the glory to be revealed to us. من دڵنیام ئازاری ‏ئێستا هیچ نییه‌ گه‌ر به‌راورد بكرێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شكۆمه‌ندیه‌ی له‌‏داهاتوو پێمان ڕاده‌گه‌ینرێ‌.
19 For the creation waits with eager longing for the children of our Father to be revealed. له‌به‌رئه‌وه‌ دروستكراو به‌په‌رۆشه‌وه‌ چـاوه‌رێی ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌كات كه‌ خودا ڕۆڵه‌كانی ده‌ستنیشان بكات.
20 For creation was subjected to frustration—not by choice, but by him who subjected it—in hope, ملكه‌چی دروستكراو بۆ شتی هیچ‏وپووچ به‌‏ئاره‌زووی خۆی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌خواستی ئه‌وه‌ بوو كه‌ ملی پێ‌كه‌چ كرد، به‌هیوای ئه‌وه‌ی
21 that creation itself will be freed from its slavery to decay, into the freedom of the glory of our Father's children. دروستكراو له‌‏كۆیله‌یه‌تی گه‌نده‌ڵی ئازاد بێ‌ ‏به‌ره‌و ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ شكۆداره‌ی بۆ ڕۆڵه‌كانی خودایه‌.
22 For we know the whole creation has groaned together in labor pains until now. ئێمه‌ ده‌زانین هه‌موو دروستكراو تاوه‌كو ئێستا ده‌ناڵێنێ‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ژانیان گرتبێ‌‏.
23 And not only the creation, but we too—who hold the Spirit's firstfruits—groan within ourselves, waiting eagerly for our full rights as sons to be restored, the redemption of our bodies. ته‌نها ئه‌مه‌ نا، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه‌ پێشه‌به‌ره‌ی ڕۆحی پیرۆزمان هه‌یه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌رێی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین خودا ئێمه‌ به‌‏منداڵی خۆی دابنێ‌، له‌شمــان به‌خوێن بكڕێته‌وه‌.
24 In this hope we were saved. Hope seen isn't hope—who hopes for what he already sees? ئێمه‌ به‌‏ئاواته‌وه‌ ڕزگارمان بوو. به‌ڵام ئاواتی بینراو ئاوات نییه‌‏، جا چۆن ئاوات به‌‏شتێك ده‌خوازرێ‌ لــه‌به‌رده‌ست‏دایه‌؟
25 But if we hope for what we do not see, we wait for it with patience. به‌ڵام گــه‌ر ئێمه‌ ئاواتی شــتێك بخــوازین كــه‌ له‌به‌رده‌ستمان نییه‌، ئه‌وسا به‌دان به‌خۆگرتنه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین.
26 So too the Spirit helps our weakness: we don't know what to pray for as we should, but the Spirit himself pleads for us with wordless groans. هه‌روه‌ها ڕۆحی پیرۆزیش یارمه‌تی بێ‌ هێزیمان ده‌دات. چونكه‌ ئێمـه‌ نـازانین به‌‏چ شێوه‌یه‌ك پێویسته‌ نوێژ بكه‌ین، به‌ڵام ڕۆحی پیرۆز خۆی بۆمان ده‌پاڕێته‌وه‌ لای خودا به‌شێوه‌یه‌ك به‌ده‌م باس ناكرێ‌.
27 He who searches hearts knows the Spirit's mind, since the Spirit intercedes for the saints according to our Father's will. جا خودا ئه‌وه‌ی دڵ ده‌پشـكنێ‌، ده‌زانێ‌ بیركردنه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز چـییه‌، ئه‌و خــۆی ده‌پاڕێته‌وه‌ بۆ برا پیرۆزه‌كــان، به‌‏پێی خواستی خودا. ‏
28 We know all things work together for good for those who love our Father, who are called according to his purpose. ئێمه‌ ده‌زانین هه‌موو شتێك كه‌ خودا ده‌یكات له‌پێناوی خێرو چاكه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ خۆشی ده‌وێن، ئه‌وانه‌ی به‌پێی مه‌به‌ستی خۆی بانگی كردوون.
