Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 10 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Brothers and sisters, my heart's desire and prayer to our Father for Israel is for their salvation. ئه‌ی برایان، ئاواتی دڵم‏و نوێژه‌كانم بۆ خودا له‌پێناوی ڕزگاربوونی ئه‌وانه‌.
2 I testify about them: they have zeal for our Father, but not according to knowledge. ‏شایه‌تیان بۆ ده‌ده‌م ئه‌وان دڵگه‌رمن بۆ خودا‏، به‌ڵام به‌زانینه‌وه‌ نا.
3 Ignorant of our Father's righteousness, seeking to establish their own, they did not submit to our Father's righteousness. جا چونكه‌ ڕاست‏ودروستی خودایان نه‌ده‌زانی، ئیتر هه‌وڵی ڕاست‏ودروستی خۆیان‏دا به‌ڕێگای تایبه‌تی خۆیان، ئه‌وسا ملكه‌چ نه‌بوون بۆ ڕاست‏ودروستی خودا.
4 For Christ is the law's goal, so all who believe receive righteousness. چونكه‌ شه‌ریعه‌ت به‌‏مه‌سیح ته‌واو بوو بۆ ڕاست‏ودروستی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن.
5 For Moses writes about the righteousness that is based on the law: "The one who does these things will live by them." موسا ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاست‏ودروستیه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌ته‌ نووسیویه‌تی: [[هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ بكات، پێی ده‌ژی.]]
6 But faith-based righteousness says: "Don't say in your heart, 'Who will go up to heaven?'" (that is, to bring Christ down). به‌ڵام ئه‌و ڕاست‏ودروستیه‌ی له‌‏باوه‌ڕه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێ‌، له‌‏دڵتدا مه‌ڵێ‌: [[كێ‌ سه‌رده‌كه‌وێ‌ بۆ ئاسمان؟]] تا مه‌سیح بهێنێته‌ خواره‌وه‌‏،
7 "or 'Who will descend into the abyss?'" (that is, to bring Christ up from the dead). یاخود: [[كێ‌ داده‌به‌زێ‌ بۆ ناو بیری بێ‌بن؟]] هه‌تا مه‌سیح له‌ناو مردووان بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌.
8 But what does it say? "The word is near you, in your mouth and in your heart"—meaning the word of faith we proclaim: به‌ڵام چی ده‌ڵێ‌؟ [[ووشه‌ی خودات لێ‌‏نزیكه‌، له‌سه‌ر لێوانته‌و له‌‏دڵتدایه‌]]، ئه‌م ووشه‌یه‌ش ئه‌و ووشه‌ی باوه‌ڕه‌یه‌ كه‌ بڵاوی‎ده‌كه‌ینه‌وه‌.
9 If you confess with your mouth Jesus is Lord and believe in your heart that our Father raised him from the dead, you will be saved. چونكه‌ گه‌ر به‌ده‌م دانت پیانا عیسا خوداوه‌نده‌، هه‌روه‌ها له‌دڵه‌وه‌ باوه‌ڕت هێنا خودا له‌ناو مردووان زیندووی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وسا ڕزگارت ده‌بێ‌.
10 For with the heart you believe and are made right with our Father, with the mouth you confess and are saved. چونكه‌ به‌دڵ باوه‌ڕهێنان به‌ره‌و ڕاست‏ودروستیت ده‌بات، دان‏پیانان به‌ده‌م به‌ره‌و ڕزگاربوونت ده‌بات.
11 For the Scripture says, "Everyone who believes in him will not be put to shame." چونكه‌ كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ‌: [[هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێ‌ بهێنێ‌، شه‌رمه‌زار نابێ‌.]]
12 No difference between Jew and Greek: the same Lord is Lord of all, generous to all who call on him. چونكه‌ جیاوازی نییه‌ له‌نێوان جووله‌كه‌و یۆنانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌مان خوداوه‌ند بۆ هه‌مووانه‌، ئه‌ویش له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی ده‌ڕژێنێ‌ به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هاواری بۆ ده‌به‌ن.
13 For "everyone who calls on the name of our Lord Jesus will be saved." چونكه‌ [[‏هه‌ر كه‌سێك به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه‌ بانگ بكات ڕزگاری ده‌بێت.]]
14 So how can they call on one they haven't believed in? How can they believe in one they haven't heard of? How can they hear without someone preaching? به‌ڵام چۆن هاواری بۆ ده‌به‌ن گه‌ر باوه‌ڕی پێ‌نه‌كه‌ن؟ هه‌روه‌ها چۆن باوه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌یه‌كێك گه‌ر ناویان نه‌بیستبێ‌، كه‌واته‌ چۆن ناوی ئه‌و ده‌بیستن بێ‌ مزگێنیده‌ر؟
15 How can they proclaim him unless they're sent? As written: "How beautiful are the feet of those bringing good news!" هه‌روه‌ها چۆن مزگێنی ده‌ده‌ن گه‌ر نه‌نێررابن؟ هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[چه‌ند جوانه‌ پێیه‌كانی ئه‌وانه‌ی مزگێنیده‌ده‌ن!]]
16 But not all obeyed the good news, for Isaiah says, "Our Father, who believed our message?" به‌ڵام هه‌موویان گوێرایه‌ڵی مزگێنی نه‌بوون. چونكه‌ ئه‌شعیا ده‌ڵێ‌: [[خوداوه‌ند، كێ‌ باوه‌ڕ ده‌كات به‌و هه‌واڵه‌ی له‌ئێمه‌ بیستیان؟]]
17 So faith comes from hearing, and hearing through the word about Christ. كه‌واته‌ باوه‌ڕ به‌هۆی بیستن په‌یدا ده‌بێ‌، بیستنیش له‌ڕاگه‌یاندنی ووشه‌كانی مه‌سیح دێت.
18 But I ask: did they not hear? Yes, they did: "Their sound went out to all the earth, their words to the ends of the world." من پرسیار ده‌كه‌م: ئایا ئه‌وان گوێیان لێ‌نه‌بوو؟ بێ‌گومان گوێیان لێ‌بوو، [[ده‌نگیان به‌‏هه‌موو زه‌وی گه‌یشت‏و ووشه‌كانیان به‌‏وپه‌ڕی جیهان.]]
19 But I ask, did Israel not know? First Moses says: "I will make you jealous by those not a nation, angry by a nation without understanding." دیسان ده‌پرسم: ئایا نه‌وه‌ی ئیسرائیل تێ‌نه‌گه‌یشتن؟ كه‌ یه‌كه‌م جار موسا ووتی: [[‏من واتان لێ‌ ده‌كه‌م حه‌سوودی ببه‌ن به‌‏وانه‌ی گه‌ل نین، به‌ گه‌لێكی نه‌زان توڕه‌تان ده‌كه‌م.]]
20 Isaiah is bold enough to say, "I was found by those not seeking me; I appeared to those not asking for me." هه‌روه‌ها ئه‌شعیا به‌چاونه‌ترسیه‌وه‌ ده‌ڵێ‌: [[دۆزرامه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌دوامدا نه‌ده‌گه‌ڕان، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی له‌‏منیان نه‌ده‌پرسیه‌وه‌ ده‌ركه‌وتم.]]
21 But about Israel he says, "All day long I stretched out my hands to a disobedient, defiant people." به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئیســرائـیل ده‌ڵێ‌: [[به‌‏درێژایی ڕۆژ ده‌ستم بۆ گه‌لێكی یاخیبووی به‌ربه‌ره‌كانیكه‌ر ڕاكێشا.]]
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]