Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Romans 7 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Or don't you know, brothers—I'm speaking to people who know the law—that the law rules over a person only while he lives? ئه‌ی برایان، ئایا ئێوه‌ نازانن - چونكه‌ من بۆ ئه‌وانه‌ی له‌‏شه‌ریعه‌ت ده‌زانن ده‌دوێم -‏شه‌ریعه‌ت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌ تا زیندووه‌؟
2 A married woman is bound by law to her husband while he lives; if he dies, she is free from the law of the husband. ژنێك كه‌ شووی كردبێ‌ به‌هۆی شه‌ریعه‌ت ‏به‌مێرده‌كه‌یه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌ هه‌تا مێرده‌كه‌ی زیندووه‌، به‌ڵام كاتێ‌ مرد، ئه‌وسا ئازاد ده‌بێ‌ له‌شه‌ریعه‌تی شووكردن.
3 While her husband lives, she's called an adulterous woman if she becomes another man's wife; but if he dies, she's free from that law—not an adulterous woman if she marries another. جا له‌به‌رئه‌مه‌ تا مێرد زیندووه‌ گه‌ر ژن پیاوێكی دیكه‌ی هه‌بێ‌، به‌داوێن‏پیس ناوده‌برێ‌، به‌ڵام گه‌ر مێرد بمرێ‌، ئه‌وسا ژن سه‌ربه‌ست ده‌بێ‌ له‌‏شه‌ریعه‌تی ژن‏و مێردایه‌تی، ته‌نانه‌ت گه‌ر ببێ‌ به‌هی پیاوێكی كه‌ش به‌داوێن‏پیس دانانرێ‌.
4 So, my brothers and sisters, you too were put to death to the law through Christ's body, to belong to another—the one raised from the dead—so we might bear fruit for our Father. ئه‌ی برایان، ئاوا ئێوه‌ش به‌هۆی له‌شی مه‌سیح بوون به‌مردوو له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌ته‌وه‌، تا ببن به‌هی یه‌كێكی كه‌، به‌هی مه‌سیح خۆی‏، ئه‌وه‌ی له‌ناو مردووان هه‌ستایه‌وه‌، تا به‌رووبوومتان هه‌بێ‌ بۆ خودا.
5 For when we were in the flesh, sin's passions, stirred by the law, worked in our bodies to produce fruit for death. كاتێ‌ به‌پێی ‏له‌ش ده‌ژیاین، ئه‌وسا ئاره‌زووه‌ خراپه‌كانمان كه‌ شه‌ریعه‌ت ده‌ریخستووه‌ كاری له‌‏ئه‌ندامه‌كانی له‌شمان ده‌كرد، تا بۆ مردن به‌رووبووم بده‌ین.
6 But now we're released from the law, dead to what held us bound, so we serve in the new way of the Spirit, not the old way of the written code. به‌ڵام ئێستا ئازاد بوو‏ین له‌‏شه‌ریعه‌ت، به‌مردن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێمه‌ی به‌ست‏بووه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێگای نوێی ڕۆح خزمه‌ت بكه‌ین، نه‌ك به‌ڕێگای كۆنی شه‌ریعه‌تی نووسراو.
7 What then should we say? Is the law sin? Never! Yet I wouldn't have known sin except through the law—nor would I have known craving, had the law not said, "Do not crave what isn't yours." كه‌واته‌ چی بڵێین؟ ئایا شه‌ریعه‌ت گوناهه‌؟ نه‌خێر! من گوناهم نه‌ده‌زانی به‌هۆی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ نه‌بێ‌. هه‌روه‌ها من ئاره‌زووی [خراپ]م نه‌ده‌زانی گه‌ر شه‌ریعه‌ت نه‌یووتایه‌: [[ئاره‌زوو مه‌كه‌!]]
8 But sin, seizing an opening through the commandment, produced in me every covetous craving. For apart from law, sin is dead. به‌ڵام گوناه‌ ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی وه‌ك هه‌ل به‌كارهێنا ئیتر هه‌موو ئاره‌زوویه‌كی له‌مندا ووروژاند، چونكه‌ گوناه‌ به‌بێ‌ شه‌ریعه‌ت مردووه‌.
9 I once lived apart from law; but when the commandment came, sin revived, and I died. من له‌پێشا به‌بێ‌ شه‌ریعه‌ت ده‌ژیام، به‌ڵام كاتێ‌ ڕاسپارده‌ هات، گوناه‌ ژیاو منیش مردم.
