Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 11 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So I ask: has our Father rejected his people? Never—I too am an Israelite, from Abraham's line, tribe of Benjamin. ئینجا پرسیار ده‌كه‌م: ئایا خودا گه‌له‌كه‌ی خۆی ڕه‌تكـرده‌وه‌؟ نــه‌خـێر شتی‏وا نییه‌! منیش ئیسرائیلیم، له‌‏نه‌وه‌ی ئیبراهیم له‌‏تیره‌ی بنیامینم.
2 Our Father didn't reject his people, whom he foreknew. Or don't you know what Scripture says of Elijah, how he pleads with our Father against Israel? خودا گه‌له‌كه‌ی ڕه‌ت‏نـاكاته‌وه‌ كه‌ له‌‏پێشا ناسیویه‌تی. ئایا نازانن كتێبی پیرۆز ده‌رباره‌ی ئه‌لیاس پێغه‌مبه‌ر ده‌ڵێ‌ چی؟ كاتێ‌ شكاتی له‌‏جووله‌كه‌كان كرد له‌لای خوداو ووتی:
3 "Father, they killed your prophets, tore down your altars; I alone remain, and they seek my life." [[ئه‌ی خوداوه‌ند، جووله‌كه‌كان پێغه‌مبه‌ره‌كانی تۆیان كوشت، هه‌روه‌ها قوربانگاكانی تۆیان ڕووخاند، ‏من به‌ته‌نها ماومه‌ته‌وه‌، ده‌یانه‌وێ‌ بمكوژن.]]
4 God's reply: "I've kept 7,000 men for myself who haven't bowed the knee to Baal." به‌ڵام ده‌نگی خودا چۆن وه‌ڵامی دایه‌وه‌؟ [[حه‌وت هه‌زار پیاوم بۆ خۆم هێشتۆته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی چۆكیان نه‌داوه‌ بۆ بتی به‌عل.]]
5 So too at the present time there is a remnant, chosen by grace. ‏ئێستاش هه‌روایه‌ به‌هۆی به‌ره‌كه‌ته‌وه‌ به‌شێك هه‌ڵبژێرراون تا بمێننه‌وه‌.
6 But if by grace, no longer by works; otherwise grace would no longer be grace. به‌ڵام گه‌ر ئه‌مه‌ به‌‏به‌ره‌كه‌ت بووبێ‌، ئیتر به‌كرداری خۆمان نییه‌، ئه‌گینا به‌ره‌كه‌ت، به‌ره‌كه‌ت نییه‌.
7 What then? Israel didn't get what it sought; the chosen did, but the rest were hardened. كه‌واته‌ دوای ئه‌مه‌ چی؟ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌وڵی بۆ ده‌دا ده‌ستی نه‌كه‌وت، به‌ڵكو هه‌ڵبژێرراوان ده‌ستیان‎كه‌وت‏، به‌ڵام ئه‌وانی دیكه‌ دڵیان ڕه‌ق ببوو،
8 As it is written: "Our Father gave them a dulled spirit, eyes that can't see and ears that can't hear, to this day." هه‌روه‌ك له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه‌: [[خودا هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕۆحی سستی داونه‌تێ‌، چاوی داونه‌تێ‌ پێی نه‌بینن‏و گوێی داونه‌تێ‌ پێی نه‌بیستن، هه‌تا ئه‌مڕۆش.]]
9 And David says, "Let their table become a snare, a trap, a stumbling block, and payback for them. هه‌روه‌ها داود ده‌ڵێ‌: [[با خوانه‌كه‌یان ته‌ڵه‌و داو بێت بۆیان، ‏ببێت به‌‏كۆسپ‏و سزا بۆیان.
10 Let their eyes be darkened so that they cannot see, and bend their backs forever." با به‌رچاویان تاریك بێ‌ تا نه‌بینن، هه‌میشه‌ پشتیان چه‌ماوه‌ بێت تاهه‌تایه‌.]]
11 So I ask: did they stumble to fall completely? By no means! Rather, their failure brought salvation to the Gentiles, to make Israel jealous. بۆیه‌ ده‌پرسم: ئایا جووله‌كه‌كان قاچیان هه‌ڵخلیسكا بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ون؟ نه‌خێر به‌‏هیچ جۆرێ‌! به‌ڵكو به‌‏یاخیبوونیان ڕزگاری هاته‌كایه‌وه‌ بۆ میلله‌تان [ناجووله‌كه‌كان]، تاكو حه‌سوودی ئیسرائیل دابگرێ‌.
