Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 9 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 I speak truth in Christ, not lying—my conscience testifies with me in the Holy Spirit, من له‌‏مه‌سیح ڕاستی ده‌ڵێم‏و درۆ ناكه‌م، ڕۆحی پیرۆزیش شایه‌تی ویژدانـمه‌،
2 that I have great sorrow and unceasing anguish in my heart. كه‌ زۆر دڵته‌نگم‏و لــه‌دڵم ئازارێكــی بێ‌بڕانه‌وه‌ هه‌یه‌،
3 I could wish myself cursed, cut off from Christ, for my brothers and sisters, my own people by blood. ‏چونكه‌ هـیوام ده‌خـواسـت خـۆم نه‌فره‌تم لێ‌ بكرایه‌و له‌‏مه‌سـیح بێ‌به‌ش بوومــایه‌ له‌پێناوی خوشك‏و برایانم، ئه‌وانه‌ی له‌ڕه‌گه‌زی منن به‌پێی له‌ش.
4 They are Israelites: theirs the full rights as sons, the glory, the covenants, the lawgiving, the worship, the promises. ئه‌وانه‌ ئیسرائیلیه‌كانن، ڕۆڵه‌یه‌تیو شكۆمه‌ندیو په‌یمانه‌كان‏و وه‌رگرتنی شه‌ریعه‌ت‎و خـواپه‌رستیو به‌ڵێنه‌كان بۆ ئه‌وانه‌،
5 The ancestors are theirs; from them, by human descent, comes the Christ, who is God over all, blessed forever. Amen. هه‌روه‌ها باوباپیران ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وان، مه‌سیحیش به‌پێی له‌ش له‌وان په‌یدا بووه‌، خودایه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، پیرۆزه‌ تاهه‌تایه‌! ئامین.
6 This doesn't mean our Father's word has failed, for not all descended from Israel are Israel. مه‌به‌ست ئه‌وه‌ نییه‌ ووشه‌ی خودا نایه‌ته‌دی. چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلن، ئیسرائیلی نین،
7 Not all Abraham's offspring are his children; rather, "Your offspring will be named through Isaac." هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی ئیبراهیمن ڕۆڵه‌ی نین، به‌ڵكو هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[به‌هۆی ئیسحاق نه‌وه‌كه‌ت ناوده‌برێ‌.]]
8 That is, the children of the flesh are not children of our Father, but children of the promise count as offspring. مه‌به‌ست له‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌: ئه‌وانه‌ی ڕۆڵه‌ی له‌شن ڕۆڵه‌ی خودا نین، به‌ڵكو ته‌نها ڕۆڵه‌كانی به‌ڵێن به‌نه‌‏وه‌ی ئیبراهیم داده‌نرێن.
9 For the promise says: "At this time next year I will come, and Sarah will have a son." ده‌قی به‌ڵێنه‌كه‌ش ئه‌مه‌یه‌: [[له‌‏كاتی دیاریكراو ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌، ساراش كوڕێكی ده‌بێ‌.]]
10 Not only that, but Rebekah too conceived by one man, our father Isaac, به‌ڵام به‌‏ته‌نها ئه‌مه‌ نا، به‌ڵكو ڕفقه‌ش له‌یه‌كێك سكی بوو كه‌ ئیسحاقی باوكمانه‌،
11 though not yet born, having done nothing good or bad—so our Father's purpose by election might stand, هێشتا دوو كوڕه‌كه‌ له‌دایك نه‌بوو بوون‏و چاكه‌و خراپه‌یان نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش تا مه‌به‌ستی خودا له‌‏هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه‌، نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی كردار، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی بانگكردن،
12 not from works, but from him who calls, she was told: "the older will serve the younger." ‏له‌لایه‌ن خوداوه‌ پێی ووترا: [[كوڕی گه‌وره‌ خزمه‌تی كوڕی بچووك ده‌كات]]،
13 As it is written, "Jacob I loved, but Esau I hated." هه‌روه‌ك نووسراوه‌: [[یاقوبم خۆشویست، به‌ڵام ڕقم له‌‏عیسو بوو.]]
14 What should we say then? Is there injustice with our Father? By no means! كه‌واته‌، چی بڵێین؟ ئایا خودا زۆرداره‌؟ نه‌خێر!
15 For he tells Moses, "I will have mercy on whom I have mercy, and I will have compassion on whom I have compassion." چونكه‌ خودا به‌‏موسای ووت: [[‏به‌زه‌ییم دێته‌وه‌ به‌وه‌ی ده‌مه‌وێ‌ به‌زه‌ییم پێی‏بێته‌وه‌، دڵنه‌وایی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ ده‌مه‌وێ‌ دڵنه‌وایی بكه‌م.]]
16 So then it depends not on human will or exertion, but on our Father, who has mercy. كه‌واته‌، شته‌كه‌ پشت به‌‏ئاره‌زوو و هه‌وڵدانی مرۆڤ نابه‌ستێ‌، به‌ڵكو ته‌نها پشت به‌ به‌زه‌یی خودا ده‌به‌ستێ‌.
17 For the Scripture says to Pharaoh: "I raised you up for this very reason, to show my power in you, and to have my name proclaimed in all the earth." جا كتێبی پیرۆز به‌ فیرعه‌ون ده‌ڵێ‌: [[تۆم به‌رزكرده‌وه‌ تاوه‌كو توانای خۆم له‌‏تۆدا ده‌رخه‌م‎و ناوم له‌‏هه‌موو زه‌وی بڵاوبێته‌وه‌.]]
18 So then he has mercy on whomever he wills, and he hardens whomever he wills. كه‌واته‌ خودا به‌زه‌یی به‌و كه‌سه‌ دێته‌وه‌ كه‌ خۆی ده‌یه‌وێ‌، دلی ئه‌و كه‌سه‌ ڕه‌ق ده‌كات كه‌ خۆی ده‌یه‌وێ‌.