10 I found that the very commandment that was meant to bring life actually brought death. ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ی مه‌به‌ست بوو لێی ژیان بهێنێ‌، هه‌رخۆی مردنی هێنا،
11 For sin, seizing the opportunity through the commandment, deceived me, and through the commandment killed me. چونكه‌ گوناه‌ ڕاسپارده‌كه‌ی وه‌ك هه‌لێك به‌كارهێناو منی پێ‌خه‌ڵه‌تاندو كوشتمی.
12 So then, the law is holy, and the commandment is holy and righteous and good. كه‌واته‌ شه‌ریعه‌ت پیرۆزه‌*، هه‌روه‌ها ڕاسپارده‌ش پیرۆزو دادپه‌روه‌رو باشه‌.
13 Did the good, then, bring death to me? Absolutely not! Rather, sin—to be exposed as sin—produced death in me through the good, so that through the commandment sin might become extremely sinful. ئایا ئه‌وه‌ی باشه‌، بۆته‌ هۆی مردنم؟ نه‌خێر! به‌ڵام گوناه‌، تا ده‌ركه‌وێ‌ گوناهه‌، له‌‏شتی باش مردنی بۆ هێنام، تا به‌هۆی ڕاسپارده‌وه‌ گوناه‌ ببێ‌ به‌‏هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌.
14 For we know the law is spiritual, but I am fleshly, sold under sin. ئێمه‌ ده‌زانین شه‌ریعه‌ت شتێكی ڕۆحییه‌، به‌ڵام من دونیاییم‏و وه‌ك كۆیله‌ فرۆشراوم به‌ گوناه‌.
15 I don't understand what I do; for I don't do what I want, but what I hate I do. ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م تێی ناگه‌م، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ‌ نایكه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ڕقم لێیه‌تی ئه‌وه‌ ده‌كه‌م.
16 If I do what I don't want, I agree the law is good. جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ نامه‌وێ‌، ئه‌وسا دان‏ده‌نێم به‌باشی شه‌ریعه‌ت.
17 So now, it's no longer I who do it, but sin living in me. كه‌واته‌ ئێستا، ئیتر ئه‌وه‌ من نیم واده‌كه‌م، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌ی له‌من نیشته‌جێیه‌.
18 For I know nothing good lives in me—that is, in my flesh. For I want to do good but can't carry it out. چونكه‌ ده‌زانم له‌مندا، واته‌ له‌‏له‌شم چاكه‌ ناژی. من ده‌مه‌وێ‌ ئه‌و چاكه‌یه‌ بكه‌م، به‌ڵام ناتوانم بیكه‌م.
19 For I don't do the good I want, but the evil I don't want—that I keep doing. من ئه‌و چاكه‌ی ده‌مه‌وێ‌ نایكه‌م، به‌ڵام ئه‌و خراپه‌ی نامه‌وێ‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌یكه‌م.
20 Now if I do what I don't want, it's no longer I doing it, but sin living in me doing it. گه‌ر هاتوو شتێكم كرد كه‌ نامه‌وێ‌، ئیتر ئه‌وه‌ من نیم ئه‌و شته‌ ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌و گوناهه‌یه‌ كه‌ له‌من نیشته‌جێیه‌.
21 So I find this law: when I want to do good, evil lies close at hand. من وای ده‌بینم وه‌ك یاسای لێهاتووه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ من ده‌مه‌وێ‌ كاری چاكه‌ بكه‌م به‌ڵام خراپه‌ له‌‏توانامدایه‌.
22 For in my inner being I delight in the law of our Father. چونكه‌ من به‌قووڵایی ناوه‌ڕۆكم دڵشادم به‌‏شه‌ریعه‌تی خودا،
23 But I see another law in my body, warring against the law of my mind and taking me captive to the law of sin at work in my body. به‌ڵام من هه‌ست به‌یاسایه‌كی تر ده‌كه‌م له‌ئه‌ندامانی له‌شم دایه‌ به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و یاسایه‌ ده‌كا كه‌ له‌مێشك دایه‌، وام لێ‌ده‌كات ببم به‌دیلی ئه‌و یاسایه‌ی گوناه‌ كه‌ له‌ ئه‌ندامانی له‌شم نیشته‌جێیه‌.
24 What a wretched man I am! Who will rescue me from this body of death? ئه‌ی منی مرۆڤی به‌دبه‌خت! كێ‌ له‌م له‌شه‌ی مردن ڕزگارم ده‌كات؟
25 Thanks to our Father through Jesus Christ our Lord! So then, I myself serve the law of our Father with my mind, but with my flesh, the law of sin. سوپاس بۆ خودا به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان! بۆیه‌ ئیتر من به‌خۆم به‌مێشك خزمه‌تی شه‌ریعه‌تی خودا ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌له‌ش یاسای گوناه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]