12 If their sin enriches the world, and their failure enriches the Gentiles, how much more their full inclusion! جا گه‌ر یاخیبوونیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ‌ بۆ جیهان، كه‌وتنیان ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ میلله‌تان، ئه‌ی ژماره‌ی ته‌واویان چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندی زیاتر ده‌هێنێ‌؟
13 I say this to you Gentiles: since I am apostle to the Gentiles, I honor my ministry, ئێستا من بـه‌میللـه‌تـان ده‌ڵێم: چـونكه‌ من بۆ میلله‌تان نێرراوم، شانازی به‌‏خزمه‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م،
14 in the hope that I may somehow make my own people jealous and save some of them. تا ڕۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م حه‌سوودی بیانگرێ‌و هه‌ندێكیان ڕزگار بكه‌م.
15 If their rejection reconciled the world, what will their acceptance bring but life from the dead? چونكه‌ گه‌ر هاتوو ڕه‌تكردنه‌وه‌یان هه‌لێك بێ‌ بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی جیهان، ئایا قه‌بوڵ‏كردنیان له‌لایه‌ن خوداوه‌ وه‌ك زیندووبوونه‌وه‌ نییه‌ له‌مردن؟
16 If the firstfruit is holy, so is the batch; if the root is holy, so are the branches. گه‌ر به‌شی یه‌كه‌می هه‌ویر پیرۆز بێ‌، ئه‌وسا هه‌موو هه‌ویره‌كه‌ پیرۆز ده‌بێ‌. هه‌روه‌ها گه‌ر ڕه‌گی دره‌خت پیرۆز بێ‌، ئه‌وسا لقه‌كانیش پیرۆزن.
17 If some branches were broken off, and you, a wild olive shoot, were grafted in among them, sharing the olive tree's rich root, گه‌ر هاتوو هه‌ندێ‌ ‏لقی دار زه‌یتونێك بڕایه‌وه‌، تۆش وه‌ك زه‌یتونێكی كێوی تیایدا موتوربه‌ كرای، ئه‌وسا به‌مه‌ به‌شداری ده‌كه‌ی له‌ڕه‌گ‏و پیت‎و به‌ره‌كه‌تی،
18 don't boast over the branches. If you do, you don't support the root—the root supports you. شانازی مه‌كه‌ به‌سه‌ر لقه‌ بڕاوه‌كان. گه‌ر هاتوو شانازیت كرد به‌خۆته‌وه‌، ئه‌وسا ده‌بێ‌ بزانی كه‌ تۆ ڕه‌گی دره‌خته‌كه‌ت هه‌ڵ نه‌گرتووه‌‏، به‌ڵكو ئه‌وه‌ تۆی هه‌ڵگرتووه‌.
19 Then you will say, "Branches were broken off so that I might be grafted in." گه‌ر بڵێی: (ئه‌و لقانه‌ بڕاونه‌ته‌وه‌ تاكو من موتوربه‌ بكرێم.)
20 True. They were broken off for lack of faith; you stand by faith. Don't be proud—fear instead. ئه‌مه‌ ڕاسته‌. ئه‌وان بڕانه‌وه‌ به‌هۆی بێ‌‏باوه‌ڕییان، به‌ڵام تۆ به‌هۆی باوه‌ڕ جێگیر بووی. له‌‏خۆبایی مه‌به‌، به‌ڵكو بترسه‌.
21 For if our Father did not spare the natural branches, neither will he spare you. گه‌ر خودا لقی بنه‌ڕه‌تی دره‌خته‌كه‌ نه‌هێلێته‌وه‌ ئه‌وسا تۆش ناهێڵێته‌وه‌.
22 So see our Father's kindness and severity: severity to the fallen, kindness to you—if you continue in it; otherwise you too will be cut off. بۆیه‌ دڵنه‌رمی‏و توندی خودا له‌به‌رچاو بگره‌: توندییه‌كه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ كه‌وتن، به‌ڵام دڵنه‌رمییه‌كه‌ی بۆ تۆیه‌، ئه‌گه‌ر له‌دڵنه‌رمی جێگیر بیت، ئه‌گینا تۆش وه‌ك ئه‌و لقانه‌ ده‌بڕێیته‌وه‌.
23 And if they don't remain in lack of faith, they too will be grafted in—our Father can graft them in again. دیسان جووله‌كه‌كانیش، گه‌ر به‌رده‌وام نه‌بن له‌سه‌ر بێ‌باوه‌رییان، موتوربه‌ ده‌كرێن، چونكه‌ خودا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ جارێكی كه‌ موتوربه‌یان بكات.