19 So you'll ask me, "Why does he still find fault? Who resists his will?" یه‌كێكتان پێم ده‌ڵێ‌: (ئیتر بۆچی خودا سه‌رزه‌نشتمان ده‌كات؟ چونكه‌ كێ‌ ده‌توانێ‌ دژی خواستی ڕاوه‌ستێ‌؟)
20 But who are you, mere human, to argue with our Father? Does the molded say to its molder, "Why did you make me like this?" تۆ كێیت ئه‌ی مرۆڤ هه‌تا وه‌ڵامی خودا بده‌یته‌وه‌؟ ئایا شتێكی دروستكراو به‌‏دروستكه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ‌: بۆچی وا دروستت كردووم؟
21 Does the potter not have authority over the clay, making from one lump a vessel for honor, another for dishonor? ئایا گۆزه‌‏دروستكه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر قوڕ نییه‌ تا له‌‏هه‌مان قوڕ گۆزه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی ڕێزو گۆزه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سووك دروست بكات؟
22 What if our Father, wanting to show his wrath and make known his power, patiently endured vessels of wrath prepared for destruction, كه‌واته‌ چییه‌ ئه‌گه‌ر خودا بیه‌وێ‌ تووڕه‌یی ده‌ربخاو توانای خۆی ئاشكرا بكا، به‌‏هه‌موو دان به‌خۆداگرتنێكه‌وه‌ به‌رگه‌ی جامی تووڕه‌ی خۆی كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ له‌ناوبردن بگرێ‌؟
23 to reveal his glory's riches for vessels of mercy he prepared beforehand for glory, ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی كرد تا ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆی خۆی ئاشكرا بكات له‌ جامی به‌زه‌یی خۆیدا كه‌ له‌پێشه‌وه‌ ئاماده‌ی كرد بوو بۆ شكۆمه‌ندی،
24 even us whom he has called, not from the Jews only but also from the Gentiles? ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش بانگكراوین بۆی، نه‌ك ته‌نها له‌جووله‌كه‌كان به‌ڵكو له‌میلله‌تانیش؟
25 As he says in Hosea, "I will call those not my children, my children, and her not beloved, beloved." هه‌روه‌ك چۆن خودا به‌هۆی هۆشه‌عی پێغه‌مبه‌ری خۆی ده‌ڵێ‌: [[‏ده‌مه‌وێ‌ ئه‌و گه‌له‌ بانگ بكه‌م وه‌ك گه‌لی خۆم كه‌ گه‌لی من نین، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ بكه‌م به‌ خۆشه‌ویستی خۆم كه‌ خۆشه‌ویست نییه‌.]]
26 "And in the very place where it was said to them, 'You are not my people,' there they will be called 'children of the living Father.'" جا له‌كوێ‌ به‌وان ووترا: [[ئێوه‌ گه‌لی من نین، ئه‌وسا ئه‌وان له‌وێ‌ به‌ڕۆڵه‌ی خودای زیندوو ناوده‌برێن.]]
27 Isaiah cries out about Israel: "Though Israel's children number like sand of the sea, only a remnant will be saved, به‌ڵام ئه‌شعیا هاوار ده‌كات‏و ده‌رباره‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێ‌: [[گه‌ر ژماره‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل به‌قه‌ده‌ر لمی ده‌ریا بێ‌، ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م ڕزگاریان ده‌بێ‌،
28 for our Father will carry out his sentence upon the earth, fully and without delay." چونكه‌ خوداوه‌ند حوكمی خۆی به‌دادپه‌روه‌ریو به‌خێرایی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌هێنێ‌.]]
29 And as Isaiah predicted: "Had the Father of heaven's armies not left us offspring, we'd have become like Sodom, made like Gomorrah." ئیتر چۆن ئه‌شعیا له‌پێشا ووتویه‌تی: [[گه‌ر خوداوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌وه‌ی بۆ نه‌هێشتباینه‌وه‌، وه‌ك سه‌دوم‏و عه‌موره‌مان لێ‌ده‌هات.]]
30 What then should we say? Gentiles not pursuing righteousness attained righteousness, righteousness by faith; كه‌واته‌ كورته‌ی ئه‌م قسانه‌ چییه‌؟ ئه‌و میلله‌تانه‌ی به‌دوای ڕاست‏ودروستی نه‌گه‌ڕان، ڕاست‏ودروستیان به‌ده‌ست‏هێنا به‌هۆی باوه‌ڕ.
31 but that Israel, who pursued a law of righteousness, did not reach that law. كه‌چی ئیسرائیلیه‌كان، هه‌رچه‌نده‌ دوای ئه‌و ڕاست‏ودروستییه‌ كه‌وتبوون ئه‌وه‌ی له‌شه‌ریعه‌ته‌وه‌ بوو، به‌ڵام نه‌یانتوانی به‌ده‌ستیبهێنن.
32 Why? Because they pursued it not through faith but as though through works. They stumbled on the stumbling stone, بۆچی؟ چونكه‌ هه‌وڵدانه‌كه‌یان له‌سه‌ر بناغه‌ی باوه‌ڕ نه‌بوو، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی كردار بوو. ئه‌وسا به‌‏به‌ردی كۆسپ پێیان هه‌ڵكه‌وت،
33 as it is written, "See, I am placing in Zion a stumbling stone, a rock that offends; whoever trusts him won't be put to shame." هه‌روه‌ك چۆن كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ‌: [[ئه‌وه‌تا من له‌شاری داود* به‌ردی كۆسپ‏و به‌ردی كه‌وتن داده‌نێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنێ‌ شه‌رمه‌زار نابێ‌.]]
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]