29 Those he foreknew, he also predestined to be shaped to his Son's image, so he would be firstborn among many brothers and sisters. ئه‌وانه‌ی له‌پێشا ناسیانی، له‌پێشا دیاریكردن، تا وه‌ك وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌ویان لێ‌بێت، تا عیسا ببێ‌ به‌ نۆبه‌ره‌ له‌نێو خوشك‏و برایانی زۆر.
30 Those he predestined, he also called; those he called, he also justified; those he justified, he also glorified. ئه‌وانه‌ی له‌پێشا دیاریكردن، بانگیكردن، ئه‌وانه‌ی بانگی‏كردن بێ‏تاوانیكردن، ئه‌وانه‌ی بێ‏تاوانی كردن، شكۆداری كردن.
31 So what do we say to these things? If our Father is for us, who can be against us? دوای ئه‌مه‌، ئیتر چی بڵێین؟ گه‌ر خودا له‌گه‌ڵمان بێت، ئیتر كێ‌ دژمانه‌؟
32 He didn't spare his own Son but gave him up for us all—won't he also freely give us everything with him? ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌‏ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی نه‌گرت، به‌ڵكو له‌پێناوی هه‌مووان پێشكه‌شی كرد، ئیتر چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مـوو شتێكمان ناداتێ‌؟
33 Who should bring any charge against our Father's chosen ones? Our Father is the one who justifies. جا كێ‌ ده‌توانێ‌ تاوان بخاته‌ پاڵ هه‌ڵبژێرراوانی خودا؟ ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان ده‌كات خودایه‌.
34 Who condemns? Christ Jesus—who died, more than that, was raised, who is at our Father's right hand, who indeed intercedes for us. هه‌روه‌ها كێ‌ ده‌توانێ‌ تاوانباریان بكات؟ عیسای مه‌سیح نییه‌ ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئه‌واندا مرد، به‌ڵكو له‌مه‌ش زیاتر ئه‌و بوو له‌ناو مــردووان هــه‌ستایه‌وه‌و له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی خودا دانیشت، هه‌ر ئه‌ویش نییه‌ نوێنه‌ری ئێمه‌یه‌و بۆمــان ده‌پاڕێته‌وه‌؟
35 Who can separate us from Christ's love? Suffering, hardship, persecution, famine, nakedness, danger, sword? ئیتر كێ‌ ده‌توانێ‌ له‌‏خۆشه‌ویستی مه‌سیح جیامان بكاته‌وه‌؟ ناخۆشی‏و ته‌نگانه‌ یاخود چه‌وسانه‌وه‌و برسێتیو ڕووتیو ترس‏و شمشێر؟
36 As it is written: "For your sake we are killed all day long; we are counted as sheep to be slaughtered." هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[وه‌ك ‏مه‌ڕێك بیانه‌وێ‌ سه‌ری ببڕن، به‌هۆی تۆوه‌ هه‌موو ڕۆژێك ڕووبه‌ڕووی كوشتن ده‌بینه‌وه‌!]]
37 No, in all these things we are more than conquerors through him who loved us. به‌ڵام ئێمه‌ له‌هه‌موو ئه‌م شتانه‌ له‌سه‌ركه‌وتووان مه‌زنترین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی خۆش ده‌وێ‌.
38 For I am convinced neither death nor life, neither angels nor rulers, neither present nor future, nor powers, من دڵنیام نه‌‏مردن‏و نه‌ژیان، نه‌‏فریشته‌كان‏و نه‌‏سه‌رۆكه‌كانی ڕۆحه‌ به‌دكاره‌كان، نه‌شته‌كانی ئێستاو نه‌شته‌كانی داهاتوو، نه‌هێزه‌كان،
39 neither height nor depth, nor anything else in all creation, can separate us from the love of our Father in Christ Jesus our Lord. نه‌به‌رزیو نزمی، نه‌هیچ شتێك له‌هه‌موو دروستكراوان، ناتوانێ‌ جیامان بكاته‌وه‌ له‌خۆشه‌ویستی خودا، ئه‌وه‌ی له‌‏عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]