24 If you were cut from an olive wild by nature and grafted, against nature, into a cultivated one, how much more will natural branches be grafted back into their own olive tree? چونكه‌ گه‌ر تۆ له‌‏دار زه‌یتونێكی كێوی بڕابیته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی سروشته‌وه‌ له‌دار زه‌یتونێكی چاك موتوربه‌ كرای، ئاخۆ ده‌بێ‌ چه‌ند ئاسانتر بێ‌ بۆ ‏ئه‌وانه‌ی خۆیان سه‌ر به‌‏دار زه‌یتونه‌ چا‏كه‌كه‌ن هه‌تا تیایدا موتوربه‌ بكرێن.
25 Brothers and sisters, I don't want you unaware of this mystery, so you aren't wise in your own eyes: Israel is partly hardened, until the full number of Gentiles comes in. ئه‌ی برایان، من نامه‌وێ‌ ئێوه‌ ئه‌و نهێنییه‌ نه‌زانن، هه‌تا خۆتان به‌دانا نه‌زانن له‌بۆچوونتان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌شێك له‌ئیسرائیل دڵیان ڕه‌ق بوو، تا ته‌واوی ژماره‌ی میلله‌تان دێن،
26 So all Israel will be saved, as it is written: "The rescuer will come from Zion and remove evil from Jacob, ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو ئیسرائیل ڕزگاری ده‌بێ‌، به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌: [[له‌‏شاری داوده‌وه‌ ڕزگاركه‌ر دێت، خوانه‌ناسی ناهێڵێ‌ له‌ ناو یاقوب.
27 and this will be my covenant with them, when I take away their sins." ئه‌مه‌ش په‌یمانمه‌ له‌گه‌ڵیان، كاتێ‌ گونا‏هه‌كانیان ده‌سڕمه‌وه‌.]]
28 In the gospel, they are enemies for your sake; in election, beloved because of the fathers. جووله‌كه‌كان به‌گوێره‌ی مزگێنی دوژمنن له‌پێناوی ئێوه‌دا، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هه‌ڵبژاردن خۆشه‌ویستن له‌پێناوی باوباپیران،
29 For the gifts and the calling of our Father are irrevocable. چونكه‌ خودا هه‌رگیز له‌به‌خشین‏و بانگ كردنی خۆی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.
30 For just as you once disobeyed our Father, but now have received mercy through their disobedience, جا چۆن ئێوه‌ له‌‏پێشا له‌‏خودا یاخی‏بوون‏و ئێستا خودا به‌زه‌یی پێتان‏هاته‌وه‌ به‌هۆی یاخی‏بوونی ئه‌وان،
31 so they too now disobeyed, so that by the mercy shown you, they too may now receive mercy. به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌وانیش ئێستا له‌‏خودا یاخیبوون، تا به‌زه‌یی پێیان بێته‌وه‌ وه‌ك به‌زه‌یی به‌‏ئێوه‌ هاته‌وه‌.
32 For our Father has bound everyone over to disobedience, that he may have mercy on all. چونكه‌ خودا هه‌موو مرۆڤی له‌ یاخیبووندا به‌ندكرد هه‌تا به‌زه‌یی به‌ هه‌موویان بێته‌وه‌.
33 Oh, the depth of the riches and the wisdom and the knowledge of our Father! How unsearchable are his judgments and how untraceable his ways! ئای چه‌ند قووڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندیو دانایی‏و زانیاری خودا! هه‌روه‌ها چه‌ند دووره‌ پشكنینی حوكمه‌كانی‎و تێ‌گه‌یشتنی ڕێگاكانی!
34 "For who has known the mind of our Father, or who has been his counselor? [[چونكه‌ كێ‌ له‌بیروڕای خوداوه‌ندی زانی؟ یاخود كێ‌ ته‌گبیركه‌ری‏بوو؟]]
35 Or who has given a gift to him that he might be repaid?" [[یاخود كێ‌ شتێكی پێ‌به‌خشیوه‌ هه‌تا بیداته‌وه‌؟]]
36 For from him and through him and to him are all things. To him be the glory forever. Amen. چونكه‌ هه‌موو شتێك له‌‏ئه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌و بۆ ئه‌و ده‌بێ‌. بۆ ئه‌وه‌ شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه‌. ئامین.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]